پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
24 هەزار گەنج بەهۆی پڕۆژەکانی قەرزی بچووکەوە کاریان دەستکەوتووە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان، دەڵێت لەلایەن گەنجانەوە داواکارییەکی زۆر بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک هەیە، حکومەتیش لەوە تێگەیشتووە کە قەرزەکە ڕۆڵی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ هەیە، بۆیە ڕەزامەندییان داوە لە مانگی نیساندا دەست بەوەرگرتنی قەرزەکان بکەنەوە و دووبارە بیدەنەوە بە قەرز. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سندووقی پشتیوانی لە پرۆژە بچووکەکانی لاوان، لە مانگی ئابی 2011 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2015، هەشت هەزار و 136 کەس لە وەرگرتنی قەرزی بچووک سوودمەند بوونە، 76 ملیار و 838 ملیۆن و 900 هەزار دیناریش لە ڕێگەی ئەو سندووقەوە بە قەرز دراوەتە گەنجان. بەپێی ڕیزبەندی، زۆرترین سوودمەند لەو قەرزە لە شاری سلێمانییە بە 2.462 پرۆژە، دهۆک بە 2.442 پرۆژە بە پلەی دووەم دێت و هەولێر بە 2.346 پرۆژە و گەرمیان بە 886 پرۆژە بە پلەی سێیەم و چوارەم دێن، بەڵام لە وەرگرتنی زۆرترین پارەدا هەولێر بە وەرگرتنی 22 ملیار و 43 ملیۆن دینار لە پلەی یەکەمدایە و دهۆک بە 22 ملیار و 755 ملیۆن لە پلەی دووەم، هەروەها سلێمانی بە 22 ملیار و 314 ملیۆن و گەرمیان بە وەرگرتنی 7 ملیار و 725 ملیۆن پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە. بەپێی یاسای پرۆژەکە، دەبووایە حکومەت ساڵانە 25 ملیار دینار بۆ پرۆژەکە دابین بکات، تا ئەوکاتەی داهاتی سندووقەکە دەبێتە 500 ملیار دینار، بەڵام تەنیا ساڵی 2011 و 2012 حکومەت پابەندبوو بە دابینکردنی پارەکە و 12 ملیار دیناریشی لە بودجەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ پرۆژەکان تەرخان کرد و ساڵی 2013 یش 14 ملیاری دیکە تەرخانکرا، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ماوەی دوو ساڵە هیچ بڕە پارەیەک بۆ سندووقەکە دابین نەکراوە، وەرگرتنەوەی قەرزەکانیش وەستێنراوە. ئارام ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی لە پرۆژە بچووکەکانی لاوان (قەرزی بچووک) لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە (رووداو)ی گوت: سندووقەکەمان خاوەنی سەرمایەی تایبەت بەخۆی بوو، بۆیە تا 10 ی کانوونی دووەمی 2016، واتە دوو ساڵ پاش سەرهەڵدانی قەیرانی داراییش بەردەوام بوو، بەڵام دواتر بە بڕیارێک بەخشینی قەرزەکە وەستێندرا، ئەمە لەکاتێکدا بوو 29 ملیار و 949 ملیۆن و 539 هەزار دینارمان لەبانکدا هەبوو. هەتا ئەو کاتەی پرۆژەکە وەستێندرا، مانگانە یەک ملیار و 200 ملیۆنیان لە سوودمەندبووان وەردەگرتەوە، بەمەش دەیانتوانی درێژە بە پێدانی قەرزەکە بدەن، بەڵام حکومەت پرۆژەکەی ڕاگرت. ئارام ئەنوەر پێیوایە سندووقەکە ئامانجی خۆی پێکابوو، چونکە لە ماوەی چوار ساڵدا 8000 گەنج بوونە خاوەنی پرۆژە، زیاتر لە 24 هەزار گەنجیش بەهۆی ئەو پرۆژانەوە کاریان دەستکەوت. بۆیە دەڵێت ئەگەر پرۆژەکە بەردەوام بووایە، ڕێژەی بێکاری لە 6.5%ەوە بۆ 15% بەرز نەدەبووەوە. قەرزی بچووک دەدرێتەوە ئارام ئەنوەر دەڵێت لەلایەن گەنجانەوە داواکارییەکی زۆر هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک، بۆیە