پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
خوێندنی لیبراڵ
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
رۆژنامەیەکی ئەهلی خوێندکاری و گەنجا بوو، لە مانگی دەی 2002 یەکەمین ژمارەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە، کە کۆمەڵێک لەخوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین بەڕێوەیان دەبرد. لەدوای ڕۆژنامەی هاوڵاتی، دووەمین ڕۆژنامەی ئەهلی کوردستانییە، سەرەتا دوو هەفتە جارێک دەرچووە بە هەشت لاپەڕە، پاشان بووە بە دوانزە لاپەڕەو دواتریش بووە بە 16 لاپەڕە، لەساڵی 2007یشدا بوو بەهەفتانە، بەڵام پاش دەرچوونی چەند ژمارەیەکی کەم بەهەفتانە بەهۆی گیروگرفتی مادییەوە ڕاگیرا. رۆژنامەکە کۆمەڵێک خوێندکاری ڕۆژنامەنووس خۆبەخشانە کاریان تێدا دەکرد، پشتی بەفرۆش دەبەست، کە لە هەردوو زانکۆی سلێمانی سەڵاحەدین و پەیمانگاو ئامادەییەکانی کەلار، ئامادەییەکانی دەربەندیخان و هەڵەبجە بەشێوەیەکی زۆرباش دەفرۆشدا، ئەوە جگە لەوەی لەزۆربەی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی دەفرۆشرا. هاوکارییەکانی چاپخانەی ڕەنج هۆکارێک بوون بۆ مانەوەو دانەخرانی ڕۆژنامە، کەبەدرێژای ئەو پێنج ساڵە بەردەوام پشتگیرو هاوکارێکی گرنگی ڕۆژنامەکە بووە، هەروەها پاشان بەهۆی فەندەکانی ڕێکخراوی فریاگوزاری میللی نەرویجیەوە () کۆمەک دەکرا. یەکەمین سەرنووسەری سەرهەنگ حەمە عەلی بووەو شاباز جەمال بەڕێوەبەری نوسین بووە، خاوەن ئیمتیازەکانی، ئالان عەتوف یەک ژمارە، ئارام شێخ محەمەد چەند ژمارەیەک، شاسوار عەبدول واحید و پاشان کاروان مەهدی. بەڵام لەکۆتایی ساڵی 2004 ەوە تا ساڵێ 2007 ستافێکی تر بەڕێوەیان بردووە، شاسوار عەبدولواحید خاوەن ئیمتیاز، ئەیوب کەریم سەرنووسەر، کاروان مەهدی جێگری سەرنووسەر وریا حەمە تاهیر بەڕێوەبەری نووسین، ساڵح قادرو شۆڕش خالید دەستەی نووسەران، کە دواتر کاروان مەهدی بوو بەخاوەنی ئیمتیاز، وریا حەمەتاهیر بوو بەجێگری سەرنووسەر، شۆڕش خالید بوو بە بەڕێوەبەری نووسین. رۆژنامەکە لە مانگی دوانزەی 2007 بەهۆی گیروگرفتی مادییەوە ڕاگیرا، هەرچەند ستافەکە توانیبوویان ڕۆژنامەکە فراوان بکەن بۆ دەزگایەکی ڕۆژنامەوانی و چاپ خوێندکاری و گەنجانە، بە ناوی دەزگای گەنجان کە ماڵپەڕی گەنجان تایبەت بوو بەهەواڵی ڕۆژانە، بەشی کتێب کەتوانی یەک یەک کتێب چاپ بکات. بەشی پاشکۆو پۆستەر کە چەند پاشکۆیەکی ڕۆژنامەوانی چاپکرد، لەرۆژی جیهانی لاوانیش لەساڵێ 2007 بە پۆستەر یادەکەی کردووە. بەشی سیمینارو ۆرک شۆپیش توانی چەنک کۆڕێک لە سلێمانی و هەولێرو سازبدات. ئەمەش ستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵە کە ئەوکات ئامادەکرابوو بەهیوای ڕێکوپێک بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەکە. ستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ 1. پێناسە: خوێندنی لیبراڵ ڕۆژنامەیەکی ئەهلییە کۆمەڵێک قوتابی وگەنجی سەربەخۆ لەسەرتاسەری کوردستاندا دەریدەکەن. خوێندنی لیبراڵ گرنگی دەدات بەسیستمی پەروەردەو فێرکردن وناوەندەکانی خوێندن و کێشەو گرفتەکانی گەنج وتواناو بوونی خوێندکارو گەنج لە کۆمەڵگەدا. 