پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
لە 9 ساڵ و 10 مانگی ڕابردوودا 23 هەزار و 836 کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپکراون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، نووسەران و خانەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە کتێبەکانیان لە چاپخانەکانی ئێران چاپ دەکەن، خاوەنی چاپخانەکانی کوردستان دەڵێن بەو هۆیەوە بازاڕیان کز بووە، چونکە ناتوانن لە نرخی چاپدا کێبڕکێی چاپخانەکانی ئەوێ بکەن. =KTML_Chart_Begin=4=KTML_Chart_End= بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوان کە ژمارەی سپاردن دەداتە کتێب، لە 9 ساڵ و 10 مانگی ڕابردوودا 23 هەزار و 836 کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپکراون، ساڵی زێڕینی چاپکردنی کتێبیش 2013 بووە کە 2.921 کتێب چاپکراون، کەمترین کتێبیش لەساڵی 2015 چاپکراون کە تەنیا 1.988 کتێب بوون. لە داتاکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا دەردەکەوێت، قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر دابەزینی چاپی کتێب هەبووە، بەجۆرێک لەساڵی 2014 دا بەراورد بە ساڵی 2013 بەرێژەی نزیکەی 27% چاپکردنی کتێب دابەزیوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردووەوە جووڵەیەک کەوتووەتەوە نێو پیشەسازیی چاپ. سەرباز جەوهەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دەڵێت: بەهۆی باشبوونی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە گەشەیەک لەچاپکردنی کتێبدا هەیە، بەڵام بەهۆی جیاوازی لە کواڵیتی و نرخ، بەشێک لە وەرگێڕ و نووسەران کتێبەکانیان لە چاپخانەکانی دەرەوە، بەتایبەتی لە ئێران چاپ دەکەن. ناوەندی ئاوێر، یەکێکە لە ناوەندە چالاکەکانی بواری چاپکردنی کتێب، لە 15 ساڵی ڕابردوودا 1200 کتێبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، زۆربەی کتێبەکانی لە چاپخانەکانی #هەولێر# چاپ کردووە، ئێستاش 20 کتێبی ئامادەن بۆ چاپ. حەسەن عالی، بەڕێوەبەری ناوەندی چاپ و بڵاوکراوەی ئاوێر، دەڵێت: بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، نرخی چاپ لە ئێران زۆر هەرزان بووە و نیوەی نرخی چاپە لە کوردستان، بۆیە زۆربەی خانە و ناوەندەکانی چاپ لە کوردستان کتێبەکانیان لە ئێران چاپ دەکەن. حەسەن لەو باوەڕەدایە نیوەی ئەو پەرتووکانەی ئەمساڵ ژمارەی سپاردنیان پێدراوە لە ئێران چاپکراون. دەشڵێت: حکومەتی ئێران بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ خەڵک بڕەخسێنێ، ڕێگرییەکی ئەوتۆ ناکات لە چاپکردنی کتێب. سەرەڕای چاپکردنی ژمارەیەکی زۆری کتێب، بەڵام حەسەن عالی دەڵێت فرۆشی کتێب وەکو پێویست نییە، ئەگەرچی بەردەوام داشکاندن لە نرخی کتێب دەکەن. کۆگاکەی حەسەن زیاتر لە 5000 کتێبی نەفرۆشراوی تێدایە. بەشێکی زۆر لەو کتێبانەی لە کوردستان چاپدەکرێن، کتێبی وەرگێڕدراون، ئەمەش بازاڕی وەرگێڕەکانی خۆش کردووە. فەیسەڵ خەلیل کە 22 کتێبی لە عەرەبییەوە کردووە بە کوردی، دەڵێت: بەهۆی هەرزانیی نرخی چاپ لە ئێران، کتێبفرۆشەکان هەر کتێبێک چاپ بکەن قازانج دەکەن، بۆ نموونە کتێبێکی قەبارە مامناوەندی 100 لاپەڕەیی ئەگەر بەتیراژی هەزار دانە چاپ بکرێت، تێچووەکەی نزیکەی 850 هەزار دینارە، بۆیە