پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پانۆرامای ڕوداوەکانی 17ی شوباتی 2012
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
سەرەتا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسوک گروپێک بەناوی 17ی شوباتەوە پەیجێکیان کردەوەو دروشمی سەرەکییان "بەڵێ بۆ خۆپیشاندانی جەماوەری، نا بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایی"بو، لەم پەیجەوە هەڵمەتێکی فراوان بەرێوەدەچو بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان، پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕوداوەکەی بەردەم لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 17ی شوباتی 2011دا. وەک هەوڵێک بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی هەر خۆپیشاندانێک لەشاری سلێمانیو بەدیاریکراویش لەبەردەرکی سەرای سلێمانی، لە 15-02-2012وە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ خرانە ئینزارو حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لە 16-02-2012وەو تا چەند ڕۆژێک دوای 17ی شوبات، هێزێکی سەربازیو ئەمنی گەورە، بەشێوەیەکی نهێنی لەنزیک بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی جێگیرکران. لەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیەکان، چەند ڕۆژێک پێش 17ی شوبات هێزە ئەمنیەکان لەسەرانسەری شاروشارۆچکەکانی کوردستاندا خرانە ئامادەباشییەوەو بەسەر چەند شوێنێکدا بڵاوکرانەوەو شەوی 16 لەسەر 17ی شوبات، ئەو هێزانانە تەواوی بەردەرکی سەراو شەقامەکانی دەوروبەریان تەنی. لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر لە17ی شواتی 2012، چەندین هێزی ئەمنی جۆراوجۆرو هێزی چالاکییە مەدەنییەکان سەرەتای شەقامی مەولەویان تەنیو بەکۆڵانەکانی دەوروبەری مەولەوی بڵاوبونەوە. بەهۆی ئەو بارە نائاساییەی لەسلێمانی ۆاگەیەندرابو هەر کەسێک لەبەردەرکی سەرا وەک ڕۆژنامەنوس خۆی دەربخستایەو بەمەبەستی ڕوماڵو وێنەگرتن سەردانی ئەو ناوچانەی بکردایە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پاش لێدانو سوکایەتی پێکردن، دەستگیردەکرا. لەپێشنیوەرۆی ئەو ڕۆژەدا هێزە ئەمنییەکان ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانیان بەناوی (هێنرێک ئاهرێنز) دەستبەسەرکرد، بەهۆی ئەوەی ویستبوی وێنەی بەردەرکی سەرای سلێمانی بگرێت. کەمێک دواتر ڕۆژنامەنوسو ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان، ڕەحمان غەریب، لەبەردەرکی سەرا پاش لێدانی دەستگیرکرا. پێش نیوەرۆی ئەو ڕۆژە گەنجانو دانیشتوانی ناڕازی سلێمانی گروپ گروپ لەنزیک سەرای سلێمانیو شەقامەکانی دەوروبەری لەهەوڵی کۆبونەوەو دەستپێکردنەوەی خۆپیشانداندا بون، بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش دەکرا سەریانو بڵاوەیان پێدەکرا. هەمان ڕۆژو لەناو بازاڕی قەزای کەلار هێزێکی چەکداری زۆر لەناوبازاڕی قەزاکەدا بڵاوکرانەوە، بەمەبەستی سەرکوتکردنی هەر جوڵەیەکی جەماوەری خەڵکانی ناڕازیی. نیوەرۆی 17ی شوبات، لەبەردەرکی سەرای سلێمانی، سێ فۆتۆگرافەر بەناوەکانی کامەران نەجم، پژار محەمەدو سەبستیان مایۆر کە ئەمەی سێیەمیان فۆتۆگرافەرێکی ئەمەریکی بو، دەستگیرکران. لەپاڵ هێزە ئەمنییەکانی پۆلیسو ئاسایش، دەیان چەکداری بێ ناسنامە بەجلی کوردییەوەو بەدارو چەکی جۆراوجۆرەوە، لەبەردەرکی سەرای سلێمانی ڕێگرییان لەهاتوچۆی هاوڵاتیان دەکردو ئیهانەی ئەو گەنجانەیان دەکرد کە بەبەردەمیاندا تێدەپەرین. هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر مامۆستایەکی ئامادەیی بەناوی مامۆستا ڕزگار لەردەرکی سەراو پاش لێدانێکی زۆر دەستگیرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار برا. بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد کە ئەو ئاگای لەو هێزە سەربازییانە نییە کە بەجلی مەدەنییەوە لەناو شاری سلێمانیدا بڵاوبونەتەوە. بەشێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچە جێناکۆکەکانی پارێزگای دیالە گوێزرانەوە بۆ قەزای کەلار بەمەبەستی "سەرکوتکردنی" دانیشتوانی ئەو قەزایەو لەبارەگایەکی یەکێتی ئەو