حکومەت لێژنەیەکی باڵای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بە بەدواداچوونی سوودی دووبارە دەستپێکردنەوەی قەرزەکان پێکهێنا، لێژنەکە لەوە تێگەیشت کە قەرزەکە ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ، بۆیە ڕەزامەندییان داوە بۆ دووبارە وەرگرتنەوە پارەی قەرزی سوودمەندان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لەپارەی گەڕاوەی قەرزەکە. ئارام ئەنوەر گوتی: لێژنەکە بریاری دا لە سەرەتای ساڵی نوێ قەرزەکان وەربگرینەوە، بەڵام ئێمە پێشنیازمان کرد لە مانگی نیسان وەریبگرینەوە و بەپێی بڕی قەرزی گەڕاوەش لە پارێزگاکان دەست بە پێدانی قەرز بکەینەوە. بەپێی ڕێنماییەکانی سندووقی پشتیوانی لە پڕۆژە بچووکەکان، دەبێ سوودمەندبوو هاووڵاتیی کوردستان بێت و تەمەنی لەنێوان 16 بۆ 35 ساڵ بێت، توانای بەڕێوەبردنی پرۆژەی هەبێت، کارمەندی حکومی و کەرتی تایبەت نەبێ. پرۆژەکەش دەبێت لە بواری بازرگانی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و هەندێ جۆری دیکە بێ. هەر بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی سندووقەکە، بەرزترین ئاستی قەرز 15 ملیۆن دینارە. بڕی قەرزەکەش بەپێی خەمڵاندنی جۆری پڕۆژەکە دەگۆڕێت، پارەکەش بەدوو قۆناغ دەدرێت و دەبێت لە ماوەی شەش ساڵدا بگەڕێتەوە، وەرگرتنەوەشی دوای ساڵێک لە وەرگرتنی یەکەم قیست دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە ماوەی دوو ساڵە وەرگرتنی قەرزەکان وەستێنراوە. ستار محەممەد، گەنجێکی شاری سلێمانییە و پێشتر بەشێوەی کلاسیک لە ماڵەوە کونجیی دروست دەکرد و لە بازاڕ دەیفرۆشت، بەڵام لەساڵی 2012دا 10 ملیۆن دیناری لە حکومەت بە قەرز وەرگرت و ئامێرێکی پاکەتکردنی کونجیی کڕی. ستار گوتی پێشتر کونجی لەسلێمانی لەسەر عارەبانە لە قاپی نایلۆندا دەفرۆشرا، زۆرجار تۆزی زۆری لەسەر دەنیشت، من لەڕێگەی کڕینی ئامێرێک لە ئێران بۆ یەکەمجار لە سلێمانی توانیم ئەم شێوازە بگۆڕم، کونجی بەنایلۆن ڕووپۆش بکەم و لەجیاتی قاپ لەکارتۆندا دایبنێم، کاتی دەرچوون و بەسەرچوونیشی لەسەر چاپ بکەم. دوای منیش چەند کارگەیەکی دیکە تەقلیدی کارەکەی منیان کردووە. بەهۆیەوە شێوازی ئامادەکردنی کونجی لە سلێمانی، لەکلاسیکەوە بۆ هاوچەرخ گۆڕا. بەرهەمی ڕۆژانەی کارگەکەی ستار نزیکەی 30 کارتۆنە، وەک خۆی دەڵێت خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمەکەی هەیە، بۆیە بەنیازە پەرە بە کارگەکەی بدات. ستار گوتی زەوییەکم کڕیوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کارگەکەم فراوان دەکەم و بەرهەمی زیاتر دەخەمە بازاڕ. ئەو تاوەکو ئێستا 60%ی قەرزەکەی بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە، قیستەکانی دیکەش لەکاتی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکانی دیکەش لەو قەرزە سوودمەند ببن. لە سنووری پارێزگای دهۆک 2442 گەنج سوودمەند بوون لە قەرزەکە، لەم ژمارەیە تەنیا 150یان خانمن. گوهدار عەبدوڵڵا یوسف بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی قەرزی بچووک، دەڵێت لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار گەنج لە دهۆک بەهۆی ئەو قەرزەوە کاریان دەستکەوتووە.[1] #10-01-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!