پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز / مەسعود بارزانی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
پاش سڵاو لە ڕێگای ئەم نامەیەوە دەمەوێت چەند پرسیارت ئاراستە بکەم، کە پرسیاری ملیۆنەها کەسن لە خەڵکی کوردستان و ئێوە ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە وەڵام دانەوەیان. سەرەتا نامەوێت لە بارەی هەموو ئه و نەهامەتی و کارەساتانەوە پرسیار بکەم، که بە درێژایی چارەکە سەدەیەک ڕووبەڕووی خەڵکی کوردستان بۆتەوه، بەڵکو ئەوەی بە دیاریکراوی مەبەستی منە لەم نامەیەدا ژیان و گوزەرانی خەڵکە لەم 2-3 ساڵەی دواییدا، بە تایبەتیش لەم ساتەی ئێستادا، کە لە سایەی دەسەڵاتی ئێوەدا هەژاری و نەداری و بێدەرەتانی، کەمەری چەند ملیۆن ئینسانی گەیاندوەتە لێواری شکان و بەیەکجاری خەڵکی کوردستانی هەراسان کردووە. نەداری مەعاش، نەداری کار، نەداری سوتەمەنی، نەداری کارەبا، نەداری خوێندن، نەداری خانوبەرە، نەداری یاسا و ئەمنیەت، نەداری بەرپرسیارێتی و...هتد. نەداری ئەمرۆ کارەساتێکە کە دەیان کارەساتی تری بە دوای خۆیدا هێناوە و دەهێنێت. هەزاران خێزانی لەبەریەک هەڵوەشاندوە، دزی و ڕاوڕوت و تاوان لە ڕادەبەدەر پەرەیان سەندووە، ژمارەیەک لە گەورە و منداڵ و پیر گازی سۆپای خۆگەرم کردنەوە خنکاندونی، خەڵک ناچار و ئامادەن شان بدەنە ژێرباری سەختترین کار تەنها بۆ ئەوەی پاروی خێزانەکانیان بەدەست بهێنن، خۆتان لە بەرنامەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەبینن کە ژنانێک چۆن بە کوڵ دەگرین بۆ ئەوەی کە ناتوانن شیری منداڵەکانیان دابین بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە دەسەڵاتداران ئامادە نیین گوێ لە ناڵە و بێداد و خواستی ئەو خەڵکە نەدارە بگرن و دەسەڵاتەکەتان سورە لەسەر ئەوەی کە ئەو شتەی ناوی نراوە قەیرانی دارایی بەسەر خەڵکی بێدەرەتاندا بشکێنێتەوە و بە برسی کردنی زیاتری خەڵک ئەو دۆخە تێپەڕێندرێت. ئێوە کە خۆتان دان بەوەدا دەنێن، کە لانی کەم بەشێکی گەورە لە هۆی ئەم دۆخەی خەڵک تاڵان و برۆ و گەندەڵی دەسەڵاتە و لەم بارەیەوە بەرنامەی چاکسازیتان ڕاگەیاندووە. بەڵام وا دێتە بەرچاو کە ئێوە خۆتان لەم تاڵان و برۆیە بێبەری نیشانبدەن و گوایە بە دوای دز و گەندەڵکاراندا دەگەڕێن. لە کاتێکدا ئاماژەی ئاشکرای خەڵک و ئەو ڕاپۆرتانەش کە لە میدیا جیهانیەکانەوە بڵاودەبنەوە، پێچەوانەی ئەوە نیشاندەدەن کە ئێوە لەم مەسەلەیە بێبەری بن. پرسیار ئەوەیە کە ئێوە وەڵامتان بۆ ئەم ئاماژە و ڕاپۆرتانە چییە؟! ئێوە هەمیشە بۆ ڕای گشتی تێگەیشتنێکی تر بۆ توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵک بەدەستەوە دەدەن، گوایە ناڕەزایەتی خەڵک لە ئێوە ئەوەیە کە لێپرسینەوە لە تاڵانچی و دزەکان ناکەن. هەروەها گوایە ئێوەش بەردەوام خەریکن بەڵام هەرئەوەندە پێ ڕادەگەن! بەڵام گازندەی خەڵک هەر ئەوە نیە کە ئێوە گەندەڵکاران و تاڵانچیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ناکەن، بەڵکو زیاتر ئەوەیە کە ئێوە