پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
شار و شوێنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریادا چەندین شار و شوێنی کوردی هەیە، کە هەر لە ناوەکانیاندا دەر دەکەوێت کە کوردن –ماوەیەکی زۆرە حکوومەتی سوری هەوڵدەدات ئەم ناوانە لە ناوببات و ناوی عەرەبییان بەسەردا و مۆرکی کوردایەتیش بەم شارانەوە نەهێڵێ. ئەم شار و شوێنە کوردییانە بەسەر یەکەوە نین، بەڵکو چەند ناوچەیەکی عەرەب نشین لێکیان جیا دەکاتەوە، وەنەبێ ئەم ناوچانە هەر بەم شێوەیە هەڵکەوتوو بوون بە دابڕاوی، بەڵکو درێژ بۆوە و تەواوکەری هەردوو بەشە خاکی کوردستانی باکوور و باشوورن –بەتایبەتی ئەم بەشەی درێژە پێدەری ناوچەی ژەنگارە و درێژ بۆتەوە بۆ ناوخاکی سوریا و بەهەمان شێوەش خەڵکەکەی ئێزیدین-. کورد لە سوریا لە سێ ناوچەی بنچینەیی دەژین، ئەوانەش (کورد داغ) کە شارێکە و دەکەوێتە سەر گردێکی هەڵە تاوی لە باکووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب. (جەزیرە) ئەم ناوچەیەش دەکەوێتە نێوان هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و درێژ دەبێتەوە لە دەورووبەری جەرابلووس و (عین العرب) لەبەرامبەر سنووری تورکیا، سێیەمیان دەکەوێتە گەورەترین کۆمەڵگە (تجمع) لە باکووری جەزیرە لە دەورووبەری قامیشلی، ئەمەش (دەنووک)ە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر سنووری عیراقی تورکی. هەردوو ناوچەی کارگێری حەلەب (عەفرین و کۆپانی) کوردی لە تەک جەزیرەن، هەر وەکو چەندین ناوچەی کوردنشینیش لە پارێزگای (رەققە و تل ئابیچ) هەیە. لەگەل ناوچەی ئەسکەندەرۆنە و ئەنتاکیەش لە زۆرینەی ئەم ماوەیەی بۆ ئەم باسە تەرخانکراوە سەر بە سووریا بوون. پارێزگای جەزیرە: هەموو شارە کوردییەکانی سوریا –تا ئیستاش- لە ناونیشاندا حەسەکە و ئەوانی تریش، چەشنی دێیەکی گەورەیە و لە زۆرچاودێری و پێویستیدا هەژارە. هەرێمی جەزیرە کە مەڵبەندەکەی حەسەکەیە، (700) گوندی کوردی و دەوری پێنج شاری کوردی لێیە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا ئەمانەن: (دێریک، قامیشلی (گەورەترین شاری کوردییە)، ئاموودێ، دەرباسییە، سەرێکانیێ. ئەم پارێزگایە لە قەزای دێریک لە نزیک دیجلەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو ڕۆژئاوا بۆ قەزای قامیشلی دەڕوا، ئەمجا بۆ ناوچەی سەرێکانیێ –راس العین- دواتر بۆ قەزای کۆپانی –عین العرب- لە پارێزگای حەلەب دواتر بۆ (کورد داغ) لە باکووری حەلەب، ئەمجا بۆ قەزای نەهاب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ئەمجا بۆ ناوچەی (جبل الاکراد) لە قەزای (الحفە) لە لازقییە، کورد زۆرینەی دانیشتوانی جەزیرە پێکدەهێنن هەروەکو سێ یەکی داهاتی ئابووری نیشتمانی هەموو وڵات بە خۆوە دەگرێت، دانیشتوانی ئەم ناوچەیە جگە لە کشتوکاڵ ئیشی تر ناکەن، هەتا وەکو پیشەی تریش لەنێو خەڵکی ئەم ناوچەیەدا بەرێژەیەکی کەمە، ئەوەی هەشە پابەندە بە کشتوکاڵەوە. جەزیرە لە بنچینە و کۆندا هەموو زەوییە درێژ بۆوەکانی نێوان دیجلە و فوراتی دەگرتەوە، جەزیرە واتەی دوورگە