پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە!
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ساڵەهایە، حزبە کوردستانییەکان، پێش سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن و دوای ئەوەش؛ پێش داخستنی پەرلەمان و دوای ئەوەش، ناوبەناو کۆبونەوەی سیاسییان کردووە، بەفراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵیشەوە. هاوکات پەرلەمانیش لەگەرمەی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بووە.. دوای داخستنی پەرلەمان، زۆربەی کۆبونەوەکان کە دەکران، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە سیاسیەکان و چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بووە. هەمیشە یەکێتی لەو کۆبونەوانەدا، جەختی لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان (بێ مەرج) کردۆتەوە. لەم ڕێبازەشدا، سەرکەوتن بەدەست هات. کاتێک، بۆچونەکانی ساڵەهای هەموولایەک (بێ جیاوازی) سەبارەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، هاتەوە گۆڕێ، سەرەنجامی گفتوگۆکان، ئێمەی نوێنەرانی یەکێتی، بەردەوام دەمانگوت: ریفراندۆم و سەربەخۆیی، مافی ستراتیژی و چارەنوسی گەلەکەمانە، بەڵام لەدیاریکردنی کاتەکەی، دەبێ وریا بین. بەڵام دەشمانگوت: ناکرێ، ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ناوچەکە، لەنێوان حکومەتەکان و زلهێزەکاندا، مۆربکرێ و دوای کۆتایی شەڕی داعش، ئیتر هەلەکەمان لەدەستبچێ. دەشمانگوت: کورد، جەنگاوەری ئازا نییە، هەتا دوای شەڕ خەڵاتمان بکەن و بچینەوە ماڵی خۆمان. دەمانگوت: لەشەستەکانەوە، تێکۆشەری پێناوی ئازادی بوین و هەین. لەو کۆبونەوانەدا، کە زۆربەی لایەنەکان بەئامادەبونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە، (7/6/2017) بڕیاری ڕیفراندۆم درا، نوێنەرایەتی یەکێتی هەندێک ڕونکردنەوەی پێویستمان سەبارەت بە دۆخە سیاسیەکە دا. کە بڕیاری ڕۆژی ڕیفراندۆمیش پەسەند کرا، ئیتر ناوی (ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم) هاتەئارا. لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ناوبراویشدا، یەکێتی جەختمان کردوە کە: (مادام پێشنیازی بەدیل لەم وڵات و ئەو وڵات.. پێشکەش دەکرێن و گەورەبەرپرسانی وڵاتانی گەورەش. دێن، هەقوایە پرۆژەیەکمان بۆ بەدیلی ڕیفراندۆم هەبێ).. بەگشتی ئەم بۆچونەمان پەسەند کراو پەیگیری بەدیل لەگەڵ وڵاتانی دۆستی ئیقلیمی و دەرەوە، لەلایەن گروپێکی باڵاوە لەبەرێزان (نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی، د.فوئاد حسێن) پەیتا پەیتا دەکرا. کە بەداخەوە، حکومەتی عێراق، بەربەستی لەبەردەم ئەو بەدیلە دڵخوازەی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم دادەنا. کورتیەکەی: حکومەتی عێراق، بەتایبەتی هەندێکی هێزە شیعەکان، دەیانویست وەکو ساڵانی ڕابوردوو، گفتوگۆ بکرێ و قسە تەنها لەسەر دەستکەوت و چارەسەری کێشەکانی ڕابوردوو بکرێ، لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمیش، جەختیان دەکردەوە، کە متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدادو ئەم چەشنە حوکمڕانی و سیستەمەو چۆنیەتی شەراکەتە، زۆر لاوازە. بۆیە، پێویستە بگوازینەوە بۆ قۆناغی باڵای گفتوگۆو ڕێکخستنەوەی عێراق. مەخابن، تائێستا، لەنێوان هەرێم و بەغداد، بۆ تێگەیشتنی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی دوای شەڕی داعش و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ڕێکخستنەوەی عێراق و هەرێم و مافە دەستورییە ڕاستەقینەکانی گەلی کوردستان، بۆچونی هاوبەش گەلاڵە نەبووە. هەموو ئەو هەوڵانەی دراشن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیموکراسییانەی ڕاستەقینە، سەریان نەگرت. لەو ماوەیەدا، یەکێتی، پاشەکشەی لەئامانجەکانی ڕیفراندۆم نەکرد، بەڵام تایبەتمەندی سیاسەتەکانی خۆشی دەربارەی بەدیل، لەکۆبونەوەکاندا، قەت نەدەشاردەوە. کە ڕیفراندۆمیش ئەنجامدرا، یەکێتی، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و دیموکراسی خۆی، ئەنجامدا. ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، کارەکانی کۆتاییهات. لەکۆبونەوەی (30/9/2017) دا، لەنێوان (پارتی، یەکگرتوو، یەکێتی) بەئامادەبونی بەرێز بارزانی، تەنها وەکو بیروڕایەک باسی ئەوە کرا، ئایا، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بمێنێ، یان هەڵبوەشێتەوە. وەکو بیرۆکە وا پەسەند کرا، بەهەندێک تێبینیشەوە لەسەر چۆنیەتی (ئەنجومەنە باڵاکە!) کە کێشەکانی دوای ڕیفراندۆم، بەردەوام پێویستیان بە ڕاوێژی سیاسی لایەنە سیاسیەکان هەیە. بەبێ ئەوەی بڕیاری پێشوەخت لەئارادا بێ. یان بەرنامەو پرۆگرام بۆ ئەنجومەنەکە ئامادەکرابێ، یاخود تەنانەت بیریش لە ڕێسای سەرکردایەتیەکەو ڕابەرایەتیەکەی، یان پەراوێزخستنی هیچ لایەک کرابێ، نەخواستە بیر لەوە کرابێتەوە، شکۆی پەرلەمان کەمبکرێتەوە، لە دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ناوی ئەنجومەنەکە بە (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق) گۆڕدرا. ئەم ناوگۆڕینە، بەبێ ئەوەی لە دێڕێکیشدا، پرەنسیپی بۆ دانرابێ، یاخود هەر پێشنیازیش کرابێ، هەتا ببێتە مایەی ئەم هەموو نیگەرانییە. قبوڵ کراوە. ئێستا.. ئەم سەرکردایەتیە سیاسییەش، وەکو هەموو ڕوداوێکی تری کوردستان، گەورە بێ یان گچکە، لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کراوە. بەڵکو ناکۆکیەکانی پێ قوڵدەکرێتەوە. ئێمە دەزانین لەمێژوو، لەدۆخی نەخوازراودا، بەمەرام، لایەنەکان ئاراستەی ململانێکان هەڵدەگێڕن.. ڕوداوی نەخوازراویش لەناو ئەم کێشمەکێشە سیاسی-سایکیۆلۆژیەدا، زۆرجار کارەساتیشیان لێکەوتۆتەوە. بۆئەوەی، هەر هەڵەتێگەیشتنێک، بەرامبەر ئەم سەرکردایەتییە سیاسییە، یان هەر کاڵوکرچییەک لەچۆنیەتی پێکهێنانیدا هەبێ، بڕەوێتەوەو پێشگیری لە ڕوداوی نەخوازراویش بکرێ، پێشنیاز دەکەم، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق کۆببێتەوەو ئەم پیشنیازانەش بۆ کۆبونەوەکە دەخەمەڕوو: یەکەم: سەرکردایەتییەکە، تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی بێ، هەتا دانوستانەکان دەربارەی ڕیفراندۆم، ساغدەبنەوە. دووەم: لەو ماوەیەدا، دەسەڵاتە سیاسیەکانی سەرکردایەتیەکە، لەچەند پێشنیازێکدا، بخریتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان. سێهەم: پەرلەمانی کوردستان، سەرپشک بێ لە قبوڵکردنی سەرکردایەتیەکە یان ڕەتکردنەوەی، یاخود هەر ئاڵوگۆڕێک لەدەسەڵاتەکانی، تەنانەت لە پێکهاتەی سەرکردایەتیەکەش. ئومێدەوارم، کۆبونەوەکە هەر ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێ، هەتا لەم دۆخە هەستیارەدا، کات بەفیڕۆنەدرێ و بواریش نەدەین، نان و تەڕەپیاز، بەکێشەی لاوەکیەوە بخورێ. کێشەی سەرەکی ئێمە، لەم دۆخەدا، چۆنیەتی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕیفراندۆمە. ئەمەش، بە دەستپێکردنی سیاسەتێکی دیپلۆماسی و پرۆژەیەکی هەمەلایەنەی دانوستان و چارەسەرکردنی تەنگوچەڵەمە ئابوری و سیاسیەکان دەکرێ. نەک ڕێگای تری نەخوازراو! #مەلا بەختیار# 03-10-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!