پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
تەنیا %30ی عەرەبی هاوردە ڕۆیشتوونەتەوە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
رووداو- سلێمانی بەپێی ڕێوشوێنی یاسایی قۆناخە دیاریکراوەکانی ماددەی 140، دەبووایە ئێستا حوسێن و خێزانەکەی لە نێو خانووە داگیرکراوەکەیاندا بن، بەڵام دوای 4 ساڵ لە وەرگرتنی قەرەبووەکە، هێشتا حوسێن تەنیا بە ناسنامە خەڵکی #کەرکووک#ە ڕاستە خەونی ئێمە گەڕانەوە بوو بۆ کەرکووک، بەڵام ئەو کەرکووکە نا کە تێیدا ژیانی منداڵەکانمان بکەوێتە مەترسییەوە. هەزاران کەسی دیکەی وەک حوسێن عەلی، هێشتا نەگەڕاونەتەوە کەرکووک، هەرچەندە هەشت ساڵ بەسەر پەسەندکردنی ئەو دەستوورەدا تێپەڕ دەبێت کە زۆرینەی ڕەهای خەڵکی عێراق دەنگیان بۆ داوە. حوسێن دەڵێت دوای نەمانی سەددام ویستمان بگەڕێینەوە، بەڵام کەرکووک لەوکاتەوە ئارامیی بە خۆیەوە نەبینیوە و ژیان زۆر قورس بووە لەوێ. ماددەی 140ی دەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ناوچانەی بە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان نێودەبرێن، سێ قۆناخی دیاری کردووە کە بە قەرەبووکردنەوەی دەرکراوەکان و #عەرەبی هاوردە# دەستپێدەکات و ئینجا قۆناخی سەرژمێری و دوا قۆناخیش ڕیفراندۆمە بۆ ساخکردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانە. بەڵام پرۆسەی قەرەبووکردنەوە ساڵانێکی زۆری کێشا و کۆتایی نەهات. سدیق کاکەڕەش، بەرپرسی نووسینگەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە کەرکووک دەڵێت ئەمساڵ 172 ملیار دینار، وەک بودجەی قەرەبووکردنەوە دانراوە بەو پارەیە 17 هەزار خێزان بە 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر بە 20 ملیۆن بێ، 8 هەزار و 500 خێزان قەرەبوو دەکرێنەوە. ماددەی 140، بووەتە پیرترین خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بە درێژایی 10 ساڵی ڕابردوو، نووسراوی گلەییەکانی کورد لە حکومەتی عێراق ماددەی 140 و وردەکارییەکانی تێدا نەسڕاوەتەوە. وەک کاکەڕەش سدیق، باسیکرد تاوەکو ئێستا نیوەی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە کۆتایی هاتووە و گوتیشی 37 هەزار خێزانی کورد بە 10 ملیۆن دینار و 12 هەزار و 300 خێزانی عەرەبیش بە 20 ملیۆن دینار قەرەبوو کراونەتەوە. هەروەها 61 هەزار خێزانی کورد و 7 هەزار خێزانی عەرەب ماون قەرەبوو بکرێنەوە. %30ی عەرەبی هاوردە رۆیشتوونەتەوە بە بڕوای ئەنوەر محەممەد، هەمیشە خەڵک چاویان لەسەر ئەوانە وەک کوردە ئاوارەکانی کەرکووک لە سلێمانی و هەولێر بەڵام بۆ کەس باسی ئەو عەرەبانە ناکات کە دوو ئەوەندەی ئێمە قەرەبوو وەردەگرن و پارچەیەک زەویشیان پێدەدرێ و ناگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ئەنوەر محەممەد، داوای دادپەروەری کرد، بۆ مەسەلەی قەرەبوو کردنەوە، هەرچەندە خۆی هێشتا لە دوورەوە سەیری شارەکەی دەکات، لەکاتێکدا دەتوانێ بگەڕێتەوە. قسە لەسەر هەبوونی 10 هەزار خێزانی عەرەبی هاوردەیە لە ناو شاری کەرکووکدا، کە بەشی زۆریان لەدوای نەمانی سەدام هاتوونەتە شارەکە. بەپێی قۆناخەکانی مادەی 140، دوای تەواوبوونی قەرەبووکردنەوە، دەبێ سەرژمێری دەستپێبکات. رێبوار سەید گوڵ، کە بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامییە لە کەرکووک و لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، پێیوایە قەرەبووکردنەوە وەک