پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
سزاکانی واشنتن کەرتی نەوت و غازی ئێران پەکدەخات
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
نەوت یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ئێرانە و نزیکەی 22%ی ئابووریی ئێران پێکدەهێنێ، لەپاش خزمەتگوزاری و سەرچاوە کانزاییەکان و پیشەسازی بە سێیەم کۆڵەکەی سەرەکی ئابووریی ئێران دادەنرێ. هەرچەندە ئێران هێندەی وڵاتانی کەنداو وابەستەی نەوت نییە، بەڵام بایەخی نەوت بۆ ئابووریی ئێران لەوەدایە کە لەپاڵ غازی سروشتی گرنگترین ماتریاڵی هەناردەکراوی ئێرانە. لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا سزا ئەتۆمییەکانی ئێران کەرتی نەوتیشیان گرتبووەوە، چاوەڕێ دەکرێ ئەمجارەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نەوتی ئێران بخاتە لیستی سزاکانەوە و بەوەش کەرتی وزەی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی داڕمان بکاتەوە. ئاکامە کورتخایەنەکان چاوەڕێ دەکرێ ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئێران قۆناغ بە قۆناغ دابەزێ. ساڵی 2015 و پاش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و کۆمەڵەی 5+1، ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە. مانگی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند کە ئاستی هەناردەی نەوتیان گەیشتووەتە 2.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و 60%ی ئەو نەوتەش بۆ چین، هیندستان، کۆریای باشوور و ژاپۆن چووە. گرنگیی ئەو ژمارانە لەوەدایە کە ئێران لە ساڵی 2012 (واتە پێش سزا ئەتۆمییەکانی ئیدارەی ئۆباما) نزیکەی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرد. بەو پێیەش ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی نیسان ئاستی پێش سزاکانی 2012ی تێپەڕاندووە. ئێران داوای لە چین و لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە پابەندی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بن و سزاکانی ئیدارەی ئەمریکی لەسەر کەرتی نەوتی وڵاتەکەی ڕەت بکەنەوە. کۆریای باشووریش لەلایەکەوە داوای لە ئەمریکا کردووە سزا ئەتۆمییەکان هەناردەی کەرتی نەوت نەگرنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی نەوتی خاودایە، سعودیە و عێراقیش دوو ئەڵتەرناتیڤی سەرەکین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە. ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە واشنتن (MEI)چاوەڕێ دەکات داوای هیندستان و چین لەسەر نەوتی ئێران بە بەهێزی بمێنێتەوە، بەڵام ئەوروپا، ژاپۆن و کۆریای باشوور بە وریاییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ نەوتی ئێران بکەن. دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئێران کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕێژەی نەوتی بازاڕەکان و نرخەکانی نەوت دادەنێ. پێشتر سعودیە بەڵێنی دابوو لەحاڵەتی دابەزینی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران، ئەوان خۆیان باڵانسی نەوتی بازاڕەکان ڕابگرن. کاریگەریی درێژخایەن لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئابووریی ئێران قازانجی گەورەی لە لادانی سزاکان کردووە. لە سەرووی هەمووشیانەوە بەرزبوونەوەی داهاتی هەناردەی نەوتی ئێران دێ، بەڵام لە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و غازی وڵاتەکەی، تاران سەرکەوتوو نەبوو. گەورەترین گرێبەستی وزە کە ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا واژۆی کردبێ، لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی زەبەلاحی غازی پارسی باشوور. کۆمپانیای تۆتاڵ تاکە کۆمپانیای ئەوروپییە کە گرێبەستی دۆزینەوە و پەرەپێدانی کێڵگەی نەوت و غازی لەگەڵ ئێراندا واژۆ کردبێ، بەڵام ئەو کۆمپانیایە ڕۆژی 16ی ئایار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە سزاکان لانەدات لە پڕۆژەکەی پارسی باشوور دەکشێنەوە. وەبەرهێنانی بەرایی کۆمپانیا فەرەنسییەکە بە بڕی یەک ملیار دۆلار بوو. کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا 47 ملیۆن دۆلاری لە پڕۆژەکە خەرج کردووە. بۆیە دەرچوون لە گرێبەستەکە لەو قۆناغەدا کاریگەری لەسەر باری دارایی و بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە دەبێ. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بەشی زۆری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای نەوت و غازی خۆی لە نێوخۆ بەرهەم دەهێنێ، بەڵام بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی پێویستی بە پارە و وەبەرهێنانی دەرەکییە. ماوەی سێ ساڵ سزای ئەتۆمیی قورس (2012 بۆ 2015) پێشکەوتنی کەرتی نەوت و غازی ئێرانی یەکجار خاو کردبووەوە. هەر ئەمەش یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانە بوو کە ئێران سێ ساڵی بوێ بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی وڵاتەکەی بۆ ئاستی پێش سزاکانی 2012 بگەڕێنێتەوە. گەڕانەوەی سزا ئەتۆمییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران قەیرانی گەورە بۆ پێشخستنی کەرتی نەوتی ئێران و ئابووری ئەو وڵاتە دروست دەکات. بەشی پاڵاوگەکان یەکێک لەو بەشە سەرەکییانە بوو کە ئێران دەیویست لەدوای ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ڤیەننا پەرەی پێبدات. بانکی ئێکسپۆرت ئیمپۆرتی کۆریای باشوور ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 15 ملیار دۆلار بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پاڵاوگەکان لە ئێران تەرخان کردبوو، بەڵام پاش بڕیاری کۆشکی سپی لەبارەی کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، پێناچێ بانکە کۆرییەکە لەسەر ئەو گرێبەستە بەردەوام بێ. پێشکەوتنی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای نەوت و غاز، یەکێک لەو میکانیزمانەیە کە وڵاتانی بەرهەمهێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەرهێنان و دابەزاندنی بەهای گرێبەستە نەوتی و غازییەکان دەیگرنەبەر. ئەگەر پیشەسازیی نەوت و غازی ئێران لەو ئاستەی ئێستایدا بمێنێتەوە، ئەوە ئەستەمە لە داهاتوودا بتوانێ ململانێ لەسەر بازاڕەکان بکات.[1] #01-06-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!