پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
50 هەزار قاتی کوردیی چینی هێنراوەتە کوردستان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەرگدرووەکانی #هەولێر# بەم بەرە #نەورۆز#ە بەدەست بێ بازاڕییەوە دەناڵێنن و دەڵێن ساڵی ڕابردوو بازاڕیان لە ئەمساڵ زۆر باشتر بوو، لەولاشەوە ئەو دوکاندارانەی جلی کوردیی چینیی ئامادەکراو دەفرۆشن، دەڵێن ئەمساڵ بازاڕیان زۆر گەرمە. ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار، خەڵکی کوردستان بۆ بۆنەکانی ئادار و نەورۆز، جلی نەتەوەیی دەپۆشن، ئەمەش ئەم وەرزە دەکاتە گەرمترین وەرزی بازاڕی قوماش و جلوبەرگ، بەڵام بەهۆی کاریگەریی قەیرانی داراییەوە، ماوەی چەند ساڵێکە خەڵک کەمتر جل دەکڕن و زیاتریش بەدوای کاڵای هەرزان و کواڵێتی نزمدا دەگەڕێن. دانا خەیات، خاوەنی بەرگدرووی هۆنیا بۆ دروینی جلوبەرگی ئافرەتان لە شەقامی سیروانی شاری هەولێر، دەڵێت: هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2014 دروینی جلی کوردیی ئافرەتان بەتایبەت لەبۆنەکانی ئادار و نەورۆزدا زۆر بوو، ڕۆژانە نزیکەی 40 تاخممان دەدروی، بەچوار مەکینە فریا نەدەکەوتین. مانگێک پێش نەورۆز قوماشمان وەرنەدەگرت، بەڵام ئێستا نەورۆز چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، هێشتا جلوبەرگ وەردەگرین و دروینی ڕۆژانەشمان لە 10 تاخم تێپەڕ ناکات. دانا خەیات بەراوردی بازاڕی ئەمساڵ بە ساڵی ڕابردوو دەکات و دەڵێت بازاڕمان زۆر کەمی کردووە، ئەویش دیارە بەهۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچەوەیە، خەڵک وەکو جاران توانای کڕینی جلوبەرگی نەماوە. دانا خەیات، کەمبوونەوەی گەشتیار و گەڕانەوەی عەرەبە ئاوارەکان بە هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی کاری بەرگدرووەکان دەزانێ و دەڵێت: بەشێک لەو گەشتیارانەی دەهاتنە هەرێمی کوردستان، زۆرجار جلی کوردییان بەدیاری بۆ کەسوکاریان بەدروین دەدا و لەگەڵ خۆیان دەیانبردەوە، بەڵام ئێستا کە گەشتیار کەم بووە و بەشێک لە ئاوارە عەرەبەکان گەڕاونەتەوە، کاریگەریان لەسەر کاری ئێمەش هەبووە. هاوشێوەی بەرگدرووەکانی جلوبەرگی کوردیی ئافرەتان، بەرگدرووی پیاوان و منداڵانیش بازاڕیان وەکو پێویست نییە. خدر چیوەیی، خاوەنی بەرگدرووی هەڵوێست لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر، دەڵێت لەوەتەی قەیران هەیە، نەورۆزی ئەمساڵ خراپترین وەرزی کارکردنی ئێمە بووە، هۆکارەکەشی ئەگەر بەشێکی پەیوەندی بە دواکەوتنی مووچەوە هەبێ، ئەوە بەشێکی پەیوەندی بە هاوردەکردنی جلوبەرگی ئامادەکراوە لە چین هەیە، دەتوانم بڵێم 20%ی بازاڕی ئێمەی کەم کردووەتەوە. خدر چیوەیی نموونە بەکاری خۆی دێنێتەوە و دەڵێت: پێشتر 40 ڕۆژ پێش نەورۆز قوماشمان بۆ دروین وەرنەدەگرت، تاوەکو نەورۆز نزیکەی 500 قاتمان دەدروی، بەڵام ئێستا کە چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ نەورۆز هێشتا جلی تازە وەردەگرین، ئەو قاتانەشی وەرمانگرتوون لە 150 قات تێپەڕ نەبووە، ئەمە لەکاتێکدایە ئێمە کڕیاری تایبەتی خۆمان هەیە و باشترین کاتی کارکردنی بەرگدوورین لەم وەرزەدایە. خدر پێشتر چوار شاگردی هەبووە، بەڵام بەهۆی بێ بازاڕییەوە ناچار بووە سێ لە