پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
گوللەبارانکردنی 12 گەنجی هەولێر بەدەستی بەعسییەکان و ڕووخاندنی خانووی خێزانەکانیان لە شاری هەولێر ساڵی 1986
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
دوازدە خوێندکار لەناو شاری #هەولێر# گوللەباران دەکرێن دوازدە خوێندکاری گەڕەکی برایەتی (بەستەپیازە) ، کە زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان (13-16) ساڵ دەبوو، بە دووجار گوللەباران کران. جاری یەکەم: چوار خوێنکار لە ڕۆژی (28-03-1986) دا. جاری دووەم: هەشت خوێندکارەکەی تر، لە ڕۆژی (02-04-1986) دا. سەر لە بەیانی ڕۆژی (19-03-1986) دا، سێ پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە ناوەکانی: (سەردار سەعید سۆفی حەمەد، کە دواتر لە 30-06-1987 دا لە گوندی کێشکێ شەهید بوو، بەختیار جەمیل مستەفا کاوانی و ئەیوب یوسف سەعید جوامێر ناسراو بە لیوا ئەیوب) ، دێنە ناو شاری هەولێر و لە شەقامی سەرەکی نێوان گەڕەکەکانی ڕووناکی و ئازادی لە نزیک فلکەی زەعیم، تەقە لە خۆفرۆش ئیبراهیم محەمەد حەسەن زەنگەنە، پارێزگاری هەولێر دەکەن و برینداری دەکەن. بەختیار جەمیل مستەفا کاوانی، ڕێک دوای مانگێک بەسەر تێپەڕبوونی چالاکی لێدانی پارێزگار برایم زەنگەنە، لە ڕۆژی (18-04-1986) دا بەهۆی خائینێکەوە دەستگیرکراو هێنایانە لای ئێمە لە ئەمنی هەولێر و لە ئەبوغرێب-یش پێکەوە بووین، تا لە ڕۆژی (14-09-1988) دا ئازادکراین. بریندارکردنی پارێزگاری هەولێر، شکستێکی هەرە گەورەی دەسەڵاتدارانی حزبی #بەعس# بوو لەو شارە، بۆیە بەرپرسانی ئەمنی و حزبی بەعس بڕیاریان دا بە هەر شێوەیەک بێ شکستەکەیان پەردەپۆش بکەن. بەرپرسانی هەولێر، ئەمانە بوون: (سوبحی عەلی خەڵەف، ڕازگری نهێنی لقی حزبی بەعسی عەرەبی، عەمید ڕوکن عەبدولڕەحمان عەزیز حسێن، بەڕێوەبەری ئەمنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان، عەمید ئەکرەم سەعید ئەلحەیالی موسڵاوی (ئەبو سەعد) ، بەڕێوەبەری ئەمن، عەقید ڕوکن فەرحان موتڵەگ ساڵح خەڵەف جبوری بەڕێوەبەری مەنزومەی شیمالی و ڕائید کامل عەباس موسا، بەڕێوەبەری ئەمنی بەلدە) . لە بەڕێوەبەرێتی ئەمنی شاری هەولێر ئەو ئەفسەر و پلەدارانە کاریان دەکرد: (رائید عەبدولسەلام ئەلعەباس موسڵاوی، جێگری بەڕێوەبەری ئەمن، ڕائید عزەدین عەباس محەمەد، نەقیب حەسەن ئەلدوری، نەقیبی ئەمن و ئەندامی فەرماندەیی هۆبەی حزبی بەعس و له تیمی گوللەباران کردنی بریندارانی بالیسان، خەتێ، توتمە، شێخ وەسانان و خوێندکارانی برایەتی بوو، نەقیب ڕیاز مەحمود ئیسماعیل، نەقیب معن محەمەد توعمە، ملازم عەبدولسەلام قەنبەر عەلی، ملازمی یەکەم عەتائوڵڵا موسا خەلیفە ئەلسامەڕائی، مفەوەز خەلیل ئیبراهیم یونس (گوێر) ، مفەوەز عەبد محەمەد عەبد، مفەوەز شاکر حسێن عەلی) . دوای ئەوەی بەرپرسانی هەولێر نەیانتوانی ئەوانەی لە ڕۆژی (19-03-1986) دا لە پارێزگاریان دا دەستگیر بکەن، لەپێناوی شاردنەوەی شکستەکەیان و بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی هەولێر، چوار خوێندکار و گەنجی گەڕەکی برایەتی (بەستەپیازە) ، کە پێشتر بە پێنج ڕۆژ بەر لە لێدانی پارێزگار ئیبراهیم زەنگەنه لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە لە ڕۆژی (14-03-1986) دا گیرابوون، بەبێ دادگاییکردن و بێتاوان لە ڕۆژی (28-03-1986) دا لە بن دیواری ماڵێکی گەڕەکی کۆماری (جمهوری) ، لە نزیک چوارڕیانی زەعیم و یاریگای تۆپی پێی هەولێر گوللەباران کران، کە ئەمانە بوون: 1. عەبدولڕەزاق کەمال عەبدوڵڵا گەرۆتەیی. 