پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
توڕەیی زەیتوون: 55 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون لەسەر ماڵپەڕی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئامار و ئەنجامی چالاکییەکانی خۆی لە ماوەی دوو مانگدا ئاشکرا کرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە #عەفرین# دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان 5 سەرباز و 50 چەتەی داگیرکەر کوژراون. دەقی ڕاگەیەنراوی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون: (ماوەی 2 مانگە #شەڕڤان#انی ئێمە لە ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان، لە دژی سیخووڕ و خائینەکان چالاکیی کاریگەرانە ئەنجام دەدەن. شەڕڤانانی ئێمە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان داوە و چالاکییەکانیشیان لە ئایندەدا زیاتر دەکەن و هەموو ڕێبازێکی سەربازی بەکاردێنن. وەک دەزانرێت داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە هیچ لایەنێکی یاسایی و حقووقی نییە. هەموو ئه و چالاکییانەی بە ئامانجی داگیرکردن ئەنجام دراون، دژ بە یاسا، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و باوەڕییە جیاجیاکانە. هەروەها لە ڕووی بەکارهێنانی و ڕێ و ڕێبازەکان، هێرشێکی دڕندانە بوو. بەتایبەتی کاتێک ئێمە باس لە عەفرین دەکەین، باس لە هەرێمێکی ئارام و سەقامگیر دەکەین لە ئاستی هەرە بەرزدا. چونکە عەفرین پارێزراوترین هەرێم بوو و وەک پەناگەیەکی لێهاتبوو بۆ ئاوارەکانی ناوچەکانی دیکەی سووریا. هەرێمێک بوو کە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیانەی خۆی هەیە و بە هەڵبژاردنی یاسایی و دیموکراتیانە دامەزرابوو. ئەنجومەنی هەرێمی هەن کە بە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیاندان. عەفرین لە جوانترین هەرێمەکان بوو کە کلتووری خۆشەویستی و لێبووردەیی بەهێز بوو. بەڵام ئەمڕۆ لەژێر داگیرکەریدایە. هێزەکانی داگیرکەر هەزاران کەسیان لە ژن، منداڵ و لاوانی دانیشتووی عەفرین، بە تانک، تۆپ و فڕۆکەی جەنگیی کوشت، گوندەکانیان وێران کرد، بە بەرچاوی جیهانەوە ڕۆژانە ڕەز و باخەکانی ئەو شارە دەسووتێنن، بەڵام هیچ کەسێک دەنگ ناکات یان ئیدانەی ناکات. لەبەرئەوە سەدان هەزار کەس لە هاوڵاتییانی سیڤیلی واری خۆیان جێهێشت و لەنێو هەلومەرجی سەختی ژیان لەژێر چادرەکاندا دەژین. ئەو کەسانەی لە عەفرین ماونەتەوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەپەڵترین تاوانی داگیرکەران دەبنەوە، دەڕفێندرێن و لە زیندانەکانی ڕای، عەزاز و عەفرین ئەشکەنجە دەدرێن. هەروەها دەستدرێژی، دزینی ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەتی، گۆڕینی دیمۆگرافی، سیاسەتەکانی بەتورککردن و لەناوبردنی ئەتنیکی، بە بێ وەستان بەردەوامن. لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە وەک لاوانی عەفرینی پیرۆز و بێگەرد ئەرکی تۆڵەکردنەوەمان لەئەستۆ گرتووە. ئێمە لە عەفرین کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو چەتە، سەربازی داگیرکەر و خائینەکان بەشێوەیەکی سەربازی لەناوبەرین. ئێمە دەستنیشانی دەکەین کە لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا لە عەفرین، ئەو چەتە و خائینانەمان بە شێوەی یاسایی دادگەیی دەکرد، ئەمەش بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانیان بەڕێوەدەچوو، هەر کەسێک بە گوێرەی جۆری تاوانەکەی بە شێوەیەکی یاسایی سزا دەدرا. بەڵام ئێستا بەهۆی هەلومەرجی داگیرکاری دادوەر لای ئێمە نییە. لەبەرئەوە ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە چالاکییەکانی تەسفیەکردنی داگیرکەران، بە کۆتاییهاتنی داگیرکاری لە عەفرین، کۆتاییان دێت. دواتر چەتەکان ڕەوانەی دادگە بکرێن. ئێمە وەک لاوانی عەفرین (کچ و کوڕ) وەک بزووتنەوەیەکی تۆڵەکردنەوە لە دژی دوژمن و چەتەکانیان، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی و سەربازی نین، هەڵمەتەکانمان لە سۆنگەی ئەرکی ئێمەیە لە بەرانبەر گەل و هەرێمەکەمان. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە هەر چالاکییەکی سەرکەوتوو هێزمان پتەوتر دەکات و ڕێبازی نوێی تۆڵەکردنەوە دەئافرێنین. بەڵێنی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە چالاکییەکانمان زیاتر دەکەین و عەفرین بۆ داگیرکەران دەکەینە گۆڕستان. کارێکی وەهایان بەسەردێنین کە داگیرکەران پەشیمان ببنەوە کە هاتوونەتە عەفرین. چالاکیەکانمان لە شارەکانی عەفرین، ئیدلب، عەزاز، ڕای، جەرابلووس و هەموو ئەو ناوچانەی کە چەتەیان لێیە، بەردەوامە. ئێمە هۆشداری دەدەین لە بەرانبەر پیلانەکانی میتی تورکیا بۆ ڕەشکردنی شەرڤانانی ئێمە و دزینی ماڵی هاوڵاتییانی سیڤیل بە ناوی ئێمە. کردارەکانی ئەوان ئیدی ئاشکرا دەبن. ئێمە لە بەرانبەر ئەو ڕێبازانەدا بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەوە وەها دەکەین کە کۆتایی بە ستەمی سەر گەلەکەمان بێت. ئه و چالاکییانەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کراون: هێزەکانمان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، 26 چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجام داون. لەو چالاکییانەدا 55 چەتەی تورکیا کوژراون کە لەناویاندا 5 سەربازی سوپای تورک هەن. هەروەها 34 چەتە بریندار بوون. ئامار و زانیاری ورد دەربارەی چالاکییەکانمان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئێمە www.xzeytune.com بڵاودەکرێنەوە. - ڕۆژی 9ی حوزەیران، سەرچەتەی بەرەی شام ئەحمەد مستۆ (ئەبو مستۆ) بە ئامانج گیرا. - ڕۆژی 26ی حوزەیران، لە دژی سەرچەتەی جەیش ئەلنوخبە لە گوندی ئەمارا لە ناوچەی ماباتا، چالاکییەک ئەنجام درا. له و چالاکییەدا برای ئەو سەرچەتەیە کوژرا. - ڕۆژی 30ی حوزەیران، لە دژی بنکەیەکی فەیلەقی شام، لە گوندەکانی باشووری ئیدلب چالاکییەک ئەنجام درا و تیایدا 2 چەتە کوژران. - ڕۆژی 9ی تەمووز، سەرچەتەی فەیلەقی شام لە دەوروبەری گوندەکانی باشووری ئیدلیب کوژرا. - ڕۆژی 12ی تەمووز، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی فەیلەقی شام، لە دەوروبەری گوندەکانی باشووری ئیدلب، چالاکییەک ئەنجام درا و 2 چەتە کوژران. - ڕۆژی 12ی تەمووز، لە دژی دەورەیەکی سەربازیی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا 3 سەربازی تورک کوژران. - ڕۆژی 15ی تەمووز، لە نزیک زیارەت حەنان-ی ناوچەی شەرا، لە دژی سەرچەتەیەکی فەیلەقی شام، چالاکیەک ئەنجامدران و سەرچەتە کوژران. - ڕۆژی 16ی تەمووز، چەتەیەکی فەیلەقی شام کوژرا. - ڕۆژی 16ی تەمووز، لە گوندەکانی سۆسنبات-ی قەباسین، دژی چەتەکانی لیوای هەمزە چالاکیەک ئەنجامدرا و 3 چەتە کوژران. - ڕۆژی 16ی تەمووز، کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی چەتەکان لە گوندی ئاتمێ کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 9 چەتە کوژران و 7 ی دیکەش بریندار بوون. - ڕۆژی 22ی تەمووز، لە دژی سەرچەتەیەکی جەیشی نوخبە، لە ناوچەی ڕاجۆ چالاکییەک ئەنجامدرا و سەرچەتە کوژران. - ڕۆژی 23ی تەمووز، لە شاری ئەختەرین خاڵێکی سەربازیی چەتەکان کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا 10 چەتە کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون. - ڕۆژی 23ی تەمووز، لە دژی خاڵێکی دیکەی چەتەکانی جەبهەتولنووسرە چالاکییە ئەنجامدرا و تیایدا 4 چەتە کوژران. - ڕۆژی 24ی تەمووز، لە دژی چەتەیەکی سوڵتان موراد لە هەرێمی هەرجەلێی عەزاز چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا. - ڕۆژی 24ی تەمووز، چالاکییەکی کاریگەر لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام و جەیشی وەتەنی (بەرەی نیشتیمانی) ئەنجامدرا و 3 چەتە کوژران. - ڕۆژی4ی ئاب، چەتە و سیخووڕ عەکاش حاجی ئەحمەد، لە گوندی دێرسەوان کوژرا. - ڕۆژی 7ی ئاب، چەتەیەکی فەیلەقی شام لە ناوچەی جندرێس کوژرا. - ڕۆژی 8ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی سوڵتان موراد لە ناوچەی ئەختەرین چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا. - ڕۆژی 10ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام،لە زەویی بورج عەبدالۆ-ی ناوچەی شێراوا چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا. - ڕۆژی 12ی ئاب، لە گوندی دێربەلووت، دژی 2 چەتەی فەیلەقی شام چالاکییەک ئەنجامدرا و هەردوو چەتەکە کوژران. - ڕۆژی 13ی ئاب، لە گوندی گۆلیان-ی ناوچەی ڕاجۆ، چەتەیەکی گرووپی سوڵتان موراد کوژرا. - ڕۆژی 15ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام لە ناوچەی شەمارین و عەزار چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا. - ڕۆژی 17ی ئاب، لە دژی فەرماندەی فەوجی موستەفا، چالاکییەکی کاریگەر ئەنجامدرا و فەرماندەی ئەو فەوجە کوژرا. - ڕۆژی 17ی ئاب، لە گوندی جەمالە لە ناوچەی دۆدیان چەتەیەکی سوڵتان موراد کرایە ئامانج و کوژرا. - ڕۆژی 17ی ئاب، لە نێوان ناوچەی قەرە گۆبەر و چەکێ-ی سەر بە دۆدیان چالاکییەکی کاریگەر لە دژی چەتەیەکی لیوای سەمەرقەند ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا. - ڕۆژی 18ی ئاب، لە ناوچەی شدوود چالاکییەکی کاریگەر لە دژی سەرچەتەیەکی جەبهەی شامیە ئەنجامدرا و ئەو سەرچەتەیە کوژرا.)[1] #25-08-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.062 چرکە!