پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پارێزگای هەڵەبجە دەیان گیروگازی لە پەرلەمانی عیراقدا بۆ قوتدەکرێتەوە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
نەورۆزی ئەمساڵ، گەرچی لە هەلومەرجی هێرشی تیرۆریستان و، ئاستەنگی ئابوری هەرێم دەگێڕین، بەڵام سەرەنجامی تێکۆشانی یەکێتی و لایەنەکانی ترو خەباتی مەدەنی خەڵکی هەڵەبجە، حکومەتی هەرێم وەڵامی بارودۆخە دژوارەکەی ناوچەکەو عیراقی، بە سوربون لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان و خەڵکی دایەوەو هەڵەبجەی، وەکو چوارەمین پارێزگای کوردستان، کردە تاجەگوڵینەی نەتەوایەتی سەر ئارامگای شەهیدانو تێکڕای قوربانیانی دەڤەرەکە. گەلی کۆڵنەدەری کوردستان! بەدرێژایی مێژووی کۆن و نوێ، لەبەر عیشقی ئازادی و ڕزگاری، هەرگیز نەتەوەی کورد نەیهێشتووە مەشخەڵی جەژنی نەتەوایەتی نەورۆز، لە دەرون و دەستی وەچە جوامێرەکانی بکوژێنرێتەوە. ئەم مەشخەڵە، هەمیشە ڕوناکیی بەرەنگاری بەخشیوەتە خەباتی ڕزگاری. نەتەوەی کورد، نەک هەر گیانی بەرەنگاری، بەردەوام پاراستوەو پەرەپێداوە، بەڵکو لەوپەڕی ڕۆژگارە نەهامەتیەکانیشدا، ژیلەمۆی ناوبەناو تاوسەندوی خەباتی ئازادیخوازانەی دەروبەریش بووە، داگیرکەرەکانیش، بۆئەوەی دەسەڵاتی ستەمکارانەیان بپارێزن و بسەپێنن، بەشێک لە ستراتیژیان پەلاماردانی کوردستان بووە، هەربۆیە، لەسەدەکانی ناوەڕاستەوە، کەوتونەتە وێزەی میرنشینەکانی کوردستان و خاپوریان کردون. تاوانیان گەیاندە جەنگی چاڵدێران و ڕێکەوتنی عوسمانی و سەفەوی، هەروەها ڕێککەوتنەکانی ئەرزڕوم و هەردوو ڕێککەوتنامەی زەهاویش، دژی سەردارە سەروەریخوازەکانی کورد. لەدوای جەنگی یەکەمی جیهان و ڕێککەوتنامەی سایکس پیکۆ، پەیمانی سنتۆ، ئاخریشیان ڕێکەوتنامەی جەزائیر، بەڵگەی درێژەی داگیرکەرانی کوردستانن بەرامبەر نەتەوەی کورد. لەبەرامبەردا کورد، نەک وەڵامی ڕقی بە ڕقی پێچەوانەوە نەداوەتەوە، بەڵکو بە سیاسەتی ئاشتیو خەباتی بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان وەڵامی داوەتەوە. گەرچی ئاشتیخوازی کورد، بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی، لەلایەن هێزە باڵادەستەکانی نەتەوە سەردەستەکانەوە، هەتا داگیرکردنی کوێتو کۆتایی جەنگی سارد، نەک پێینەزانراوە، بەڵکو ناسیۆنالیستە گۆشەگیرو سەلەفیەکان، وەکو تەواوکەری سیاسەتی داگیرکەران، شۆڤیەنیەتیان کردۆتە بەشێکی باوەڕی ڕای گشتی، کە ئاسەوارەکەی هەتائێستاش لە میدیای عەرەبی و فارسی و تورکیدا، ماوە. مەشخەلڕ بەدەستانی نەورۆز ! گەلەکەمان گەلێکی لەخۆبوردووە، بۆیە، لەشۆڕشدا دیل ڕێزی لێگیراوەو لەراپەڕینیشدا، دیل، خزمەت کران. ئەمە جگەلەوەی تەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عیراق، بەسەر بەردەبازی پێشمەرگەو ئەزمونی حوکمڕانی کوردستانەوە، پەڕینەوە بۆ بەغدادو لەعێراقی نوێشدا، پاڵپشتی هێزەکانی کوردستان، کاریگەر بوو، هێزەکان شوێنی شیاوی