پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
سەڵاحەدین دەمیرتاش
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەڕڵەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی #07-06-2015# و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014، لە #10-04-1973# لە شارۆچکەی پالوی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە خێزانێکی زازا لەدایک بووە. لە 23یەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی ئامەد و لە 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی #جۆلەمێرگ# وەک پەڕڵەمانتار هەڵبژێردرا. دەمیرتاش لە ساڵی 2002دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی دەلال و دلدا و لە #ئامەد#ی باکووری کوردستان دەژین.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85371/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەمیرتاش و خێزانەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەمیرتاش و خێزانەکەی=KTML_ImageCaption_End= هاوسەرەکەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلەی لە ئامەد تەواوکردووە. دەمیرتاش لەبارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە دەڵێت: هاوسەرەکەم، کاتێک هاوڕێ و دەزگیرانم بوو، زۆر نازی بۆ دەکردم. زۆرم خۆشدەوێت و بەخۆشەویستی هاوسەرگیرییمان کرد. دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەک خۆی دەیگێڕێتەوە بێ ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانە فێری نووسین و خوێندنەوە بووە. لەبەر ئەوەی دایک و باوکی ئازاری زۆریان چەشتووە، سەرەڕای هەژارییان تەواوی منداڵەکانیان ناردووەتە بەر خوێندن. خوشک و براکانی دەمیرتاش بوون بە ئەندازیار پارێزەر و مامۆستا. دەمیرتاش بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە. لەبەر ئەوەی ناچار نەبووە ئامادەی وانەکان بێت تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان چووەتە ئەنقەرە و کاتەکانی تر لە ئامەد لە دوکانەکەی باوکیدا کاری کردووە. خۆی ئەمڕۆژانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: باوکم دوکانی دامەزراندنی تۆڕی ئاوی هەبوو، منیش کارم لەگەڵی دەکرد، دەچووم بۆ هەر ماڵێک دەموت لە ئەنقەرە بەشی یاسا دەخوێنم، تووشی سەرسووڕمان دەبوون. دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە. ژیانی منداڵی و کوردایەتی دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کوردی- زازاکی لەنێوان خۆیاندا دواون، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیانویستووە منداڵەکانیان دووچاری گرفت ببن، فێری زازاکییان نەکردوون و لەگەڵ ئەواندا بە تورکی قسەیان کردووە. بەو هۆیەوە دەمیرتاش لە منداڵیدا فێری کوردیی نەبووە و لە قۆناغی ئامادەیی بۆی ڕوون دەبێتەوە کە کوردە. لە ئامادەیی کاتێک لە کاتی یەکێک لە وانەکاندا دەنگی قەرەباڵغییەک دەبیستێت، لە مامۆستا دەپرسێت ئەوە چییە؟ مامۆستاکەش ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بۆ قوتابییەکانی باس دەکات کە ئەم خۆپیشاندانە لە دژی کیمیابارانەکەی #هەڵەبجە# ڕێکخراوە و باسی ژیانی کوردانیان بۆ دەکات. ئەو کاتە دەمیرتاش دەزانێت کە ئەویش کوردە. وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، دەمیرتاش، بەدزی دایک و باوکییەوە گوێی لە مۆسیقا و گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام لە ئامادەییدا بەشداری لە چالاکی سیاسیدا نەکردووە. دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە و بەر لەوەی بچێتە ناو ژیانی سیاسییەوە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە. سەرەتای کاری سیاسی دەمیرتاش بە بوون بە ئەندامی لقی ئامەدی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەستی پێ کرد. دوای ئەوەی #عوسمان بایدەمیر#، سەرۆکی ئەو کاتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئامەد بە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، دەمیرتاش بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە. لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە ڕێکخراوەکە دەمیرتاش کاری لەسەر دۆسیەی تاوانە بکەر نادیارەکان (فاعل مجهول) کردووە. دەمیرتاش لە 2007ەوە دوای دامەزراندنی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات (دەتەپە) بەشێوەیەکی چالاکتر درێژەی بە ژیانی