پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ساڵانە دوو تریلیۆن دینار بۆ خۆراک دەچێتە دەرەوە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەرپرسێکی #وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی# لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی کاریگەریی قەیرانی دارایی، توانای دارایی خەڵک لاواز بووە و ئاراستەی کڕینیان زیاتر بۆ خۆراکە، بۆیە ئێستا خۆراک 50%ی کاڵا هاوردەکراوەکانی هەرێمی کوردستان پێکدێنێ. بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بازرگانان لە ڕێگەی 3346 مۆڵەتەوە بە بەهای 8 ترلیۆن و 349 ملیار و 660 ملیۆن دینار کاڵای خۆراکیان هاوردەکردووە. نزیکەی 78%ی ئەو کاڵایانە لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردەکراون. بەپێی داتاکان، زۆرترین کاڵای هاوردەکراوە کە بەهاکەی گەیشتووەتە 2 ترلیۆن و 367 ملیار و 700 ملیۆن دینار، لە ساڵی 2014دا بووە، بەڵام ساڵانی دواتر بەهۆی کاریگەری قەیرانی دارایی هاوردەکردنی خۆراک کەمی کردووە، بە جۆرێک ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە یەک ترلیۆن و 805 ملیار و 900 ملیۆن دینار. نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە (رووداو)ی گوت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، توانای دارایی خەڵک لاواز بووە، بۆیە ئێستا ئاراستەی کڕینی خەڵک زیاتر لە کاڵا خۆراکییەکان چڕ بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە هاوردەکردنی خۆراک پشکی شێری لە هاوردەکراوەکان بەرکەوێت، دوای ئەویش کەلوپەلی کارەبایی، ئەلیکترۆنی، بیناسازی و پێداویستی نێو ماڵ. بە گوتەی نەوزاد ئەدهەم 48%ی ئەو کاڵایانەی لە ڕێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەکرێن، خۆراکە، بە گشتی 50%ی ئەو کاڵایانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ، خۆراکە. خۆراک پێویستیی ڕۆژانەیە و مرۆڤ ناتوانێ دەستبەرداری ببێ، بەڵام قەیرانی دارایی، کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی خۆراکیش هەبووە. نەوزاد ئەدهەم دەڵێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هاوردەکردنی خۆراک بە بەراورد بە ساڵی 2014 بە ڕێژەی 22% کەمی کردووە. نەوزاد ئەدهەم ئاشکرای کرد 95%ی ئەو خۆراک و خواردمەنییەی لە کوردستان بەکاردەبرێ، هاوردەیە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیای تایبەت بە هاوردەکردنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، بەشێکیان بریکاری کۆمپانیا تورکی و ئێرانییەکانن بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان. بەشێکی دیکەشیان خۆیان بەرهەمە خۆراکییەکان لە تورکیا لە قوتوودەنێن و هاوردەی دەکەن. حاجی قاسم ئیبراهیم کە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای زێری تورکییە لە کوردستان بە (رووداو)ی گوت بەهۆی کاریگەری قەیرانی دارایی، فرۆشی کاڵا خۆراکییەکانیش کەمێک دابەزیوە، بەڵام بەبەراود بەکاڵاکانی دیکە هێشتا باشە، مانگانە بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار خۆراک دەفرۆشین. بە گوتەی حاجی قاسم، بەشی زۆری ئەو کاڵایانەی ئێستا کۆمپانیا بازرگانییەکان هاوردەی دەکەن خۆراکە، لەنێو خۆراکەکانیش زەیت، ڕۆن، برنج، شەکر، دۆشاوی تەماتە و ماکەڕۆنی بە پلەی یەکەم دێن، دوای ئەوانیش پاقلەمەنییەکان. بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی دەڵێن زۆربەی ئەو کاڵا خۆراکیانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، جارێکی دیکەی بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکرێن، بەڵام حاجی قاسم ئیبراهیم، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بازرگانانی عەرەب هەیە دەڵێت تەنیا 