پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
لە 8 ساڵدا ملیۆنێک و 31 هەزار دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سووتاون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
لە مانگی پووشپەڕداین، پلەی گەرما بەرزە، سەرجەم پاوان و دارستانەکانی کوردستان لە ژێر هەڕەشەی سووتاندان، تیمەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان، بەڵام قاسە خاڵییەکەیان ڕێگرە لەوەی بتوانن لە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر لە پووش و پەڵاش و دارستانەکان، بە کەمترین زیان لێی دەربچین. بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە هەشت ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە، یەک ملیۆن و 31 هەزار و 290 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون، زۆرترین ڕووبەری سووتاویش لە سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کراوە کە 559 هەزار و 469 دۆنم بووە و دەکاتە 57%ی تێکڕای ڕووبەڕی سووتاوی هەشت ساڵی ڕابردوو. حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی دارستان و پاوان و ڕەزگەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێَت: بەهۆی قەیرانی داراییەوە، سێ ساڵە وەک پێویست نەمانتوانیوە ئاگربڕ بۆ دارستان و پاوانەکان دروست بکەین و پاکیان بکەینەوە، ئەمەش زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە دارستان و پاوان زیاتر کردووە. ئێستاش کە بە وەرزی ئاگرکەوتنەوە دادەنرێ، بە گوتەی حوسێن حەمەکەریم تەنیا لە 2%ی دارستانەکاندا هەڵمەتی پاککردنەوە و ئاگربڕ کراوە. بۆیە دەڵێت: 98%ی دارستان و پاوانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسیی سووتانیان لەسەرە، بەتایبەت ئەمساڵ بارانێکی باش باریوە و گژوگیا زۆرە و پلەی گەرماش بەرزە. ئاگر بە یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر کەمبوونەوە و لەناوچوونی دارستان و تێکچوونی هاوسەنگیی ژینگە لە جیهاندا دادەنرێ، ساڵانە بەملیۆنان هێکتار دارستان لەجیهاندا بەهۆی ئاگرەوە لەنێودەچن. بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستان و پاوانەکان کردوویەتی، دەرکەوتووە 35%ی ئەو ڕووبەرە دارستان و پاوانەی لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا سووتاون، بەهۆی تۆپبارانی تورکیا و ئێران بووە. حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆرن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی سێ ساڵی ڕابردوو، بۆمان دەرکەوتووە زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی کەمتەرخەمی، دەستی ئەنقەست و پاشماوەی ئاگری شوان و گەشتیاران و تۆپبارانی ئێران و تورکیا ڕوویانداوە. بە گوتەی حوسێن حەمەکەریم، ئەو شێوازە کۆنەی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە پەیڕەو دەکرێ، فراوانیی ڕووبەری دارستانەکان و نەبوونی ڕێگەوبان، مینڕێژکردنی هەندێک لە دارستانەکان و دروستنەکردنی ئاگربڕ، زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی چەند بەرامبەر کردووە. بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ پێیوایە پشتگوێخستنی یاساکانی دارستان و جێبەجێنەکردنی بەسەر ئەو کەسانەی بەدەستی ئەنقەست دارستان و پاوانەکان دەسووتێنن، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان و زیانەکانی زیاتر کردووە و وایکردووە خەڵکانێک بێ ترس بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئاگر لە دارستان و پاوانەکان بەربدەن. لە ماددەی 22ی یاسای دارستاندا هاتووە هەرکەسێک داری بە تەمەن ببڕێتەوە، یان بە دەستی ئەنقەست ئاگر لە دارستان و پاوان بەربدات، سزاکەی بەندکردنە بۆ ماوەیەک کە لە 6 مانگ کەمتر نەبێت و پێ بژاردنێک کە لە 5 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت. حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: بەداخەوە دادگاکان وەک پێویست ئەم یاسایە جێبەجێ ناکەن و کاتێک کەسێک لەسەر سووتاندنی بەئەنقەستی دارستان دەگیرێت، بە کەفیل تاوانبارەکە بەردەدەن و بەپێی یاسای ژینگەش سزای دەدەن کە سزاکەی زۆر کەمە. سەمەد محەممەد، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان لەبارەی سووتانی پاوان و دارستانەکان دەڵێت: ئاگر کەوتنەوە جگە لە سووتاندنی دار و گژوگیا و تۆوەکانیان، دەبێتە هۆی لەناوچوونی سەتان جۆر زیندەوەر و باڵندە و ئاژەڵ، تەنانەت گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ژینگەی ناوچەکەدا دروست دەکات و هاوسەنگیی ژینگە تێکدەدات. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، زۆرترین ئاگرکەوتنەوە لە هەشت ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# تۆمار کراوە، بە جۆرێک لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا 580 هەزار و 380 دۆنم دارستان و پاوانی پارێزگاکە سووتاون کە دەکاتە 56.2%ی کۆی ڕووبەری دارستان و پاوانی سووتاو لە هەشت ساڵی ڕابردوودا. پارێزگای #هەڵەبجە# ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بەخۆوە بینی و بەو هۆیەوە 30 هەزار و 757 دۆنم لە دارستان و پاوانی ئەم پارێزگایە سووتان کە دەکاتە نزیکەی 58%ی کۆی ڕووبەری دارستان و پاوانی سووتاو لە ساڵی ڕابردوودا کە نزیکەی 52 هەزار و 777 دۆنم بوو. محەممەد مەحموود، بەڕێوەبەری دارستان لە پارێزگای هەڵەبجە بە (رووداو)ی گوت: زۆربەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ کەمتەرخەمی و دەستی ئەنقەست دەگەڕێتەوە، بەشێکیشی بەهۆی تەقەی پاسەوانی سنووری ئێران بووە کە زۆر جار بۆ پاککردنەوەی گژوگیای دەوروبەری خۆیان فیشەک دەنێن بە پاوان و دارستانەکانەکانەوە. گوتیشی: ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی ڕابردوو زیانی زۆری بە دارستانەکانی پارێزگای هەڵەبجە گەیاندووە، نزیکەی 8 هەزار دۆنم دارستان سووتان، بەداخەوە دارقەزوانەکان بە جۆرێک سووتاون خەڵک ناتوانن کاریان لێبکەن و داهاتیان لێ دەستبکەوێت. ئەمساڵیش لە پارێزگای هەڵەبجە تا ئێستا چوار جار ئاگرکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 273 دۆنم دارستانی سروشتی و دەستکرد و پاوان سووتاون، بەهۆی کەمیی دروستکردنی ئاگربڕیش مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر دارستانەکانی دیکە هەیە.[1] #11-07-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!