پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
لە هەولێر کرێی خانوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان دەڵێت بەهۆی بەردەوامیی هاتنی عەرەب بۆ شاری هەولێر، نرخی کرێی خانوو ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و بە ڕێژەی 100% زیادبووە. مەحمود ئیسماعیل، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو بەهۆی هاتنی ئاوارەی عەرەبەوە، خانوویەکی 100 مەتری دوو نهۆمی بەنموونە دێنێتەوە و دەڵێت پێشتر کرێیەکەی 250 – 300 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 600 – 700 دۆلار. کۆمەڵەکەی مەحموود لە ساڵی 2013 تەنیا 12 هەزار کرێنیشنی لەلای خۆی تۆمارکردبوو، بەڵام لە ماوەی ساڵێک و پێنج مانگی ڕابردوودا 5 هەزار کرێنشینی دیکەی بۆ زیادبووە. مەحمود ئیسماعیل دەڵێت "بەهۆی هاتنی ئاوارەی عەرەب بە لێشاو نرخی کرێی خانوو بەردەوام لە هەڵکشان دایە، بەم هۆیەشەوە گرفت کەوتووەتە نێوان کرێنشین و خاوەن خانوو، بەدەیان کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە". ئەم کۆمەڵەیە یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکی پەلەمان و ئیدارەی پارێزگاری هەولێر و لایەن پەیوەندارەکان کردووە، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و نیشتەجێبوونی ئاوارەی عەرەب لەنێو شار دابنرێ، ئەگەرنا لە داهاتوودا کێشەی کۆمەڵایەتی زۆر دەبێ. 92 هەزار خێزانی ئاوارە لە هەولێرن بەپێی ئاماری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 92 هەزار خێزانی عەرەب و مەسیحی لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، بەغدا، سەڵاحەددین و فەللوجە لە شاری هەولێر و دەوروبەری نیشتەجێن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گرانبوونی نرخی کەلوپەلی خۆراک و کرێ خانوو بەتایبەت دروستکردووە. نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆی کەناڵی (رووداو) گوتی "بەپێی مافە دەستورییەکان ئێمە ناتوانین ڕێ لەنیشتەجێبوونی ئاوارە عەرەبەکان لەشاری هەولێر بگرین، بۆیە ئەوانەی توانای بەکرێگرتنی خانوویان هەبووە لەنێو شار و شارۆچکەکان خانوویان بەکرێ گرتووە، ئەوانی دیکەش لەکەمپەکان نیشتەجێبوون کە ژمارەیان نزیکەی 7هەزار کەس دەبێ ". گوتیشی "راستە ئەوان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی کرێ خانوو داناوە، بەڵام مانای ئەوە نییە ئەوان بەشێکی گەورەی گرفتی نیشتەجێبوون بن". داتایان نییە بەپێی ئاماری پارێزگای هەولێر لە 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 265 هەزار خانوو لە شاری هەولێر دروستکراون. ملیارێک و شەش ملیۆن دۆلاریش وەک پێشینەی خانووبەرە بەخەڵک دراوە، بەڵام هێشتا نەتواندراوە کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت. بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەرۆکی لقی هەولێر کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان، لەپارێزگای هەولێر لەژمارەی کرێنشینانی هەولێر لە سەرووی 35 هەزار کرێنشینەوەیە، بەڵام پارێزگاری هەولێر ئەم ژمارەیە بە "ناڕاست" وەسف دەکات و دەڵێت "بەهۆی ئەنجامنەدانی سەرژمێری و ڕووپێویی بۆ ژمارەی کرێنشینان هیچ داتاییەکی وردمان لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی کرێنشینان نییە، ئەو ژمارانەشی لەلایەن کۆمەڵەکانی کرێنشینان دەخرێتە ڕوو ڕاست نین، بەڵام پێشبینی دەکەین 12 تاوەکو 15 هەزار کرێنشین لە هەولێر هەبن ". پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا بۆ کەمکردنەوەی گرفتی نیشتەجێبوون هەر لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 140 هەزار