دەگەینێ. چونکە کەوتۆتە نێوان دیجلە و فوراتەوە، بەڵام ئێستا و هەر لە دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتیدا لە سووریا واتەی پارێزگای حەسەکە دەگەیەنێو دەگرێتەوە. قامیشلی: شاری قامیشلی دەکەوێتە دەشتە فراوانەکانی جەزیرە، بەشی باشووری بچووک لە کوردستان بۆ باشووری نسێبین و لە دووری 2کم، زەوییەکانی درێژەی دەشتەکانی کوردستانی تورکیا و عیراقە –ناوچەی شەنگار-. ناوەکەی ناوێکی تورکییە لە (قامیش)ەوە هاتووە، گەورەترین شاری کوردی یە لە جەزیرە، شارەکە مۆرکێکی لادێیی بە سەردا زاڵە زۆربەی زۆری دانیشتوانەکەی کوردن لەگەلڕ ئەوەیش هەندێ هۆزی عەرەبی لە باشووری بیابانی (ناوچەی ڕەد) (چوونەتە ناویەوە، هەروەها هەندێ مەسیحی، هەندێ جوولەکەشیان تیادا بووە. زۆر شوێنگەی شوێنەوار و کۆنینەی تیا دۆزراوەتەوە. دێریک: شارێکە دەکەوێتە گۆشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دووری (17کم) لە بنکەی شاری جەزیرا بۆتان، هەروا ناوچەیەکە بە دەنووکی مراویش ناو دەبرێ، هۆی ناونانی بەم ناوەوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تاکە دێرێک کە لە کۆنەوە تاوەکو ئیستاش هەرماوەتەوە، چونکە (بێژەری (دێر –الکنیسە-) یە، و (یێک یاێک یا یەک) هەمان واتەی ژمارە (یەک) دەگەیەنێ لە زمانی کوردی. کورداغ: کورداغ دەڤەرێکی لەکوردستانی سووریا لە ڕووی نەخشەی دەوڵەتەکەدا دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لە دوولاوە، هەروەکو دەڤەری کۆتاییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەرامبەر بە دەڤەری ئەسکەندەرۆنە و عەینتاب لە تورکیا، ناوچەیەکی شاخاوییە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری حەلەب، وهاوسنوورە لەگەڵ پێدەشتەکانی ئەنتاکیە و ئەسکەندەرۆنە، دانیشتوانی (کوردداغ) دابەش دەبن بەسەر (360) گوندی ئاوەدان، و هەرێمی شاخاوی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدەهێنن لە ناو سووریا، ئەم قەزایە زۆرفراوانە و پڕە لە تەپۆڵکە و بێشەی چڕ و دالیای مێو و زەیتون و میوەی تر. زۆربەی دانیشتوانەکەی لە ڕەسەن کوردن، ئاوێکی زۆری تێدایە کە بە تەواوی بەشی ئاودێی کشتوکال دەکات، بنکەی ئەم قەزایە عەفرینە کە بریتییە لە شارێکی تازە دروستبووی قەشەنگ لە جێگەی کۆنە شارێکی تر دروستکراوە بە سەر تاشەبەردە لێژەکانی کەناری جۆگەی عەفرینەوە. شاری عەفرین لەناوڕاستی دەشتێکی بە پیتە کە بە دەوڵەمەندترین و بە پیتترین زەوی کشت و کاڵی دەژمێردرێت. ناوی کورداغ هەر لە سەردەمی داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانی و دواتر داگیرکاری فەڕەنسییەکان- مەبەست مانداتی فەڕەنسییە بەسەر سووریا باو و پشت پێ بەستراو بووە. سەرێ کانیێ (راس العین): شارێکە دەکەوێتە نزیک سنووری تورکیا لەگەل سووریا لە کوردستانی سووریا ناوچەیەکی دەشتایی بە پیتە درێژەی دەشتەکانی شەنگارە لە کوردستانی عیراق و نسێبین و حەڕڕان لە کوردستانی تورکیا، هەر وەکو درێژەی دەشتەکانی سەرووە –قامیشلی و دێریک- بەسەر چاوەکانی خابووردا دەڕوانێ، ڕۆڵی گرنگی