پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
تێچووی ڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
هەرێمی کوردستان لەلای باشوورییەوە لەسەر لێواری بیابانە و وڵاتانی دراوسێش بە ڕێگەی جیاواز ڕێچکەی ڕووبارەکانی دەگۆڕن، هەر بۆیە ئاو خەریکە وەکوو پرسێکی گرنگ و ستراتیژیی لێدێت لە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم ڕاپۆرتە (#ڕووداو#) سەردانی ماڵەکانی #هەولێر#ی کردووە و هەموو ئەوانەی کە قسەیان لەگەڵ کراوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پاراستنی ئاو گرنگە، بەوانەشەوە کە ئاو بە پلیکانەکانی بەر دەرگای ماڵەوەیاندا شۆڕەی دەهات و بەفیڕۆ دەچوو. ئێستا خەڵکی کوردستان بەپێی قەبارەی زەویی خانووەکەیان پارەیەکی مانگانەی جێگیر دەدەن، بۆیە لەو پارەیەدا ڕەچاوی بڕی بەکارهێنانی ئاو ناکرێت. #مەسعود کاکەڕەش#، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر ئەمە بە کێشەیەکی گەورە دەزانێت و بە (رووداو)ی گوت کێشەکە ئەوەیە خەڵک گوێیان لەوە نییە ئاوێکی زیادە بەکاردەهێنن. جادەکان و ئوتۆمبێلەکانیان بە ئاوی خواردنەوە دەشۆن، باخچەکانی پێ ئاو دەدەن. خەڵک دەڵێن (ئەم زێدەڕۆییە) پارەی تێناچێ. دکتۆر محەممەد ئەمین بەرزنجی، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری و کارگێڕیی سەرچاوە سروشتییەکان لە زانکۆی کوردستان هەولێر، نیگەرانە لەو بەفیڕۆدانە زۆرەی ئاو لە کوردستان. بە گوتەی بەرزنجی کاتێک گواستنەوەی ئاو (بۆ ماڵەکان) کۆنتڕۆڵی لەسەر نەبێت، خەڵکیش بە فیڕۆی دەدەن، بەڵام پێویستە ئەمە بوەستێنین. پێویستە کۆمەڵێک ڕێوشوێن بگرینەبەر بۆ ئەوەی بەفیڕۆدانەکە کەم بکەینەوە، دڵنیام ناتوانین ئەو دیاردەیە بنبڕ بکەین، بەڵام هەر هیچ نەبێت پێویستە ڕێوشوێن دابنێین بۆ ئەو بەفیڕۆدانە زۆرەی ئاو کە لە هەرێمی کوردستان هەیە. بەرپرسانی شارەوانی دەستیان بە دانانی پێوەری ئاو کردووە، بۆ ئەوەی ئاستی بەفیڕۆدانەکە کەم بکەنەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیەش ژمارەیەک کێشەی بۆ دروستبووە. لە قەڵادزێ، کە ئێران لە مانگی حوزەیرانەوە ئاوی ڕووبارەکەی لێگرتوونەتەوە، 95%ی خانووەکان پێوەری ئاویان بۆ دانراوە. بەڵام وەکوو محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری ئاوی قەڵادزێ دەڵێت، پێوەرەکان کار ناکەن! ناوچەی قەڵادزێ بۆ لێدانی بیر گونجاو نییە، بۆ دابینکردنی ئاوی ناوچەکە بە تەواوەتی پشت بە ئاوی زێی بچووک دەبەستن، هەرچەندە پلانی دروستکردنی بەنداو لە دیوی ئێران چەند ساڵێکە لەئارادایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی لەناکاوی بۆ دابینکردنی ئاوی ناوچەکە نییە، پلانە درێژخایەنەکەش دروستکردنی بەنداوە کە هەم ساڵانێکی زۆری کات دەوێت و هەمیش پێویستی بە نیو ملیار دۆلارە. کاکەڕەش پێی سەیرە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو ماوەیە هیچ پلانێکی نەبووە. عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئێستا دوو بژارەیان بۆ چارەسەری کێشەکە لەبەردەستە، یەکەمیان ڕێگەچارەی دیپلۆماتیکە، ئەوەی دیکەیان دروستکردنی بەنداوە. بە گوتەی عەبدولستار مەجید ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئێران یارمەتیدەر بێت و زیانمان پێنەگەیەنێت، واتە ئاو وەکوو چەکێک لەدژی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەکارنەهێنێ. وەزیرەکەی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران کۆمەڵێک بەرژەوەندی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر ئەوان ئامادەبن هەموو ئەو بەرژەوەندییانە بکەنە قوربانی و بەربەست بۆ ئاوەکە دروستبکەن، با بیکەن. زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر پرۆسەی دانانی پێوەری ئاو دەستی پێکرد و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانیش هیواخوازن ئەو پرۆسەیە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو ببێت، هەرکاتێک هەموو خانووەکان پێوەری ئاویان بۆ دانرا، ئەوە پارەی ئاو بە گوێرەی بەکارهێنان دادەنرێت نەک ڕووبەری زەویی خانووەکە. بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر دەیەوێت کەرتی تایبەت ئەرکی کۆکردنەوەی پارەی ئاوی ماڵان لە ئەستۆ بگرێ و 40%ی داهاتەکەشی بۆ چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو تەرخان دەکرێت، ئەوەی دیکەشی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت. ئەگەرچی لە زۆربەی ماڵەکانی هەولێر پێوەری ئاو دانراوە، بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر شێوازی بەکارهێنانی ئاو دانەناوە. پێوەرەکانی ماڵان تۆزیان لێ نیشتووە و لە کاتی دانانیانەوە بەسەرنەکراونەتەوە. میدیا ڕەقیب و دایکی لە خانوویەکی گەورەدا دەژین، ماوەیەکە ئاوی گەڕەکەکەیان زوو زوو دەبڕێت، جگە لەمە ئاوی بۆڕییەکەشیان لێڵە و هۆکارەکەی نازانن. میدیا پێیوایە پارەی بەکارهێنانی ئاو دەبێ لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی ناو خانووەکە دابنرێت نەک ڕووبەڕی خانووەکان. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنێت و تێچووی هەر مەتر سێجایەکیش 400 دیناری عێراقییە. کاکەڕەش لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی گوت: ئەگەر لەڕووی ماتماتیکییەوە سەیری بکەین، ئاوی پێویست بۆ هەموو کەس هەیە. جەختی لەوەش کردەوە کە ئاستی دابینکردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکاندا دێتەوە و تەنانەت تێیپەڕاندووە. بە گوتەی کاکەڕەش کێشەی کارەبا و سیستەمی دابەشکردنی ئاو وای کردووە هەموو کەس نەتوانێت پشکی خۆی لە ئاو وەربگرێ. ئاوی هەولێر لە دوو سەرچاوەوە دابین دەکرێت: 55%ی لە ئاوی زێی گەورەوە دێت و 45%ی لە نزیکەی 900 بیرەوە دابین دەکرێت. بە گوێرەی بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، هەموو بیرێک ڕۆژانە 20 کاژێر کارەبای پێویستە، بەڵام ئێستا ڕۆژانە 10 کاژێر کارەبایان بەشێوەی پچڕ پچڕ بۆ دابین دەکرێت. سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕووبارن کە 75%ی ئاوی ماڵان، خواردنەوە و کشتوکاڵ دابین دەکەن. ئەو پێنج ڕووبارە بریتین لە زێی بچووک و سیروان کە لە ئێرانەوە دەڕژێنە ناو هەرێمی کوردستان، زێی گەورە و خابووریش سەرچاوەکانیان لە تورکیایە، ئاوا سپیش بە تەواوەتی دەکەوێتە هەرێمی کوردستانەوە. لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاواش ئاو لە ڕووباری دیجلە وەردەگرێت. ئاوی ژێرزەمینیش 25%کەی دیکەی پێویستییەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە. دکتۆر بەرزنجی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوە نییە ئاومان نەبێت، بەڵکو کێشەکە لە کارگێریمان دایە. ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، هاوڕایە لەگەڵ بەرزنجی و گوتی کارگێڕی یەکانگیری سەرچاوەکانی ئاو پێویستییەکی ئێستای هەرێمە. ئەکرەم ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە نێوان خستنەڕوو و بەکارهێنانی ئاودا هاوسەنگی دروست بکرێت و کارگێڕی ئاویش بریتییە لە دابەشکردنی ئاوی کشتوکاڵی لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە تاوەکو ڕێگە لە بەفیڕۆچوون بگیرێ. بەر لە 2003 حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی نەبوو بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەورەی پێ جێبەجێبکات، بە گوتەی بەڕێوەبەرە گشتییەکە حکومەت بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو دانوستاندنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد و بۆ هەندێکیشیان لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستاندن دابوون، بەڵام قەیرانی دارایی 2014 و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە و دابەزینی نرخەکانی نەوت، کێشەی گەورەی دروستکرد. دکتۆر بەرزنجی پێشنیازی کرد داهاتی نەوت لە کەرتی ئاو خەرج بکرێت، چونکە کەمی ئاو کێشەی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی خۆراکیش دروستدەکات. بەرزنجی گوتی بۆچی داهاتی نەوت وەکوو پشتگیرییەک بۆ کەرتەکانی دیکە بەکارنەهێنین، ئێمە دەتوانین بێ نەوت و بێ ئوتۆمبێلەکانمان بژین، بەڵام ناتوانین بێ نان و ئاو بژین.[1] ماڵپەڕی ڕووداو: 10-08-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.094 چرکە!