و 683 پارچە زەوی دابەشکردووە، شارەوانی قەزاو ناحیەکانیش 55 هەزار و 168 پارچە زەویان دابەشکردووە. هەروەها 18 هەزار پارچە زەوی لە قەزا و ناحیەکان بەکرێنیشان دراوە، عەقاراتی دەوڵەتیش 5739 پارچە زەوی دابەشکردووە کە سەرجەمیان دەکاتە 219 هەزار و 590 پارچە زەوی نیشتەجێبوون". هەر بەپێی زانیارییەکانی نەوزاد هادی، لەرێگەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون 77 هەزار و972 یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان وەرگرتووە کە بەشێکی زۆریان تەواو بوون، لەم ژمارەیەش 8 هەزار و 536 یەکەیان لەرێگەی سندوقی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت دروستکراون، 1452 شوقە دراوەتە خەڵکی کەمدەرامەت، 5000 خانووی کۆری بۆ خەڵکی کرێنشین لەژێر دروست کردن دان، ڕێگەیان بەدروستکردنی زیاتر لە30 هەزار خانوو لە گەڕەکەکانی مامزاوە، تووڕەق، سێبەردان و حەسارۆک داوە، دوای ئەوەی بەپێی ماستەر پلان کەوتنە نێو سنووری شارەوانییەکانی هەولێر. سەرەرای دابەشکردنی هەزاران پارچە زەوی و دروستکردنی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو لەسێ ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێر ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، شارەزایانی ئەم بوارەش هۆکارەکەی بۆ لێشاوی هاتنی خێزانە ئاوارە عەرەبەکان دەگەرێننەوە. سەیفەددین قادر، خاوەنی نووسینگەی سەحەر بۆ کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی خانوو لە هەولێر گوتی "بەهۆی هاتنی لێشاوی ئاوارە بۆ شاری هەولێر خواستێکی زۆر لەسەر خانووی کرێ هەیە، ڕۆژانە چەندین کەس ڕوومان تێدەکەن بۆ خانووی کرێ، دەتوانم بڵێم 90%یان عەرەبن". بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی کرێی خانوو، بەشی زۆری خاوەن خانووەکان تەنیا شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ کرێنشین دەکەن، بۆ ئەوەی هەر کاتێک کرێ زیادبوو، کرێکەیان لەسەر زیاد بکەن، یان لە خانووەکانیان دەربکەن. نووسینگەکانیش بۆ هەر گرێبەستێک 300 دۆلار لەهەردوولا وەردەگرن، بۆیە زوو زوو خاوەن خانووەکان لە بەرزبوونەوەی نرخ ئاگادار دەکەنەوە. سەیفەددین دەڵێت "پێشتر بەردەوام 10 بۆ 15 خانووی کرێم لا هەبوو، بەڵام ئێستا لەبەر ئاوارەی عەرەب خانووی کرێ بەرناکەوێت". لە دوای هەر هێرشێکی داعش بۆ سەر پارێزگا سوننەنشینەکان، لێشاوی هاتنی ئاوارەی عەرەب بۆ کوردستان زیاد دەکات. پارێزگاری هەولێر گوتی "تەنیا لەدوای گرتنی ئەنبار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر 13 هەزار و 250 کەس هاتوونەتە کوردستان". کرێی خانوو لە هەندێک گەڕەکی شاری هەولێر: - کرێی خانووی 100 -125 مەتر لە گەڕەکەکانی 94ی گوڵان، کارێزان، فەرمانبەران، 99ی زانکۆ و ڕۆشنبیری لە نێوان 500 – 600 دۆلار دایە. - کرێی خانووی 150 – 200 مەتری لەو گەڕەکانە لە نێوان 800 تاوەکو 1000 دۆلار دایە. - لە گەڕەکە ڕاقیەکان کە زۆربەی خانووەکانیان 150 – 250 مەترە، کرێی خانوو لە نێوان 1500 – 2500 دۆلار دایە. - لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون وەک ئاشتی، لاوان، هیران ستی، ئایندە و..هتد. لە نێوان 600 – 800 دۆلار دایە. زانیاری لەبارەی کرێنشینان و ئاوارەی عەرەب: - 92 هەزار خێزانی عەرەب لە پارێزگای هەولێرن - 35 هەزار کرێنشین لە شاری هەولێر هەن - 90%ی ئەوانەی بەدوای خانووی کرێدا دەگەڕێن عەرەبن - لە 10 ساڵی ڕابردوودا 256 هەزار خانوو لە هەولێر دروستکراون - مۆڵەت بە دروستکردنی 78 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە - 25-05-2015
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!