پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پەلاماری هەوایی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! هێز و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان! ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان! کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر چی زیاتر لە نێوخۆی وڵات لە گەڵ پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و، لە دەرەوە لە گەڵ گوشارە سیاسی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بەرەوڕوو دەبێ، پتر پەنا بۆ سەرکوت و دەستدرێژی و تاوان و تیرۆر لە دژی ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەبا. هەر وەک لە ڕاگەیەندراویی خەبەریی نیوەڕۆی ئەمڕۆمان دا هاتبوو، کاتژمێر 10:45 ی ئەمڕۆ شەممە 8ی سیپتامبر(17ی خەرمانانی 1397) قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە حاڵێک دا پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی لێ بەڕێوە دەچوو، کەوتە بەر پەلاماری هەوایی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. پێویستە بگوترێ بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب کە لە نزیک شاری #کۆیە# و لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دا هەڵکەوتووە، هەر ئەو شوێنەیە کە لە شەوی یەلدای1395 (21ی دیسامبری 2016)، بوو بە ئامانجی هیرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی کە بە داخەوە شەهید بوونی 7 کەسی لێ کەوتەوە. هاوکات لە گەڵ ئەم پەلامارە مووشەکی و هەواییەی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، فڕۆکەی بی سەرنشینی سوپای پاسداران لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە دا دەخولایەوە. بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکییە، بە داخێکی گرانەوە 14 تێکۆشەری حیزبی دیموکراتی کوردستان شەهید و پتر لە 30 کەسیشیان بریندار بوون. (ناو و زانیاریی پیوەندیدار بە شەهیدەکان هەر لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا هەیە.) بەو هۆیەوە کە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب ناوەندی چالاکیی کۆمەڵێک ڕێکخراو و دامەزراوەی مەدەنییە، ژمارەیەک لە ژنان و منداڵان، کەسانی پیر و بەساڵداچوو و کەم ئەندام بە هۆی ئەم پەلامارەوە بریندار بوون و بنکە و دامەزراوەکانی تایبەت بەوانیش زیانی ماڵی و وێرانییەکی زۆریان بەر کەوت. پەلاماری دڕندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتێک دا ڕێکخرابوو کە شەوی ڕابردووش 3 بەندیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مرادی و ڕامین حوسێن پەناهی، سەرەڕای داواکاریی کۆڕوکۆمەلە مرۆڤدۆستەکان بۆ هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامیان، بە هۆی جەللادەکانی ئەو ڕێژیمە خوێنڕێژە ئێعدام کران. شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە دەستدرێژیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی هەرێم لە ڕۆژانی ڕابردووەوە بە شێوەی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان #سۆران# و #پیرانشار#، دەستی پێ کردبوو. دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای مەحکوومکردنی دەستدرێژی و پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزب لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و هەر وەها نوێترین تاوانی ئەو ڕێژیمە بەرامبەر 3 بەندیی سیاسیی کورد، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵە وهاوسەنگەرانی شەهیدەکان وسەرجەم خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێ و چاکبوونەوەی هەر چی زووتری بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێ. ئەگەر چی شەهید بوونی پۆلێکی گەورە لە ئەندامانی ڕێبەری و ژنان و پیاوانی #پێشمەرگە# و تیکۆشەری دێرین وبەوەج، بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیانێکی گەورە و زەبرێکی بە ژانە، بەڵام حیزبی دیموکراتی کوردستان دڵنیایی بە هەموو دلسۆزانی خۆی و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەدا کە ئەم جۆرە تاوانانە، ئەم حیزبە لە سەر خەبات بۆ ئامانجە لەمێژینەکانی و بەربەرەکانی لە گەڵ ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شێلگیرتر دەکا. حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕاهاتوە کە زەبر و پەلاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ڕێبەران و تێکۆشەرانی- هەر چەندیش گەورە و بە ژان بن- بە چۆکی دانەهێنن و لە خەبات ساردی نەکەنەوە. ڕۆڵە بە هەست و دلسۆزەکانی گەلی کوردیش وەک هەمیشە نیشانیان داوە کە ناهێڵن چەکی خەباتکارەکانی کورد بکەوێتە سەر ئەرز و ڕێگەی تیکۆشەرانی شەهید بی ڕێبوار ناهێڵنەوە. ئێمە وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆمان بەرامبەر بە بە دەنگەوەهاتنی خەڵکی دلسۆز و دامو دەزگا تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی شاری کۆیە بۆ بە فریاکەوتنی بریندارەکان و خەڵکی ئاوارەبووی کەمپەکانی دیموکرات بە دوای ئەو پەلامارە مووشەکیەدا، ڕادەگەیەنین کە دەیان برینداری ئەو ڕووداوە وسەدان بنەمالەی دانیشتووی کەمپەکانی سەر بەحیزبی دیموکرات کە بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکی و هەواییەوە، مال و حاڵی خۆیان بە جێ هێشتوە، پێویستییان بە هاوکاری و پێڕاگەیشتنی مرۆڤدۆستانەی بە پەلە هەیە. چاوەڕوانین نوێترین تاوانی کۆماری ئیسلامی لە دژی حیزبی دیموکرات و ڕۆلە بەندکراوەکانی کورد، ببێتە هەوێنی مانگرتنی گشتی و نارەزایەتیدەربڕینی یەکگرتووانەی خەڵک لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە هیزولایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی کورد و ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش داوا دەکەین بە ڕێپێوان و کۆبوونەوە و ئاکسیۆنی جۆراوجۆری دیکە، دژی نوێترین تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنگ هەڵبڕن داوا لە ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و بیروڕای گشتی جیهانیش دەکەین بەرامبەر بە دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئازادیخوازانی کورد لە نێوخۆی ئێران و لە دەرەوەی سنوورەکان بە تایبەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ئەمڕۆ لە قەلای دیموکرات بە دەستی ئەو ڕێژیمە، بیدەنگ و بێهەلویست نەبن. ئەوە کە کۆماری ئیسلامی لە دوو تاوانی نوێ دا، هاوکات گیانی چەندین تێکۆشەر و خەباتکاری کورد لە حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی جۆراوجۆری ڕۆژهەلاتی کوردستانی کردوەتە ئامانجی کردەوەی جینایەتکارانەی خۆی، جێی خۆیەتی هاندەری هەموو لایەکمان بێ بۆ یەکگرتوویی، هاوپشتی وهاوخەباتی لە گەڵ یەکتر و، بەهێزکردنی خەبات تا کۆتایی هێنان بە تەمەنی پڕ لە سەرکوت و تاوانی ئەو ڕێژیمە. سڵاو لە گیانی نوێترین شەهیدانی حیزبی دیموکرات و گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، ڕسوایی و مردن بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوینڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران. حیزبی دیموکراتی کوردستان دەفتەری سیاسی ئیوارەی سەمە 17ی خەرمانانی 1397 8ی سیپتامبری 2018 لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە 14 کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە 40 کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە: کەریم مەهدەوی(کەریم #سەقز#ی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، – هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب، کەریم ڕەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب، هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب، پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە، جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە، مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە، 13 -14 – دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە ڕەسمی هێشتا ڕانەگەیەندراوە). #08-09-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.032 چرکە!