پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
هەرێمی کوردستان چی لەدەستدا.. ڕاپۆرتی شیکاری
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ڕۆژنیوز - دانا عومەر لە دوای لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی سنوری مادەی 140، لە 52%ی خاکی باشوری کوردستانیان لەدەستداوە، هەروەها 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەو داهاتی فرۆکەخانەو هەندێک لە خاڵە سنورییەکانی لە دەستداوە، لەم ڕاپۆرتەدا شیکارییەدا تیشک دەخرێتەسەر شوێن و داهاتە لە دەستدراوەکان. لە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەردا، هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی هێرشییان کردە سەر شاری کەرکووک، لەپاش بەرگرییەکی کەم، هێزە کوردییەکان کشانەوە، داواتر دەسەڵاتدارانی هەرێم سەرجەم ناوچەکەکانی سنوری مادەی 140یان بۆ هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی چۆڵکرد. ئەو خاکەی لەدەستدراوە؛ کۆی گشتی سنوری باشوری کوردستان (86269کم2) یە، کە تاوەکو ساڵی 2003 (41939کم2) لەژێر دەستی هەرێمی کوردستاندا بووە، بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە ساڵی 2003 دا، دواتر لە دوای هێرشی چەتەکانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014 دا زۆرینەی ناوچە دابڕاوەکان کەوتنەوە دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، کە ڕووبەرەکەی (44939کم2) بوو، بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر هێزی پێشمەرگە لەهەموو ئەو ناوچانە کشانەوە کە دەکاتە 52% خاکی باشوری کوردستان، ئەو خاکە لەدەستدراوە، بێجگە لە شاری کەرکووک هەشت شارۆچکە و 21 شارەدێی تێدابوون. ئەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە لەدەست چوون. شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە، لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەرێمی کوردستان 55%ی هەناردەی نەوتی لەدەست داوە. وتیشی: هەموو ئەو بیرە نەوتانەی کە پێش ساڵی 2003 لێدراون بەپێی یاسا مافی بەرهەمهێنان تێیاندا دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی، بیرە نەوتەکانی دوای ساڵی 2003 حکومەتی هەرێم دەتوانێت وەبەرهێنانیان تێدا بکات، بەڵام بە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی. پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، حکومەتی هەرێمی کوردستان، 12 بیرە نەوتی لە ژێردەستدا بوو، کە بریتی بوون لە کێڵگەکانی (هاڤانا، بای حەسەن، بابەگوڕگوڕ، خەباس، جەمبور، خۆرمەڵە، عەین زالە، بەتمە، تەق تەق، حەسیرە، شێخان، تاوگێ) کە لەکۆی ئەو بیرە نەوتانە 726 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەم دەهێندرا، کە بەم جۆرە بوون. (هاڤانا 90 هەزار، بای حەسەن 170، هەزار، بابەگوڕگوڕ 97 هەزار، خەباس 26هەزار، جەمبور 42هەزار، خۆرمەڵە 105 هەزار، عەین زالە و بەتمە 20 هەزار، تەقتەق 20 هەزار، حەسیرە 6 هەزار، شێخان 40 هەزار، تاوکێ 110 هەزار). لە ئێستادا هەریەک لە بیرەنەوتەکانی هاڤانا و بای حەسەن و بابەگوڕگوڕ و خەباس و جەمبور و عەینزالە و بەتمە، کەوتوونەتەوە دەستی حکومەتی ناوەندی، کە کۆی کشتی بەرهەمیان 445 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە. ئەوەی لەدەستی حکومەتی هەرێمدا ماوە، کێڵگەکانی (خۆرمەڵە و تەقتەق و حەسیرە و شێخان و تاوکێ-یە، کە توانای بەرهەمهێنانی 281 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیان هەیە) لەو کێڵگانەی کە لەژێر دەستی حکومەتی هەرێمدا ماوەتەوە، تەنها دوو کێڵگەی گەورەی تێدایە، کە کێڵگەی خۆرمەڵەو تاوکێ یە. کێڵگەی تاوکێ، کە توانای بەرهەمهێنانی 110 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە، هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجیی و گەنەڵ ئێنەرجی تورکی کاری تێدا دەکەن، لە ڕۆژی 24/8/2017 دا وەزارەتی سامانە سورشتیەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لەبەرامبەر 150 ملیۆن دۆلار قەرزدا، 20% ی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی