پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پرسەنامەی مەلا حەسەنی شیوەسەڵی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بۆ ڕێزداران - ڕێبەرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان - بنەماڵەی بەرێزی کارێزمای بەناوبانگ و ڕێبەری هەڵکەوتووی کورد - کێوی بەسام و هەیبەت، جەنابی #مام جەلال# تاڵەبانی و هەموو هەواداران و پەیڕەوان و ڕێرەوانی. وێرای ڕێزو حورمەتی شایستە لەو ڕۆژە تاڵەو لەو هەلوومەرجە ناسکەدا پێم خۆشە ئیجازەم بدەن بتاندوێنم وعەرزتان بکەم کە نە پێم ناخۆش دەبێ و نە پێشم سەیر دەبێ ئەگەر ئێوەی بەڕێز بە عەقلیەتم پێ بکەنن، کە ئەمنێکی بەو هەموو وردی و کەچ و کەوچی و نابووتی و لەعەینی حاڵ دا لە خوارترین پێگەی کۆمەڵەوە، ئەوەندە خۆم لەبەر چاوان گەورە بێت و ئەوەندە ڕوو هەڵماڵاویی لە خۆم نیشان بدەم کە بە بۆنەی لەدەستچوونی سیاسەتمەداری هەرە بەرزو دیاری کوردستانی و ئیقلیمی و جیهانی وەک ڕێزدار مام جەلال پەیامی سەرەخۆشی بنێرم. لە ڕاستی دا ئەگەر ناچاری نەبێ هەرگیز ئەو جورئەتەی ناکەم و ئەو ئیجازەیەش بە خۆم نادەم نێوی خۆم لە نێوانەی دا بێنمە نێو، نێوان. بەڵام ئەو حەقەی بە خۆم ڕەوا دەبینم کە وێڕای تازیەبارانی ماڵ ئاوایی یەکجاری ئەو کاریزما نەمرە کوردەی دڵ بەپەرۆشی وتازیەباری خۆم دەرببڕم. ڕەنگە کەم کەس باوەڕم پێ بکات، کە ئەمن لە سەرەتای نیوەی دووهەمی شێستەکانەوە، ئەو نەهەنگە تیشک ئاژۆیەی نێو دەریای سیاسەتم ناسیوەو نامەی کۆمیتەی ئینقلابی دێموکراتەکانم داوەتە خزمەتی و وەڵامیشم لە دەستی بەڕێزیان وەرگرتۆە. لەو کاتەوە هەتا کاتی لەکار کەوتنم، ناسیاوی و ئاشنایەتی و شانازی دیدارو زیارەتەکانیم پێ بڕاوەو نامەی زۆریشم بە دەست خەتی بەڕێزیان کەلە کاتی هاوسەنگەری ئێمەو هێزی پشتیوان وە لە دەورانی ڕۆژە ڕەشەکان دا خیتاب بە برای بچووکی خۆتان نووسراون وەک سەنەدی بایەخدار لە لای من ماون کە ئەمن بەش بەحاڵی خۆم بە میداڵی ئیفتخاریان دەزانم و شانازییان پێوە دەکەم. ئەمن بەش بە حاڵی خۆم تەنیا بۆڕێزدار مام جەلال بە پەرۆش نیم، بەڵکوو خەمی گەورە بۆ چیا گەردن بەرزەکانی کوردستان دەخۆم کە لە سەرتاسەری مێژوودا زیاتر لە 50ساڵ یارو یاوەری هەموو ڕێبەرانی لەدەست چووی دێموکرات و زۆربەی ڕیبەران و لە نێو ئەوان دا جەنابی مام جەلال و باقی ڕێبەرانی هێزە سیاسیەکان و هەموو تێکۆشەرانی کورد بوون. بە داخەوە ڕێبەرانمان وەک جەستە لە ئێمە وون دەبن بەلام بیرەوەری و یادگارییەکانیان