شاگردەکانی بنێرێتەوە ماڵەوە. قاتی کوردیی چینی بازاڕی تەنیوە بەپێچەوانەی بەرگدرووەکان، ئەو دوکاندارانەی جلوبەرگی ئامادەکراوی کوردی دەفرۆشن، هیچ گلەییەکیان نییە و دەڵێن ئەمساڵ بازاڕیان زۆر گەرمە. کامەران یوسف، بازرگانێکی شاری هەولێرە، بۆ بۆنەکانی ئادار و نەورۆزی ئەمساڵ 8800 قاتی کوردی لە چین هاوردە کردووە، دەڵێت بەهۆی نزیکبوونەوەی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز، ئەمساڵ بازاڕ زۆر باش بوو، لە ماوەیەکی کەمدا زۆربەی کاڵاکانم بەکۆ فرۆشت. ئەو جلانەی کامەران هاوردەیان دەکات، قاتی کوردیی منداڵانن، ئەو بەهاری ڕابردوو 5800 هەزار قاتی کوردی هاوردە کردبوو، بەڵام هەرزوو ساخی کردنەوە، بۆیە ئەمساڵ 3000 قاتی زیاتر هاوردە کردووە و زۆربەشی فرۆشتووە. کامەران وەک نهێنی پیشە، ئامادەنەبوو نرخی تێچووی درووینی قاتەکانی لە کارگەکانی چین ئاشکرابکات، بەڵام گوتی قاتەکانی ئەو بە 15 تاوەکو 25 هەزار لەبازار دەفرۆشرێن. بە گوتەی کامەران بەهۆی قەیرانی دارایی، هەروەها هەرزانیی نرخی جلوبەرگی چینی، خواستێکی زۆر لەسەر قاتی کوردیی چینی هەیە و دەڵێت :ساڵانە لانیکەم لە وەرزی بەهاردا 50 هەزار قاتی کوردی لە چینەوە هاوردەی کوردستان دەکرێن. جگەلەو جل وبەرگی کوردی ئامادەکراوی چینی، جلوبەرگی ئامادەکراوی کارگەکانی ناوەخۆش هەیە، کە لەبازار زیاتر بە جەرەبی ناویان دەرکردووە. کامەران یوسف، کە پێشتر 32 ساڵ بەرگدرووبووە، جگە لە هاوردەکردنی کاڵا لەچین، کارگەیەکی درووینی جلوبەرگی ئامادەکراوی کوردیی منداڵان و پیاوانی لە هەولێر دامەزراندووە. ئەو دەڵێت بۆ کێبڕکێی بازار کارگەیەکم بۆ جلوبەرگی ئامادەکراوی کوردی داناوە 23 بەرگدرووی کوردی ڕۆژئاوا بە نرخێکی هەرزان کارم بۆ دەکەن، قاتەکان کاڵاکانم بەکۆ بە پێشەنگاکانی فرۆشتنی جلوبەرگی ئامادەکراو دەفرۆشم، نرخی جوملەی قاتەکانیش بەگوێرەی قەبارە و کواڵێتی قوماشەکەیان لەنێوان 10 تاوەکو 17 هەزار دایە، بەڵام خواستی بازاڕ زیاتر لەسەر قاتی چینییە. گەنجۆ محەممەد، خاوەنی پێشەنگای کەرکووک بۆ فرۆشتنی جلوبەرگی ئامادەکراو بەتاک و کۆ، ماوەی پێنج ساڵە جلی کوردی لە چین بەدرووین دەدات و ئەمساڵ زیاتر لە 2000 قاتی کوردی لە کارگەکانی چین هاوردەکردووە. ئەو دەڵێت بەهۆی هەرزانی دەستی کار لەچین، نرخی قوماش و تێچووی درووین لەکارگەکانی چین زۆر هەرزان دەکەوێت بۆ نمونە قاتێکی 1 بۆ 5 ساڵی بە هەشت دۆلار دەگاتە دەستی ئێمە، بەڵام هەمان قات بە هەمان قوماش ئەگەر لە کوردستان بیدرووین، 50 تاوەکو 60 هەزار دیناری تێدەچێ. عەرەب جلی کوردی دەکڕن بارزگانان و دوکاندارانی جلوبەرگی ئامادەکراوی کوردی دەڵێن، بێجگە لە کورد، ئەو گەشتیارە عەرەبانەی دێنە کوردستان کڕیاری جلوبەرگی کوردین. گەنجۆ محەممەد کە جلوبەرگی کوردی لە کارگەکانی چین بە درووین دەدات و هاوردەیان دەکات دەڵێت هاتنی گەشتیار و ئاوارە عەرەبەکان بۆ کوردستان خواستی پۆشینی جلوبەرگی کوردی لای کچان و منداڵانی عەرەبی باشورو ناوەراست زیاتر کردووە، بۆیە بەشێک لەو جلە ئامادەکراوانەی چین کە ئێمە هاوردەی دەکەین، پاشان بۆ شارەکانی عێراق بەگشتی و بەسرا بەتایبەت هەناردە دەکرێ.[1] #15-03-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.032 چرکە!