پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
داستانی ڕزگاری 13-04-1987
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
یادەوەرییەکان مستەفا چاوڕەش داستانی ڕزگاری 13-04-1987 بڕیار بوو دەستێکی گەورە و سەرتاسەری لە دوژمن بوەشێنین. بەرنامەی بۆ دانرا. هەرکەسەش جێگەی شەڕەکەی بۆ دانرا، لە شاخی گوێژە و ئەزمڕەوە تاکو شاخی ئاسۆس و سنووری قەڵادزە. دیارە شەڕ لە نێوان عێراق و ئێراندا گەرم بوو. ئەوەندەی پێویستمان بوو، هێزی پێشمەرگەمان بۆ هەموو جەبهەکان کۆکردەوه. ئەوانەی بەشدار بوون: (کاک وەهاب لەسەر شاخی ئەزمڕ، شێخ جەعفەر لە خەجە لەرزۆک و دووبرا بۆ لای خەمزه). زۆری تریش لە هەڤاڵەکان بەشدار بوون. شاخی زینوی سپی بوو، بە من سپێردرا، کە دەکەوێتە پشتی گەڵاڵە و سەفره و دەوری زەروون، کۆتایی شاخی ئاسۆس. تیپەکانی ئه و سنوورە و فەرماندەکانیانم کۆکردەوە. کۆبوونەوەم لەگەڵ کردن و بەرنامەی شەڕەکەم بۆ باس کردن. لەبەر پێویستی تیپی 99مان بانگ کردبوو، کە شەهید ئازاد حەمەی گەمحان سەرتیپ بوو و کەوتبووە لای ئێمە. لە دابەشکردنی هێزەکان بۆ داستانی ڕزگاری ئەم تیپانە بەشدار بوون: تیپی 63ی جوتیاران، تیپی 43ی ئاسۆس، تیپی 65ی بلفەت، تیپی 44ی چەکوچ، تیپی 68ی مامەنده، تیپی 99ی کۆیە، تیپی 61ی کوڕەکاژاو. مەبەستم بوو لێرەدا دوو خاڵ باسی بکەم: 1- سەرەتای بەهار بوو. بەهۆی بەفرەوە سەرکەوتن بۆ جێگەی مەبەست زەحمەت بوو، بەفر هەموو ڕێگەکانی گرتبوو. لە پشتی دێی کانی تووەوە کە ڕێگەی سەرکەوتنە لەلای کوڕەکوڕەوە، ماڵی حەسەن ئاغا لەوێ بوو و تەنها ماڵ بوو. باشە ئەم هێزە گەورەیە چۆن سەردەکەوێ؟ هاتین دێهاتەکانی سنووری مەرگە هەر لە شارستێنەوە هەتا چنارنە و مەرگە و کانی توو، بیوەکە و ئەوانی تر چەند کەسێکمان بانگ کرد بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن ڕێگەکە بکەینەوه و بەفرەکە بشکێنین بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوین. دوو ڕۆژ پێش ئەوەی سەرکەوین، ئەمەمان جێبەجێی کرد. ڕێگەکەش ئەوەندە کرایەوە، کە تەنها زەلام بتوانێت پێیدا بڕوات و سەرکەوێ، ئەوەش بە خاکەناز پاک کرایەوە. 2- لەلایەن سەرکردایەتیی خۆمانەوە پێیان وتین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئێمە بۆ سەر ڕەبایەکان لە زینوی سپی ئێرانییە کان و سوپای پاسدارانیش هێرش دەکەنە سەر شاخی گردە ڕەش و دەیگرن. ئەمە بۆ ئێمە باش بوو ئەگەر جێبەجێ بکرایە، ئیتر خۆمان ساز دا، ڕەبیەکان دەستنیشان کران. هەر تیپەی بەشی خۆی بۆ دیاری کرا و لێی بەرپرسیار کرا. ڕۆژی پێش هێرشکردن سەرتیپەکان چوونە نزیک ڕەبیەکان. له و جێگەیەی بۆی دیاری