2. دروسبوون وگرنگی خوێندنی لیبراڵ: بوونی بۆشاییەک لەکۆمەڵگەدا لەگرنگی نەدان بەتوێژی قوتابی /خوێندکار و گەنج/لاو وەک توێژێکی گرنگ وکاریگەرو ئەکتیڤ لەکۆمەڵگەدا، قسەنەکردن لەکێشەو گرفتەکانیان و ڕۆشنایی نەخستنەسەریان، لاوازی لەبوونی کەناڵێکی ئازادو سەربەخۆی تایبەت بۆ دەربڕینی گرفت و واقعی قوتابی وگەنج و سانسۆر خستنەسەر بڵاوکردنەوەی بیروبۆچونەکانیان بەشێوەیەکی ئازادانەو سەربەخۆو ڕەخنەگرانە لەئۆرگانە تایبەت بەگەنجان وخوێندکارییانەی کەهەبوون سەرەتایەکە بۆ دروستبوونی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ. بۆ دەربڕینی بیروڕای خوێندکارو گەنج لەسەر سیستمی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گەنج، ئاکتیڤ بوون و بەشداریکردنی ئەم توێژە لە ڕووداوو گۆرانکارییەکانی کۆمەڵگەدا خوێندنی لیبراڵ لەرووی بواری ڕاگەیاندنەوە وەک ئامرازێکی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە هاتەبوون. 3. ئامنجەکانی خوێندنی لیبراڵ: 1. ڕۆشنایی خستنەسەر واقیع و کێشەو گرفتەکانی دام ودەزگاکانی پەروەردەو توێژی خوێندکارو گەنج لەکۆمەڵگەدا. 2. کارکردن بۆ دروستکردن وبەهێزکردنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ بۆ توێژی خوێندکارو گەنج وە دروستکردنی گوتارێکی ڕەخنەگرانە لەناو توێژی خوێندکارو گەنجدا. 3. دروستکردنی کەناڵێک و زەمینەسازکردن بۆ دروستکردنی گفتوگۆو دایەلۆگ لەنێوان خوێندکاران و گەنجاندا لەسەر کێشەکانی پەیوەند بەخۆیان ومەسەلە گرنگەکانی کۆمەڵگا.دروستکردنی گفتوگۆ لەنێوان گەنجان و خوێندکاران لەلایەک وبەپرسان لەلایەکی ترەوە. 4. وشیارکردنەوەی توێژی خوێندکارو گەنج. 5. کارکردن بۆکرانەوەی خوێندکارو گەنج بەرووی کلتوری پێشکەوتوو مۆدێرن، ڕزگاربوون لەدابونەریتی چەقبەستووی کۆمەڵگا. 6. ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لەکێشەو گرفتەکانی گەنج و دەزگا پەروەردەییەکان. 7.برەودان بەمیدیای ئازاد وەک پێکهاتەیەکی کۆمەڵگای مەدەنی لەکۆمەڵگادا بەگشتی و توێژی خوێندکارو گەنج بەتایبەتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە. 4. چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەوئامانجانە: 1. دەرکردنی ڕۆژنامەکە. 2. لەرووداوو گۆڕانکارییەکانی تایبەت بەگەنج وخوێنکاردا خوێندنی لیبراڵ پاشکۆی تایبەت دەردەکات. 3. لەرووداوو گۆڕانکاری وکێشەو گرفتەکانی گەنج وخوێندکارو ناوەندەکانی خوێندندا خوێندنی لیبراڵ ڕاپرسی ئەنجامدەدات. 4. سازکردن و ئەنجامدانی بۆنەی تایبەت بەگەنج و حوێندکار وەککۆرش، سیمینار، گفتوگۆی کراوە..