ئەگەر دانەی بە 2000 دینار بفرۆشن، زیاتر لە ملیۆنێک دینار قازانج دەکەن. نرخی وەرگێڕانی لاپەڕەیەک بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەرگێڕ و دەزگاکانی چاپ لە نێوان 2 – 4 هەزار دیناردایە، بەڵام فەیسەڵ دەڵێت: هەندێک وەرگێڕ تەنیا بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربکەن، زۆر لەو نرخە کەمتر کاردەکەن. هەندێک مامۆستای زانکۆش نامەی ماستەرەکەیان بە خۆڕایی دەدەنە دەزگاکان بۆیان چاپ بکەن، بۆیە ئێستا دەزگاکان لە چاپکردنی کتێب زەرەر ناکەن. فەیسەڵ خەلیل دەڵێت ئەگەرچی پیشەسازیی چاپ بوژاوەتەوە و و کواڵیتی و دیزاینی کتێبەکان زۆر لە جاران باشترە، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر ناوەڕۆک هەبووە. ئەو دەڵێت: چەندین کتێبی بێ ناوەڕۆک بە ناونیشانی گەورەوە کەوتوونەتە بازاڕ، کتێبخانە و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەش بۆ ئەوەی نرخی وەرگێڕان کەمتر لەسەریان بکەوێت، کتێب دەدەنە هەموو کەس، تەنانەت کتێبی وا هەیە ناوی نووسەرەکەی و ناوی کتێبەکە خۆیشی بە هەڵە نووسراوە. #سۆران# عەبدولڕەحمان تاودەر، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان و بەڕێوەبەری چاپخانەی شەهاب لە هەولێر، لەوبارەیەوە دەڵێت: وڵاتانی دەوروبەر بەگشتی و ئێران بەتایبەتی بە بەرنامە کار بۆ هەرەسپێهێنانی پیشەسازیی کتێب و چاپەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بە نرخی زۆر هەرزان کتێب بۆ نووسەر و وەرگێڕ و دەزگاکانی کوردستان چاپ دەکەن، بەرپرسانی کوردستانیش بەبیانووی بازاڕی ئازاد هیچ هەنگاوێکیان بۆ ڕێگری لەم سیاسەتە نەناوە. بە گوتەی سۆران عەبدولڕەحمان، دابەزینی نرخی تومەن کاریگەری بەرچاوی لەسەر بازاڕی ئەوان هەبووە و لە شەش مانگی ڕابردوودا بازاڕیان زۆر دابەزیوە. ئەو مەرەکەب و کاغەز و پێداویستیانەی چاپخانەکان بەکاریدێنن، سەرجەمیان هاوردە دەکرێن، سۆران دەڵێت ئەوان ناتوانن لە نرخدا کێبڕکێی چاپخانەکانی ئێران بکەن. ئەو پێشنیازێک بۆ حکومەت دەکات کە هەر کەسێک پەرتووکەکەی لە دەرەوە چاپ بکات، لە کاتی پێدانی ژمارەی سپاردن 50 تاوەکو 100 هەزار دیناری لێ وەربگیرێ. بەڵام سەرباز جەوهەر دەڵێت: بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان هیچ سانسۆر و چاودێرییەک لەسەر شوێنی چاپکردنی کتێب نییە، ژمارەی سپاردن بە هەموو کتێبێک دەدەین، بەمەرجێک ناوەڕۆکەکەی هانی توندوتیژی نەدات و کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان نەبێت. لەڕووی زۆریی ژمارەی چاپکردنی کتێبەوە پارێزگای #سلێمانی# پشکی شێری بەردەکەوێت، لە دوو ساڵ و 10 مانگی ڕابردوودا 2.769 کتێب لەو پارێزگایە چاپکراون، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر بەچاپکردنی 2.251 کتێب بەپلەی دووەم دێت، #دهۆک#یش بەچاپکردنی 708 کتێب بە پلەی سێیەم دێت. سەرباز جەوهەر دەڵێت: لەڕووی زۆریی وەرگرتنی ژمارەی سپاردن، پلەی یەکەم بەر کتێبە ئاینییەکان دەکەوێ، پلەی دووەم و سێیەمیش بەر کتێبە سیاسی و کۆمەڵاتییەکان دەکەوێت، بەڵام تێبینیمان کردووە لە 10 ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر کەم کتێبی منداڵان و ئابووری چاپکراون. [1] #10-10-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!