کرابوو، بە دووربین تەماشایان کرد و ئه و جێگەیانەیان دەستنیشان کرد، کە بۆی دەچن. کە سەرکەوتینە سەر شاخ، زۆر سارد بوو، سەر شاخ بەفر بوو، نمەنمەش باران دەباری. ئه و شەوەمان بە هەزار دەردەسەری بەسەر برد. نەشمان دەتوانی ئاگر بکەینەوه و خۆمان گەرم بکەینەوە، بۆ ئەوەی دوژمن پێمان نەزانێ. لە شەوی 13-14/04/1987 سەعاتی سفرمان دیاری کرد. لە نیوەشەودا دەستمان کرد بە پەلاماردانی ڕەبیەکان. من خۆم لە ڕەبیەی یەکەمدا لەگەڵ شەهید ئازادی حەمەی گەمحان و تۆفیق کانی وەتمانی و باقیاتی تری هێزەکە بووم. لە هەموو لایەکەوە بوو بە تەقه، لە ماوەی چەند سەعاتێکدا توانیمان سیانزە ڕەبیە بە شاخی زینوی سپییەوە بگرین، پێشمەرگەکان و لێپرسراوەکانیان بەڕاستی دەورێکی مەردانەیان بینی، هەر لە یەکەم تەقەدا جیهازەکەم کردەوە، وا ڕێکەوت کاک وەهابم وەرگرت، چونکی هەر هەموومان سەعاتی سفرمان لە هەموو قوڵەکانەوە لەیەک کاتدا بوو. لەگەڵ کاک وەهاب دۆخی شەڕەکەمان بەیەک وت و باسی سەرکەوتنمان کرد. چەکێکی زۆرمان دەست کەوتبوو، لە ڕەبیەکان ئەفسەری ڕەبایەکە لەگەڵ چەند سەربازدا کوژرا، حەوت کەسیشمان ئەسیر کرد. هەویەی کوژراوەکەم لەگەڵ ئەسیرەکان نارد بۆ لای سەرکردایەتی بۆ سجنی بۆ بەرگەڵوو، سجنەکەمان لەوێ بوو. هەموو ئه و جێگەیانەی گرتبوومان، نەمانتوانی تێدا بمێنینەوە، لەبەر ئەوەی ئێرانییە کان وەعدەکەی خۆیان نەبردە سەر و پەلاماری گرده ڕەشیان نەدا. گرده ڕەشیش بەسەر ئێمەدا زاڵە، لەژێر ڕەحمەتی گولەی دوژمندا دەبێ، لەبەر ئەوەی ئەوان بەرزتر بوون لە ئێمە و پەلاماریش نەدرابوون. بۆ ئەوەی شەهیدی زۆرمان نەبێ، ئاگادارم کردن بکشێنەوە. تەنها یەکەم ڕەبیەمان چۆڵ نەکرد، لەسەری سەرەوە بوو و گولەی دوژمن نەیدەگرتەوه. تێیدا ماینەوە، بەڵام شاخەکە زۆر ڕووت بوو، نەهاتنی ئێرانییە کان پرتەوبۆڵەی خستە ناو پێشمەرگەکان، حەقیان بوو، چونکی ئێمەش بەرنامەی خۆمان لەسەر هاتنی ئەوان داڕشتبوو. ئیتر کشاینەوە و چەند شەهیدێکمان هەبوو 1- ئەحمەد حەسەن خەڵکی هێرۆ بوو 2- ڕەسوڵ قەندۆڵی 3- ڕەسوڵ ئیسماعیل خەندان. چەند ڕۆژێک له و سەرماوسۆڵەیە سەرشاخدا، کە هیچ ئاوەدانیی تێدا نییە، ماینەوە. بنبەردێکی بچوکی لێبوو، پێیان دەوت ئەشکەوتی بەرخان، چەند کەسێکی دەگرت، لەوێ بە پاڵکەوتنەوه ئاگرمان کردەوه. دوکەڵ هەر کوێری کردین. دوای ئەوە مانەوەمان دەورێکی ئەوتۆی نەبوو، چونکی هەرچی گرتمان، بەجێمان هێشت. لەگەڵ فەرماندەی تیپەکان لەسەر وەزعی سەرکەوتن و کشانەوەمان کۆبوونەوەیەکم کرد. جیهازمان پێبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچمان پێنەبوو شەحنی بکاتەوە، پاتریەکەی مرد. لەبەر بەفرەکە