پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ئەگەر من ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#حەکیم کاکەوەیس# ئەگەر من ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم، پێش گشتپرسی لێم دەپرسی: قوربان!... ئایە بە نهێنی هیچ بەڵێنێکتان پێ دراوە؟. دیارە دڵنیای دەکردمەوە کە زۆر بەڵێن دراوون و بەڵێنەکان لە هەڕەشەکان زۆرتر و بەهێزترن و ڕاوێژکارەکان ڕێگای باشیان داناوە. ئەوجا دەمگوت: قوربان!... کەواتە دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، هەرچی زەویی کشتوکاڵی کوردستان هەیە، تۆو بکرێ و سایلۆکان و عەمباری ماڵە هەژارەکان پڕ بکرێن و سنوور لە هەرچی بەرهەمی سەرفکردن هەیە دابخرێت تا بەرهەمی خۆماڵی پەرە بسێنێ... دەمگوت: ئەم خاکە بەپیتە، چۆن گەنم و جۆ و نیسک و نۆک دێنێ، ئاوهاش بەرهەمی برنج و پەتاتە و تەڕە دێنێ و کەس بە برسێتی ناهێڵێتەوە. دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، هەرچی پارەی دزراو لای تەنگەئەستوورەکانی دەوروبەرت و شازادەکان هەیە، هەندێکی بدرێ بە چەک و هەندێکی بکرێ بە پرۆژەی دروستکردنی هەر کەرەسەیەک کە بە کەڵک بێ: کەوچک و ملچێوک و تیرۆک و موشەممای سفرە و مەسینە و دەورەکڵاش و هەر شتێکی تری پێویست، تا بۆ شتی توڕەهات پەنا بۆ کەس نەبەین و گوێ نەدەینە ئەوەی سنوور دادەخرێ یا داناخرێ!. دەمگوت: دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، پێشمەرگە لە یەک لەشکردا گرد بکرێنەوە و شارەزایەکی خوێندەواری نیشتیمانپەروەری بێ فایل بکرێ بە سەرلەشکر و لەبری ئەوەی پێشمەرەگە سەر بەم حیزب و ئەو حیزب بن یا ئەم کەسایەتی و ئەو کەسایەتی لیوای هەبێ، هەموو سەر بە نیشتیمان بن. ئەگەر ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم دەمگوت: کە بەتەمای گشتپرسیت، دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەبەر، شەقامەکانی شارەکانت لە بەچکە فیرعەونەکان قەدەغە بکردایە تا خەڵکی کوردستان هەست نەکەن شەو و ڕۆژ سووکایەتییان پێ دەکرێ و بە فیشەکی حەرامزادە سەرشێتە بەدمەستە مەغروورەکان دەکوژرێن نەک بە پارچەتۆپی دوژمن!. ئەگەر ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم، پێش گشتپرسی پێم دەگوت: نە تورکیا دۆستە و نە ئەمەریکا جێی متمانەیە... ئەوەی جێی متمانەیە و وزەی لەبن نایێ، میللەتەکەی خۆتە و تۆش دەبوو پێش دوو ساڵ، دەست لە حیزبایەتی هەڵگری و کارێ بکەی میللەتەکەت، هەر لە وەرزێرێکی خانەقینەوە بگرە تا دوکاندارێکی زاخۆ، هەست بکەن سەرۆکیان هەیە، نەک بکەویتە بارێکەوە، ململانێی ناوچەیی و جەلالی و مەلایی بکەیت!. پێم دەگوت: ئەوەی دەڵێ بە ئیشارەتی پەنجەیەکت مانگ شەق دەکەیت، درۆ بۆ ئەوە دەکا گیرفانی پڕتر بێ... دەبوو دوو ساڵ پێش ئێستا دووریان بخەیەتەوە!. پێم دەگوت: ئەو زەویوزارەی بەرپرسەکانی دەوروبەرت و قەڵەمە بەکرێگیراوەکان داگیریان کردووە و کۆشکیان لێ بنیات ناوە و بۆ قومار و شەوی سوور بەکاریان دێنن، دوو وڵاتی پێ بەڕێوە دەچن و دەبوو دوو ساڵ پێش ئێستا لێیانی وەربگریتەوە و هەمووی بکەی بە پرۆژەی بەرهەمی شیر و گۆشت و کارگەی هەر شتێ کە پێویست بێ، چونکە مانگا لەو بەرپرس و قەڵەمانە سوودمەندترن. دەمگوت: ئەو پارەیەی دەیدەیتە مەشعان جبووری و عەلەوی و شێخەکان، بیدە بە هەژارانی قەومەکەت، چونکە هەر ئەوان بەرگری لە نیشتیمانەکەت دەکەن و پلەوپایە و ڕێزی خۆت و خۆیان دەپارێزن!. دەمگوت: جەنابی سەرۆک!... بە هەموو ڕاوێژکارەکانی دەوروبەرتان و بە هەموو قەتاری حیمایەی دوای بەرپرسەکان، کاریگەری ئەو بزنەیان نییە کە غاندی لەگەڵ خۆیدا دەیگێڕا. هەرچی خیتابی کادیران و بەرپرسانی ئەملا و ئەولا و دوور و نزیکتان هەیە، بەقەدەر یەک ڕستەی غاندییان نەگوتووە: لەبەر ئەوەی لە ئێوە ڕووتترم، سەرکردەتانم!. تۆ بڵێی نەیگوتبا: باشە!... ئێستا دەست پێ دەکەین و دوو ساڵی تر گشتپرسی ئەنجام دەدەین؟!. ئەگەر بە گوێی نەکردبام، ئێستا پێم دەگوت: ئەوەی بوو، ئەو تۆوە بوو کە ساڵی 2003 بە دروستکردنەوەی عیراق و لەشکری عیراق و دەستوورەکەی چاندتان. ئێستاش، کە ئەو تۆوە هاتۆتە بەر، تا بۆ بەغدا دابێنن، بەغدا خراپتر پێ دادەگرێ... مەسەلەش عەببادی و مالکی نییە، بەڵکو سروشتی خەڵکی زاڵ و زاڵم و داگیەرکەر هەر ئاوهایە!. 29-11-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!