پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
52 کورد لە کوردستان خۆیان لەسەر چوار لیستی عەرەبی پاڵاوتووە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ساڵح قادر و ناسر عەلی رووداو – #هەولێر#، #دهۆک# لەنێو ناڕەزایی خەڵکی کوردستاندا لە گەندەڵی و کێشەی مووچە، هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد کە بە ملیۆنان دۆلار پارەی بۆ تەرخان کراوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 لیست کێبڕکێ لەسەر 44 کورسی دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە جیادەکاتەوە، کێبڕکێی چەند لیستێکی عەرەبییە لە پارێزگاکانی کوردستان کە کاندیدەکانیان کوردن. بەپێی بەدواداچوونی (رووداو)، لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، #سلێمانی# – هەڵەبجە و دهۆک) 52 کەس خۆیان لەسەر چوار لیستی عەرەبی پاڵاوتووە. $هەولێر: 19 لیست و 161 کاندید$ لە سنووری پارێزگای هەولێر 19 لیست کە 161 کاندیدیان لەخۆگرتووە، کێبڕکێ لەسەر 15 کورسییەکەی هەولێر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن کە لە هەڵبژاردنی ساڵی (2014) دا پارتی 7 کورسی و یەکێتی 4 کورسی و گۆڕان دوو کورسی و کۆمەڵ دوو کورسییان برد. یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، زۆرترین کاندیدیان هەیە کە هەر یەکەیان 30 کەسی لە پارێزگای هەولێر بەربژێر کردووە. دوای ئەوانیش نەوەی نوێ دێت کە 15 کاندیدی هەیە. لە کۆی 19 لیستەکەی پارێزگای هەولێر، تەنیا یەکێکیان لیستێکی سەربەخۆیە، ئەویش مامۆستایەکی زانکۆیە بەناوی نەسرەت سابیر خۆشناو. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەشدا کورسییەک بۆ کۆتای مەسیحییەکان لە پارێزگای هەولێر دانراوە کە حەوت لیست کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی دەکەن، بە هەر حەوت لیستەکەش 13 کاندیدیان هەیە. هەروەها تورکمانەکانیش لیستێکیان هەیە کە لە پێنج کاندید پێکهاتووە. لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئێستای ئیئتیلافی نیشتیمانی کە ئەوکات ناوی (عێراقیە)بوو، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لیستی هەبوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لە هەولێر 6 کاندیدی هەیە، بەڵام ئەمجارە دوو لیستی دیکەی عەرەبیش لە هەولێر هەن: ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و لیستە عەرەبییەکەی دیکەش لیستی تەیاری نیشتیمانیی عەشایرییە لە عێراق کە 6 کاندیدیان لە هەولێر هەیە. عەبادی چاوی لەوەیە دەنگە ناڕازییەکان هەرێمی کوردستان بۆ خۆی ببات. ڕەنگە بابەتی گەرمی پروپاگەندەی کاندیدەکانیشی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بێ . $سلێمانی: 213 کاندید بۆ 12 لیست$ پێدەچێ پارێزگای سلێمانی بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، گەرمترین بانگەشە بەخۆیەوە ببینێ ، بەو پێیەی دوو قەوارەی نوێ لە هەناوی حیزبەکانی سلێمانیدا لەدایکبوون، ئەوانیش هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، هەروەها نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید. ئەوان بەر لە وادەی کۆمسیۆن دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد، یەکێتی هەر زوو هۆشداری دایە بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی پێشووی سکرتێری یەکێتی کە ئەوەی بۆ نەوشیروان مستەفا چووە سەر بۆ ئەو ناچێتە سەر، وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی پێشتر بە (رووداو)ی گوتبوو. گۆڕانیش کە ترسی لەوە هەیە نەوەی نوێ بەشێکی دەنگە ناڕازییەکان ببات، هەر زوو لە ڕێگەی کەی ئێن ئێنەوە کە