پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ئۆرتە: 253 کەس لە زیندانەکانی هەرێمدا سزای سێدارەیان لەسەرە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەپێی ڕاپۆرتی ئۆرتە لە ساڵانی 2015 و 2016 چوار کەس لە هەرێمی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە و 253 کەس-یش لە زیندانەکاندان، کە سزای سێدارەیان هەیە و سزاکەیان جێبەجێ نەکراوە. ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانە و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە)-ی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان-یش بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە. دەقی ڕاپۆرتەکە: هاوپەیمانی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان ساڵی(2002) بەفەرمی دامەزرا، ساڵی(2003) ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەری وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانی دەستنیشانکرد، ئەو دەستپێشخەرییە وایکرد یەکێتی ئەوروپا لەساڵی(2007) دا بڕیاربدا ڕۆژی(10) ی ئۆکتۆبەر ببێتە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە یەکێتی ئەوروپا. لە ساڵانی(1976- 1977) بەگشتی(16) وڵاتی ئەوروپا سزای لەسێدارەدانیان بە یەکجاری لە ووڵاتەکانیاندا هەڵگرت، واتە لە ڕووی یاسایی شتێک نەما بەناوی سزای لەسێدارەدان بۆ سەرجەم تاوانەکان لەو وڵاتانەدا. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەیان ووڵاتی جیهان سزای لەسێدارەدانیان نەهێشت، لە ناویاندا(104) وڵات بە شێوەیەکی یەکجاری بۆ هەموو تاوانەکان سزاکەیان هەڵگرت، (30) وڵاتیش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان هەڵوەشاندەوە، (7) وڵاتیش سزاکەیان بۆ چەند تاوانێک هەڵوەشاندەوە، لە(57) وڵاتیش سزاکە تا ئێستا بەکاردێت، (29) وڵاتیش سزاکە جێبەجێدەکەن. زۆربەی سزاکانی لەسێدارەدان ئێستا لە ئاستی جیهان لە پێنچ ووڵات جێبەجێدەکرێت ئەو ووڵاتانە بریتین لە: چین، ئێران، سعودیە، عێراق، پاکستان لە ماوەی(10) ساڵی ڕابردوودا لەسێدارەدان لەو پێنچ وڵاتە بەمشێوەیە بووە: (چین-10190) (ئێران-4180) (سعودیە- 985) (عیڕاق-792) (پاکستان-591) لە دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی لەسێدارەدان هەر لەو پێنچ ووڵاتە جیبەجێکراون. لەهەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی(2008 تا 2015) سزای لەسێدارەدان بەسەر کەس-دا جێبەجێنەکراوە، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی(2015) سێ کەس لە یەک خێزان پیاوێک و دوو هاوسەری لەسێدارەدران، هەروەها شەوی 10 لەسەر 11 ی مانگی دیسێمبەری ساڵی(2016) بکوژی مینای تەمەن هەژدە مانگ کە ناوی(عەبدوڵا حسێن) بوو لەسێدارەدرا. بەپێی زانیارییەکان لەهەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2017) دا(34) کەس سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەگشتی(253) کەس لە ناویاندا(20) ژن، بەپێی یاسا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە لەبەندیخانەکانی هەرێمی کوردستانن، بەڵام لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) تەنیا ئەو چوار کەسەی ئاماژەمان پێکرد لەسێدارەدراون. لە عیڕاق لەماوەی(10) ساڵدا بەگشتی(1808) کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە لەو ژمارەیە(729) کەس لەسێدارەدراون. سزای لەسێدارەدان واتە لێسەندنەوەی ژیان، بەڵام لێسەندنەوەی ژیان زۆر جۆری هەیە لە دەرەوەی بەندیخانەکان بەبێ تێپەڕبوون بە قۆناغ و ڕێچکە یاساییەکان جار هەیە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی، جاریش هەیە لەلایەن گرووپ و میلیشیای چەکدار بە هۆکاری سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبی، ڕەگەزی، یان لەڕێگای بۆمبارانکردنی بەئەنقەست جێبەجێدەکرێت بۆ نموونە: ساڵی(2011) لە(17) ی شوبات و ڕۆژانی دوایی لە #سلێمانی# و شارۆچکەکانی تر ژمارەیەک خۆپیشاندەر درانە بەردەستڕێژی گوللە بەلایەنی کەم(10) کەس بوونە قوربانی. لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ساڵی(2013) ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی بەرەی نوسرە و هاوشێوەکانی لە سوریا لە ناوچەی تەلعەران و تەلحاسڵ(27) کوردیان کۆمەڵکوژکرد، دواتر زۆر شوێنیان داگیرکرد زۆر کەسی بێتاوانیان ڕفاند و سەربڕی و تیرۆرکرد، بەتایبەتی بەرامبەر بە کوردەکان تاوانی زۆریان ئەنجامدا. سەرەتای مانگی ئابی(2014) دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# شەنگال و کۆجۆی داگیرکرد ئیعدامی بە کۆمەڵی ئەنجامدا بەتایبەتی لە کۆجۆ، بەهەمانشێوە لە #موسڵ# و هەموو ئەو ناوچانەی کە داگیریکرد، هەروەها چارەنووسی