پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بە عەقڵیەتێکی پیلانگێڕی چارەسەری قەیران ناکرێ
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
تەلەڤزیۆنی (کەی ئێن ئێن) کە عەقڵیەتی پیلانگێڕی، بەردی بناغەی کارکردن و بەرنامەڕێژیی گوتاری سیاسی و مێدیاییەتی، لە دواداهێنانیدا نهێنی دواکەوتنی مووچەی ئاشکرا کردووه و هەر زووبەزوویش پەرلەمانتارێکی یەکێتی لێی وەرگرتنەوە و کەوتە بازاڕ گەرمکردن بۆ کەی ئێن ئێن. بیرتیژەکانیان سیناریۆیەکیان داڕشتووە و بڵاویان کردووەتەوە، کە گوایە مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لیژنەیەکی نهێنی پێکهێناوە و بە ڕاوێژ لەگەڵ ژمارەیەک ڕاوێژکاری بیانی پیلانی دواخستنی مووچەیان داڕشتووە، بۆئەوەی دۆخێکی قەیراناوی دروست بکەن و حزبەکانی دیکە و خەڵک ئاوات بە پێش قەیرانەکان بخوازن و، پارتی چی بوێ، بۆی بکەن. عەقڵیەتی لەمجۆرە کە سیناریۆی ئاوا دادەڕێژێ، جگە لەوەی کە پێی بگوترێ گێرەشێوێن و تێکدەری ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و سیاسی، هیچی دی هەڵناگرێ. ئەم جۆرە عەقڵیەتە بەرهەمی ئەو قوتابخانەیەن کە نەیانتوانی یەک ساڵ لە ئارامیدا سیاسەت بکەن و، بەشدارێکی ئەرێنیی ژیانی پەرلەمانی و حوکمڕانی بن. باشتر وابوو تەلەڤزیۆنەکەی گۆڕان، نهێنی ئەوانەی بڵاو کردایەتەوە کە هاوکاری نووری مالیکی و ئەندازیاری بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بوون. دەبوایە ئەندام پەرلەمانەکەی فراکسیۆنی سەوزیش، لە نزیک خۆیەوە لەوانەی بپێچایەتەوە نەک یەخەی پارتی بگرێ. سەرچاوەی قەیرانی هەرێمی کوردستان سیاسەتە شۆفێنییەکانی مالیکییە و، تا هەنووکە بەردەوامە و ڕاوێژکارەکانیشی بیانی نەبوون، بەڵکو سیاسەتوانانی خۆماڵی بوون، کە حیقد و دڵڕەشییان بەرامبەر پارتی و سەرۆک بارزانی تا ئەو ڕادەیە قووڵ بۆتەوە، ئامادەن سزای گەلی کوردستانیش بدەن، لەبەر ئەوەی دەنگیان بە پارتی و بارزانی داوە. تەنانەت ئامادهن ببنە سەرقافڵەی تێکدانی هەر ئەگەرێک کە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان بێتە ئاراوە. شەڕی داعش و خەرجییە زۆر و زەوەندەکانی، گرتنەخۆ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بۆ هەزاران هەزار ئاوارە و پەنابەر، ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، کە چەندین دەوڵەتی تا ڕۆخی ڕووخان و ئیفلاس برد و، تەنانەت ئەمریکا و زلهێزەکانیشی هیلاک کرد، هۆکارگەلی ئەو قەیرانانەن کە دووچاری هەرێمی کوردستان بوون، نەک پیلانێکی نهێنی پارتی وەکوو ئەوەی ڕاگەیاندنەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و هاوسەنگەرەکانیان، بۆ چەواشەکردن و دنەدانی خەڵکی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە. مووچەی هەموو فەرمانبەران دواکەتووە بە پارتییەکانیشەوە، بۆیە بە عەقڵی کێدا دەچێ پارتی زیان بە ئەندامانی خۆی پێش خەڵکی تر بگەیەنێ. زوربەی خەڵکی کوردستانیش دەنگدەری پارتی و سەرۆک بارزانین، بۆیە تەنیا عەقڵی نەخۆش بیر لە سیناریۆی وەها دەکاتەوە کە پارتی سزای دەنگدەران و لایەنگیرانی خۆی بدات. ئەمە پەرلەمانتارەکەی یەکێتی زانیاری زیاتری لەبارەوە هەیە کە بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە، لە سلێمانی چەندین کەس مووچە و نانبڕاو کران و، گۆڕانخوازەکانیش دەبێ لەبیریان نەچێتەوەو و بشزانن سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی زۆریان کرد تا نان بگەڕێنرێتەوە بۆ نانبڕاوە گۆڕانخوازەکان. نانبڕین ئەخلاقی پارتی نییە و کەسیش بڕوا بە درۆی ئاوا شاخدار ناکات، بە تایبەتی خەڵکی سلێمانی کە خۆیان دەزانن کێ نانیان