پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
وردەکاریی کوژرانی مامۆستایەکی زانکۆ و فەرمانبەرێک لە خەبات
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
رووداو- هەولێر جەلیلی تەمەن 27 ساڵ، ماوەی ساڵێک بوو لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی قەزای خەبات وانەی دەگوتەوە، خۆیشی هەر خەڵکی قەزاکە بوو، کاتێک لەگەڵ کوڕە پوورێکی کە ئەویش فەرمانبەرە، بەڕێگاوەبوون بچنە بازاڕ، لەلایەن دوو کەسەوە دەستدڕێژی گوللەیان لێکرا و کوژران. پرسەی هەردووکیان لە یەک مزگەوت و یەک خێوەتدا بەڕێوەچوو. ڕۆژی 27-06-2017 مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی جەلیل خەلیل تەمەن 27 ساڵ، لەگەڵ کوڕە پوورێکی بەناوی مەجید ڕەشید، لە کاتی چوونیان بۆ بازاڕی قەزای خەبات، لەلایەن دوو کەسەوە بەناوەکانی (ل) و (خ) تەقەیان لێکرا و کوژران. شاخەوان خەلیل کە برای جەلیلە، بە (رووداو)ی گوت ئێمە دوور و نزیک پەیوەندیمان بەو کێشە کۆمەڵایەتییەوە نەبوو کە برا و پوورزاکەم بەهۆیەوە بوونە قوربانی. دەیانویست دەستدرێژی بکەنە سەر ژنێک شاخەوان کێشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ دراوسێیەکی ماڵی پووریان کە پیاوی ماڵەکە پەیوەندی لەگەڵ ژنێک هەبووە. شاخەوان گوتی: مێردی ئەو ژنە لەگەڵ خزم و کەسوکارەکەی هەڵدەکوتنە سەر دراوسێکەی ماڵی پوورم، بەڵام پیاوەکە لە ماڵەوە نابێت، هاوژینەکەی هاوار دەکات و هانا بۆ پوورم دەبات، پوورم و منداڵەکانی پێیاندەڵێن واز لەو ئافرەتە بهێنن، ئێوە کە کێشەتان لەگەڵ مێردەکەی هەیە بڕۆن ئەو بدۆزنەوە، بەڵام ئەوان دەڵێن دەستدرێژی دەکەینە سەر ژنەکەی، وەک چۆن ئەو دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنی ئێمە، پووریشم ئەوەی پێ قبوڵ نەکرابوو، بەرگریی لەو ژنە کردبوو، ئیتر ئەمە دەبێتە هۆکاری کینە و ڕقی ئەوان بەرامبەر ماڵی پوورم. بەڵێننامەیان پڕکردبووەوە هەڵکوتانە سەر ماڵی دراوسێکەی پووری، وەک شاخەوان باسی دەکات، مانگێک پێش کوشتنی جەلیلی برای و مەجیدی پوورزای بووە ئەوان وازیان لە ماڵی پوورم نەهێنا، تاوەکوو کار گەیشتە سکاڵا تۆمارکردن، لە دادگا بەڵێننامەیان پێ پڕکرایەوە، چونکە پێشتر دوو جار میلی چەکیان لە پوورم هێنابووەوە، پوورم شەوێکیش زیندانی کرا، سەرەڕای ئەوەش بنەماڵەی ئێمە کۆبوونەوە و داوای لێبوردنمان لێکردن، کەچی شەوی 27-06-2017 براکەم و کوڕی پوورێکی دیکەم کە بێ دایک و باوکە و تەنیا یەک خوشکی هەیە، لەڕێی چوون بۆ بازاڕ، لەسەر شەقامی سەرەکی لەلایەن دوو کەسەوە بە ناوەکانی (ل) و (خ) تەقەیان لێدەکرێ و دەیانکوژن. شاخەوان دەڵێت: دوو چەکدارەکە کە زاوا و خەزووری یەکدی بوون، لە سەربانی ماڵی خۆیان بەرگرییان دەکرد و بەردەوامبوون لە تەقەکردن، ڕێگەیان نەدەدا تەرمەکان ببەین، کوڕە پوورەکەم هێشتا لە ژیاندا مابوو، بەڵام نەیانهێشت ڕزگاری بکەین. بەگوتەی شاخەوان، سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام ئەوان هەر بەردەوام بوون لە تەقەکردن و پاشان لەدەستی هێزە ئەمنییەکان هەڵاتن، تا دواتر هەردووکیان دەستگیرکران. مامۆستا جەلیل دەستگیراندار بوو، بڕیار بوو دوای جەژن دەستگیرانەکەی بگوازێتەوە. زەینەب سەردار دەستگیرانە تەمەن 18 ساڵییەکەی جەلیل، هەتا ئەمڕۆ بڕوا بە چاوەکانی خۆی ناکات کە دەستگیرانەکەی بەجێیهێشتووە. زەینەب بە (رووداو)ی گوت کاتێک گوتیان جەلیل کوژراوە، لەهۆش خۆم چووم، ئێستاش بڕوا بە مەرگی ناکەم. ئێمە سەرەڕای ئەوەی دەستگیران بووین، خزمی یەکدیش بووین، بۆیە من دوو جار پرسەمە، هەتا ئەمڕۆ لە ماڵی باوکی جەلیلم و ناتوانم بەجێیانبهێڵم، گریانم بڕاوە و فرمێسکم وشک بووە، نازانم چۆن بژیم، ئێمە خەریکی دروستکردنی ماڵێک بووین، بەڵام بە چرکەیەک کاولیان کرد. شاخەوان خەلیل سەبارەت بە هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو بنەماڵەیە دەڵێت ئێمە چاوەڕوانی یاساین تا ئەوان بە سزای خۆیان بگەیەنن، ئێمە ئەهلی چەک و شەڕ نین، هەموومان خاوەن بڕوانامەین، باوکم بە کرێکاری گەورەی کردین، ئێمەش ڕۆژانە دوای زانکۆ خەریکی کاری کرێکاری دەبووین، ئاوا پەروەردەکراوین و گەورە بووین، نەمانزانی بە گوللەی کەسانی خراپ ژیانمان دەبێتە دۆزەخ. لەبارەی ئەو کەیسەوە، ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی گوت: کاژێر 10:30ی شەوی 27-06-2017 هەواڵی تەقەکردنمان لە قەزای خەبات پێگەیشت کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. خێزانێک لەگەڵ خزمی ئەو دوو گەنجە کێشەیان هەبووە، بەڵام کوژراوەکان پەیوەندییان بە کێشەکەوە نەبووە و لەوبەینەدا بوونە قوربانی. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: دوای ماوەیەک بەرگریکردنی تاوانباران، توانرا لە هەمان شەو تاوانبار (خ. ن) دەستگیر بکرێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردووش تاوانبار (ل.ن) لە هەولێر دەستگیرکرا. هەردووکیان بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانیان دەکرێ.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!