پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ڕۆژانە 1000 تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە دەچێتە مووسڵ
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت شارەکانی عێراق بە گشتی و #مووسڵ# بە تایبەتی بوونەتە بازاڕێکی گەرم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی سەوزە و میوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە بە سەتان تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە لێرەوە هەناردەی شارەکانی دیکە دەکرێ. ئێستا هەرێمی کوردستان لە بەرهەمەکانی وەکوو پەتاتە، پیاز و تەماتە و زۆربەی سەوزە و میوەکانی دیکەش ئاستی خۆژیاندنی تێپەڕاندووە. بەهۆی ئەوەی لە کوردستان کۆگا نییە بۆ هەڵگرتنیان، لە کاتی پێگەیشتنیان زیاد دەبن بازاڕی سەرەکیش بۆ ساغکردنەوەی ئەو بەرهەمە زیادانە شارەکانی عێراقە. نزیکترین شاریش بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکان شاری مووسڵە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی داعشەوە خەڵکەکەی نەدەپەرژانە سەر چاندنی سەوزە و میوە، ئێستاش کە لە دەستی داعش ڕزگار کراوە، بەهۆی ئەو کاولکارییەی لە شارەکەدا ڕوویداوە، زەحمەتە وا بەزوویی مووسڵ ببێتەوە سەبەتەی جارانی نانی عێراق، بۆیە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ پێویستی بە هەرێمی کوردستان ببێ. حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: شارەکانی عێراق بە گشتی و مووسڵ بەتایبەتی ئێستا بوونەتە بازاڕێکی باش بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی سەوزەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە بە هەزاران تۆن لە بەرهەمی خۆماڵی و ئەو میوەشی لە تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێ، جارێکی دیکە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێ. بەهۆی کەمیی کۆگا بۆ هەڵگرتن لە وەرزی پێگەیشتن، جووتیاران بە ناچاری سەرجەم بەرهەمەکانیان لەیەک کاتدا ڕەوانەی بازاڕ دەکەن، ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی خستنەڕوو لە پێویستیی ناوەخۆ زیاتر بێت و نرخ دابەزێت، لەو حاڵەتەشدا جووتیاران زەرەرێکی زۆر دەکەن. حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: بۆ هاوسەنگکردنی نرخ، ئاسانکاریمان بۆ جووتیاران کردووە بەرهەمە زیادەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق بکەن. بۆ پارێزگاری لەو ڕێگە بازرگانییەش، هەمیشە لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوەکو گرفت نەکەوێتە ئەم ڕێگەیە، چونکە دڵنیاین هەر گرفتێک ڕووبدات بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەم زیانی گەورە بە جووتیاران دەگات. حوسێن حەمەکەریم دەڵێت بەپێی بەدواداچوونیان دەرکەوتووە، بەهۆی هەناردەکردنی بەرهەم بۆ مووسڵ و شارەکانی عێراق، نرخی هەندێ بەرهەمی خۆماڵی بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە پێشتر لە وەزری پێگەیشتنی شووتیدا نرخی کلیۆیەکی بۆ 300 دینار دادەبەزی، بەڵام ئێستا کیلۆیەک شووتی بە 600 دینارە، نرخی کیلۆیەک خەیار 150 دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ سەرووی 350 دینار بەرزبووەتەوە. بەهۆی نزیکیی هەردوو شاری هەولێر و دهۆک لە مووسڵ، جووتیاران و بازرگانانی ئەو دوو پارێزگایە زیاتر سوودمەندن لەو خواستەی ئێستا لە شاری مووسڵ بۆ بەرهەمەکانی سەوزە و میوە هەیە، ئێستا ڕۆژانە بەسەتان بارهەڵگر لەو دوو شارە بەرەو مووسڵ دەکەونەڕێ. سەلام