پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە 22-01-2018
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
#نێچیرڤان بارزانی#: سەردانی بەغدا سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی هەردوو سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، خستە ڕوو. لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گوتی: بە بۆچوونی ئێمە، ئەم سەردانە سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەری ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا هەیە. لەم کۆبوونەوەیەدا بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەو کێشانەمان کرد و لە چوارچێوەی ئەو لیژنانەی پیشتر دروست کراون و سەردانی بەغدایان کردووە و دوایی لە بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەو چوارچێوەیەدا داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێت. ئەمە هەم جەنابی سەرۆک وەزیران ئەم خواستەی نیشان دا لە بەغدا و هەم ئێمە لە هەرێمی کوردستانیش داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەمانەوێ ئەم کێشانە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن. سەبارەت بە دۆسیە باسکراوەکان لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە باسی مووچەمان لەگەڵ بەغدا کردووە، مەسەلەی نەوتمان باس کردووە، پرسی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانمان باس کردووە، ئەمانە هەموویان لیژنەیان بۆ دانراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەم لیژنانە کاری خۆیان دەکەن و ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبین بە هیوای ئەوەی بگەین بە چارەسەرێکی تەواو بۆ هەموو ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە. بەڕێز سەرۆک وەزیران هەروەها ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی کە چووین بۆ ئێران، کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ جەنابی سەرکۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەوەی گرنگە ئەوەیە جەخت کرایەوە لەسەر پەیوەندیی مێژووییی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و خواستی خۆیان نیشان دا بۆ ئەوەی پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و ئەگەر بتوانن ڕۆڵێک بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. هەروەها باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بتوانین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا قەبارەکەی زیاتر بکەین لەوەی ئێستا هەیە. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێ ڕێکاری پێویست بگرینە بەر بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاری وەبەرهێنان لە هەردوولا زیاتر بکرێت و ڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە بێت کە لەنێوان گەلی کوردستان و ئێراندا هەیە. ئێمە سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە و هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاماژە بە نەبوونی هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، باسی لە مووچەی فەرمانبەران کرد و گوتی: دوای ئەوەی ئەو کێشانە دروست بوو لەنێوان ئێمە، وەسفی ئەم سەفەرەمان کرد بە (دەستپێکردنێکی باش)، من خۆم پێم وایە دەستپێکردنێکی باشە، بە ئاراستەیەکی ڕاست دەڕۆین بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە هەیە، نەک تەنیا ئەم دوو وەزارەتە، ئێمە باسی وەزارەتەکانی دیکەمان کرد، بەڵام ئەوەی گرنگە با جارێک ئەم دوو وەزارەتە تەواو ببێت و مووچەکانیان دەست پێ بکرێت وەک مافێکی هەرێمی کوردستان، دوایی ئەوە هیوادارین ئەوانی دیکەش جێبەجێ بکرێت. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەردوولا، بەڕێز سەرۆک وەزیران داواکارییەکەی بە سروشتی دانا و ئاماژەی بەوە کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێی ئێمەیە و مەعقوول نییە هێزێکی چەکدار لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە ناو خاکی ئێران و کردەوەی سەربازی لەناو خاکی ئێران ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوە تەوەقوعێکی زۆر بەجێیە، نەک کۆماری ئیسلامی، هەر وڵاتێکی دراوسێ دەبێ ئەو تەوەقوعەی هەبێ و ئێمەش دەبێ ئەو تەوەقوعە زۆر بە جددی وەربگرین و کاری لەسەر بکەین کە نابێ هەرێمی کوردستان بکەین بە مەیدانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی دراوسێکانمان. ئێمە داوا دەکەین ئەو هێز و لایەنانەش ڕێز لە یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرن. هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەلماندوویەتی کە فاکتەری سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا لەگەڵ دراوسێکانی. ئێمە وەک هەرێمی کوردستان نامانەوێ ئەوە تێکبچێت، دەمانەوێ بەردەوام بێت. دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا، پەیوەندییەکی باشە، پێش سەفەری ئێمە بۆ بەغدا، شاندێکمان بەڕێزان (برێت مەک گۆرک، باڵیۆز و کەسێکی دیکەیان کە ئێستا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەیە) هاتن بۆ هەولێر و باسی پەیوەندیی خۆمانمان کردووە و پەیوەندییەکانمان باشە. بەڕێزیان لەسەر پرسی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان دووپاتی کردەوە کە چاوەڕێن هەندێ بابەتی تەکنیکی هەیە ئەوانە جیبەجێ بکرێت و هیوادارین بە زووترین کات بکرێتەوە. سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی زیاتری نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لە پەراوێزی کۆنفرانسی داهاتوو لە داڤۆس، بەڕێزیان ئاشکرای کرد کە دیسانەوە لە داڤۆس کۆبوونەوەمان دەبێ لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران، لەگەڵ بەڕێز وەزیری نەوتیش کۆبوونەوەمان دەبێ لە داڤۆس، ئەمەش بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانە دەبن کە لە بەغدا کردوومانە و تا گەیشتن بە چارەسەر بەردەوام دەبین. لەسەر کۆبوونەوەکانی بەغدا و تاران کە ئایا واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی لێکەوتەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: بەر لەوەی سەفەری بەغدا بکەین، ئەوان لیژنەیان نارد بۆ ئێرە کە پێنج لیژنە بوون. ئێمە ڕێگەچارەی کێشەکانمان دەستنیشان کردبوو و کۆنووسەکانیش لەنێوان هەردوولامان ئیمزا کراون، بەڵام وەک ڕێککەوتنی گشتگیر، هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە. لەگەڵ ئێرانیش هیچ ڕێککەوتنێکمان واژۆ نەکردووە، بەڵکوو دەستپێکردنی چاککردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەوان بووە و دەستپێکردنەکە زۆر باش بووە و هیوادارین زیاتریش ببێت. بەڕێز سەرۆک وەزیران لە بارەی کار و بڕیاری لیژنە دروستکراوەکانەوە ڕایگەیاند: دەستووری عێراق بە ڕوونی ماف و ئەرکی ئێمەی دەستنیشان کردووە و بەغداش لەسەر مەسەلەی نەوت. ئێمە لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەدا دەمانەوێ کێشەکانی خۆمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین. پێمان وایە مەسەلەی چارەسەری نەوت دوو قۆناغە، قۆناغێک ئێستایە دەبێ بەپەلە چارەسەری بکەین، قۆناغێکیش درێژخایەنترە کە پێویست بە کۆبوونەوەی زیاتر دەکات. پێویست بە دانیشتنی جددی دەکات لەسەر ئەو مەسەلانەی کە لەم چەند ساڵەدا لە بواری نەوتدا هاتووەتە پێش، ئەمانە هەموویان باس بکرێت و ڕێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو ڕێگەچارەیانە دەبێ بە شێوەیەک بێت کە هەم جێی ڕەزامەندیی بەغدا بن و هەم جێی ڕەزامەندیی هەولێریش بن، ئێمە ئاوا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین. سەبارەت بە کاریگەریی پەیوەندیی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ ئێران لەسەر تورکیا، بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچکام لەو وڵاتانە ئەلتەرناتیڤی یەکتر نین. تورکیا و ئێران دوو دراوسێی گرنگی ئێمەن. هەرێمی کوردستان سیاسەتی ئەوەیە کە پەیوەندیی باش بێت لە چوارچێوەی عێراق لەگەڵ ئەم دوو وڵاتەدا. هەم دەیەوێ قەبارەی بازرگانیی تورکیا لە عێراق زیاتر بێت، هەم لە ئێرانیش زیاتر بێت، وەکو یەک. دەربارەی پێشبینییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: سەفەری ئێمە بۆ بەغدا لە ئەنجامی هەندێ تەلەفۆن بووە لەنێوان جەنابی سەرۆک وەزیران عەبادی و بەندە و دۆستانی هەردوولامان کە هەوڵی جددییان داوە بۆ ئەوەی ئەو دانیشتنە بکرێت لەنێوان ئێمەدا. پێم وایە هەر خودی سەفەر و دانیشتن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران دەستپێکردنێکی باشە و دەمانەوێ هەر لێرە ڕانەوەستێت و بە شیوەیەک بێت کە ئەمە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگەین بە چارەسەرێک بۆ هەموو ئەو کێشانە کە هەیە لەگەڵ بەغدا. ئێمە لەلای خۆمانەوە