پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
دواڕۆژ، سامان قوبادی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاماژە بەوە دەکات، نازانرێت سیاسەت و ئەولەویەتی حکومەت بۆ کام وەزارەتە، دەشڵێت"تەنها لەماوەی 8 مانگدا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ 71 ملیار دینار بووە". عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا وەڵامی چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە وەزارەتەکەی دەداتەوە، هاوکات باس لە هەڵوێستی سیاسی حیزبەکەی و کاریگەریی لەسەر کارەکانی وەک وەزیرێک دەکات. دواڕۆژ: کاتێک پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵت وەرگرت پلانتان دانا بۆ گەشەپێدانی ئەم کەرتە لە هەرێمی کوردستان، تاچەند ئەوەی ویستووتە جێبەجێ کراوە؟ ستراتیژی پلانەکەت چۆنە؟ عەبدولستار مەجید: پلانەکەمان لەسەر دوو تەوەری ستراتیژییە، یەکەم: هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک کە ئەرکێکی سەرەکی وەزارەتە، دووەم: هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئاو، لەماوەی ئەم 2 ساڵەدا بەهەردوو ئاڕاستەکەدا کارمانکردووە. لەبەشی خۆراکدا لەبەر ڕۆشنایی یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە دانانی باج لەسەر بەرووبوومی هاوردە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆدا، کاریگەریی خۆی هەبوو بەئاڕاستەی زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی، هاوکات جوتیارێکی زۆر بگەڕێنەوە سەر پێشەی کشتوکاڵی. جگەلەوە بەرهەمی هاوردە بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، وەفدێکی وڵاتی تورکیا سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد، باسیان لەوە کرد تەنها لە ساڵی 2015دا 28%ی بەرهەمی هاوردەیان بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، بەهەمانشێوە وڵاتی ئێران هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ هەرێم کەمی کردووە، بۆیە لەزۆربەی بەرهەمە ناوخۆییەکان گەیشتین بە دابینکاری، لەهەمانکاتدا داهاتی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە، لەساڵی 2015دا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ لە باج 71 ملیار دینار بووە. سەبارەت بە ئاویش لەگەڵ قەیرانی دارایی لەماوەی 2ساڵی ڕابردوودا 4 پرۆژەی بەنداوی گەورە و بچووکمان تەواو کردووە. دواڕۆژ: کەواتە تاچەند لەماوەی ئەم دووساڵەدا بەرهەمی کشتوکاڵی زیادی کردووە، یان جووتیار ڕووی کردوەتەوە سەر پیشەکەی خۆی؟ عەبدولستار مەجید: بە بەڵگەوە وەڵامت دەدەمەوە، تەنها لەم ساڵدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 600 هەزار تەن گەنممان هەبووە، دەوترێت گەنمی وڵاتانی تر بووە ئەمە ڕاست نی یە، بەپێچەوانەوە ئێران داوای لێکردین گەنمیان پێ بفرۆشین، تەنها ڕێژەیەکی زۆر کەم گەنم هاوردە کراوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2014 کە دەستبەکاربووین، نزیکەی 80 هەزار تەن پەتاتە بەرهەمهاتووە، بەڵام لە 2016دا نزیکەی 173 هەزار تەن پەتاتە بەرهەمهێنراوە. لە چەندین بەرهەمی تریشدا بە ئاستی خودبژێوی گەیشتووین، تەنانەت زۆربەی بەرهەمی گۆشت و پەلەوەرییەکان دەنێرین بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق. دواڕۆژ: کەواتە هاووڵاتیانی هەرێم تا چ ئاستێک دەتوانن پشت بەبەرهەمی ناوخۆ ببەستن؟ ئایا لە ئاستی خواستی بازاڕدایە؟ عەبدولستار مەجید: ناتوانین بەگشتی باسی بکەین، بەرهەم هەیە زیاتر لە ڕێژەی پێویست دابینکراوە، واتە لەناوخۆدا بەرهەمهێنراوە، بەرهەمیش هەیە 70% دابین بووە، بەڵام بەتایبەت لە میوە و دانەوێڵەدا بە ئاستی دابینکاریی گەیشتوین، ئەمە بەدرێژایی ساڵ نی یە، لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەین ئەو بەرهەمانەی لە پایز و زستاندا نیمانە لەڕێگەی خانووی پلاستیکییەوە بەرهەمبهێنرێن. دواڕۆژ: باس لەوەدەکەیت تەنیا لە باج 71 ملیار دینار لەماوەی 8 مانگدا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ بووە، هاوکات کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستاندا لاوازە، کەواتە بۆچی ئەم داهاتە، یاخود بەشێکی بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە دابین ناکرێت؟ سەرۆکایەتی حکومەت تاچەند پشتیوانیتان دەکات؟ عەبدولستار مەجید: حکومەت ستراتیژ و ئەولەویەتی دیار نی یە بۆ پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکان، نازانرێت بەبڕیار کام وەزارەت ئەولەویەتی هەیە، لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران داوامکردووە وەزارەتی کشتوکاڵ بکرێت بە سێکتەری یەکەم، تائێستا تەنها ئەولەویەتی سەرەکی دراوە بە نەوت کە نەهامەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەپێی یاسا سەرجەم داهاتەکان دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هیچ بڕێکی بۆ ئێمە تەرخان ناکرێت، بەنامەیەک داوام لە سەرۆکی حکومەت کردووە، لە 30%ی داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە تەرخانبکرێتەوە. دواڕۆژ: کەواتە هۆکاری سەرەکی چییە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتیتان ناکات؟ عەبدولستار مەجید: تائێستا سیاسەتی حکومڕانی لە هەرێم لەبارەی دروستکردنی ژێرخانی ئابوری و پشتبەستن بە سێکتەرێک بۆ بنیاتنانی ئابورییەکی بەهێز هەڵەبووە، دەبوایە گرنگییەکی زۆر بە کشتوکاڵ بدرایە و بودجەیەکی شایستەی بۆ دابین بکرایە، بەڵام هیچی بۆ نەکراوە. لە باشترین حاڵەتی بودجەدا کە 2013 بوو تەنها 1.8ی بودجەی گشتی بۆ تەرخانکراوە، وڵات هەیە تەنها بە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار دەژی و بەڕێوەدەچێت، ئێمە باشترین خاک و ئاو و هەوا و دەستی جوتیارمان هەیە کە بنەمان بۆ هەر وڵاتێکی کشتوکاڵی. دواڕۆژ: ڕەنگە قەیرانی دارایی ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، خەڵکیش ترسی لە ئاسایشی خۆراک هەیە، ئایا ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە مەترسی و لەناوچوونە؟ عەبدولستار مەجید: لە ڕووی ئاسایشی خۆراکەوە مەترسی نی یە و لەئاستێکی باشداین، بەڵام پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگای خانووی پلاستیکی و شووشە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەی لە زستاندا نیمانە لەم ڕێگەیەوە بەرهەمی بهێنین، ئەمەش پێویستی بە بودجەیەکی باشە لەلایەن حکومەتەوە دابینبکرێت. دواڕۆژ: پشتمان بە بەرهەمی هاوردەی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران بەستووە، هاتنی ڕێژەیەکی زۆری بەرهەم لە دەرەوە ئەوە ناگەیەنێت هەردوو وڵاتی دراوسێ بازاڕی هەرێمی کوردستان وەک شوێنێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان سەیر دەکەن، کە ڕەنگە کوالێتیان باش نەبێت؟ ئایا کۆنتڕۆڵی جۆریتان هەیە؟ عەبدولستار مەجید: کۆنتڕۆڵی جۆریمان هەیە لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکان، هەرێمی کوردستان باشترین بازاڕ نی یە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەهۆی ئەو باجەی دامانناوە. هاوردەی بەهەمەکان کەمی کردووە، بەڵام بەحوکمی ئەوەی سیستمی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەکەین، بەپێی ڕێنماییەکان وڵاتان و کۆمپانیاکان ئازادن کاڵاکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان. دواڕۆژ: هێنانی گۆشت لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەکراوە، هاوکات نرخەکەی لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە، بۆچی ڕاگیراوە و کەی ئەمە چارەسەردەکرێت؟ عەبدولستار مەجید: گۆشت هاتووە نازانین لەکوێوە هێنراوە، ئایا بەشێوەیەکی شەرعی سەربڕدڕاوە و تەندروستە، چونکە میللەتێکی موسڵمانین، لیژنەم ناردووە بۆ چەندین وڵات لەسەر گۆشت، دەڵێن کارەساتە هەندێک گۆشت کە هەیە بێتە هەرێمی کوردستان، لیژنەکانمان پشکنین دەکەن، دوای ئەنجامەکان ئەگەر تەندروست بوو ڕێگە دەدەین گۆشت هاوردە بکرێت. دواڕۆژ: کۆی ڕووبەری کشتوکاڵی هەرێم چەندە؟ ئایا پۆلێن کراوە؟ عەبدولستار مەجید: بەگشتی 18 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵیمان هەیە، سەرجەمی ئەم ڕووبەرە پۆلێنکراوە، 5 ملیۆنی دێمی و سەرجەمی ئەوەی تریش بەراوە. دواڕۆژ: لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەرێکی زۆر زەوی کشتوکاڵی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون تەرخانکراوە، چیتان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە دابینکردنی زەوی کشتوکاڵی بۆ کەرتەکانی تر؟ عەبدولستار مەجید: بڕیارمانداوە و جێبەجێمان کردووە، هیچ پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی نادەین بە پرۆژەیەکی تر، لە ئەنجومەنی وەزیران باسمان لەوە کردووە زەوی بەردەڵانمان زۆرە با یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەی ستوونی لەسەر ئەم زەویانە دروست بکرێت. دواڕۆژ: ژمارەی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان چەندە؟ لەئێستادا چەندی لەبواری جێبەجێ کردندایە؟ توانای گلدانەوەی ئاویان چەندە؟ عەبدولستار مەجید: لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداومان هەیە، 3 بەنداویان گەورەیە و پێشتر دروست کراون، 14 بەنداویان لە کابینە یەک لەدوا یەکەکان جێبەجێکراوە، لەوانەش 4 یان لەکابینەی هەشت دروست کراون، لەئێستاشدا دیزاینمان بۆ 20 بەنداوی تر کردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە 15یان ڕاگیراوە، تەنها 5 بەنداویان بە سستی کاریان تێدا دەکرێت، بەڵام نەگەیشتووین بە ئاسایشی ئاو، ئەگەر ئەو 20 بەنداوە تەواو بکەین دوو ئەوەندەی ئەو ئاوەی کە پێویستمانە دابین دەبێت. دواڕۆژ: لە تورکیا پرۆژەی گاپ جێبەجێ دەکرێت، بەهەمانشێوە لە هەرێمی کوردستان بەنداوی بێخمە هەیە، بۆچی بێخمە ڕاگیراوە و دەست بە کارکردن ناکەن، لەکاتێکدا دەوترێت ئەم بەنداوە بەدووەم پرۆژەی گاپ بۆ گلدانەوەی ئاوی شیرین دادەنرێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا؟ عەبدولستار مەجید: هۆکاری ڕاگرتنی بەنداوی بێخمە سیاسییە، بەشێکی پەیوەستە بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەروەها حکومەتی عێراق پێی باشنەبوو تەواو بکرێت، ویستم ئەم دۆسیەیە دووبارە هەڵبدەمەوە و لەگەڵ حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم قسەی لەسەر بکەین، بەڵام بارودۆخە سیاسی و داراییەکە وایکرد باسی نەکەین، بەنداوی بێخمە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و پێویستە ئەم بەنداوە جێبەجێ بکرێت، بێخمە کێشەی ئاو لە تەواوی عێراقدا چارەسەر دەکات، چونکە ئێستا لەناوچەکانی خوارووی عێراق زیاتر لە 12 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر مەترسی نەبوونی ئاودان. دواڕۆژ: ئایا وەک کۆمەڵی ئیسلامی بڕیارتانداوە لە حکومەت بکشێنەوە؟تاچەند بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی حیزبەکەتەوە کێشەت بۆ دروست کراوە؟ عەبدولستار مەجید: پرسی کشانەوە لە حکومەت پەیوەندی بە سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامییەوە هەیە و ئەوان دەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن، هەرکاتێکیش سەرکردایەتی کۆمەڵ بڕیار بدات بۆ من وەکو ئەوە وایە موو لە ماست دەربهێنیت، جگەلەوە بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی کۆمەڵەوە هیچ ڕێگرییەکم بۆ دروستنەکراوە، بەڵام ئەم دۆخە سیاسیە کاریگەریی هەیە لەسەر ڕاپەڕاندنی کاروباری وەزارەتەکان، چونکە کاتێک حکومەت بنکە فراوان بوو هەموومان بەشێوەیەکی گەرمووگوڕ کارمان دەکرد، بەڵام ئێستا هەست بە ساردبوونەوە دەکەین، لە حکومەتدا تەنها لە وەزارەتەکەی خۆم بەرپرسیارم دەتوانیت لیژنەیەک بۆ هەڵسەنداندنی کارەکانمان پێکبهێنن و ئەنجامەکەی بڵاوبکەنەوە. - 08-11-2016
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!