خۆتان و خودی بەڕێزتان دەستتان بەسەر بەشی شێری داهات و سامانی ئەم وڵاتەدا گرتووە، هەر بۆیە ناشتوانن لێپرسینەوە لەوانەی خوار خۆتانەوە بکەن. بۆ نمونە بەپێی ڕاپۆرتی بانکی سویسرا لە دەمی ڕۆژنامەیەکی بەلجیکیەوە تەنها لەو وڵاتەدا و تەنها خانەوادەکەی خۆتان خاوەنی 600 ملیار دۆلارن، کە 372 ملیاری هی شەخسی تۆیە و باقیەکەشی بە خشتەیەک بەسەر ئەندامانی خانەوادەکەتدا دابەشکراوە کە بە نێچیرڤان بارزانی دەست پێ دەکات و بە مستەفا مەسعود بارزانی تەواو دەبێت. لەو پارانەش کە دۆناڵد ترەمپ دەستی بەسەردا گرتوە لە بانکەکانی ئەمریکا 59 ملیاری هی خۆت و 21 ملیاری هی هوشیار زیباری خاڵتە، کە بە تاوانی گەندەڵی لە پۆستی وەزیری مالیەی عێراق لادراوە. ئەمە تەنها لە دوو وڵاتدا ئەوەندەتان هەیە، بۆ خۆی بەڵگەی ئەوەیە کە لە چەندین بانکی تری جیهاندا چەند ئەوەندەی ترتان هەیە. ئەمە جگە لەو پارانەی کە لە بانکەکانی ژێردەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەوە بەبێ ناونیشان ڕۆشتوەتە دەرەوە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پارەی ئێوەیە و بە ناوی خەڵکی ترەوە لە بانک داتان ناوە. هەر لەو پارانەی کە گوایە ترەمپ دەستی بەسەردا گرتووە بڕی 35 ملیاری هی جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانتانە، کە لە گفتوگۆیەکدا لەگەل ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوست وتبووی من خاوەنی هیچ نیم، تەنیا یەک شوقەم هەیە لە تورکیا ئەویش باوکم بۆی کڕیوم! کەواتە وەڵامتان بۆ ئەم ڕاپۆرتانە چییە؟! دەکرێت بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە کە خۆت و بنەماڵەکانی تاڵەبانی و بارزانی بە کام کارو کاسبی و زەحمەت و بە کام ڕێگای شەرعی بەم جۆرە بوون بە خاوەنی ئەم تریلیۆن دۆلارانە؟! هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن کە حزبەکانی ئێوە و تاڵەبانی، بە فەرمانی خودی خۆتان، هەموو سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاسمانی کوردستانیان دەست بەسەردا گرتووە، هەموو پرۆژەکانی بازرگانی و پیشەسازی و ڕێگاوبان و گەشتوگوزار و پەیوەندی و بیناسازی و تەندروستی و خزمەتگوزاری...هتد لەلایەن کۆمپانیاکانی ئێوەوە قۆرخ کراون. سیاسیە بزنسمانەکانی هەردوو بنەماڵە هەر بە قورخ کردنەوە نەوەستاون، هەموو پرۆژەکان بە ساختەکاری ئەنجامدەدەن و پارەکەی بە تاڵان دەبەن بازرگانەکانتان داودەرمانی بەسەرچوو یان گەچ لە جیاتی دەرمان دەرخواردی خەڵک دەدەن، مەوادی خۆراکێک کە لای خۆتان بە نرخی باشترین مەواد دەقەبڵێنرێن و پارەکەی تەخمین دەکرێت، بە هیچ جۆرێک شیاوی خواردن نینن، برنجەکەتان دەدەن بە ئاژەڵەکان، چایەکەتان وەکو پەین بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنن، ئەوەش کە بابەتی نەوت و گازە لە باسکردن نایەت! هەموو دادوبێدای ئێوە ئەوەیە کە حکومەتەکەتان 28 ملیار دۆلار قەرزارە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکان ناکاتە نیوەی ئەو پارانەی مەسرور بارزانی تەنها لە بانکی سویسرا هەیەتی! بەڵام داوا لە خەڵک دەکەن کە سک هەڵگوشن و بە چارەکە موچە خۆیان زیندوو بهێڵنەوە. ئێوە دەڵێن گوایە مانگی 1 ملیار دۆلارتان بۆ مووچەی خەڵک پێ دابین ناکرێت، لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتەکان تەنها پارە خەوتوەکانی خۆت لە بانکی سویسرا بەشی 372 مانگی موچەی خەڵکی کوردستان دەکات.