کوتانەوەی ئاسنی ساردە و دەڵێت ئەوەندەی من بەدوایدا چووم، تەنیا 30%ی عەرەبی هاوردە ڕۆیشتوونەتەوە. ناوبراو باسی دانیشتنێکی خۆی دەکات لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکی لە کەرکووک و دەڵێت، ئەمریکییەکان پێیانگوتم نا دادپەروەرییەکی زۆر هەیە لە مەسەلەی قەرەبووکردنەوەدا، چونکە عەرەبەکان جگە لەوەی دوو هێندە پارە وەردەگرن، پارچەیەک زەویشیان پێدەدرێ، ئێوە بۆ ئەمەتان قبوڵکرد؟. رێبوار سەید گوڵ، پێیوایە ئەو عەرەبانەش کە چوونەتەوە، بەشێکیان فێڵی زۆریان کردووە و دووجاری دیکە قازانجیان کردووە ئەو خانووەی داگیریان کردووە فرۆشتوویانە، دیسان چوون لە گەڕەکەکانی یەکی حوزەیران و قەراخی شار موڵکیان کڕیوەتەوە. قەرزی دەرەکی و قەرەبوو پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق باس لە خۆدزینەوەی ئاشکرای حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەکات و بەراوردی دەکات بەو ڕێککەوتن و بڕیارە نێودەوڵەتیانەی کە عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە جددی کاری لەسەر کردوون و دەڵێت لە بژاردنی قەرزەکانی کوێت، حکومەتی بەغدا جددی بووە لەو 55 ملیار دۆلارەی لای بووە، ساڵانە 5%ی بودجەی بۆ داناوە و 30 ملیار دۆلاری داوەتەوە. هەروەها ئاماژە بۆ دانەوەی قەرزی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکات هەرچەندە لە 80%ی پارەکە خۆشبوون. بایەزید حەسەن هەروەها دەڵێت هەندێک قەرزی دیکەشی داوەتەوە بەڵام بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی نێوخۆیی کە 300 ملیار دیناری بۆ دانراوە و قەرەبووی مادەی 140، کە هەمیشە کەمی بۆ دادەنرێ، کەمتەرخەمی زۆر هەیە. پارەی دوو ڕۆژی نەوتی دەوێ مادەی 140ی دەستووری عێراق هیچ متمانەیەکی لە نێوان سەرکردەکانی کورد و بەغدا نەهێشتووە. نەرمین عوسمان، کە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەو لیژنەیە بووە، دەڵێت هەرچەندە پارەی تەرخانکراوی ئەمساڵ باشترە لە ساڵان بەڵام ئەو مادەیە هیچ هەنگاوێک ناچێتە پێشەوە. ئەو جۆرە قسانە لەو نائومێدییە قووڵەوە سەرچاوە دەگرن کە ئێستا هەمووانی تێکەوتوون. د.عەلی حەسەن بەلۆ، سەرۆکی پێشتری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، پێیوایە پارەی فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەرەکی بودجەی عێراقی لەسەر دادەنرێ. بەڵام وای بە پێویست زانی نوێنەرانی کورد لە بەغدا فشار بکەن لە کاتی دیاریکردنی بودجەدا بۆ ئەوەی پارەی قەرەبوو زیاتر دابنرێ. وەک عەلی حەسەن بەلۆ باسیکرد، عێراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و نرخی هەر بەرمیلێکیش 100 دۆلارە، کە داهاتی ڕۆژانەی نەوت دەکاتە 240 ملیۆن دۆلار. بەڵام لەتیف شێخ مستەفا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان گوتی ئەو پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی قەرەبوو، تەنیا پارەی 2 ڕۆژ فرۆشتنی نەوتی پێویستە. بایەزید حەسەن، قسەکانی لەتیف مستەفا پشتڕاستدەکاتەوە، بەڵام گوتی بودجەی مادەی 140 لە نووسینگەی مالیکییەوە دادەنرێ و وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە ئەو کارە ناکەن خۆ مالیکی دەتوانێ لە بودجە 250 ملیار دینارییەکەی کە بۆ حاڵەتی لەناکاو دانراوە، پارەی قەرەبووکەی 140 زیاد بکات، ئەگەر بیەوێ. 22-05-2013
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!