سیاسیدا. لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا لە ڕێگەی دەتەپەوە خۆی بۆ پەڕڵەمانی تورکیا کاندید کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کرا بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەڕڵەمان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85371/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆشەویستیی دەمیرتاش=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆشەویستیی دەمیرتاش=KTML_ImageCaption_End= دوای بڕیاری دادگا بۆ داخستنی دەتەپە، لە 2010 و لە کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراتیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ گوڵتان کشاناکدا بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردران. لە هەڵبژاردنی 2011شدا دووبارە سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندید کرایەوە و بە ئەندامی 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە. لە ماوەی قۆناغی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕاگەیاندنی ئاگر بەست لەنێوان #پەکەکە# و سوپای تورکیا، دەمیرتاش بەردەوام بوو لەسەر بەڕێوەبردنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی. دوای گۆڕانکاری لەناو و شێوازی کارکردنی بەدەپە و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، لە کۆنگرەیەکی نائاساییدا هاوشانی فیگەن یوکسەکداغ بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا. لە 30ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە مەراسیمێکدا کاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلانەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا و لە وتارێکیدا کە لەو مەراسیمەدا پێشکەشی کرد وتی: دەمانەوێت لەمەودوا وڵاتێک ببینین کە سەرۆکەکەی بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن گەلەوە دەستنیشانکرابێت. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی تواناکانی دەوڵەت بخەینە خزمەتی گەلەوە. لە و هەڵبژاردنەدا دەمیرتاش ڕێژەیەکی باش دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی لە ڕکبارەکەی کە #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# بوو نزیک ببێتەوە. هەروەها دەمیرتاش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنیا کاندیدی کوردەکان نییە، بەڵکوو کاندیدی تەواوی تورکیایە. لە ئێستاشدا، دەمیرتاش کە جارێکی تر کاندیدە بۆ پەڕڵەمان و هەوڵی بەدەستهێنانی زیاد لە سەدا 10ی دەنگەکان دەدەن، دەڵێت: من بە تەنیا کاندیدی کوردەکان نیم، بەڵکوو کاندیدی خەڵکی تورکی ستەملێکراویشم، من نوێنەری شیعە، سوننە، چەرکەز و ئەرمەنەکانم. کاندیدی جوتیار و خەڵکی شار و گوندەکانم. خۆم بەکاندیدی هەموو ئەو کەسانە دەزانم کە دەڵێن لەم نیشتمانەدا ئاسوودە نین، ڕازی نین لە دادپەروەریی ئەم دەسەڵاتە. دڵنیابن لە هەموو شوێنێکی تورکیا، لە دەریای ڕەش و لە تراکیاوە تا ناوچەکانی ئیجە، تا دەریای سپی، ئەنادۆڵی ناوین لە هەر شوێنێکی خۆرهەڵات بەرگریمان لە زۆرلێکراوان کردووە. $سەرچاوەکان:$ • چاوپێکەوتنی دەمیرتاش لە خەبەر تورک، ڕادیکاڵ ئای ئێم سی تیڤی 2013 • بایۆگرافی دەمیرتاش لە پەڕڵەمانی تورکیا تێبینی: باوکی ناوی تاهیر و دایکیشی ناوی سادییە. کاتێک سەڵاحەدین دەمیرتاش منداڵ دەبێت بنەماڵەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئامەد. دەمیرتاش شەش خوشک و برای هەیە. لە ئێستادا نوورەدینی برای گەریلایە. نوورەدینی برای سەڵاحەدین بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستنەکانی پەکەکە لە زانکۆی مۆغلا لە ساڵی 1991 دەستگیرکرا و ماوەی 13 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و لە دوای تەواوبوونی وادەی زیندانییەکەی لە ساڵی 2004 ئازاد کرا. نوورەدینی برای دەمیرتاش لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 لە زیندان ئازاد دەکرێت لەگەڵ حزبە کوردییەکانی باکووردا دەست بەکاری سیاسی دەکاتەوە. لە ساڵی 2007 دەبێت بە سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) و بەهۆی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییەوە، کە کردبوویە ئامانجی سیاسیی حزبەکەی جارێکیتر دەستگیرکرا. لە دەرفەتێکدا لە دەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵدێت و ئێستا گەریلایە.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!