وڵاخ دەرنەدەچوو. بەکۆڵ ئەم باتریمان ناردە خوارەوە بۆ سیروان بۆ ئەوەی شەحنی بکەن و ئاگاداری بەرەکانی تریش بین. لەبەر بەفر و دووریمان لەوێوە ڕۆیشتن و گەڕانەوە ڕۆژێکی دەویست. پاش شەحنکردن هەرکەسێک پێشمەرگە بووایە یان هاووڵاتی، تا دەگەیشتەوە لامان، ئەوەندە دەکەوت و تێزاب و ئاوی پاترییەکەی پێدا دەڕژا، حاڵی خراپ دەبوو. تێزابی ناو پاترییەکه قەمسەڵەی چەندین کەسی سوتاند. کێشەی پەیوەندیمان گەورەترین کێشەبوو، بەڵام هەر جێبەجێمان کرد. پاش ئه و چەند ڕۆژەی سەر شاخ نەوزادی کاک حسێن و ئامانجی محەمەدی حاجی تاهیر لەسەر جیهازەکە بوون، بەداخەوە نەوزاد لەم ساڵانەی دواییدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دەوری باشیان هەبوو. وتیان مام جەلال لەسەر بێسیمە و داوات دەکات. چووم قسەم لەگەڵ کرد، وەزعی لای خۆمانم بۆ باس کرد، وتی بچن زەرون بگرن. وتم ناکرێ، هەموو سەرتیپەکانم کۆکردووەتەوه، ئەوە زەحمەتە. لەم قسانەمان زۆر کرد، وتی گوێچکە ساغەکەتم بدەرێ چونکی من گوێچکەیەکم ئیش دەکات، ئەوی تریان 12/5/1966 لە شەڕە گەورەکەی هەندرێن فیشەکی بەرکەوتووه، لەوکاتەوە یەک گوێچکەم کار دەکات. منیش وەزعەکەی لای خۆمانم دەزانی. وتم تۆش باش گوێم لێبگرە لەسەر ئەوەی من لە مەیدانەکە بووم، دەمزانی چی دەکرێ و چی ناکرێ. دوای ئەوەی بروسکەی کرد هێزەکەمان هەندێکی بەجێ بهێڵم و هەندێکیش لەگەڵ خۆم ببەم بچم و بۆ جەبهەی لای کارێزە. جێبەجێم کرد و جارێکی تر چوومە وە بۆ جەبهەی کارێزە. دوای ئەوەی ماوەیەک لە کارێزه بووم، گەڕاینەوە بۆ ناوچەی مەرگە کە بارەگای خۆم لەوێ بوو لە سیروان. ماڵی ملازم عومەر و قادری مامەند ئاغا و شێخ جەنگی برای مام جەلال و محەمەد سوڵتان کە ئیسلامییەکان دوای ڕاپەڕین شەهیدیان کرد و لێپرسراوی حیزبی بوو لەوێ، لەوێ بوو. لەگەڵ ملازم عومەر ماڵەکەمان چەند مەترێک دوور بوو لەیەکەوە. تەنیا ئەم چوار ماڵەی لێبوو، ئاوەدانیش نەبوو. ئەوەی لێی بوو، ماڵە پێشمەرگە بوو، ماوەیەکیش ماڵی نەوزادی نوری بەگ لەوێ بوو، لە ئیدارە ئیشی دەکرد. ناوبەناویش تەیارە دەهات و بۆردومانی دەکردین. ڕۆژێک تەیارە زۆر خراپ لێی داین. باش بوو زیانمان نەبوو. لاستیکی ئاوە کەی پچڕاند، کە له کانییە کەوە ڕامانکێشابوو. دەنگۆی ناوبەناویش هەبوو حکومەت هجوم دەکات. دەبووایە ئه و هێزانەی لەبەر دەستدا بوون، خۆمان ئامادە بکەین. من سەرشاخم دابەش کردبوو بەسەر تیپەکانی سنوورەکەی لای خۆمان، کە نزیکەی هەشت تیپ بوون. ئیشوکاری ڕۆژانەشم لەگەڵ جێبەجێ دەکردن و سەردانم دەکردن، شەوانیش لەگەڵ ملازم عومەر پێکەوە ئەبووین.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!