حوکمڕانییان دەستکەوت. چەندین جار لەجەنگی ئەهلی، بەهۆی سیاسەتی دووربینانەی سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە، لەسەروی هەموشیانەوە، سەرۆک مام جەلال، عیراق دەرباز دەکرا. بەداخەوە، لەعیراقدا، نە دەرس لە مێژووی خوێناوی کۆن، وەکو پێویست وەرگیراوە، نە خزمەتە بەردەوامەکانی مێژووی نوێی کورد، لەبەرچاوگیراوە. لەکاتێکدا ئەم ڕاستییە تاڵانە بیردەخەینەوە، بێگومان، هەڵوێستی هێزە چەپ و هەتاڕادەیەکیش دیموکراتخوازانی عیراق و ناوچەکە لەچلەکانەوە، لەپشتیوانیکردنی کوردستان. هەروەها، هەڵوێستی خوالێخۆشبوو سەماحەتی (سەید موحسین حەکیم) وەکو نەخشی مێژوو، کە تەحریمی شەڕی لەکوردستاندا لەشۆڕشی ئەیلولدا کرد، قەت فەرامۆش ناکەین. کە هەتا ئێستاش لەناو شیعەدا کاریگەری هەیە. ئەم هەڵوێستانە لەویژدانی گەلەکەماندا چەسپیون، بەڵام مەترسیمان لەوڵاتانی ناوچەکەداو لە بەشەکانی کوردستاندا، نەبونی دیموکراسیو چارەسەرنەکردنی کێشە لەمێژینەکانە، کە سەرەنجامی ئەو بارودۆخە لەمێژینەیەشە، ناوچەکە کەوتەوە ناو گێژاوی جۆراوجۆرەوە، بێئەوەی هەتائێستاش، ئاسۆیەکی ساماڵ لە بەدیهێنانی دیموکراسی دەرکەوتبێ. نزیکترین نمونەش ڕابونی ڕۆژئاوای کوردستانو دەسەڵاتی خۆبەرێوەبردنیانە، کە لەبری پشتیوانیکردنیان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە، کە خۆیان دوچاری شەڕی ئەهلی بون، دوژمنایەتی دەکرێن. تەنانەت لەعیراقیشدا، سەرەڕای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام و سەلماندنی دەستوری گەلپەسەندیش. بەردەوام کێشەی چارەسەرنەکراو، لەسەر کێشەی تازەسەرهەڵداو، کەڵەکە دەکرێن و دۆخەکە خزێندراوەتە ئەگەری دۆخێکی مەترسیدارتر! هاووڵاتی ئازیز ! یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاپەڕاندنی ئەرکە بنچینەییەکانی دیموکراسی، لەناو پرۆسەیەکی مێژووییدا دەبینێ. ئەم ئەرکانەش، بەئارەزوی هیچ کەسێکو لایەک دەسکەنە ناکرێ. پابەندبون بەدەستورو سیاسەتی بەدیهێنانی ئەرک بەئەرکی ئەرکەکانی دیموکراسیو سازانی نیشتمانی، دەبوایە بەکردەوە ڕەنگی ڕاستەقینەی بدایەتەوە. کەچی بەپێچەوانەوە، چارەسەرنەکردنی کێشەکان، لە مەترسییە ترسناکەکانی دۆخی ئێستان. ئۆباڵی ئەم دۆخەش، جگە لە حکومەتی عیراق، دەکەوێتە ئەستۆی هەندێک لە هێزە سیاسیەکانی بەناو بەرهەڵستکاریش، کە بەهەڵوێستی هەڵەو سیاسەتی کاردانەوەو ڕقەبەرایەتی، دۆخەکەیان لەگرێژنە دەرکردووە! لەکوردستانیشدا، گەلەکەمان، نیگەرانی بەرامبەر حکومەتەکانی عێراقو زۆربەی ئۆپۆزسیۆنیش هەبووەو هەیە. سەبارەت بەوەی: - هەشت سالڕ بەسەر پەسەندکردنی دەستورو جێگیرکردنی مادەی (140) تێدەپەڕێ، کەچی کابینە پێکهێنراوەکان لەو ساڵانەدا، هەنگاوی بنەڕەتیان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی مادەی (140) نەناوە. - زۆربەی ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتی ئەوانەی لەناو (العراقیە)دا کۆبونەتەوە، هاوشانی ڕەوت