پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
مێژووی دروستبوونی زەڕایەن
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#زەڕایەن# کۆمەڵگایەکی زۆرەملییە بوو لە ساڵی 1978 ڕژێمی پێشووی سەدام دروستیکرد بوو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لەدەشتی شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن. پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی 1925 و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکهاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو هەڵەبجەی تازەو دەربەندیخان بە هەموو دێهاتەکانییەوە. لە ساڵی 1952 بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی 1958، پێش شۆڕشی 14ی تەمموز لە ساڵی 1958 بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی چنارە و هەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی 1955 تا 1958 عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958 بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی 1979 ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەساڵی 1978 لەشێوەی ئۆردوگای زۆرەملێ لەدانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوری عێراق-ئێران کەژمارەیان (20)گوند بووە ڕاگوێزران بۆ ئەم شارۆچکەیە کە ژمارەی ماڵەکانیان (1250) ماڵ بوون. کەبریتیی بوون لەم گوندانە(گمە- پشتە- گڵیجاڵ- قەڵب-بەلەسۆ-چوارداران -کانی پاشا- کانی وەیسکی-تۆ وشکی- مۆرتکە-سەرشاتەی خواروو - سەرشاتەی سەروو- زارێن – کانی ژاڵە – هۆرێن - سەرتەک – بەڕوێن – بانی بۆڵان - لاوران) چەند گوندێکی تر کەبەزەبری هێز وسوپاو تانک ڕاگوێزران. ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی 1979 سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی. بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حوکمی محلی لەڕۆژی 1979/10/16 ناحیەی زەڕایەن پێکهێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە (311) لەڕۆژی 1989/6/28ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور لەدوای ڕاپەڕینی ئاداری 1991 تا ساڵی 1995 لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزای دەربەندیخان. لە ساڵی 1995 بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی. ناوی زەڕایەن: لەسەر ناوی زەڕایەن چەند ڕایەکی جیاواز هەیە، گەریدەی ناودار (کەریم زەند) دەڵێت: زەڕایەن لە شوێنی زێڕ یان خاوەن زێڕەوە هاتووە. لەبۆچونێکی تردا هاتووە دەڵێت: ناوی زەڕایەن لەناوی ژنێکەوە هاتووە، کە لەوناوچەیە ژیاوە ناوی زێڕین بووە. زەڕایەن هەروەها لەبۆچوونێکی تردا ئاماژە بەم ناوە دەکات و دەڵێت لەوناوچەیەدا کانیەک هەبووە ناوی (کانی زێڕین) بووە دواتر ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ زەڕایەن. لەبۆچوونێکی تردا هاتووە لەساڵی 1978دا حکومەتی ڕژێمی بەعس هاوڵاتیانی گوندەکانی ئەوبەری سیراونی گواستەوە، ئەو گوندانەی کە نزیکی زەڕایەن بوون ئەوانیشی گواستەوە بۆ (مجموعەی زەرایەن) واتا ئۆردوگای زەڕایەن ئەم ناوی زەڕایەنەش لەناوی گوندی (زەڕایەنی کۆن)ە وە هاتووە کە نزیکی زەڕایەنە. ئامارەکان: ڕووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن: سەبارەت بەڕووبەری ناحیەی زەڕایەن بەدۆنم، بەپێی داتاکانی ساڵی2012 دەرکەوتووە کۆی گشتی زەویە کشتوکاڵیەکان لەوەڕگاو دارستان(114094٬5)دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی 52277 دۆنم زەوی دێم وەبڕی 14978دۆنم بەراوە وەبڕی 6528دۆنم بەردەڵانە واتە بێ کەڵکە هەروەها لەوەڕگاش 28915دۆنم لەوەڕگایە وبڕی 10860دۆنم دارستانی سروشتیەو بڕی 500دۆنم دارستانی دەست کردە کەلە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەکانەوە دروست کراوە، هەروەها بڕی(78٬5) دۆنم باخی بەراوە وەبڕی (36)دۆنم ڕەزە واتە دێم. ژمارەی دانیشتوان: ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی 2017: (4997) خێزان و (26940) کەسە. بەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا: ناوەندی ناحیەی زەڕایەن: ژمارەی خێزان(3436)، ژمارەی کەس (17604). گوندەکان: ژمارەی خێزان (1561)، ژمارەی کەس (9336). شوێنی ناحیەکە: بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان (35٬15-35٬18)ی باکور هێڵەکانی درێژی (45٬39-45٬44)ی خۆرهەڵات. سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژیەکەی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا(45)کم پانیەکەی(15-20)کم وەبەرزیەکەی لەنێوان (450-600)م وەشاخەکانی هەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەهەرێمی کوردستاندا بەهۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی. سنووری جوگرافی زەڕایەن: ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری 46 کیلۆمەتر. لە ڕۆژهەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ هاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق. گوندەگانی سنوری ناحیەی زەڕایەن: گوندی مەحمودخانی سەروو گوندی مەحمودخانی خواروو گوندی مالوانی ڕەشید ڕەمەزان گوندی مالوانی ئیبراهیم کەریم گوندی مالوانی حەمەی عەزیز گوندی حاسڵ گوندی کانی کەوەی کۆن گوندی تەپەکەڵ گوندی ئاوایی شێخ حسێن گوندی یەخشی سەروو گوندی یەخشی خواروو گوندی داری قەلان گوندی کانی کەوە گوندی ئالان گوندی سارتکە گوندی قەڵبەزە گوندی بێسەلمێن گوندی کانی بەردینە گوندی تووەقوت گوندی جەرداسنە گوندی دەق گوندی کانی کویرە گوندی کانی مرواری گوندی قەرەگۆلی سەروو گوندی قەرەگۆلی خواروو گوندی قلیجە گوندی میرەدێ گوندی چەم وژاڵە گوندی کۆڵەبی گوندی کانێسکان گوندی زەلەڕەش گوندی بەردەکەڕ گوندی بیدەن گوندی نەمەڵ گوندی ئۆردوگای نەسر گوندی دسکەرە گوندی کەلەکاوی گوندی خەرجانە گوندی جۆلانە گوندی کانی هەمزە گوندی گەورەقەڵا گوندی ئەحمەد ئاوا گوندی سێتەلانی سەروو گوندی سێتەلانی خواروو گوندی کوڕەی سەروو گوندی کوڕەی خواروو گوندی کانی توو گوندی کانی هەنجیر گوندی جبوغ گوندی کانی میل مزگەوتەکانی زەڕایەن: مزگەوتی گەورە مزگەوتی کانی ئاسکان مزگەوتی مەولەوی مزگەوتی شێخ ساحێب مزگەوتی سەلاحەدین مزگەوتی پیر خدری شاهۆ مزگەوتی دەروازە مزگەوتی مەحوی قوتابخانە و خوێندنگاکانی زەڕایەن: قوتابخانەی هەورانی بنەڕەتی قوتابخانەی کاروانی بنەڕەتی قوتابخانەی دانای بنەڕەتی قوتابخانەی کانی میل بنەڕەتی قوتابخانەی کوردۆی بنەڕەتی (7-9) قوتابخانەی شەهید مامۆستا ستاری بنەڕەتی (7-9) ئامادەیی (نیشتیمان) ی کچان ئامادەیی (شەهید سەرچڵ) ی کوڕان[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!