پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
تیۆری دراما لای ئەریستۆ
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
یەکێک لەو کتێبانەی کە ئەرستۆ بیروبۆچوونە تیۆرییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەدەب تیا خستووەتە ڕوو، کتێبی (هونەری شیعر)ە، کە تاکو ئێستاش لە مێژووی تیۆرییە ئەدەبییەکاندا گرنگی و بایەخی خۆی هەیە و گەلێ لەو مەسەلانەی لەو کتێبەدا باسی لێ کردوون، مایەی گفتوگۆکردن و مشتومرکردنن. هەر لەم کتێبەدا ئەرستۆ بیروڕاکانی خۆی سەبارەت بە دراما بە گشتی و تراجیدیا بە تایبەتی دەربڕیوە. گەرچی کتێبی شیعر چەند جارێک کراوە بە کزردی و دەقەکەی لە بەردەستی خوێنەری کورددا هەیە، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی وەها سەبارەت بەم کتێبە بە زمانی کوردی نابینرێت. وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی شەش هەمین کتێبی زنجیرەی بنیاتنەرانی کلتوور لە بڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2015 زۆربەی ڕەخنەنووسانی شانۆیی لەسەر ئەوە ڕێکن کە یۆنان لانکی ڕاستەقینەی دراما بووە و سەرهەڵدان و فراژیبوونیشی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بەو کەشە ئایینییانەوە هەبووە کە لەو دەمەدا بۆ ئەو خواوەندانە سازکراون، کە گریکە کۆنەکان باوەڕیان پێیان هەبووە و بەتایبەتییش دیۆنیزیۆس یا باخۆس خواوەندی پێدەشت و دەوەن و بەروبووم و ڕەز. گریکەکان بۆ ئەم خواوەندە ساڵی دوو ئاهەنگیان گێڕاوە، یەکەمیان لە سەرەتای زستاندا؛ واتە دوای ترێڕنین و مەی دروستکردن. لەو دەمەدا شادی و خۆشییەکی ئێجگار دایدەگرتن و بە کەیفەوە سروودی ئایینی و گۆرانییان دەچڕی و سەمایان دەکرد. لەم جۆرە ئاهەنگەیانەوە کۆمیدیا Comedy هاتە گۆڕێ، لە ئاهەنگەکەی تریشیانەوە کە پاش ئەوەی ڕەز وشک دەبوو و ڕووی سروشت گرژ و مۆن دەبوو، تراجیدیا Tragedy هاتە گۆڕێ. کەواتە دراما واتە شانۆیی ڕاستەوخۆ لەو ئاهەنگ و جەژنە دیۆنیزیۆسیانەوە پەیدابوو... لەو کەش و سەما و سروودانەی پیایدا هەڵیان دەدا... لەو کەژاوانەی بۆ ڕێزلێنان و شکۆلێنانی دادەبەستران و بەشداران سەرنجیان لێ دەدا و شاپڵیتەیان هەڵدەگرت و دەمامکیان دەپۆشی، ئەو شوێنەی بۆ ئەم ئاهەنگەیش تەرخان دەکرا، پێی دەگوترا شانۆ و ئەوانەی لە ڕێزلێنانی خواوەندا بەشدارییان دەکرد لەپێشدا بە زێوان الکاهن و پاشانیش بە ئەکتەر ناسران، ئەوانەی پێشەنگیی سروودوتنەکەیان دەکرد و دەیانتوانی سروودی نوێ بهۆننەوە بە شاعیر ناودەبران و وردەوردە بواری ئەم کارەیان فراوانتر بوو، تا ناوی درامانووسیان بەسەردا دابڕا، هەروەها ئەوانەی کە تەنها بە گیان و سۆزەوە بەشداریی ئاهەنگەکەیان دەکرد، ناویان نرا بینەران]. (تاریخ المسرح فی پلاپە ێ لاف سنە، شلدون تشینی) کۆنترین پیەسی شانۆیی گەیشتبێتە دەستمان، پیەسەکانی درامانووسە گریکەکانن و بەتایبەتی شانۆنامەکانی ئەسخیلیۆس (525 – 456ی پ.ز) و سۆفۆکلیس (495 – 405ی پ.ز) و یۆرپیدیس (480 – 405ی پ.ز) لە بواری تراجیدیادا و ئەریستۆفانیس (444 – 388ی پ.ز) و میناندەر (342 – 292ی پ.ز) لە بواری کۆمیدیادا. بابەتی زۆربەی ئەو شانۆنامانەش لە ئەفسانە و داستانە گریکەکانەوە وەرگیراون. ئەو شانۆنامانەش بەڵگەن بۆ بڵندی و نەمریی ژیاری دێرینی یۆنان و ئەو قسەیەی ئەلاردایس نیکۆڵ دەسەلمێنن کە دەڵێت: [یۆنانیەکان یەکەم کەس بوون بایەخیان بە شانۆ داوە و سیستمێکی تایبەتیان بۆ داناوە و جیهانیش ئەم هونەرەیان لەوانەوە وەرگرتووە]. (المسرحیە: نشاتها و تاریخها و اصولها، ص8). هەروەک چۆن کۆنترین پیەسی شانۆیی ڕاستەقینە بۆ یۆنان دەگەڕێتەوە؛ هەر بەو جۆرە یەکەم تیۆریی درامایش کە مەنهەجیانە و زانستیانە لە درامای تۆژیبێتەوە، تیۆرییەکەی ئەریستۆتاڵیس (384 – 322ی پ.ز)ە لە کتێبەکەیدا بە ناوی هونەری شیعرەوە، کە تیایدا بەرهەمی هونەریی سەردەمەکەی شی دەکاتەوە و بنچینە و ڕێساکانی داهێنان و ئافراندنی هونەرییان لێ هەڵدەهێنجێت. بۆ ئەم مەبەستەیش زۆر بە وردییەوە ڕوانیویەتە شانۆنامەکانی ئەسخیلیۆس و یۆرپیدیس و سۆفۆکلیس و داستانەکانی هۆمیرۆس و چەندان بەرهەمی هونەریی تری ئەو دەمە. ئەریستۆ نەهاتووە لەخۆڕا یاسای هونەری دابنێت و بەسەر کاری هونەریدا بیسەپێنێت، بەڵکو ئەو ڕێسایانەی وەکو ئەنجامێک پێیان گەیشت زادەی ئەزموونێکی زۆر و بایەخ و سەرنجی وردن. کتێبەکەشی (واتە شیعر) یەکێکە لە نووسراوە گرنگەکان لە مێژووی ئێستاتیکا و ڕەخنەی ئەدەبیدا و [نەک بە تەنها بەڵگەنامەیەکی تیۆریی گرنگە، بەڵکو گەواهینامەیەکی ڕاستگۆیشە لەسەر پەرەسەندوویی هونەری گریکی] (موجز تاریخ النڤریات الجمالیە، ص23). کەواتە با وردەوردە بکەوینە تاوتوێکردنی کتێبی شیعر ئەوەندەی کە پەیوەندیی بە تیۆرییە دراماییەکەی ئەریستۆوە هەیە و شیکردنەوە و لێدوان لەو چەمکە هونەرییانەی لە تیۆرییەکەیدا بەکاری هێناون.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!