پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
نامەیەک لە عادل موڕادەوە بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ببورن بەرێزان نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم دوای ئەوەی هیچ وشەیەک نەماوە تەعبیر لەو وەزعە تراژیدییایە بکات کە ئەمرۆ بەسەر میللەتەکەمانە گوزەر ئەکات لەژێر سایەی ئەو حکومەتو حزبانەی بەناهەق ئیدیعای ئەوە ئەکەن گوایە نوێنەری میللەتن و بەناوی ئەوەوەش قسە ئەکەن. ئەو میللەتە خۆڕاگرو سەربەرزەی کەسەرباری ئەو هەمو قوربانیانەی لەپێناو ئازادی ودیموکراسیو دابینکردنی دادی کۆمەڵایەتی بەوشی، ئەمڕۆ بەدەست ئەم حزبانەوە جارێکیتر ئەچەوسێتەوەومافەکانی لێ زەوتئەکرێت.. دوای ئەو هەمو قوربانییەی لەپێناو کۆتاییهێنان بەحوکمی دیکتاتۆریەتو زامنکردنی سەروەری یاساو، دوای ئەو هەمو خوێنەی شەهیدان کەلەم پێناوەدا ڕژان، نەمانزانی ئەوانەی دوێنێ هەڵگری ئەو پەیامە پیرۆزە بون، ئەمرۆ ئەبن بەبازرگانی جەنگو دەیان و سەدان کۆشکو تەلار لەکوردستان و ئەوروپاو ئەمریکا بەرز لەسەر حیسابی سکی ئەم میللەتەوە بەر زئەکەنەوە، بەملیاران دۆلاری حەرامی دزراو سپی ئەکەنەوە لەقوتی ئەم میللەتە کە ڕۆلەکانی لەبرسا ڕو ئەکەنە مەرگ لەدەریای ئیجەو، ئەوانەشی ئەمێننەوە ڕۆژانە مافەکانیان لێزەوتئەکریت و خەونەکانیان لەناوئەبرێن. لەم ڕەوشە نالەبارەشدا ڕوڵە قارەمانەکانی ئەم میللەتە لەپێشمەرگە دلێرەکان ڕۆژانەو دەیان داستانی قارەمانێتی تۆمار دژ جانەوەرەکانی داعش تۆمار ئەکەن،بەسکی بەتاڵو گیرفانی خاڵییەوە مناڵەکانیان جێهێشتوەو ڕوبەڕوی ئەم تیرۆرستانە ئەبنەوەو داکۆکی لەخاکو نیشتمانی وڵاتێک ئەکەن کە حکومەتە تێرو پڕەکەی ئاورێکیشیان لێناداتەوە.. ئەمرۆ سەدان ڕۆڵەی ئەم وڵاتەمان لەبەر برسێتی وقاتوقری ونەبونی هەلی ژیان ڕو ئەکەنە ڕێگای هاتو نەهات و مەرگ، لاشەی مناڵەکانیان ویژدانی هەمو مرۆڤایەتی جوڵاند، بەڵام حکومەتەکەی مێش میوانی نەبو، تەنانەت هەوڵ بۆ ئەوەش نادات جەنازەکانیان بهَنیتەوە لە زیدی خۆیان بنێژرێنەوە. هەردیسان ئەمرۆ دوای ئەوەی حکومەت گوێی خۆی کەڕکردوە لە بیستنی دەنگی هاوڵاتیانو نوزەی مناڵەکانیان، زۆر بێباکانەش داوایان لێئەکات هێشتا دان بەخۆیانەوە بگرن، سەرباری ئەوەی پێنج مانگە ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابینبکات، لەهەمان کاتیشدا کودەتا بەسەر دامەدەزگا شەرعییەکانی مییلەتا ئەکات و کاری پەرلەمانو حکومەتەکەشی ئیفلیج ئەکات، بۆ ڕەواندنی تووڕەیی خەڵکیش دەیان وادەو بەڵێنی درۆزنانە ئەدات کە هیچیان عانەیەکی قەڵپ ناهێنن.. ئێمە لەکاتی خۆیدا دەنگمان هەڵبری.. زیاتر لە چوار ساڵە هاوارمانە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم وەزعە نالەبارەی هەرێم، هۆشداریماندا لەبارەی ئەو هەمو پیلانانەی لەناوچەکەدا کاریان لەسەر ئەکرا بەمەبەستی ڕاپێچکردنی کورد بۆ ناو ململانَیەکی سەختی تایفی ماڵوێرانکەر لەناوچەکەدا، زۆرجاریش هۆشداریمان ئەدا لەسەر سیاسەتە ئابورییە سەقەتەکانی حکومەتی هەرێمو ونەبونی شەفافییەت ویاریکردن بە مەلەفی نەوتو دەسگرتن بەسەر