و هێزی مەزهەبی تریش، نەک پشتیوانی کورد بۆ گێڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی هەرێم ناکەن، بەڵکو لەناو ئەماندا، سیاسەتی شۆڤێنی مەترسیدارتر سەبارەت بە کەرکووکو خانەقینو ژەنگار، پەیڕەودەکرێ. - پرسی نەوت، ساڵەهایە بە چارەسەرنەکراوی هێڵراوەتەوە، بەڵکو کێشەی بودجەو موچەو مافە مەدەنیەکانی کوردستانیشی خرایەسەر! - چارەسەرنەکردنی ئەو کێشانە، کەلێنی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانی لەعێراقو لەنێوان بەغدادو هەرێمدا، فراوانتر کردووە، ئەمەش، مەترسییە گەورەکانی ناوچەکەشی، پەلکێش کردە ناوەڕاست و خوارووی عێراق. ناوبەناو تیرۆریستەکان کنەی ئەنجامدانی تاوان لەکوردستانیشدا دەکەن. - بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، کە هەموو لایەک فرمێسکی بۆ دەڕێژن، مەخابن، دوای ئەوەی حکومەتی عیراق پەسەندی کرد، دەیان گیروگازی لەپەرلەمانی عیراقدا، بۆ قوتدەکەنەوە. - ئەو بارودۆخەی عێراقو چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدادو هەرێم، ئێمە بەقوڵی دەترسێنێ، بەتایبەتی لە نەبونی سیاسەتی لێبڕاوی چارەسەرکردنی کێشەکانو هێرشی تیرۆریستەکانو لێکترازانی هێزە سیاسیەکان لەناو خۆیاندا، کاریگەری نالەباری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنیش دەبێ و هێزەکانی دەسەڵات و دژە دەسەڵات، دەخاتە ناو ململانێی ناتەندروستی هەڵبژاردنەوە! گەلی کوردستان ! خەڵکی هەڵەبجە ! مەکتەبی سیاسی یەکێتیەکەتان، لەکاتێکدا جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو هاتنەوەی بەهار لێدەکات، لەناخەوە، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە سەراپا دانیشتوانی هەڵەبجەو ناوچەکەو نەتەوەکەشمان، بەبۆنەی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەکات. دڵنیاشین، لەمەودوا، پەرلەمانی کوردستانو حکومەتی هەرێم، توانایان دەخەنەکار، هەتا پێویستیەکانی پارێزگایەکی نوێ، لە هەڵەبجەی نوێخوازدا، لە ژێرخان و سەرخانی پارێزگاکەدا، بێننەی. هەر ئەمەش ببێتە سەرەتای سیاسەتی شێلگیرتر بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجەو تەواوی ناوچە کیمیابارانکراوەکان و ئەنفالکراوانیش. یەکێتی، وەکو هەمیشە، دوپاتیدەکاتەوە، ئەرکی سەرشانی لە کابینەی هەشتەمو لەناو پەرلەماندا، بۆ بەدیهێنانی پارێزگایەکی هاوچەرخ، بەدیدێنێ. لەسەر ئاستی عێراقیشدا، یەکێتیەکان، دەبنە جەنگاوەری یاساییو ئیداریو ئاوەدانی.. دڵنیاشین، ئیرادەی گەلەکەمانو خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدگای کوردستان، بەسەر کێشەکاندا، سەردەکەون. دیسان پیرۆزبێ دوو جەژنەی کوردستان، نەورۆزی دێرینەو هەڵەبجەی پارێزگای بەرەو مۆدێرنە. هەر سەرکەوتوو بێ.. ئیرادەی دیموکراسی و دادپەروەری. مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 20-3-2014
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.063 چرکە!