پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە عەفرین بەرزدەبێتەوە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
17 ڕۆژ بەسەر دەستپێکی پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی #عەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت. بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی، برینداربوون یان ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون. نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەکانی ئەم شەڕە بە 16 هەزار کەس مەزندە دەکات. هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ش هۆشداری دەدات کە تورکیا و هێزە لایەنگرەکانی، چەکی قەدەغەکراویان بەکارهێناوە. $چەکی کیمیایی$ رێکخراوی مانگی سووری کورد (هەیڤا سۆرا کوردی) لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی دووی شوبات بڵاوی کردەوە، نیگەرانییەکانی هەسەدە سەبارەت بە چەکە قەدەغەکراوەکان پشتڕاست دەکاتەوە و لە ڕاپۆرتێکی خۆیاندا ئاماژە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیا دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی هەینی ڕابردووی هەیڤا سۆر، پێنج کادیری ئاسایشی عەفرین هێنراونەتە بنکەی هێورکردنەوەی دڵەڕاوکێی ڕێکخراوەکە و حاڵەتی دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، قورسیی هەناسە و نیمچە بێهۆشییان هەبووە. لە ڕاپۆرتەکەدا تەنیا ناوی چوار کەسیان هاتووە کە بریتین لە عەبدوللەتیف ئیبراهیم (تەمەن 32 ساڵ)، ئەحمەد حوسنی عەبدۆ (تەمەن 37 ساڵ)، مەلاز ئالافۆ (22 ساڵ) مامۆ جەمۆ (30 ساڵ). راپۆرتەکەی هەیڤا سۆر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تیمەکەیان ڕاهێنانی چەکە کیمیاییەکانی پێکراوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەرچەند تاوەکو ئێستا ڕەوشی پێنج کادیرەکە بە وردی شینەکراوەتەوە، بەڵام بەو پێیەی تورکیا هێزە کوردییەکانی سووریا بە باڵی پەکەکە دەزانێت و پێشتریش چەکی کیمیایی لەدژی پەکەکە بەکارهێناوە، بۆیە حاڵەتی پێنج کادیرەکە گومانی ئەوەی دروستکردووە کە هێزەکانی لایەنگری تورکیا چەکی قەدەغەکراویان بەکارهێنابێت. پێنج ئاسایشەکە لە ئەشکەوتێکدا خۆیان حەشار دابوو کاتێک هاوەنێک بەر دەریچەی ئەشکەوتەکە کەوتبوو. $هەڕەشە لەسەر ئاوارەکان$ عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەڵکەوتووە، بەو پێیەش هەموو کات لە ناوچەی شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری سووریا نزیک بووە. بەڵام هەر ئەم نزیکییەی لە ناوچەکانی شەڕ و ئارامیی ڕێژەیی عەفرین وای کردبوو کە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی شەڕی باکووری سووریا ڕوو لە عەفرین بکەن. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەیڤا سۆر، 284 هەزار و 727 ئاوارە لە عەفرین ناویان تۆمار کردووە. لەو ژمارەیە زیاتر لە نیوەیان لە سەنتەری عەفرین جێگیرن و ئەوەی دیکەیان بەسەر ناوچەکانی دیکەی عەفریندا بڵاوبوونەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا چۆنێتی دابەشبوونی ئاوارەکان بەسەر ناوچە جیاجیاکانی عەفرین بەم شێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو: ناوەندی عەفرین: 143 هەزار و 505 ئاوارە. ناوچەی شێراوە: 76 هەزار ئاوارە. ناوچەی جەندرێس 43 هەزار و 510 ئاوارە. ناوچەی ڕاجۆ 6970 ئاوارە. ناوچەی شران 10 هەزار و 105 ئاوارە. ناوچەی شێخ ئەلحەدید: 780 ئاوارە. ناوچەی بلبل: 1645 ئاوارە و ناوچەی مابتڵی: 2207 ئاوارە. $قوربانییانی هێرشەکە$ هێرشەکانی سەر عەفرین، کە لە تورکیا بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون” ناوی دەرکردووە، ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. بەهۆی سنووردارکردنی ڕووماڵە میدیاییە سەربەخۆکان ئامارێکی وردی کوژراو و برینداری هەردوو لایەنی شەڕەکە لەبەردەست نییە. تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 932 تیرۆریستیان لە هێرشەکەی عەفریندا سڕ کردووە. تاکە کێشەی ئەم ژمارەیە ئەوە نییە کە لەلایەن هیچ دەزگایەکی میدیایی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵکو کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە بەرپرسانی ئەنقەرە دەڵێن ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون دوو گروپ دەکاتە ئامانج، یەکێکیان گرووپە جیهادییەکانی وەکوو داعشە و ئەوەی دیکەیان هێزەکانی یەپەگەیە. بۆیە ئەگەر ژمارەکە ڕاستیش بێت، دیار نییە چەند لەو ژمارەیە سەر بە گرووپە جیهادییەکانن و چەندیان لە هێزە کوردییەکانن، جیا لەمەش چ بەڵگەیەک نییە کە ئەو ژمارە کوژراوە سەر بە یەکێک لەو دوو گرووپەن و مەدەنی نین. ئەوە جگە لەوەی کە عەفرین ناوچەی نفووزی ڕەهای پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)یە و باڵە سەربازییەکەی ئەو حیزبەش (یەپەگە) ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە لەناوبردنی خەلافەتەکەی داعش پاش وەدەرنانی لە ڕەققە. بەرپرسانی تورک ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە 14 سەربازیان لە شەڕەکەدا کوژراوە، لەو ژمارەیەش هەشت سەربازیان لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا کوژراون کە بە خوێناویترین ڕۆژ بۆ سەربازانی سوپای تورکیا لە 17 ڕۆژی ڕابردوودا لەقەڵەم دەدرێت. لەو ژمارەیە پێنج کەسیان لە ئاکامی هێرش بۆ سەر تانکێکی سوپای تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین کوژران و سێ کەسەکەی دیکەش لە هێرشێکی دیکەدا کوژراون. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کردووە کە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 19 سەربازی تورک و 134 چەکداری سووریی لایەنگری تورکیا کوژراون. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە 16 ڕۆژی شەڕ و پێکدادانەکاندا 106 شەڕڤانی یەپەگەش گیانیان لە دەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری، لە زیاتر لە دوو هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا 68 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، لەو ژمارەیە 21 کەسیان منداڵ و 12 کەسیان ئافرەت و 35 کەسیان پیاو بوون. لەکاتێکدا بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی تەندروستیی عەفرین لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا 129 کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی. لە ڕاپۆرتەکەی هەیڤا سۆردا، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی شەڕەکە لە نۆ ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا خراوەتەڕوو. لەو ماوەیەدا 43 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە 22یان منداڵن، 10یان ئافرەت و 11شیان پیاو بوون. هەروەها لە نۆ ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا 166 کەس برینداربوون، کە 111 کەسیان پیاون، 27یان منداڵ و 28یشیان ئافرەتن. بەرپرسێکی فەرمانگەی تەندروستی عەفرین بە (بی بی سی) بەریتانی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانەوە 150 هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 300ی دیکەش بریندار بوون. تورکیا 911 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە، بەشی زۆری ئەو سنوورە هاوبەشەش دەکەوێتە ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دان کە تورکیا بە باڵی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەقەڵەم دەدات.[1] #06-02-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!