تاوکێ- داوەتە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجی، بەمەش پشکی کۆمپانیاکە لەو کێڵگەیەدا بۆ 75% بەرز بووەتەوە، وە 4.5 ی پشکی کێڵگەکەی داوەتە کۆمپانیای گەنەڵ ئێنەرجی تورکی. بێجگە لە نەوتی کێڵگەکانی هاڤانا و بای حەسەن، حکومەتی هەرێم بەرهەمی غازی سورشتی ئەو کێڵگانەشی لەدەست داوە، کەکۆمپانیای دانەغاز بەرهەمهێنانی تێدا دەرکرد. حکومەتی هەرێم نزیکەی 450 هەزار دۆلار داهاتی ڕۆژانەی هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێری لەدەستداوە، کە بە بڕیاری حکومەتی ناوەندی لە دوای ئەنجامدانی ڕیفرندۆمەوە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی تێدا ڕاگیراوە. لە هەرێمی کوردستاندا پێنج خاڵی سنوری هەیە کە بریتین لە (برایم خەلیل، فیشخاپور، پەروێزخان، باشماخ، حاجی هۆمەران)، کە داهاتێکی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و خاڵی بەستنەوەی هەرێمی کوردستانە بە دەوەرە، ئێستا حکومەتی عێراق داوای ڕادەستکردنی ئەو خاڵە سنورییە دەکات بە حکومەتی فیدڕاڵی، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو خاڵە سنورییانە لە دەستی حکومەتی هەرێمدا ماون. ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانکۆ بە ڕۆژنیوزی وت: دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ژێر هیچ فشارێکدا نابێت ڕازی بن بە ڕادەستکردنی ئەو خاڵە سنوریانە، لەبەر ئەوەی بێجگە لەوەی کە داهاتی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، ئەو خاڵە سنوریانە خاڵی پەیوەندی هەرێمی کوردستانە بە وڵاتانی دەرەوە، ڕادەستکردنی واتای خنکانی هەرێمی کوردستانە لە ڕووی سیاسیی و پەیوەندی دەرەوە. بەدەر لە فشارەکانی حکومەتی عێراق بۆ ڕادەستکردنی خاڵە سنورییەکان، لە ئێستادا حکومەتی عێراق داوای ڕادەستکردنی سەرچاوە ئاوییەکان و بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە پێک دێت لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دوکان و بێخمە، هەروەها داواش دەکات هێزی پێشمەرگە بخرێتە سەر سوپای عێراق و فەرمان لەوێوە وەربگرێت. حەسەن جودی، چاودێری سیاسی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق خواسی هەیە کە عێراق بە شێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەببات وەک سەردەمی حزبی بەعس، ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە، چونکە ئەو دەستکەوت و مافە دەستوریانەی کە کورد بەدەستی هێناوە، بە تێکۆشانێکی چەندین ساڵە و قوربانییەکی زۆر بەدەست هاتووە، حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر فشارەکانی تا ئەوکاتەی ئیرادەیەکی لەبەرامبەریدا ڕادەوەستێ و پێی دەڵێت بووەستە. حەسەن جودی، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئیرادەیە لەلایەن گەلی کوردەوە دەبێت دەربکەوێت، چونکە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان ئێستا ئیرادەیان لەدەستداوە و بەردەوام سازشی زیاتر دەکەن، بۆیە دەبێت ئەم دەموچاوە کۆنانە بگۆڕێت و کەسانی تر بێنە پێشەوە کە خاوەنی ئیرادە و بڕوابن. باشوری کوردستان بێجگە لە لەدەستدانی 52%ی خاکەکەی و 55%ی نەوتی هەناردەکراوی و داهاتی فڕۆکەخانەکان، پێگەی سیاسی لە عێراق و ئاستی نێودەوڵەتیدا لەدەستداوە، کە چاودێرانی سیاسی هۆکارەکەی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پێداگری تاکڕەوانەی بارزانی دەگێڕنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، شکستەکانی دوای ڕیفراندۆم ئەوەندە گەورەبوون بۆ باشوری کوردستان کە بارزانی ناچارکرد کە دەست لە پۆستەکەی بەربدات وەک سەرۆکی هەرێم، کە ماوەی 12 ساڵە لەو پۆستەدابوو، کە لەدوای تەواوبوونی دوو خولی یاسایی، دوو ساڵی بە نایاسایی بۆ نوێ کرایەوە لە پەرلەمانەوە، دوو ساڵیشە بەنایاسایی لەو پۆستەدا ماوەتەوە. تێبینی/ بەشێک لە زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕاپۆرتێکی شیکاری ڕۆژنامەنوس محەمەد ڕەئوف-ەوە وەرگیراوە.[1] 07-11-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!