2. لوقمان عەزیز مستەفا عوسمان خۆشناو (1973/ مەلەکان/ #ڕواندز#) . 3. مەغدید ئەسعەد سەعید مەحمود (1968) . 4. یاسین مەحمود تەها مەحمود خۆشناو (1967/ گوندی خەتێ) . لەکاتی گوللەباران کردنی ئەو (4) خوێندکارەدا، کە بە ڤیدیۆ لەلایەن فەرمانگەی ئەمن و لقی حزبی بەعس تۆمارکراوە و ڤیدیۆکە لە سایت و پەیجی ڕۆژنامە دادەنێین، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ لە شەوی (31-12-2003) دا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردسات بڵاوکرایەوە، نەقیب حەسەن ئەلدوری، بڕیارێک سەبارەت بە گوللەباران کردنی ئەو (4) خوێندکارەی هەولێر دەخوێنێتەوە. دوای گوللەباران کردنی ئەو چوار گەنجه، بۆ شەوەکەی نزیک بە کاتژمێری (10) ، واتە شەوی (28-03-1986) ، هێزێکی تیپەکانی (86) ی دەشتی هەولێر و (87) ی قەرەچوغ هاتنە ناو شاری هەولێر و گەڕەکەکانی (باداوە، کشتوکاڵ و ڕووناکی) ، لە بۆسەیەکدا لەنێوان گەڕەکی ڕووناکی و کشتوکاڵ (14) ئەمنیان کوشت کە دوانیان ئەفسەری پلە بەرز بوون، لەو شەوەدا پێشمەرگەیەک بەناوی سەربەست واحێد عوسمان سلێمان ڕەوانشاد بوو. ئەو شەوە، لەگەڵ جەمال مەولود ئەحمەد، لە زیندانی مەنزومەی ئیستخباراتی شیمالی، لە گەڕەکی ئازادی و پشت ماڵی پارێزەر برایم زەنگەنە گیرابووین، لە شوێنی تەقەکردنەکەوە دوور نەبووین، بە ئاسانی گوێمان لە دەنگی تەقەکردن و ئاڕپیجی دەبوو. بۆ بەیانی (29-03-1986) ، پێکەوە لەگەڵ جەمال مەولود، لە مەنزومە گواستراینەوە بۆ ئەمنی هەولێر، کە پێشتر هەردووکمان لە ڕۆژی (02-03-1986) دا لەلایەن مەنزومەی شیمالی گیرابووین. بەرپرسانی شار دووبارە نەیانتوانی و دەستیان نەگەییشتە ئەو پێشمەرگانەی ئەو چالاکییەیان کرد، بۆیە دیسان لیژنەی ئەمنی هەولێر بڕیاری گوللەباران کردنی (گەنج و خوێندکاری گەڕەکی برایەتی دا، کە ئەوان نزیکەی دوو هەفتە پێش ئەو چالاکییە و لە ڕێکەوتی (14-03-1986) دا بەهۆی خیانەتی (سەردار محەمەد شێروانی مێرگەسووری) لەلایەن ئەمنی هەولێر گیرابوون، کەچی ئەو (خوێندکارە بێتاوانە، لە ڕۆژی (02-04-1986) دا لەنێوان گەڕەکی باداوە و گەڕەکی کشتوکاڵ، بەبێ دادگایی کردن لە تۆڵەی کوشتنی ئەو (14) جەللاد و ئەمنانە گوللەباران کران، کە بریتی بوون لە: 1. ئیبراهیم عومەر قادر، کە لە هەموویان کەم تەمەنتر و تەنیا (13) ساڵ بوو. 2. حەیدەر خالید قادر وەسمان خۆشناو (1970/ هەولێر) . 3. داود سلێمان مەحمود عەبدوڵڵا خەیلانی (1968/ هەولێر) . 4. سابیر ڕەحمان قادر مستەفا. (1972/ هەولێر) . 5. عەلی مەحمود تەها مەحمود خۆشناو (1969/ گوندی خەتێ) . 6. مەغدید حەسەن حەمەد حەسەن باوەکر (1969/ هەولێر/ باڵەک) . 7. هۆشیار فەتاح تەها باپیر سوورچی (1968/ هەولێر/ هەریر/ باتاس) . 