پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
زیانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان ڕۆژانە 500 هەزار دۆلارە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە بۆ هەردوو #فڕۆکەخانەی هەولێر# و #سلێمانی#، بە سەتان کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتیاری بێکار بوون، ڕۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابووریی هەرێمی کوردستان کەوتووە، خەرجیی گەشتی هاووڵاتیانیش نزیکەی 200 دۆلار زیاد بووە. رۆژی 26ی ئەیلول، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەری گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مۆڵەتێکی 72 کاژێری دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەگەر ئیدارە و سەرپەرشتی فڕۆکەخانەکان تەسلیمی بەغدا نەکات، ئەوە گەشتەکانی دەرەوە لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان ڕادەگرێ، بەڵام هەولێر نەچووە ژێر باری داواکەی بەغدا، بۆیە عەبادی لە کاژێر شەشی ئێوارەی 29ی ئەیلولەوە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی جێبەجێ کرد. هەرچەندە گەشتە نێوخۆییەکان بەردەوامن و هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕۆژانە چەند گەشتێک بۆ بەغدا و بەسرا بۆ گەشتیارانی کوردستان ڕێکدەخات، بەڵام گەشتیاران بەهۆی خەرجیی زۆر و خراپیی مامەڵەی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتکردن بەهێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕەتدەکەنەوە، زیاتر فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان هەڵدەبژێرن، بەم هۆیەشەوە زیانی گەورە بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار کەوتووە. زریان بەهجەت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەحمەدی بۆ فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی زیانی زۆری بە کۆمپانیاکان گەیاندووە، بۆ نموونە پێشتر ڕۆژانە 40 تاوەکو 60 بلیتمان دەفرۆشت، ئێستا پێنج بلیت نافرۆشین. ئەو ئابڵوقەیەی بەغدا، زیانی زۆری بە کۆمپانیاکان گەیاندووە و چەندین کەسی بێکار کردووە. زریان دەڵێ بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی بلیت، کێبڕکێیەکی زۆر کەوتووەتە نێو کۆمپانیاکان، هەندێ کۆمپانیا تەنیا بۆ ئەوەی خەرجی کارمەندان و کرێ کۆمپانیاکەی بۆ دەرچێت بەقازانجێکی زۆر کەم بلیت دەفرۆشێت، هەندێکیشیان بەشێک لە کارمەندەکانیان ناردووەتە ماڵەوە، یان هەندێک لقی کۆمپانیاکانیان داخستووە. ئێستا گەشتیارانی کوردستان تەنیا دوو ڕێگەیان لەپێشە، دەتوانن بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی بچنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی ئەوێوە بچنە دەرەوە. یان پاش وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دەتوانن بەئۆتۆمبیل و پاس بچنە فڕۆکەخانەکانی دیاربەکر و شەڕناخ و لەوێوە گەشت بکەن. زریان بەهجەت، دەڵێت: ئەگەر گەشتیار ڕێگەی یەکەم هەڵبژێرێت بۆ چوون و هاتن، دەبێت 170 دۆلار بەهێڵی فڕۆکەوانی عێراقی بدات، جگە لەوەش نرخی بلیتی فڕۆکە لەبەغدا بەراورد بە هەولێر و سلێمانی گرانترە، بۆیە خەرجیی گەشتەکان بۆ گەشتیاران لانیکەم 200 دۆلار زیاد بووە. بەڵام دەڵێت بەهۆی خراپیی مامەڵەی کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا، بەشێک لە گەشتیاران ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل بۆ گەشتکردن هەڵدەبژێرن، بەڵام ئەم ڕێگەیەش جگە لە لەماندووبوون و خەرجی، پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزای تورکیا هەیە کە ئەویش کاتی پێویستە. بەهۆی زۆربوونی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، بە سەتان کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە شارەکانی کوردستان کرانەوە. تەنیا لە شاری هەولێر زیاتر لە 250 کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەن، هەندێکیان چەند لقێکیان کردووەتەوە. زریان دەڵێت ئەگەر گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان درێژە بکێشێ، جگە لە داخستنی لقەکانیان لەوانەیە هەندێک کۆمپانیا ئیفلاس بکەن و دەرگای ئۆفیسەکانیان دابخەن. کۆمپانیای مەتین ئێکسپرێس، کۆمپانیایەکی تایبەتی بواری کارگۆیە، 14 ساڵە لەو بوارە کاردەکات، یەکەم فڕۆکەی کارگۆش کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتووەتەوە باری ئەو کۆمپانیایەی هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی گەمارۆی بەغداوە لەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان، چالاکییەکانی کەمبوونەتەوە. بڵند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای مەتین ئێکسپرێس بۆ باری ئاسمانی، دەڵێت ڕاگرتنی گەشتەکان کاریگەری زۆری لەسەر کاری ئێمە هەبووە، بۆ نموونە پێشتر ڕۆژانە 50 تۆن بارمان هەبوو، بەڵام دوو هەفتەیە نەمانتوانیوە 50 تۆن بار لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بهێنین. جگە لە گرفتی گواستنەوەی باری ئاسمانی، تێچووەکەشی زیاتر بووە بەراورد بە ڕابردوو. بڵند ئیسماعیل دەڵێت: هێنانی باری ئاسمانی بەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و هێنانەوەی بەڕێگەی وشکانی تێچووی زۆرە، بۆ نموونە پێشتر کرێی گواستنەوەی کیلۆیەک قوماش لە دوبەیەوە بۆ هەولێر 2.75 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا نزیکەی 5 دۆلار دەکەوێ، پێشتر کیلۆیەک شتومەک لە چینەوە بۆ هەولێر چوار دۆلاری تێدەچوو، ئێستا نزیکەی نۆ دۆلاری تێدەچێت. کۆمپانیاکەی بڵند نزیکەی 15 نووسینگەی لە هەرێمی کورستان و عێراق و ئیمارات و تورکیا و چین هەیە، تاوەکو ئێستا لە کارەکانی بەردەوامە. بڵند دەڵێت: هێنانەوەی بار بەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و دواتر هێنانەوەی بەڕێگەی وشکانی جگە لە خەرجی، کاتیشی پێویستە و ڕێگاکەش سەلامەت نییە، بۆیە بیر لەوە دەکەینەوە بۆ گواستنەوەی بارەکانمان لە جیاتی فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی ئەدەنەی تورکیا بەکاربهێنین. بڵند ترسی لە درێژەکێشانی گەمارۆکە هەیە و دەڵێت: ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانمان سەعاتی کارکردنی کارمەندەکانمان کەم کردووەتەوە، ئەگەر ئەو قەیرانە درێژە بکێشێ، ناچارین ژمارەی کارمەندەکانمان کەم بکەینەوە و هەندێک لە نووسینگەکانمان دابخەین. 450 هەزار دۆلار زیانی ڕۆژانە تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت: ئێستا ڕۆژانە تەنیا 4 تاوەکو 5 گەشتمان بۆ بەغدا و بەسرا هەیە، بۆیە ژمارەی گەشتیارانمان لە 5000 ەوە بۆ 250 گەشتیار دابەزیوە. گوتیشی: بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی دەرەوە، پێشبینیمان دەکرد ژمارەی گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی عێراقی زیادبێت، بەڵام 50% کەمی کردووە، چونکە خەڵک کەمتر ئەو هێڵە بەکاردێنن. تەلار فایەق ئاماژەی بەو زیانانە کرد کە بەهۆی گەمارۆکەی بەغداوە بەر فڕۆکەخانەکە کەوتووە و گوتی ئێستا خەرجیمان لە داهات زیاترە، ڕۆژانە 350 تاوەکو 400 هەزار دۆلار زیانمان هەیە، ئەم زیانەش هی خەرجیی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە و ئەو کۆمپانیایانەی کە لە فڕۆکەخانە کاردەکەن وەک تەکسیی فڕۆکەخانە، کۆمپانیای خزمەتگوزاری، دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە و سەرجەم کۆمپانیاکانی دیکە کە پەیوەستن بە فڕۆکەخانە. تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی باسی بارودۆخی فڕۆکەخانەکەیان دوای گەمارۆکەی بەغدا دەکات و دەڵێت: بەهۆی وەستانی گەشتەکانی دەرەوە، ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و بەغدا کەمێک زیادی کردووە، ڕۆژانە 4 تاوەکو 5 گەشتمان هەیە، بەڵام گەشتی نێوان سلێمانی و بەسرا و نەجەف زیاد نەبووە، هەفتانە تەنیا دوو گەشتمان هەیە. سەبارەت بە زیانەکانیش، تاهیر عەبدوڵڵا گوتی: داهاتمان دابەزیوە و خەرجی و خزمەتگوزارییەکانیش وەک خۆیەتی، بۆیە ڕۆژانە 50 هەزار دۆلار خەرجیمان لە داهات زیاترە.[1] 17-10-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!