ئەو #پێشمەرگە# قارەمانانەی کەوتنە دەست داعش، کە لە شارۆچکەی حەویجە لە ناوبازاڕدا سواڕاندیانن تائێستا چارەنووسیان دیارنیە و نەگەڕانەوە ناو خێزانەکانیان. لە بەرواری(13/4/2016) لە شارۆچکەی #پێنجوێن# ئیتڵاعاتی ئێران کەسایەتی ناسراوی پێنجوێن نیشتمانپەرەوەر(کەمال شێخ سادە) و وەستا(سدیق ساڵیئاوایی) تیرۆرکرد. شەوی 17 لەسەر 18 ی مانگی(تەموز) ی 2018(ئیقباڵ مورادی) لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی تیرۆرکرا، ناوبراو باوکی (زانیار مورادی) بوو، کە لە 8/ئەیلول-ی ئەمساڵ ئێران لەسێدارەی دا. ڕۆژی(8/9/2018) لە ئەنجامی موشەکبارانکردنی شارۆچکەی #کۆیە# لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە(16) کەس شەهید و (50) کەسی تریش برینداربوون. موشەکبارانکردنی شارۆچکەی کۆیە لەلایەن ئێرانەوە هاوکاتبوو لەگەڵ لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی) کە(8)ی سێپتێمبەر لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە ئێران لەسێدارەداران، ڕۆژانی دواتر زیندانی سیاسی کورد(کەمال ئەحمەد) و دوو پێشمەرگەی(حدکا)، کە بەدیل گیرابوون لە ئێران لەسێدارەدران. ڕۆژی(25/9/2018) لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی(لوقمان شەهابی) کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە نیشتەجێی دەربەندیخانە لەبەردەم ماڵەکەیدا بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکرا و هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەسەختی بریندارکرا. ئەشکەنجەی دژوار جار هەیە دەبێتە هۆی کوشتنی زیندانیان، هەروەها زۆرجار چارەسەرنەکردن و دابین نەکردنی دەرفەتی چارەسەری پزیشکی دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیندانیان. کوشتنی #کۆڵبەر#انی سەرسنوری نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، یان کۆڵبەرانی نێوان سنوری باشور و باکوری کوردستان بەهەمان شێوە دەتوانین ناوی بنێین ئیعدام، ئەوانە چەند نمونەیەکن لەسەر ئیعدامی جۆراوجۆر. لە عیڕاق لە شاری(بەسرە- بصرە) ی باشوری عیڕاق لە ئەنجامی سەرهەڵدانەکانی ناوەڕاستی مانگی تەموز لەو شارە(12) کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە #وەزارەتی ناوخۆ#ی عیڕاق لەو شارە کوژران و دەیان کەسی تریش بریندارکران و سەدانی تریش دەستگیرکران. لەشاری سەماوە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق لە(15) ی تەموز چوار خۆپیشاندەریان بە فیشەک کوشت کە ناوەکانیان بەمشێوەیە: (وەلید حەمید، ئەحمەد ڕازی، حسێن دەخیل)، هەروەها هێزەکانی عیڕاق لە سەماوە بە ئۆتۆمۆبێلی جۆری هەمەر خۆپیشاندەر (عەلی قاسم) یان شێلا بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا. لە شارەکانی بەغدا و بەسرە بەگشتی چوار ژن تیرۆرکران کە ناوەکانیان بەمشێویە: سوعاد حەبیب ئەلعەلي- چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە شاری بەسرە، تارا فارس شەمعون- نمایشکاری جلوبەرگ، د.ڕەفیف ئەلیاسری- ناوندی جوانکاری، د.ڕەشا ئەلحەسەن- ناوەندی جوانکاریی. لەگرتووخانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا شێوازێکی تری ئیعدام پەیڕەو دەکرێ دەتوانین ناوی بنێین مردنی هێواش کە بریتیە لە بێبەشکردنی زیندانیانی سیاسی لە بینینی ڕۆژ واتە بێبەشبوونیان لە تیشکی خۆر، بەردەوامبوونی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی وەک ئەوەی ماوەی بیست ساڵە بەرامبەر بە سەرکردە و ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(عەبدوڵا ئۆجەلان) پەیڕەو دەکرێ، هەروەها چارەسەر نەکردنی زیندانیانی سیاسی نەخۆش کە کێشەی تەندروستیان هەیە، بێبەش دەکرێن لەچارەسەری پزیشکی هەتا مردن، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەکان لە ئەنجامی ئەشکەنجەی دژوار جارهەبووە زیندانی سیاسی گیانی لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبورنی نێودەوڵەتی لە ساڵی(2016) دا بەگشتی(1032) کەس و لە ساڵی(2017) دا بەگشتی(933) کەس لە(23) ووڵاتی جیاواز لەسێدارەدراون. وەک ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) پێمانوایە ژمارەی لەسێدارەدان لەسەر ئاستی جیهان زۆر زیاترە لەوەی کە ڕاگەیەندراوە، چونکە ئەو وڵاتانەی خەڵک ئیعدام دەکەن مەرج نیە هەموو لەسێدارەدانێک ڕابگەیەنن. ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) داوادەکات سزای لەسێدارەدان لەهەرێمی کوردستان و عیڕاق و جیهان نەمێنێت و ڕۆژی (10) ی ئۆکتۆبەر بەکردار ببێتە ڕۆژی نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان و عیڕاق و سەرتاسەری جیهان...[1] #10-10-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!