8. هیوا فەتاح تەها باپیر سوورچی (1966/ هەولێر/ هەریر/ باتاس) . لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام، لە ڕۆژی (9.4.2003) ، ڤیدیۆی گوللەباران کردنی (4) خوێندکارەکەی ڕۆژی (28-03-1986) ، گوللەباران کردنی (خوێندکارەکەی تر لە ڕۆژی (02-04-1986) و خاپوورکردنی خانووەکانیان، کە ڤیدیۆکە لەلایەن فەرمانگەی ئەمنی هەولێر تۆمار کرابوو، لە شەوی (31-12-2003) دا لەلایەن کەناڵی ئاسمانی کوردسات بڵاوکرایەوە، کە دەمودەست بۆ ئەرشیڤی خۆم تۆمارم کرد. لە هەمووی سەیرتر ئەوەبوو کە لەکاتی گوللەباران کردنی ئەو دوازدە خوێندکارە، جەللادانی بەعس پڕ قوڕگیان هاوار دەکەن: (بژی دادپەروەری، مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی سەرۆک و شۆڕش) ! ئەوە لەکاتێکدا کە: 1. ئەو دوازدە خوێندکارە بێتاوانن، نەک هیچ پەیوەندیان بە لێدانی ئیبراهیم زەنگەنەی پارێزگار و کوشتنی چواردە ئەمنەکەی ڕووناکی – باداوە نەبووە، بەڵکوو بەر لە لێدانی پارێزگاری هەولێر (19-03-1986) و لێدانی ئەمنەکانی ڕووناکی – باداوە (28-03-1986) ، ئەوان پێشتر لە ڕۆژی (14-03-1986) گیرابوون. 2. هیچیان دادگایی نەکراون و لەدەرەوەی دادگا و بە بڕیاری حزبی گوللەباران کراون. 3. زۆربەیان لە ڕووی تەمەنەوە مێردمنداڵن (تەمەنیان لەنێوان 17-13ساڵە) . 4. بەڕێوەبەرێتی ئەمنی هەولێر ناتوانێ بیسەلمێنی کە ئەو (12) خوێندکارە دەستیان هەبووە لە تەقەکردن لە پارێزگار و کوشتنی (14) ئەمنەکە. تەحسین مستەفا ئیبراهیم ناسراو بە تەحسین ئەلفێ (1971/ هەولێر/ حوجران/ گردەچاڵ) ، یەکێک لە گیراوەکانی گەڕەکی برایەتی (بەستەپیازە) ، ئەو لە ڕۆژی (22-03-1986) دا گیرابوو، دواتر لە ڕۆژی (21-06-1987) دا لە ئەبوغرێب لە سێدارە درا. لەکاتی گوللەباران کردنەکە ڕائید عزەدین عەباس محەمەد بەڕێوەبەری ئەمنی بەلدە، نەقیب حەسەن ئەلدوری و چەند ئەفسەرێکی پۆلیسی کورد دەردەکەون، کە ئێستاکە لە حکومەتی هەرێم و #کەرکووک# پۆستیان هەیە. هەشت هاوڕێی تریش، کە ئەوانیش لە ئەنجامی خیانەتی (…) دەستگیر کرابوون، بە سزای جیاجیا ڕەوانەی زیندانی ئەبوغرێب کران، کە ئەمانە بوون: ئازاد مستەفا حەمەدئەمین حاجی (1970/ هەولێر) . جەودەت نەجات عەزیز عەبدوڵڵا (1969/ هەولێر) . 1. حەکیم میرزا جمشێر عەزیز (1969/ هەولێر) . 2. ڕەسوڵ بەکر ڕەسوڵ عەباس (1969/ هەولێر) . 3. زاهیر ڕەحمان مەعروف ڕەحمان (1969/ هەولێر) . 4. سامان عوسمان خدر حسێن (1970/ هەولێر) . 5. قارەمان قادر مەحمود عەبدوڵڵا (1968/ هەولێر) . 6. نەورۆز ئیسماعیل ئەسعەد باپیر (1968/ هەولێر) . تێبینی: گیراوەکان، ژمارەیان (21) کەس بوو، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی کە زۆربەیان خوێندکار بوون، بۆیە بە گیراوە خوێندکارەکان ناویان دەبردن، ئەگینا تەحسین ئەلفێ و چەند کەسێک لەوانەی گوللەباران کران خوێندکار نەبوون. #دەرسیم# پێشەوا - kwrdstani Nwe تێبینی/ ئەو هەموو مودیر ئەمن و ئیستیخباراتەی لە ڤیدیۆکەدان زۆربەیان ماون و لەژێر حوکمی کوردیدا شاهانە ژیان بەسەر دەبەن! [1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!