پۆلیس، خاوەنی نووسینگەی دەشتی هەولێر، بۆ کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لە گومرگی سەوزەو میوەی هەولێر، دەڵێت ئێستا ڕۆژانە زیاتر لە 300 بارهەڵگر لە گومرگی هەولێرەوە تەماتە، پەتاتە، پیاز، بیبەر، باینجان، شووتی، کاڵەک، مۆز، سێو، قەیسی، خۆخ، هەڵوژە و پرتەقاڵ و چەندین میوەی دیکە کە لەتورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن، جارێکی دیکە بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکرێن. بە گوتەی ئەو خاوەن نووسینگەیە، ڕۆژانە زیاتر لە 30 هەزار تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە بۆ شارەکانی عێراق بەگشتی هەناردە دەکرێ کە زیاتر لە 30%ی ئەو بەرهەمە بۆ شاری مووسڵ دەچێ، بۆیە دەتوانین بڵێین ڕۆژانە نزیکەی 1000 تۆن سەوزە و میوە لە گومرگی هەولێرەوە بۆ مووسڵ دەچێت. بەهۆی ئەو وێرانکارییەی لە شاری مووسڵ ڕوویداوە، هێشتا گومرگی مووسڵ نەکەوتووەتەوە سەرپێی خۆی، بەڵام بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە نزیک گۆگجەلی لە دەرەوەی شاری مووسڵ گومرگێکی کاتی دامەزراوە، ڕۆژانە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی هەناردەی ئەو بازاڕە دەکرێ، لەوێشەوە بۆ شاری مووسڵ و دەوروبەری دەگوازرێتەوە. بۆ ساغکردنەوەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی کە لە ناوخۆ زیادن، وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێ لە ڕێگەی کونسوڵی وڵاتان، لە دەرەوە بازاڕیان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەم هەوڵەی وەزارەتی کشتوکاڵ سەری نەگرتووە. حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: شاری مووسڵ لەلایەک لەڕووی جوگرافییەوە هاوسنوورە لەگەڵ شارەکانی هەولێر و دهۆک و بەتێچووی کەم دەتوانرێت بەرهەمەکانی پێگات، لەلایەکی دیکەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی تووشی بووە، وەک پێویست کشتوکاڵی تێدا نەکراوە، بۆیە گرفتیان لەدەستکەوتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەیە، ئەمەش ئاڵوگۆری بازرگانی بەگشتی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەتایبەت لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەو شارە زیاتر دەکات. گوتیشی: لە هەناردەکردنی بەرهەمە هاوردەکراوەکانی تورکیا و ئێران بۆ مووسڵ و شارەکانی عێراق، لەلایەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەرگرتنی باج سوودمەند دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە بووەتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ هەندێ کەس، بۆیە ئاسانکارییەکی زۆرمان بۆ ئەو ئاڵوگۆرە بازرگانییە کردووە. عێراق بە خەیاری سلێمانی دەژی حاجی شەماڵ عومەر، خاوەنی نووسینگەی شەماڵ بۆ کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لە گومرگی سەوزە و میوەی سلێمانی بە (رووداو)ی گوت ئێستا زۆر زیاتر لە جاران خەیار و باینجان هەناردەی شارەکانی عێراق بە تایبەتی مووسڵ دەکرێت، ڕۆژانە نزیکەی 800 تۆن خەیار دەگاتە گومرگی سلێمانی، 98%ی بۆ شارەکانی عێراق دەڕوات، بۆیە ئەگەر ڕۆژێک ڕێگەی شارەکانی عێراق بگیرێ، جووتیاران دەبێ بەرهەمەکانیان فڕێ بدەن. بەگوتەی شەماڵ عومەر، پێشتر ڕۆژانە 150 تاوەکو 200 تۆن خەیار لە سلێمانییەوە بۆ مووسڵ دەچوو، بەڵام بەهۆی پێگەیشتنی خەیاری ناوچەی ڕەبیعە، ئێستا ڕۆژانە لە سلێمانییەوە هەر 30 تۆن خەیار بۆ مووسڵ دەڕوات. 27-07-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!