خۆیان بە تۆپخانەکەی گۆڕان ناوی دەبەن، هێرشیان کردە سەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بە سەرمایەدارێکی هەڵتۆقیو وەسفیان کرد. لە 12 لیستەکەی سلێمانی لیستی یەکێتی و لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری زۆرترین کاندیدیان هەیە کە ئەویش 36 کاندیدە، هەروەها پارتی 30 کاندید و نەوەی نوێ 24 کاندید و گۆڕان 22 کاندیدی هەیە. حیزبی شیوعی کوردستانیش کە پێنج کاندیدی هەیە، هەر پێنج کاندیدەکەی ژنن. بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە سێ لیستی عەرەبی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەن، ئەوانیش: ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم کە 17 کاندیدی هەیە، هەروەها ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، 9 کاندیدی هەیە، هەرچی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئەیاد عەلاوییە، سێ کاندیدی هەیە. پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە 18 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، لە هەڵبژاردنی 2014دا بزووتنەوەی گۆڕان زۆرترین کورسی پارێزگاکەی برد کە 7 کورسی بوو، هەروەها یەکێتی 6 کورسی، پارتی 2 کورسی، یەکگرتوو 2 کورسی و کۆمەڵی ئیسلامیش یەک کورسی برد. =KTML_Chart_Begin=20=KTML_Chart_End= $دهۆک: 117 کاندید و 17 لیست$ هەرچەندە دهۆک بە زۆنی زەرد ناسراوە، بەڵام ڕکابەرەکانی پارتی کێبڕکێیەکی توند لەسەر دەنگی ئەو پارێزگایە دەکەن، لەو پارێزگایە کە عەشیرەت و کەسایەتیی ڕۆڵیان هەیە لە ڕاکێشانی دەنگی دەنگدەران، حیزبەکان پەنایان بۆ بردوون، تەنانەت لە ماڵێکدا سێ برا لە سێ لیستی جیاواز کاندیدکراون. لە سنووری پارێزگای دهۆک 117 کاندید لەناو 17 لیست کێبڕکێ لەسەر 11 کورسییەکەی پارێزگاکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن. هەر یەک لە پارتی و یەکێتی 22 کاندیدیان لە دهۆک هەیە، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری 19 کاندید، یەکگرتووش کە لە دوای پارتی هەمیشە دەنگی دووەمی پارێزگای بردووە 17 کاندیدی هەیە. لە پارێزگای دهۆک، کێبڕکێی توند لە نێوان پارتە مەسیحییەکان هەیە و حەوت لیستی مەسیحی کێبڕکێ لەسەر تاکە کورسیی کۆتای مەسیحییەکان دەکەن و 13 کەس خۆیان بۆ ئەو کورسییە پاڵاوتووە. بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، لەم هەڵبژاردنەدا ئەیاد عەلاوی لە دهۆک لیستی نییە کە پێشتر چاوی لە دەنگی مەسیحییەکانی ئاوارەی دهۆک بوو. بەڵام حەیدەر عەبادی لیستێکی 6 کەسی لە دهۆکیش هەیە. ناسر تۆفیق ڕەشید، ناسراو بە ناسر بەگ بەرواری کە سەرۆکایەتی لیستەکەی عەبادی دەکات لە دهۆک، بە (رووداو)ی گوت: پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، لەگەڵ عەبادی لە ئێران بە یەکەوە بووین، زۆر سەرسامم بە کار و پرۆژەکانی، بۆیە سەرۆکایەتی لیستەکەی ئەوم لە دهۆک لە ئەستۆ گرت. ناسر بەگ کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا عەبادی بینیوە، باس لەوە دەکات کە عەبادی بەڵێنی زۆری پێداون و دەڵێت بەڵێنی پێداین مووچەی پێشمەرگە بنێرێ و ڕێگاوبانەکانی دهۆک چاک بکات. بەرواری ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نووسینگەیەکی هاوپەیمانی نەسر لە دهۆک دەکرێتەوە و گوتی: دوو کەسی نزیک لە عەبادی هاتنە دهۆک و پارەیەکی باشیان بە ئێمە داوە بۆ کردنەوەی نووسینگە، عەبادی بەڵێنی داوە پارەیەکی باش بۆ کاندیدەکانمان خەرج بکات. سەبارەت بە پێشبینیەکانیان بۆ دەنگی هاوپەیمانیی نەسر، بەرواری گوتی: ناڵێم چەند کورسی دەهێنین، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆربەی دەنگەکانی پارێزگای دهۆک دەبەین. بەرپرسێکی پارتی بەدووری زانی لیستەکەی عەبادی لە دهۆک دەنگ بهێنێ . عیسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی 14ی پارتی بە (رووداو)ی گوت: ئەوان دەنگ ناهێنن، ئەوانەشی خۆیان کاندید کردووە، تەنیا مەبەستیان وەرگرتنی پارەیە لە عەبادی. گوتیشی: عەبادی پارەیەکی باشی پێداون بۆ ئەوەی دەنگی کورد پەرتوبڵاو بکەن. لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا لە کۆی 11 کورسییەکەی پارێزگای دهۆک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی 8 کورسی بردبوو، هەروەها یەکگرتوو دوو کورسی و یەکێتیش یەک کورسی. $شیعە لە #کەرکووک# بە تەمای کورسین$ لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، قسەی یەکەم و دوایی لە کەرکووک شیعە دەیکات، لە حیزبە کوردییەکانیش پارتی بایکۆتی کردووە، حیزبەکانی دیکەش گلەیی ئەوە دەکەن کە حەشدی شەعبی ڕێیان پێ نادات بە ئارەزووی خۆیان بانگەشە بکەن. شیعە کە لە سێ خولی ڕابردوودا هیچ کورسییەکی لەو شارە نەهێناوە، ئەمجارە چاوی لە کورسییە لەو پارێزگایە. ئەگەرچی کورد لەو پارێزگایە بە پێنج لیست و هاوپەیمانییەک بەشداری کردووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە زەحمەتە کورد کورسییەکانی ڕابردوو بهێنێتەوە. کورد پێشتر لە کۆی 14 کورسی، 8 کورسی هەبوو (یەکێتی 6 کورسی و پارتی 2 کورسی). بەڵام ئەمجارە زۆربەی لایەنە شیعییەکان لە کەرکووک لیستیان هەیە، لەوانەش هاوپەیمانیی فەتح (24 کاندید)، ڕەوتی حیکمە (20 کاندید)، هاوپەیمانیی نەسر (24 کاندید) و هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراق (24 کاندید). تورکمانیش کە لە دوای کورد خۆیان بە دووەم نەتەوە دەزانن لە کەرکووک، بە یەک لیست بەشدارییان کردووە، ئەویش بەناوی بەرەی تورکمانییە کە 18 کاندیدیان هەیە، هەروەها عەرەبە سوننەکانی کەرکووکیش لە یەک لیستدا خۆیان کۆکردووەتەوە، ئەویش لیستی هاوپەیمانی عەرەبییە کە 24 کاندیدی هەیە. $مووسڵ لە وێرانەدا هەڵبژاردن دەکات$ هێشتا بۆنی لاشەی قوربانیانی شەڕی داعش لە کۆڵانە تەنگەبەرەکانی مووسڵدا مێشک وڕ دەکات، بەشێک لە دانیشتووانەکەی لە ئاوارەییدا دەژین و چاویان لە کۆمەکی ڕێکخراوە مرۆییەکانە، بەڵام حیزبە کوردی و شیعی و سوننەکان کەوتوونەتە کێبڕکێیەکی توند لەو پارێزگایە کە 960 کاندید کێبڕکێ لەسەر 31 کورسی پارێزگاکە و 3 کورسی کۆتای مەسیحی و شەبەک و ئێزدی دەکەن. لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا پارتی زۆرینەی دەنگی کوردی ئەو پارێزگایەی بردووە کە زۆربەیان دەنگی کوردی ئێزدی بوون، بەڵام پێناچێ ئەمجارە ئەو دەنگانە بهێنێتەوە، چونکە ئێزدییەکان چەند لیستێکیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە کردووە. کورد لە پارێزگای نەینەوا پێنج لیستی هەیە. ئەگەرچی مووسڵ شارێکی زۆرینە سوننەنشینە، بەڵام شیعەکان دەیانەوێ بەرهەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ لە دەستی داعش هەڵبگرنەوە. بە تایبەتی ئیئتیلافی نەسر و ئیئتیلافی فەتح. بەڵام لیستەکەی مالیکی لە کەرکووک و مووسڵ هیچ کاندیدێکی نییە. لە مووسڵ ئیئتیلافی فەتح بە 62 کاندید، ڕەوتی حیکمە بە 62 کاندید، هاوپەیمانی نەسر بە 62 کاندید بەشدارییان کردووە. هەروەها پارتی و یەکێتیش هەر یەکەیان 62 کاندیدی هەیە. هەولێر: ژمارەی لیست: 19 ژمارەی کاندید: 161 سلێمانی: ژمارەی لیست: 12 ژمارەی کاندید: 213 دهۆک: ژمارەی لیست: 17 ژمارەی کاندید:117 $ژمارەی کاندیدی لیستە عەرەبییەکان لە کوردستان$ هەولێر: 17 سلێمانی: 29 دهۆک: 6[1] #17-04-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!