پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
برێت مەکگۆرگ: 40 هەزار چەکداری بیانی لە سووریا بوون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ دیپلۆماتێکی ڕۆژئاوایی هێندەی برێت مەکگۆرک ڕۆڵی هەڵسوڕاندن و هەماهەنگی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی #داعش#دا نەبینیوە. لە ماوەی سەرۆکایەتی سێ سەرۆکی ئەمریکیدا لە سێ وڵاتی جیاواز بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆیی ئاینی کاری کردووە. مەکگۆرک لە هەرێمی کوردستان بوو کاتێک داعش دەستی بەسەر #مووسڵ# و ناوچەکانی دەوروبەریدا گرت. ساڵی 2015 وەکوو نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بۆ پۆستی نوێنەری تایبەتی سەرۆک لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەستنیشانکرا. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکاش، مەکگۆرکی لە پۆستەکەی هێشتەوە. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری (نیویۆرکەر)ی ئەمریکی باسی دوایین پێشکەوتنەکان لە شەڕی دژی داعش و ژمارەی چەکدارە کوژراوەکان و مەترسییەکانی گەڕانەوەی ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتانی خۆیان دەکات. 40 هەزار چەکداری بیانی لە سووریا لە بەشێکی هەڤپەیڤینەکەدا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا 40 هەزار چەکداری بیانی لە 110 وڵاتی جیهانەوە هاتوونەتە سووریا. هۆکاری قورسبوونی شەڕی مووسڵیشی لە سێ هەفتەی کۆتاییدا بۆ ئەو سەدان چەکدارە بیانییە گەڕاندەوە کە لەناو شوێنە مەدەنییەکاندا سەنگەریان لێدابوو. ستافی ئێمە لەسەر بێتەلەکان گوێیان لێ ببوو کە ئەو چەکدارانە بە چینی، ڕووسی، هۆڵەندی و فەرەنسی قسەیان دەکرد. مەکگۆرک نایشارێتەوە ژمارەیەک چەکداری بیانی بەر لە گرتنەوەی سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق لە مووسڵ ڕایانکردووە ئەمەش وایکردووە دۆخەکە زۆر قورس بێت، واتە ئەگەری هەیە لە عێراق و سووریا نەمابن، جەختی لەوەش کردەوە ئەو چەکدارە بیانیانەی لە عێراق و سووریا ماونەتەوە هەر لە عێراق و سووریا دەکوژرێن. ئۆپەراسیۆنی مووسڵ تەواو بووە، ڕەققەش گەمارۆ دراوە. یەکێک لەو پرسیارانەی مێشکی بەشێکی زۆر لە بەرپرسان و شارەزایانی ئەمنیی داگیرکردووە، ئەوەیە کە داعش چەند چەکداری بەدەستەوە ماوە، مەکگۆرک لەوبارەیەوە بە گۆڤارە ئەمریکییەکەی گوت شارەزایانی ئێمە مەزندە دەکەن کادرە چالاکەکانی داعش بۆ 12 هەزار چەکدار دابەزیبێت بە چەکداری لۆکاڵی و بیانییەوە. ماوەی دوو مانگە قۆناغی پێنجەم و کۆتایی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەققە دەستیپێکردووە، مەکگۆرک ستایشی ئازایەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی کرد کە دەچنە نێو باڵەخانە بەرزەکان و ژوور بە ژوور و نهۆم بە نهۆم بەدوای چەکدارانی داعشدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی ڕیشەکێشیان بکەن. رۆڵی داهاتووی ئەمریکا لە عێراق مەکگۆرک لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنەوە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی عێراقدا ژیاوە. جۆرج بوشی کوڕ لە کتێبی (خاڵەکانی بڕیاردان) دەڵێت مەکگۆرک دەستی هەبووە لە داڕشتنی سیاسەتی نوێی ئەمریکا بۆ عێراق و شەڕی گروپە توندڕەوەکان لەو وڵاتەدا. ئەو ستراتیژە نوێیە کە بە ستراتیژی لێدان ناوی دەرکردووە، لە ساڵی 2007ەوە پەیڕەو کرا. ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری داڕشتنی دەستووری نوێی عێراق بووە و لە ڕێککەوتنە ئەمنییە ستراتیژییەکەی ئەمریکا و عێراقدا دانوستانکاری باڵای ئەمریکا بووە. مەکگۆرک پێیوانییە کاری ئەمریکا لە عێراق تەواو بووبێت، بۆیەش دەڵێت: ئێمە خەریکی گفتوگۆین لەگەڵ حکومەتی عێراق، تاوەکو بزانین ڕۆڵی داهاتوومان لە ڕاهێنان و پێدانی ڕاوێژی سەربازی چی دەبێت. مەکگۆرک نایشارێتەوە کە حکومەتی ئەمریکا حەز دەکات گوشارەکان لەسەر داعش بەردەوام بن بۆ ئەوەی نەتوانن سەرهەڵدەنەوە. بە گوتەی مەکگۆرک، لە سەرەتای هەڵمەتی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە هەتا ئێستا 60 هەزار کلیۆمەتر چوارگۆشە ڕزگارکراوە کە پێنج ملیۆن کەسی تێدا دەژیا. نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی کرد داعش لە شێوەی شانەی بچووکدا بمێنێتەوە، بەڵام بە دووری دەزانێت هیچکات توانای ئەوەی هەبێت ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکات کە لە 2014 کۆنترۆڵی کرد. لە حەشدی شەعبی ڕازییە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی مووسڵدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە حەشدی شەعبی نایەنە نێو مووسڵ. بەڵام وەکوو لە ڕاپۆرتەکاندا دەردەکەوێت حەشدی شەعبی لەناو مووسڵە. مەکگۆرک بە پێچەوانەی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا هەوڵدەدات لە قەبارەی مەترسییەکانی حەشد لە مووسڵ کەم بکاتەوە، بە بۆچوونی مەکگۆرک 80%ی حەشد بە فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی (مەرجەعی شیعەکانی عێراق) کۆبوونەتەوە و خاوەن دیسیپلینن و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدان. دەشڵێت، بەوپێیەی سوپای عێراق دەبووایە ڕووماڵی ناوچەیەکی زۆری جوگرافی بکات، بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاسایی بوو ئەمە کێشەیەکە کە حکومەتی عێراق خۆی دەبێت شانی بداتە بەر، ڕەتیشی دەکاتەوە ئێران بە تەواوەتی دەستی بەسەر عێراقدا گرتبێ، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کۆنتڕۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر عێراق هەیە. سەبارەت بە ئیدارەی داهاتووی ڕەققە، مەکگۆرک گوتی ڕەققە لە مووسڵ ئاڵۆزترە، بەڵام ئێستا لە عەین عیسا لەگەڵ ئەنجوومەنی مەدەنی ڕەققە کار دەکەین. ئەو ئەنجوومەنە بڕیاریان داوە هەتا ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنێک لە ڕەققە ڕێکبخەن، پرۆسەکەش زۆر بە باشی ڕێکخراوە. نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە خەڵکی ناوچەکە نایانەوێت هەتا یەکلابوونەوەی شەڕی نێوخۆ، حکومەتی سووریا بگەڕێتەوە. ئەگەریش حکومەتی سووریا بەنیازی گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچەیە بێت خەڵک بەرگری دەکەن. 19 هەزار کەس دەیانەوێ ببنە داعش سەبارەت بە لایەنگرانی داعش و ئەوانەی هەوڵی هاتنە نێو داعشیان داوە، مەکگۆرک گوتی ئێمە ئێستا داتابەیسێکمان دروستکردووە، 19 هەزار ناوی ئەو کەسانەی تێدایە کە هەوڵیان داوە وەکوو چەکداری بیانی ڕوو لە داعش بکەن یان لایەنگری داعشن. ئەم زانیارییەمان ڕادەستی ئەو وڵاتانە کردووە کە ئەو خەڵکانەیان تێدان و ئەوانیش زانیارییەکانیان ڕادەستی ئینتەرپۆڵ کردووە. خاڵی جێی نیگەرانیش ئەوەیە زۆرینەی ئەو 19 هەزار لایەنگرە بیانییانەی داعش هەتا ئێستا زیندوون. 03-08-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!