داهاتەکانی نەوت لەبەرژەوەندی حزبو چەند کەسێک، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی لیکۆلینەوە لەپێشنیارو ڕایەکانمان بکرێت، کەوتنە هەڵبەستنی دەیان تۆمەتی ناڕەواو بە خلئینو خۆفرۆشیشی وەسفیان کردین. کاتێک وتمان هەڵکەندنی خەندەق لەنێوان پارچەکانی کوردستان خزمەت بەگەلەکەمان ناکات ودژ بەدروشمی هاوکاریکردنی گەلی خۆرئاوایە بۆ گەشتنیان بەمافی چارەی خۆنوسین، پێیان وتین سیاسەتی دەرەوە و ستراتیژیەتەکەی هێلی سورەو نابێت کەس دەستی لێوەربدات، ئەمەیان تایبەتە بە یەک حزب ولەپێناو خزمەتی تورکیایە..هەر لەسەرەتاوە هەستمان بەوەکرد سیاسەتی ملکەچبون بۆ ئیرادەی هێزە دەرەکییەکان،لەنەتییجەدا گیانی تاکڕەوییو ململانێکانی کوردستان قوڵتر ئەکەن و کێشەکانمان لەگەل بەغدا زیارتر ئەبێت، نەوەک ئەوان باسیان ئەکرد ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابوری لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوەی ئێمەش هۆشداریمان لەبارەوەدا ئەوەتا ئێستا هاتۆتە دی، سەروەت و سامانی میللەتەکەمان لەجیاتی ئەوەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ حەڵک، بوەتە خێرو بێر بۆ حزبی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە هەمیشە لەهەوڵی دۆشینی ئەم سامانەی میللەتەکەمانە لەرێگەی چەند ڕێکەوتنێکی درێژخایەن کە لەپشتی پەردەکانەوە ئیمزاکراون بۆ گەڕاندنەوە ویلایەتی موسل وسەپاندنی دەسەڵاتی تورکیا بەسەر سەروەتو سامانی میللەتەکەماندا. ئەمرۆ کاتی ئەوەیە ڕاستیەکان بدرکێنین،کاتی ئەوەیە هەقو حیسابێک لەگەل ئەم حزبانە بکرێت بەتایبەت ئێستا تووِەیی خەڵک گەشتۆتە ترۆپکەوە و ئیتر بواری ئەوەش نەما میللەت لەمەزیاتر باجی سیاسەتە هەڵەکانی کەسانیتر بداتو حکومەت سەرەوتو سامانەکەی زەوتبکات ولەسەر حیسایبی قوتو گیرفانی فەرمانبەرانەوە ڕۆژ بەسەر بباتو،بەدرۆشمی قەبەو درۆزنانەوی بەناو سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی خەڵکی چەواشە بکات، ئەمرۆ بۆ هەمو میللەتو دونیاش دەرکەوتوە کەوا ئەم دەستەی ئێستای حوکمرانی لە کوردستاندا خۆی سەپاندوە بەسەر میللەتەکەماندا تەنها موزایەدە ئەکات بەخوێنی شەهیدانو مناڵانی دەریای ئیجەو قوربانیانی هێزەکانی پێشمەرگەو خۆراگری میللەتەکەمانەوە. لە کۆتاییدا جارێکتر هۆشداری ئەدەینە دەسەڵاتو لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرَیم لەبارەی دانانی پلانی ڕاستەقینەی چاکسازی ئابوری لەم هەرێمەدا بەمەرجێک لەسەر حیسابی گیرفانی خەڵکی ڕەشو ڕوتو فەرمانبەرانەوە نەبێت، پێشمانوایە هەر چاکسازییەک ئەنجامبدرێت ئەبێت لەسەری سەرەوە دەستپێبکات تا خواری خوارەوە، داواش لەحزبەکانی کوردستان ئەکەین ئەوانەی دەستیان بەسەر دۆسیەی نەوتدا گرتوە، بەزوترین کات داهاتەکانی ئەم نەوتە لەبانکەکانی ئەوروپاوە بهێننەوە بۆ کوردستان بۆ ڕزگارکردنی میللەت لەم قەیرانە قوڵەی ئابوری پیش ئەوەی دەرفەتەکان لەدەست بچن،چونکە ئەبێ ئەوە بزانن کەوا تووڕەیی خەڵک بێگومان بەڕێوەیە. #عادل موراد# #31-01-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!