پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکووک؟
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
پرۆفیسۆر جەبار قادر دوای ڕووداوەکانی نۆی حوزەیرانی ئەمساڵ، بارێکی نوێ لە عیراق و باشوری کوردستان هاتە کایەوە. ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کە بابەتی مادەی سەد و چل بوون، لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ئازاد کران. بە بۆنەی ئەم ڕووداوانەوە باس و خواسی ئەم مادەیە دیسان سەری هەڵدایەوه. یەکێ لەو بابەتانەی باسیان لێوە دەکرێت، پرسی ڕاپرسییه. باسکردنی ڕاپرسی لە سەر دوا ڕۆژی ئەو ناوچانه، بە جۆرێک لە جۆرەکان داننانە بە مادەی سەد و چلدا. لێرەدا کە باس لە کەرکووک دەکەین، مەبەستتمان هەموو ئەو ناوچانەیه، چونکە کەرکووک سیمبولی هەموویانە و لە هەمان کایشدا کرۆکی کێشەکانە. پێدەچێ زۆر کەس لەو باوەڕەدا بن کە پەنابردنە بەر ڕاپرسی شێوازێکی دەستوری و دیموکراتییە و ڕێگە لە هەندێ ئاڵۆزی نێوخۆیی و دەرەکی دەگرێت کە لە پرسی چارەسەرکردنی دۆزی کەکرکوکدا دەتوانن بێنە ڕێمان و ڕەنگبێ یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی لەو ناوچانە. هەڵوێستمان هەرچۆنێک بێت لە مەڕ مادەی سەد و چڵ، ناچارین لە گەڵ ئەم بۆچوونەدا هۆشمەندانە هەڵس و کەوت بکەین. ڕاپرسی یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی مادەی سەد و چل لە دوای ئاساییکردنەوە و سەرژمێری. نوێنەرانی کورد لە بەغدا ڕەزامەندییان لە سەریان داوە و لە دەستوری عیراقدا جێگیریان کردوون. ئێستا کە ئەم ناوچانە کەوتوونەتەوە دەستی کورد و بەر لەوەی باسی ڕاپرسی بکەین، پێویستیمان بە کۆمەڵی هەنگاو هەیە، کە دەتوانن واتایەک ببەخشن بە ڕاپرسی و مافەکان بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان. پێموایە خاڵی هەرە گرنگ و کەلێنی هەرە گەورە لەم بوارەدا نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی ئەو ناوچانەیه. دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەشدارییان لە هیچ یەکێک لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا نەکردووەو ئەو دەزگا شەرعییانەی ئەوڕۆ لە کوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبەن، ناتوانن ئیدیعای ئەوە بکەن، کە ئەوان نوێنەرایەتی خەڵکی ئەو ناوچانه دەکەن و لە سەر ناوی ئەوان دەتوانن بڕیار لە چارەنووسیان بدەن. کاربەدەستانی هەرێم قەت بیریان لەوە نەکردەوە جۆرە نوێنەرایەتییەک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبایەتی دروست بکەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژێکی وەکو ئەوڕۆدا بەکاری بێنن بۆ ئەوەی ڕەوایەتی زیاتر بدەن بە داواکارییەکانی کورد. هەڵبەتە هەموو کوردو کوردستانییەک مافی ئەوەی هەیە لە سەر دواڕۆژی ئەم ناوچانە قسەی هەبێ، بەڵام بەر لە هەر کەسێ مافی دانیشتوانی ئەو ناوچانایە بڕیاڕ لە شێوازی بەڕیوەبردنی خۆیان بدەن، هەڵبەتە لە چوارچێوەی کوردستانێکی ئازاددا. لێرە دروشم و دروشمبازی دادی کەس نادات. ئەوڕۆکە لە کوردستان نەریتێکی ئەوەندە خراپ دروست بووە، بچووکترین پلە و پایەی بەڕێوەبەرایەتی نادرێت بە کەسێک خەڵکی " دەڤەرەکە" و کوڕی