ئامادەین و هیوادارین ئەو کێشانە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت. سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی سنوورەکان، بەڕێزیان ئەوەی دووپات کردەوە کە مەبەستی ئەوان لە بەزاندنی سنوورەکان، هێزە سەربازییەکانە نەک هێزی سیاسی، لەو ڕووەوە گوتی: لە هەرێمی کوردستان و وەک سیاسەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە دەمانەوی بە ئارامی، بە ئاشتەوایی، بە لێکتێگەیشتن بین لەگەڵ دراوسێکانمان. کێشەکانی کوردستان و عێراق ئەوەندە زۆرە کە نامانەوی کێشەی دیکەش زیاد ببێت. ئێمە وەک پرەنسیپ دژی ئەوەین هیچ هێزێکی سەربازی لە وڵاتی ئێمەدا هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵێ ئەمە بۆ پەکەکەشە، ئەمە بۆ ئێرانیشە، بۆ هەردوولا. لەسەر سەردانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا کە بە پێچەوانەی سەردانەکانی پێشووی، نەهاتە هەرێمی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست جارێکی دیکە بەڕێزیان سەردانی هەولێر بکات. لە بەردەوامیی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوەکانی عەفرین دوا و گوتی: ئەو ڕووداوانەی کە لە عەفرین ڕوودەدەن جێی نیگەرانیی جددیی هەرێمی کوردستانە. هەرێمی کوردستان هیوادارە و داوا دەکات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و نیگەرانیی گەورەی ئێمە ئەو خەڵکە سڤیلایە کە لەناو شاری عەفریندان. هیوادارین ئەم مەسەلەیە بە گفتوگۆ و بە کەمترین زەرەر چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. سەبارەت بە پرسی کەرکووک بەوەی کە بە گوێرەی نووسینێکی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەغدا بەنیازە کەرکووک کە ناوچەیەکی جیناکۆکە، بخاتە سەر بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: نامەوێ وەڵامی کۆمێنتێکی ئەو بدەمەوە چونکە نەمدیوە، بەڵام وەک پرەنسیپ، ماددەی (140) ماددەیەکی ڕوونی دەستوورییە و باس لە چۆنیەتیی چارەسەری ئەو شوێنانە دەکات کە پێی دەڵێن جێناکۆک، واتە ناوچەیەک کە نە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە تەواوی دەسەڵاتی بەسەر ئەو سنوورانە هەبێت، نە حکوومەتی فیدراڵیش دەتوانێ دەسەڵاتی تەواوی لەسەر هەبێت. ئێمە هەڵوێستی خۆمان دووپات دەکەینەوە و پێمان وایە بە جیبەجێکردنی ماددەیەکی دەستووری کە پێی دەڵێن ماددەی (140)ی دەستووری عێراق، باشترین چارەسەرە بۆ ئەو کێشانەی کە لەو ناوچانەدا هەن. ئەمەش یەکێک بووە لەو بابەتانەی کە بە وردی لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران قسەمان لەسەری کردووە. هەم لەسەر ماددەی (140) و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی و هەم لەسەر ئەوەی کە ئەمە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ئەو سنوورانە و بۆ ئەو خەڵکە. ئێمە پێشبینی ناکەین ئەم کێشانە بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر بکرێن، بەڵام هیوادارین بگەین بە ڕێککەوتنێک لەسەر نەخشەڕێگایەک کە لە ئەنجامدا چارەسەری ئەو کێشانە بێت کە جارێکی دیکە سەقامگیری و ئاسایش بە تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ عێراق بە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی و هەموو پێکهاتەکانی. ئەوە داوای ئێمەیە و پێمان وایە دەبێ زۆر بە جددی هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییە. سەبارەت بە پرسی بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیش، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی هەموو عێراقە و پێویست بەوە دەکات ئەو دڵنیا بێت لەوەی پێکهاتەکانی عێراق، مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، ئەمە وەک پرەنسیپ. دووەم، ڕوونە، بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 17 لەسەدە، 14 لەسەدە، 13 لەسەدە، هەرچەندە، لە (ئای.ئێم.ئێف) جێگیر کراوە. لە دانوستانی (ئای.ئێم.ئێف) لەگەڵ عێراق جێگیر کراوە کە دەبێ چەند بدرێت بە هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان داوا لە بەغدا دەکات ئەوە جێبەجێ بکرێت و ئەو ماف و شایستە داراییانە کە هەیە لەوێ جێگیر کراوە. جا ئەوە دەبێتە چەند لەسەد ئەوە بابەتێکی دیکەیە، بەڵام پێم وایە ئەوەی (ئای.ئێم.ئێف) گرنگترین بەڵگەیە بۆ هەرێمی کوردستان و بەغدا کە جێبەجێ بکرێت. #22-01-2018#
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0.015 çirke!