و مێژووی هاوبەشیان لەگەڵ ئەشکەوتەکان و تەخت و تەلانەکان و کێوەکانی کوردستان وەک نەخش و نیگاری زێرین لە نێو حافیزەی مێژوودا دەمێننەوە. سەربەرزم کە کانییەکان ووشک نابن و گوێی ئەشکەوتەکان کەڕ نابێ، هیچ هێزێک نەیتوانیوەو ناتوانێ گابەردەکانی نێو کێوە سەربەرزەکانی کوردستان بلەقێنێ. لیرەدا تەکانێک لە خۆم دەدەم کە هاودەردی و هاوخەمی و هاوژانی خۆم بە ئێوەی یەک یەکی ڕێبەرایەتی یەکیەتیی نیشتمانی و خانەوادەی دڵ بەخەمی ڕێزدار مام جەلال و بە تایبەتی هێرۆخان و کۆرپە تێکۆشەرەکانی و هەموو وابەستەگان و ڕێڕەوان و ڕێبوارانی ڕادەگەیەنم. خۆشحاڵم کە ئەو ماڵە باوەش ئاوەڵەی جەنابی مام جەلال واتا ئەو گەورە ماڵەی کە ئەمن هەرگیز لەوێ دا خۆم بە بێگانە نەزانی، بێ خاوەن بێ میراتگر نەماوەتەوە. لەدەستچوونی کێوی بوێری و سەراحەت و نەترسی ومەکۆی ڕووخۆشی و قسە خۆشی وڕاست و ڕەوانی فەخامەتی ما جەلال ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو نەبوو. دەمێک بوو ئێمە چاوەروانی خامۆش بوونی ئەستیرەی گەش و کێوی بەسام و هەیبەتی بازیگەری بە توانای تێکڕای کوردستان و هاوسەنگەران و دۆستان و ئاشنیایان و خەڵکی کوردستانی لە نیگەرانی و گەیشتنی ئەو چرکە ساتە تاڵەی دا ڕاگرتبوو. سەرەنجام ئەوەی کە هەرگیز خۆش نەبوو ڕوو بدا ڕووی دا. لە ڕاستی دا نەدەکرا لە سروشت و ڕۆژگار چاوەروانی ئەوەی بین کە بە پێچەوانەی ڕەوت و گەڕانی ئاسایی خۆیان لە مەداری خۆیان بترازێن و بە پاراستن و هێشتنەوەی ئەو بازیگەرە سیاسیە بە توانایەی ڕووداوێکی بێ وێنەی محاڵ و چاوەروان نەکراو لە مێژووی بەشەریەت دا تۆمار بکرێ. سەرەنجام بە داخی گرانەوە یاسای سروشت وەک خۆی ڕۆیشت و ئەوەی کە جەبری مێژوویەو دەبوو حەتمەن ڕووبدا بە ئاسایی ڕوویدا. دە ڕوو زەرد بی زەمانە بۆ هەژانت نەهەنگ خنکا لەنێو شەقڵی شەپۆلت دزێو بوو لارو لەنجەو وەرخولاندت وەها ڕۆچووی لە خەڵتەی مێشکی حۆلت ئەرێ هۆی کوردی شەیدای کێوەکانت لەبەرچی ڕەش دەپۆشن کۆرو پۆلت بەچی چۆما وەها پشتی کەوانت بەچی شڵقا دڵی ڕووبار و گۆلت خوێن دەگرین بە کوڵ گابەردەکانت گوڵی حاجی لەکان و دەشتی چۆلت ئەرێ ئەی شەمعی نێو شەوگاری تاریک لەبەرچی بۆتە سۆما خۆری سۆرت ڕووحی بەرزی کاریزمای گەورە هەر لەفڕین دابێ و هاوسەنگەران خانەوادەو ڕێبوارانی لەسەر بڕینی ڕێگاکەی بەردەوام بن. کەم ئەندامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 05-10-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!