30%ی ئەو کاڵایانە بۆ شارەکانی عێراق دەڕوات، چونکە شارەکانی باشووری عێراق، زۆرتر کاڵای ئێرانی بەکاردێنن، چونکە نرخەکەی هەرزانە، سوننەکانیش زۆر کاڵای تورکی بەکاردێنن. تەنانەت لە کوردستانیش ئەو جیاوازییە هەیە، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە بۆمان دەرکەوتووە دهۆک لە 90% و هەولێر لە80% و سلێمانی 60% کاڵای تورکی بەکاردێنن. زۆربەی وڵاتان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ سێ سیستم پەیڕەو دەکەن، یەکەم: حکومەت بڕی پێویستی هاووڵاتیان بۆ هەر خۆراکێک و توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆ بۆ ئەو خۆراکە دیاری دەکات، ئینجا بەپێی پێویست ڕێگە بە هاوردە دەدات، دووەم: باج و ڕەسمی گومرگی دەخرێتە سەر بەرهەمی بیانی، تاوەکو بەرهەمی خۆماڵی بتوانێ کێبرکێ لەگەڵا بکات. سێیەم: حکومەت لەرێگەی پاڵپشتیکردنی جوتیاران و کارگەکانەوە، کار بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمی خۆماڵی دەکات، تاوەکو بتوانێ لە نرخ و کوالێتی کێبرکێی بەرهەمی بیانی بکات. بەڵام لە کوردستان، سیاسەتی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەکرێ، بەو ئامانجەی خواست و خستنەڕوو ڕۆڵ بگێڕێ، بۆیە هیچ یەکێک لەو سیستەمانە بەتەواوی جێبەجێ ناکرێت، تەنیا ڕەسمی گومرگی دەخرێتەسەر هەندێ بەرهەمی کشتوکاڵ. بەپێی ئامارەی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە137 هەزار تۆن گۆشتی مریشکەن بەڵام 100 هەزار تۆنی هەیە، لە گۆشتی سوور پێویستی بە 82 هەزار تۆنە بەرهەمی ناوخۆ ناگاتە نیوەی ئەم بڕە. 472 هەزار لیتر شیری پێویستە، 260 هەزار لیتری هەیە، پێویستی بە 6 هەزار تۆن ماسییە، 4700 تۆنی هەیە. 12 هەزار تۆن نیسک و نۆکی هەیە، بەڵام پێویستی بە 69 هەزار تۆنە. پێویستی بە 207 هەزار تۆن برنجە، بەڵام تەنیا 6 هەزار تۆنی هەیە. لە سەوزە و میوەش بە هەمانشێوە بەشی پێویستی ناوخۆ بەرهەم نییە و ناچارە هاوردەی بکات. د.خاڵس ئەحمەد حەمەدئەمین، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە (رووداو)ی گوت ڕاستە وەزارەتی کشتوکاڵ پەیوەستە بەدابینکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و ڕۆڵی سەرەکی بەردەکەوێت لەکەمکردنەوەی خۆراکە هاوردەکراوەکان، بەڵام بەهۆی ئەو بودجەی کەمەی لەساڵانی ڕابردوو بۆمان تەرخانکراوە لەرووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، تەنیا لە بەرهەمە ستراتیژییەکانی وەک گەنم و پەتاتە و پیاز توانیومانە بگەینە ئاستی خۆبژێوی. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەدا لە زۆربەی خۆراکە ستراتیژییەکانی وەک دانەوێلەکان و پاقلەمەنییەکان بێجگە لەبرنج کە ئاوی پێویستیان بۆ بەرهەمهێنانی نییە، ئەگەر پاڵپشتی داراییمان هەبێت دەتوانین بەشی ناوخۆ بەزیادەوە دابین بکەن، بەهەمانشیوە دەتوانن بەچاندنی قامیشی شەکر و چەوەندەر و گوڵەبەرۆژە، شەکر و ڕۆنی زەیت دابین بکەن. لەزۆربەی میوەکانیش جگە لە مۆز و هەندێ میوەی دیکە ئەگەر کۆگای ساردکەرەوە هەبێت دەتوانن پێویستی ساڵ دابین بکەن. لە هێلکەی خواردن و گوشتی مریشکیش ژێرخانی تەواویان هەیە ئەگەر پرۆژەکان بکەونەکار دەتوانن پێویستی ناوخۆ بەزیادەوە دابین بکەن، بەڵام لە گۆشتی سوور و شیر نەگەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی. بەهای خۆراکی هاوردەکراو لە چوار ساڵی ڕابردوودا ساڵ بەهای هاوردەکراوی خۆراک بەدینار سەرجەم گومرگەکان گومرگی ئیبراهیم خەلیل 2014 2.376.700.000.000 1.756.900.000.000 2015 2.314.150.000.000 1.717.050.000.000 2016 1.852.850.000.000 1.481.400.000.000 2017 1.805.960.000.000 1.533.360.000.000 کۆی گشتی 8.349.660.000.000[1] #12-01-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!