خێڵ و عێڵەکە نەبێت. تەنها لە پرسی کەرکووکدا کاربەدەستانی کورد زۆر حاتەمییانە و نەتەوەییانە بیردەکەنەوە و دۆسێی کەرکووک ڕادەستی کەسانێک دەکەن کە کەمترین زانیارییان لە سەر کەرکووک نیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان لەو شارە ژیانیان بەسەر نەبردووە. ڕەنگبێ کەسانێک هەبن بڵێن، ئەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە زۆرینەی ئەندامانی کوردن، نوێنەرایەتی خەڵکەکەی ناکات. بەداخەوە دەبێ بڵێین ئەو ئەنجومەنە زیاتر لە پێنج ساڵە کاتەکەی بەسەرچووە و نەتوانراوە هەڵبژاردنێکی نوێ بکرێت. ئەو ئەنجومەنە بە قانونێک کار دەکات کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان کاری پێناکرێت. ئەمە گوناهی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە نیە، بەڵکو ئەمە ئەنجامی ئەو سیاسەتە دژ بەکوردەیە کە کاربەدەستانی عەرەبی عیراق لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا خەریکی جێبهجچیکردنی بوون. دامەزراندنی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کارێکی پێویستە و ناکرێت دوابخرێت. ئەمە بانگەشە نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دام و دەزگایانەی هەن، بەڵکو دەکرێ بۆ بەهێزکردن و پشتیوانیکردنیان بەکار بهێنرێت. ئەم نوێنەرایەتییە چۆن دروست دەکرێت و دادەمەزرێ، ئەوە بابەتێکی دیکە و دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و نوێنەرانی ڕاستەقینەی دانیشتوان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە بۆ کۆنگرەیەک بانگهێشت بکات و داوایان لێبکات لە سەر باری ئەوڕۆ و دواڕۆژی ناوچەکانیان وتووێژ بکەن و ڕاوێژیان پێ بکات و لە سەر کۆمەڵێ بڕیاڕ ڕێکبکەون و نوێنەرایەتییەک بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن بۆ بڕیاردان لە سەر دواڕۆژی ناوچەکانیان. ئێستا ڕەوشەکە لە هەموو کاتێ لەبارتره بۆ کارێکی لەم جۆرە، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە هەڕەشەیان لە سەرە و ڕاستییەکانیان بۆ دەرکەوتووە و بەشێکیان هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕەی کە چارەنووس و دواڕۆژیان لە تەک کوردایە. هەڵبەتە ئەمە دەبێت ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت و کۆنگریەکی ڕاستگۆیانە و ڕاستەقینە بێت و دوور بێت لە میهرەجان و فستیڤال کە بووەتە باو لە کوردستان. لە بارەی ئاساییکردنەوەوە ئەوەی تا ئێستا کراوە ئەوەیە کە ئەو عەرەبە هاوردانەی هێنرابوون بۆ تەعریبکردنی کوردستان و پارە و زەوی و پلە و پایەیان لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە پێ بەخشرابوو، جارێکی دیکە بە بیست ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی لە پارێزگاکانی پێشووییان " قەرەبوو" کراونەتەوە و ئەوجاش زۆربەیان نەچوونەتەوە. کوردی ڕاگوێزراو دەرکراویش بە دە ملیۆن دینار " قەرەبوو" کراوەتەوە. کردەوەی وا تەنها لە ولاتی نادادپەروەری وەکو عیراق دەتوانێت ڕوو بدات. لەم بارەیەوە دەتوانین بڵێین پرۆسەکە هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بووە. سەرباری عەرەبی هاوردە، دەیان هەزار عەرەبی دیکە لە ژێر پەردەی شەڕی