پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
کچانی کوردستان دوای هاوسەرگیری درەنگ منداڵیان دەبێت
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
دواڕۆژ، هانا #چۆمان#ی ماوەی چەند ساڵێکە نەخۆشیەکی تر بەرۆکی کچانی کوردستانی گرتووە دوای هاوسەرگیری درەنگ منداڵیان دەبێت لەکاتێکدا کێشەی نەزۆکییان نییە، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی ژنانیش دەڵێت زۆرجار کێشە سەرەکییەکە لای پیاوە نەک ژن. سەردانیکردنی نۆرینگەی پزیشکی منداڵان و ئافرەتان لە هەڵکشانە، زۆربەی ئەوانەی سەردانیان دەکەن ئەوانەن ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیرییان کردووە، تا ئێستا منداڵیان نییە، لە پشکنینە پزیشکییەکانیش دەردەکەوێت کەنەزۆک نین. دواڕۆژ سەردانی یەکێک لە نۆرینگە پزیشکییەکانی شاری #هەولێر#ی کرد، لەوێ ژمارەیەک هاوسەر لەچاوەڕوانیدان بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ، یەکێک لەوانە ئازاد و ژینۆی هاوسەری بوون، ئازاد تەمەنی 26 ساڵە و ژینۆش 24 ساڵ و ماوەی 3 ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا مناڵیان نەبووە سەردانی پزیشکیان کردووە. ئازاد ڕوونیدەکاتەوە، سەرەتا پشکنینی نەزۆکیمان کرد، دکتۆر وتی هیچ کێشەتان نییە، ئەندامی زاوزێی هەردووکتان ئاساییە و و سپێرمت کێشەی نییە، بەڵکو دەبێت پشکنینی تر بکەن، بۆیە دوای دووجار پشکنین، هۆکارەکەمان زانی بۆ مناڵمان نابێت. بەپێی پشکنینەکان ژینۆی هاوسەری ئازاد، دەرکەوتووە کە هۆکاری مناڵنەبوونی زۆریی کێشیەتی بەهۆیەوە کاریگەری دەروونی دروستکردووە و سپێرمەکان ناپیتێن. ئازاد بۆ دواڕۆژ ئەوەش دەڵێت دکتۆرەکە پێی وتین، ژینۆ کێشی 89 کیلۆگرامە، بیردەکاتەوە نائارامە هەروەها چەند کێشەیەکی تری هەیە لە ئەندامی زاوزێیدا کە ئەوان سادەن چارەسەریان هەیە. ئازاد ئەوەش دەخاتەڕوو، خۆ ئەگەر مناڵیشمان نەبێت کێشەمان نییە ئێمە یەکمان هەر خۆش دەوێت، بەس بەردەوام خەڵک دەڵێن بۆ مناڵتان نابێت ئیدی ئەوە زۆر قسەیەکی ناخۆشە. ئێمە لە نۆرینگەکە پرسیارێک ڕووبەڕووی دکتۆرە قورینگ محەمەد پسپۆڕی تایبەتی نەخۆشییەکانی ژنان دەکەینەوە بۆچی ئێستا بەشێک لەوانەی هاوسەرگیری دەکەن درەنگ مناڵیان دەبێت؟ دکتۆرە قورینگ، دەڵێت، ئەوە پرسێکی گرنگە و دەبێت میدیا کاری لەسەر بکات، چونکە ڕۆژانە دەیان کەس پەیوەندیمان پێوە دەکەن و دەپرسن کە ماوەی چەن ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە، کەچی منداڵیان نەبووە، لە پشکنینەکانیش دەرکەوتووە کە هیچ کێشەی نەزۆکی و هێلکەدان و سپێرمیان نییە، بەڵام بێگومان هۆکار زۆرە. کێشەکان لە وڵاتێکەوە بۆ یەکێکی تر گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، دکتۆرە قورینگ لەبارەی هۆکارەکان لە کوردستان دەڵێت لە کوردستان زۆرجار کێشەکە لە پیاواندایە، نەک لە ژنان، بەڵام ژنانیش بەشێکی هۆکارەکەن هەرچەندە هی ئەوان جۆراوجۆرن. ئەو دکتۆرە بۆ دواڕۆژ دەشڵێت کێشەی ئێرە ئەوەیە تۆوی پیاو ناگات بە هێلکەکانی ئافرەت، لاوازی تۆوی پیاو، ناشارەزایی لە سێکس لەکاتی جوتبوون، لەبەرامبەردا زۆرێک لە ژنانیش قەڵەون، بۆیە ڕووبەڕووی ئەوە دەبنەوە، جگە لەوەی ئێستا کێشەیەکی گەورە هەیە ئەویش لاوازی ڕەحمی ژنە. هۆکاری زیاتر هەیە، بەڵام زیاتر لە هەرێمی کوردستان ئەوانەی سەرەوەن جگە لەوەی (بەکارهێنانی حەپی ڕێگری (مەنع)، پاک ڕانەگرتنی ئەندامی زاوزێی مێینە و هەوکردنی ئەندامی زاوزێی، بوونی کیس، جگەرە کێشان و نێرگەلە، خواردنی ناتەندروست و تێکچونی هۆرمۆنەکان لە ژناندا هۆکاری سەرەکین. لەنجە ڕەشید، یەکێکی ترە لەو ژنانەی مناڵی نەبووە، 3 ساڵ و 4 مانگە هاوسەرگیری کردووە، تەمەنی 28 ساڵە، لەنجە بۆ دواڕۆژ دەڵێت زۆر قەلەقم و جگە لە قسە و نیگەرانی ماڵی خەزورم خۆشم نیگەرانم و ئاخۆ بۆ هیچ کێشەم نییە کەچی مناڵم نابێت؟. لەنجە دەڵێت، دکتۆر پێی وتووم کیسی ناو ڕوحمت هەیە، تا کیسەکە کۆتایی نەیەت، مناڵت نابێت، ئەویش دوو ڕێگای هەیە دەرمان و نەشتەرگەری سەرەتا من دەرمان بەکاردەهێنم، ئەگەر کۆتایی نەیەت دەبێت نەشتەرگەری بکەم. دکتۆرە شیرین پاشا، باس لە ڕێگاکانی چارەسەری دەکات و بۆ دواڕۆژ دەڵێت چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مناڵبوون کەمێک قورسە، بەڵام پەیوەستە بە جۆری هۆکاری دواکەوتنەکە و نەخۆشییەکە، چونکە هەندێکیان پێویستیان بە ڕێنمایی هەیە و هەندێک دەرمان و هەندێکیش نەشتەرگەری، بۆیە جیاوازی هەیە. وتیشی چارەسەری سروشتی پێویستی بە هۆشیاری و ڕێنمایی هەیە و ماوەی نزیکەی 6 مانگی دەوێت، بۆ چارەسەری تەواو و هەروەها چارسەری حەپ و دەرمان بۆ ماوی 1 بۆ 3 مانگ درێژە دەخایەنێت و نەشتەرگەریش جۆری هەیە و ماوەکانی جیاوازن. هەروەها دەشڵێت، دەمەوێت هەموو هاوسەران دڵنیا بکەمەوە کە ئەگەر ژن یان پیاوەکە نەزۆک نەبن، بەدڵنیایی درەنگ یان زوو دەبن بە دایک و باوک و مناڵیان دەبێت.[1] #16-08-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!