لە زۆربەی سەردەم و چاخە مێژووییەکاندا هەبووە، ئەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری مێژوویی بەناوبانگی تیادایە، هەروەکو سەرچاوەی ئاوی ناوداربە شیرینی و گەرم و کانزایی و تیژرەو بەناویدا تێدەپەڕآ و ئاوی ژێر زەوی زۆری هەیە. زەوییەکەی بە زەوییەکی بە پیت و بەرەکەت و لەبار بۆ کاری کشتوکالڕ دەناسرێت، کە زۆرینەیان بەهۆی ڕووباری خابوورەوە ئاو دەدرآ. ئەم شارە لە سەردەمی میتانییەکان پێی وتراوە (سآ کانی) و لە تەوراتیشدا بە (غوزانا) ناوی هاتووە و عەرەبیش پێیان وتووە (رڕس العین) کۆپانی (عەرەب پینار-عین العرب): ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب و ڕۆژهەڵاتی ئەو پارچەیە کە ڕووباری فوراتی تێدا دەڕژێتە ناوخاکی سووریا، ناوچەکە بە گشتی کوردییە و (120) گوندی تێدایە، کە دەکەوێتەوە سەر سنووری تورکیا-سووریا- لە باکوور- و سەربە پارێزگای حەلەبیشە. حەسەکە: شارێکە دەکەوێتە بەشی خوارووی جەزیرە و پایتەختەکەشیەتی -مەڵبەندەکەیەتی-، بەشی زۆری کوردەکانی ئەم شارە ئێزیدین و لەناوچەی گۆمی خاتوون دەژین، ئەو ئیزیدییانە لە هەمان ڕەگەزی ئیزیدییەکانی چیای شەنگارن لە کوردستانی عیراق، ئەم شاره لە شێوەی گوندێکی گەورەیە، بەوە کە لەلایەنی چاودێری کردن و پەرەپێدان گرنگی پێنەدراوە، هەروەکو لە لایەنی پیشەسازی و کارگەسازیدا هەژار و گوێ پێنەدراوە ئەم شارە زۆر پڕ خێر و بەرەکەت و پیت و فەڕە لە ڕووی کشتوکاڵەوە. دەرباسیە: شار و ناوچەیەکی کوردنشینە، سەربە پارێزگای حەسەکەیە. گەڕەکی کوردان (حی الاکراد) لە دیمەشق (حی الاکراد) بەم ناوچەیە دەوترێ کە لە نێوان هەردوو دەشتی بەرزە قابۆن لە ڕۆژهەڵات و ناوچەی (راب جرش) لە ڕۆژئاوا و چیای قاسیۆن لە باکوور و پشتێنەیەک لە باغ، کە لەگەڵ ڕووباری یەزید بەرەو باشوور دەڕوات. ئەم ناوچە فراوانە لە دیمەشق دەکەوێتە دامێنی چیای قاسیۆن، دوو لە سێی بەشی کوردی پایتەختی لێدەژی، و بەشی سێهەمیش بەگەڕەکەکانی تری دیمەشق بڵاون. کوردی ئەم گەڕەکە لەتیرەی جیاجیا پێکهاتوون -وەک لەداهاتوودا باسدەکێ-، کە لەگەل دیمەشقییەکاندا زۆر تێکەڵاو بوونە تا گەیشتۆتە زمان و بەرگیشیان، بەڵام بەباشی پارێزگاری زمان و کولتووری خۆیشیان کردووە، ئەم گەڕەکە جگە لەوەی کە کوردێکی زۆری لێ دەژی هەروا گۆڕستانێکی مەزنیشی لێیە کە گۆڕی چەندین مەزن لە پیاوە هەرە مەزنەکانی کوردی تێدا نێژراوە، وەکو مەولانا خالیدی نەقشبەند و جەلادەت بەدرخان و چەندانی تری کورد. ئەم گەڕەکە لە سەردەمی ئەییووبی لە ساڵی 570ک –یا 574دا جالیەیەکی کوردی تیانیشتبوو، کە لەگەل هێزەکانی (سەڵاحەددین) و بەسەرۆکایەتی ئەویش هاتبوون و دواتر چەندین جالیاتی کوردی یەک لەدوای یەک تیا نیشتەجێ بوون. لەناوچەکانی تر: هەروەها ژمارەیەکی زۆریش کورد لە ئەسکەندەرۆنەدا هەن، لەقەزای ئەسکەندەرۆنەدا لە (جرەاللجە) دا نیشتەجێن کە دەکەوێتە پا دەشتی (عمق-قوول)، هەروەکو لە قەزای قەرەقخانیش، هەروەها حاحیلیەکە دانیشتوانەکەی بریتین لە کورد و تورکمان.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!