مەزەبی و هەندێکیشیان بە هان و پشتگیری دارایی گروپە شۆڤینی و توندڕەوەکانی عەرەب ماڵ و موڵکیان لە کەرکووک کڕیوە و بوونەتە بنکەی تاوان و تیڕۆر لەو شارە و ئەمن وئاسایشی دانیشتوانیان تێکداوە. هەموو ئەوانەی بە پێی مادەی سەد و چل دەبوایە بگەڕێنەوە پێویستە مەرجەکانیان بەسەردا بەسەپێنرێت و ئەوانەشی بە ناوی ئاوارەوە هاتوون پێویستە کەمپی تایبەتیان بۆ دروست بکرێت و لە ژێر چاودێری توندی هێزەکان ئاسایشدا بن. ڕاستکردنەوەی هاوسەنگی لە فەرمانگە و دەزگا گشتییەکاندا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانیان. لە کاتێکدا عەرەبی هاوردە لە هەموو لایەکی عیراقەوە دەهێنران و لە فەرمانگەکاندا پلە و پایەییان پێ دەبەخشرا، چەندین وەچەی کورد بە حەسرەتی ئەوەوە بوون لە شارەکەی خۆیاندا کارێکیان دەسبکەوێ. بەهەزاران مامۆستا و دەرچووانی زانکۆ و سەدان هەڵگری بڕوانامەی باڵا ناچار بوون لە شارەکانی دیکەی کوردستان و عیراق کار بکەن، دوای دەیان ساڵ ژیان لەو شارانە ئەستەمە بتوانن بە یەکجاری بگەڕینەوە بۆ کەرکووک. لەم چەند سالەی دوای ڕووخانی ڕژێمیش کاربەدەستانی بەغدا بە بەردەوامی کارمەند و فەرمانبەری نوێی عەرەبیان دەناردە ئەم ناوچانە و بەهەزاران گەنجی کوردیش بە بێ کار و دامەزراندن مانەوە و دوور لە پسپۆری و شارەزاییان کار دەکەن. خاڵێکی دیکەی ئاساییکردنەوە گەڕانەوەی ئەو ناوچانەیە کە ڕژێمی بەعس لە کەرکووکی دابڕیبوون و لکاندبوونی بە پارێزگاکانی دیکەوە (خورماتوو بۆ سەر تکریت، کفری بۆ سەر دیاله، چەمچەماڵ و کەلار بۆ سەر سلێمانی و پردێ بۆ سەر هەولێر). ئەم ناوچانە ئەوڕۆ هەموو لە ژێر دەسەڵاتی کورددان، ئەنجومەنی قەزاکان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەتوانن بە ڕەسمی داوا بکەن، ئەم قەزایانە بگەڕێنەوە سەر کەرکووک و ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمن بخرێنەوە سەر کەرکووک بە فەرمی و ئەوانی دیکەش بە کردەیی. تا ئێستا بەرپرسانی کورد هیچیان لەم بارەیەوە نەوتووە و نازانین پاکانەیان بۆ دواخستنی ئەم کاره چیە. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش هەڵوێستی لەم بارەیەوە ڕوون نیە. بە بێ سەرژمێرییەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کە پایەی دووەمی مادەی سەد و چلە، نازانین ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە چەندە. کێ کەرکووکییە و کێ کەرکووکی نیە، کێ مافی هەیە لە ڕاپرسیدا بەشداری بکات و کێ مافی نیە. کێ ڕاپرسییەکە دەکات. ئایە هەر بە خۆمان دەیکەین؟ یا پەنا دەبەینە بەر ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، کە ماوەیەکی زۆریان پێدەوێ بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ بکەن و ئەنجامی بدەن، ئەگەر قایل بن بەوەی کە بیکەن؟. ئەمانە و دەیان پرسیاری دیکە وەڵامیان لای کەس ڕوون نیە. لە کەرکووک و هەموو ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر چاوەڕوانی کورد دەکات، پێویستە پەلەیان لێبکرێت و کۆمەڵێ ڕاستی لە سەر زەوی ئەو ناوچانە بەرجەستە بکرێن و لە سەر هەندێ شتی بچووک ئاسۆی ڕووناکمان لێڵ نەکرێت.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!