دەبڕی و کێشین ڕاوێژکارەکانی ئەوسای مالیکی و ئێستای دەسەڵاتدارانی بەغدا، بۆ درێژەدان بە سزادانی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان. بەڕێزان وەزیری دارایی و جێگری سەرەکوەزیران ئەندامی دەستڕۆیشتووی ئەنجوومەنی نەوت و گازن و، بە واژۆی ئەوان پارەی فرۆشی نەوتی هەرێم دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان، بۆیە لەبری ئەوەی سیناریۆی گومڕا و هەڵخەڵەتێنەر و دوژمنکارانە داڕێژن، پرسیارێک لەو بەڕێزانە بکەن. قەیرانەکان و هۆکارەکانی بەردەوامن و خەڵکی کوردستانیش هەقی خۆیانە ئاگاداری وردەکارییەکان بن، بەڵام وەکوو هەموو کەیسەکانی دیکە کە دەکرێتە بابەت بۆ قۆڵبادان و شکاندنی ئیرادەی لایەنێکی دیکە و، تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ئیتر چاوەڕوان مەبن پارتی لێتان بێدەنگ بێت. زۆر ڕوونە کە شکستی سیاسەتتان لە کەیسێکدا بە دروستکردنی قەیران لە کەیسێکی تردا قەرەبوو دەکەنەوە. ئێوە لە ئارامیدا سیاسەتتان پێ ناکرێ و تەنیا کەشوهەوای قەیراناوی ژینگەی کاری سیاسی و ڕاگەیاندنتانە. پێویستە حەوسەڵەی کارکردنتان زیاتر و نەفەستان لە ململانێدا درێژتر بێ و کاری ئەرێنی بکەن بۆ چارەسەر، چونکە دانیشتن و کۆبوونەوەکان لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان، لەسەر بناغەی سازانی نیشتمانی و سیاسی بەردەوامە. هەروەها حکوومەتی بنکەفراوانی هەرێم خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی گشتگیری چاکسازییە و، وەزارەتی دارایی کە بەشی بزووتنەوەی گۆڕانە، وەکو هەموو وەزارەتەکان بەرنامە و دیدگای خۆی بۆ چاکسازیی پێشکەش کردووە و، چەندین شارەزا و ڕاوێژکاری بیانی بۆ ئەم مەبەستە هاوکارییان دەکەن. لەلایەکی تریشەوە بەبیرتان دەهێنینەوە کە لەسەر پێشنیاز و داوای ئێوە لە کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی هەر پێنج لایەن، بڕیارمان دا هەڵمەتی ڕاگەیاندن ڕاگرین و، ببینە بەشێک لە چارەسەر نەک قەیرانخوڵقێنەر، کەچی هەر لەیەکەم ڕۆژی دوای ئەو بڕیارە، پێشێلکارییتان دەست پێکرد و ئێمەیش وەکوو ئەخلاقی بەرزی پارتییانەمان پابەند بووین بە بڕیارەکەوە و، تا هەنووکەیش پابەندین و کۆی پێشێلکارییەکانیش دەخەینە بەردەم کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە. ئێمەی پارتی، جگە لەوەی هۆکارە کۆن و نوێیەکانی ئەو قەیرانانە دەزانین، هەروەها چاومان لەسەر قارەمانێتیی پێشمەرگە و دڵمان لای خانەوادەی زیاتر لە هەزار شەهید و، دوعامان بۆ چاکبوونەوەی بریندارانە و، بەشێکین لە مەینەتییەکانی خەڵکی کوردستان و پشتگیریی هەموو داوا ڕەواکانیان دەکەین و هانی حکوومەتی هەرێم دەدەین بۆ کارکردنی جیددی لەپێناوی چارەسەردا و، هاوکار و پشتیوانی دەبین لەو پێناوەدا. هەروەها ئێمە بە وردی چاودێریی گۆڕانکارییە گەورە و گرینگەکانی جیهان و ناوچەکە دەکەین، کە دڵنیاین پشکی کوردیان تێدایە بەو مەرجەی هەموولایەکمان بتوانین یەکگرتووانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین. بە پێچەوانەوە نابێ سەرقاڵی تێکدانی ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و زیادکردنی قەیران بن بۆ سەرباری قەیرانەکانی دیکە. ئایندە خۆی ئەم ڕۆژگارانە و کارەکتەرەکانی پۆلین دەکات و، ئەوانەی ڕاستگۆ و دڵسۆزی گەلەکەمانن و توانا و وزەی مانەوەیان تێدایە، دەرفەتەکانی سەرکەوتن و هەڵکشانی زیاتریان پێ دەبەخشێ. ئێمە دڵنیاین کە بەشی پارتیی دیموکرایەتی کوردستان لەو سەرکەوتنەدا دەبێ. دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان 05-10-2015
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!