پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
زیانی ساڵانەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان 20 ملیۆن دۆلارە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەگوێرەی بەدواداچوونی شارەزایەکی بواری هاتوچۆ، ساڵانە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار زیانیبەردەکەوێت، بەشی زۆری هۆکاری ڕووداوەکانیش کەمتەرخەمی و خێرا لێخوڕین و خراپیی ڕێگاوبانەکانن. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە دوو ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا 10.789 ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 5.602 ڕووداو لە دەرەوەی شار و 5.187 ڕووداویش لەناو شارەکاندا. لێکۆڵینەوە و هێڵکاریی ڕووداوەکان دەریانخستووە 6.327 ڕووداو بەهۆی خێرا لێخوڕین، 996 ڕووداو بەهۆی ناتوندوتۆڵیی ئۆتۆمبێل و 3.466 ڕووداویش بەهۆی کەمتەرخەمی و خراپیی ڕێگاکان ڕوویانداوە، لەئەنجامی ئەوانەشدا 1.746 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21.377 کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون. عەقید ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری ئامار و پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، دەڵێت :هۆکاری ڕووداوەکان زۆرن، بەڵام سەرەکیترینیان بریتین لە پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبیل و خراپی ڕێگاوبانەکان و لاوازیی کواڵیتی هەندێ لە ئۆتۆمبیلەکان و کەمیی خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، 75%ی ڕووداوەکان بەهۆی خێرا لێخوڕین و مەشغوڵبوونی شوفێر لە کاتی شوفێریدا بووە، 25%ی ڕووداوەکانیش بەهۆی خراپیی ڕێگا و نزمیی کواڵیتی ئۆتۆمبێلەکان بووە. عەقید ئەسعەد دەڵێت: ڕووداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترن کە لە ئامارەکاندا تۆمارکراون، چونکە لێرە سیستەمی دڵنیایی ئۆتۆمبیل نییە، لەکاتی پێکداداندا شوفێران لە نێوان خۆیان ڕێکدەکەون بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان و پۆلیسی هاتوچۆ لە ڕووداوەکان ئاگادار ناکەنەوە. گوتیشی: بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان مەزەندە دەکرێ ساڵانە نزیکەی 20 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ ڕووبدەن، بەڵام لەلای ئێمە هەر پێنج هەزارێک تۆمار دەکرێن. بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و دەرخستنی قەبارەی زیانی گیانی و ماددیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری هەرێم ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەوبارەوە بڵاودەکاتەوە. بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار لە دوو ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە سنووری هاتوچۆی پارێزگاکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و #دهۆک#، هەروەها ئیدارەی #گەرمیان# 7.999 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، بەو هۆیەوە 1.557 کەس مردوون و 14.957 کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون. بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەستەی ئامار، 61.2%ی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی پێکدادان، 19.1% بەهۆی وەرگەڕان، 14.5% ڕووداو بەهۆی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێل بە مرۆڤ و 5.2 % بەهۆکاری دیکە ڕوویانداوە. سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی شیکردنەوەی داتاکان بۆمان دەرکەوتووە ساڵ بەساڵ زیانە ماددی و گیانییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیاد دەکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆمپانیاکانی دڵنیایی و ئامارێکی دروست بۆ تۆماری تەواوی ڕووداوەکان، ژمارە و قەبارەی زیانەکان کەمتر دەردەکەون. بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار، سێ ملیۆن و 592 هەزار کەس لە کوردستان تەمەنیان لەنێوان 18 تاوەکو 64 ساڵ دایە، کە تەمەنێکی گونجاوە بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل، ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبیلی تۆمارکراو لە کوردستان هەن، نزیکەی 150 هەزار ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ و تۆمارنەکراویش هەن. بەو پێوەرە بێت، هەر دوو کەس ئۆتۆمبلێکیان بەردەکەوێت. سیروان محەممەد دەڵێت :بەتێبینیکردن لەژمارەی ئۆتۆمبیل و ئەو کەسانەی کە مافی لێخوڕینیان هەیە، بۆمان دەرکەوتووە ژمارەی ئۆتۆمبیل لە کوردستان زۆر زیادە، بەهۆی لاوازی گواستنەوەی گیشیش ئۆتۆمبیلەکان زۆر بەکاردێن، بۆیە شەقامەکان قەرەباڵغن و ژمارەی ڕووداوەکان زۆرن. سیروان محەممەد ئاشکرای کرد بەپێی ڕووپێویەک بۆمان دەرکەوتووە 43%ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان نییە. 57%یش 1 تاوەکو 3 ئۆتۆمبێلیان هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات لەرووی ئابوورییەوە کۆمەڵگا کوردی دابەشی دوو چین بوون و چینی ناوەند لاواز بووە. لەزۆربەی وڵاتان کۆمپانیای دڵنیایی بۆ کۆنترۆَلکردنی ڕووداوەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکان پارێزگا و هەرێمەکان، کار بۆ نەهیشتنی کەموکوری لە شەقامەکاندا دەکەن، پۆلیس هاتوچۆ لەرێگەی ڕێنمایی و دانانی نیشانەکانی هاتوچۆ و سزادانی شوفێر سەرپێچیکار، کار بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ دەکات بەم هۆیەوە تاڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەکەن و قەبارەی زیانە مادیی و گیانییەکان کەمدەکەنەوە. نەجات نەجم، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و سەرۆکی ڕێکخراوی هێڵی سوور بۆ هۆشیاری هاتوچۆ، دەڵێت :بەپێی ڵێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوتووە دوو لەسەر سێی ڕووداوەکانی هاتوچۆ تۆمار ناکرێن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای دڵنیایی نییە. زۆربەی شوفێران لەکاتی ڕووداوەکان لەنێوان خۆیان لەسەر قەرەبووکردنەوەی زیانەکان ڕێکدەکەون، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی بێمۆڵەتی یان تۆمارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەتایبەت لەدەرەوەی شارەکان لەنێوان خۆیان پێکدێن و پۆلیس ئاگادارناکەنەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین ساڵانە نزیکەی 15 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ ڕووبدەن. یەکێک لەکارەکانی ڕێکخراوەکەی نەجات نەجم، لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری ڕووداوەکان، نەجات نەجم، دەڵێت :زیانە ئابوورییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ سێ لایەن لەخۆ دەگرێت، یەکەم بەر خودی شوفێر یان خاوەنی ئۆتۆمبیل دەکەوێت، دووەم: بەر خێزانەکان دەکەوێت و سێیەمی بەحکومەت دەکەوێت. نەجات نەجم هەروەها دەڵێت :ئەو هۆکارەی وایکردووە زیانە ئابوورییەکانی پێکدانان و وەڕگەرانی ئۆتۆمبیل زیاتر بن ئەوەیە بەشی زۆری ئۆتۆمبیلەکانی هەرێمی کوردستان نرخەکانیان بەرزە، لەکاتی چاککردنەوە خەرجی زۆریان دەوێ، بۆ فرۆشتنەوەش بەهاکانیان دادەبەزێت، واتە ئەگەر ئۆتۆمبیل تووشی پێکدانان بێت تێچووی چاکردنەوەکەی 2 هەزار دۆلار بێت، 2 هەزار دۆلاریش لە نرخەکەی دادەبەزێ، واتە زیانی پێکدادانەکە دوو بەرامبەرە. بەبروای نەجان نەجم بۆ ئەوەی پێوەرێکی دروست بۆ قەبارەی زیانە ئابوورییەکانی پێکدانان و وەرگەڕان دیاری بکرێت، پێویستە پێکدانان و وەرگەڕانەکانی نێو شار و دەرەوەی شار لێکجیابکرێنەوە و قەبارەی زیانەکانیش بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبیل و توندی پێکدانەکان دیاری بکرێ، چونکە ئەو دەڵێت :بەهۆی خێرایی لێخوڕین و خراپی ڕێگاوبانەکان، هەمیشە قەبارەی زیانە ئابوورییەکانی پێکدادان و وەرگەران لە دەرەوەی شار زیاترن کە هەندێجار دەگاتە ئاستی سکراببوونی ئۆتۆمبیلەکان، بۆیە دەتوانین کەمترین خەرجی چاککردنەوەی پێکدادانی دەرەوەی شار بە دوو هەزار دۆلار و بۆ ناوشار بە 500 دۆلار دیاری بکەین. گوتیشی مەزەندە دەکەین زیانەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لە ساڵێکدا بگاتە 20 ملیۆن دۆلار.[1] #15-08-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!