لە کاتێکدا داوای سک هەڵگوشین لە خەڵک دەکەن، کەچی ژیانێکی فیرعەونانەتان بۆ خۆتان و بنەماڵە و دەوروبەرەکانتان دروست کردوە، داهێنانی سەرسوڕهێنەرتان کردووە لە کۆشک و تەلار و کەژاوەی ئۆتۆمبیل و کۆپتەر و فرۆکە و دارستانی تایبەتی و ڕابواردن. دەڵێن داهاتی یەک مانگی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کە وەکو باج و غەرامە و ژمارەی ئۆتۆمبیل...هتد لە خەڵکی وەردەگرن بەشی تەنها خوانێکی دەعوەتەکانی ئێوە دەکات. لەولاشەوە بە بەرچاوتانەوە ژنانێک ناتوانن شیری منداڵە ساواکانیان دابین بکەن، کەس و کاری قوربانیەکانی شەڕی دەیان ساڵە دژی ڕژێمی بەعس و کیمیاباران و ئەنفال نانی ڕەقیان نیە بیخۆن، ئەو جەماوەرە بەرینە کرێکارەی ڕەوڕەوەی کۆمەڵگا دەچەرخێنن هیچ کە بێبەشن لەسەرەتاییترین ماف و خزمەتگوزاری، هێشتا بەدەست کرێ خانوو و پارەی دکتۆر و دەرمان و سوتەمەنیەوە گرفتارن. منداڵان لە خوێندن و هەموو جۆرە نازێک بێبەشن، لە ئێستاوە ئەو چەند نەوەیەی داهاتوو بەرلەوەی لە دایک بن قەرزارتان کردوون و مافی ئەوان کراوە بە پارە و خراوەتە سەر حیسابەکانتان لە بانکەکانی جیهان. بە کورتی داوا لە ئێوە هەرئەوە نییە کە بە دوای دزو تاڵانچیدا بگەڕێن، لە جیاتی ئەوە زەحمەت بکێشن ڕوونی بکەنەوە ئێوە و هەموو ئەندامانی هەردوو بنەماڵە و دەوروبەرەکەتان چۆن بوون بە ملیاردێر؟! بۆچی ئەو پارە خەوتوانەی لە داهات و سامانی ئەم کۆمەڵگایە کەڵەکە کراون، بۆچی بۆ سەرەتایی ترین ماف و پێداویستی خەڵکی خەرج ناکرێن؟ بێدەنگیتان لە ئاست ئەم پرسیارانەی کە ڕۆژانە ئاراستەتان دەکرێت، بەڵگە و سەلمێنەری ئەوەیە کە خەڵک بۆیە نەدار و هەژار و بێدەرەتانن، چونکە ئێوە ملیاردێرن. واتە قوتی خەڵک دەکەن بە سەروەتی کەڵەکە بوونتان لە بانکەکان. ئەگەر وایە ئیتر هیچ هاوڵاتیەک لەسەر ئەوە لۆمە مەکەن کە هەر جۆرێک دڵی دەخوازێ تەشەر بارانتان بکات. هەروەها گەر ئێوە گوێ لە ناڵە و بێدادی خەڵک ناگرن، گەر لە ئاست ئەم هەموو پرسیارەی لەسەر زاری خەڵکە بێدنگن و بە فەرامۆشی دەسپێرن، مانای وایە تاقە ڕێگای نەجاتی خەڵک لە مەرگەساتی هەژاری و برسێتی و نەداری و زوڵم و ستەم، بریتییە لە بەرپاکردنی شۆرشی برسیەکان بۆ هەڵگیڕانەوەی ئەم دۆخە و گێڕانەوەی داهاتە بەتاڵان براوەکان و سازدانەوەی ژیانێک کە شایستەی مرۆڤایەتی هاوچەرخ بێت. ئەم پرسیارانە ئێستا بوون بە وێردی سەر زمانی ملیۆنەها هاوڵاتی، زەحمەت بکێشن و با خەڵک ببیستن کە چۆنی ڕوون دەکەنەوە! بە سڵاوی دووبارە عوسمان حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان 14-03-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!