هێزانە جێگیرکران. هێزەکانی ئاسایش لەدەوروبەری ژمارەیەک لەمزگەوتەکانی شاری سلێمانی جێگیرکران بەمەبەستی ڕوبەروبونەوەی هەر کۆبونەوەیەکی هاوڵاتیان کە سەر بکێشێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان. نیوەرۆی 17ی شوبات لەبەردەرکی سەرای سلێمانی هێزە ئەمنییەکان پەلاماری پارێزەر، هیلال ئیبراهیم-یانداو دوای لێدانێکی زۆر دەستگیریانکردو بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچیانکرد. بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەشیچوەی ناراستەوخۆ لەلایەن بەرپەرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانییەوە هەڕەشەی لێکراوه، لەئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەهەڵەبجە. سەرجەم خاڵە پشکنینەکانی یەکێتی لەچواردەوری شاری سلێمانی توندوتۆڵکرانو ڕێگری لەو گەنجانە دەکرا کە بەنیازبون بێنە ناو سلێمانییەوە، بەتایبەت ئەوانەی گومانیان لێدەکرا بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ سلێمانی دەهاتن. لەبەیاننامەیەکدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان، ئیدانەی دەستدرێژیو دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسو ڕێکخەری سەنتەرەکە، ڕەحمان غەریبی کرد کە لەلایەن پۆلیسو هێزەکانی ئاسایشەوە لەبەردەرکی سەرای سلێمانی دەستگیرکرا. پاشنیوەرۆی ئەو ڕۆژە ئاوێنەنیوز ئاشکرایکرد کە ئەو کەسانەی لەبەردەرکی سەرای سلێمانی دەستگیر دەکران، دوای لێدانو ئیهانەکردنێکی زۆر، بەپاسی تایبەت ڕەوانەی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بەیەکێتی دەکران. لەبەیاننامەیەکدا وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، "پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵکردن نییەو بەتوندی ئیدانەی دەکەین"، هاوکات گۆڕان ئۆباڵی پەرەسەندنەکانی 17ی شوباتی 2012ی خستە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی سلێمانییەوە. سەرلەئێوارەی هەمان ڕۆژ دەدان کەس لەدانیشتوانی قەزای هەڵەبجە لەچواڕڕیانی قەزاکە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو دواتر هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن. سەرلەئێوارەی 17ی شوباتی 2012 هێزێکی دەمامکداری تایبەت هێرشیانکردە سەر ژمارەیەک گەنجو پاش لێدانو سوکایەتی پێکردن، سەرجەمیان بەرەو شوێنێی نادیار بران. وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، "پێویستبو دەسەڵات لەیادی 17ی شوباتدا بەدەم داخوازیی جەماوەرو کەسوکاری شەهیدانو 17خاڵەکەی پەرلەمانی کوردستانو بڕیارەکانی سەرۆکی هەریمەوە بهاتایە، نەک بەم شێوازە ناشارستانیە ڕەفتاری بکردایە". دوای ئازادکردنی لەدرەنگانێکی ئەو ڕۆژەدا، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئەوەی خستەرو کە پێش دەستگیرکردنی بەشێوەی گەلەکۆمەکیو بەدارو سۆندە لێیدراوە، ڕەحمان غەریب داواشی لەحکومەتو سەرۆکایەتی هەرێم کرد،" چاوبخشێننەوە بەپەروەردەو هەڵسوکەوتی هێزانە ئەمنییەکاندا". پاش ئەوەی لەساڵیادی 17ی شوباتدا هێزە ئەمنییەکان دەیان کەسیان دەستگیرکردو بەرەو زیندانە نارەسمییەکان دەیانبردن، قایمقامی پێشوی قەزای مەرکەزی سلێمانیو سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەو کاتی سلێمانی، زانا حەمەساڵح، وتی، "زانیاریمان لەلا نییەو ئەو کەسانە لای فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەن". ئێوارەی ئەو ڕۆژە پەیامنێرو وێنەگرێکی کەناڵی (nrt)، لەکاتی بەدواداچونی بۆ گواستنەوەی ڕەوشی ناو بازاری سلێمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، پێشتریش تیمێکی دیکەی ئەو کەناڵە لە بەردەرکی سەرا دەستگیرکرابون. کە پێکهاتبون لەپەیامنێری کەناڵەکە ناوی کاروان ڕەحمانو وێنەگرێک. رۆژی دواترو لە 18-02-2012دا لەبەیاننامەیەکدا لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنووسیو مافی ڕۆژنامەنوسانی سەر بەسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، ئیدانەی هێرشو پەلاماردانی سەر ڕۆژنامەنوسانی کرد لەساڵیادی 17ی شوباتدا.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!