هتد. 5. بواری ماددی ڕۆژنامەکە: بۆبەردەوامیدان بەرۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ و برەوپێدانی، ڕۆژنامەکە پێویستی بەسەرچاوەی ماددی بەردەوام هەیە، بەوبڕوایەوە کەدابین کردنی ئەم پێویستییە کاریگەری نەخاتەسەر ئامانجە ستراتیژیەکانی ئەم پڕۆژەیە، لەم گۆشەنیگایەوە ڕۆژنامەکە پشت بەم سەرچاوانە دەبەستێت: 1. لایەن ورێکخراوی ناحکومی وسەربەخۆ. 2. یارمەتیدانی بۆ میدیای ئازاد. 3. کۆمەک و یارمەتی بێمەرجی کەسایەتی ولایەنی خەمخۆر بۆ پرۆژەیەکی لەمجۆرەو توێژی خوێندکارو گەنج. 4. توانای ماددی ناوخۆی ڕۆژنامەکە وەک داهاتی فرۆشی ڕۆژنامەکەو هاوکاری ماددی کەسی پەیوەندیدار لەستافی ڕۆژنامەکەدا (خاوەن ئیمتیاز). 5. ریکلامی بازرگانی وەک سەرچاوەیەکی ماددی لەرۆژنامەیەکی ئەهلیدا. 6. پیکهاتەی ڕۆژنامەکە: 1. هەواڵ: خوێندنی لیبراڵ ئەو هەواڵانە بڵاودەکاتەوە کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەگەنج و خوێندکارو سیستمی پەروەردەو فێرکردن ودامەزراوەکانی خوێندنەوە هەیە، ئەو هەواڵانەی لەدەز\ا ڕاگەیاندنەکانی تر بەپێی پێویست تیشکی ناخرێتەسەرو بڵاوناکرێنەوەو پەردەپۆش دەکرێن. 2. رێپۆرتاژو بەدواداچوون: - هەموو ئەو ڕووداوو کێشانەی کەروودەدەن و جێی سەرنجی خوێندکارانن و پێویستی بەقسە لەسەر کردنی خوێندکاران ومامۆستایان وبەرپرسان هەیە. - ئەو ڕووداوو کێشەو بابەتانەی کەپەیوەندیدارن بەژیانی گەنج و دامەزراوەکانی گەنجەوە. 3. چاوپێکەوتن: چاوپێکەوتن لەخوێندنی لیبراڵدا سێ ئاست وەردەگرێت: 1. چاوپێکەوتن لەئاستی خوێندکاران وگەنجاندا. 2. چاوپێکەوتن لەئاستی بەرپرسان و مامۆستایاندا. 3. چاوپێکەوتن لەئاستی ڕۆشنبران. • چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی کێشەو داواکارییەکانی گەنج و خوێنکار، وەڵامی بەرپرسان. • تێڕوانین و سەرنج و هەڵوێستی ڕۆشنبیران لەمەڕ کێشەو گرفتەکانی خوێندکارو گەنج و دامەزراوە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگا. • چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارو گەنجی بەهرەمەند، هەروەها تێڕوانینی خوێندکاران وگەنجان دەربارەی کێشەو گرفتەکانی خۆیان وکۆمەڵگا. 4.ووتار: خوێندنی لیبراڵ ئەو وتارانە بڵاودەکاتەوە کەگوزارشت لەکێشەو گرفتەکان و بیروبۆچوونی گەنجان وخوێندکاران دەکات خودی گەنجان وخوێندکاران دەینوسن. وتاری ئەو مامۆستاو ڕۆشنبیرانەی کەدەیانەوێت سەرنج وتێڕوانینی خۆیان لەمەڕ سیستمی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن و کێشەو گرفتەکانی گەنجاندا بخەنەڕوو. 5. ئەدەب و هونەر: ئەو بابەتە هونەری وئەدەبیانە بڵاو دەکرێنەوە کەگوزارشت لە ژیانی گەنج و خوێندکاران دەکات، هەروەها بابەتی وەرگێڕان لەبواری ئەدەب و هونەردا لەسەر سینماکارو مۆسیقارو ئەدیبە جیهانییەکان و بوارە هونەرییەکانی تر. 6. وەرزش: لەبەرئەوەی گەنج وخوێندکار توێژێکن لەکۆمەڵگا گرینگیدانێکی تایبەتیان بەبوواری وەرزش هەیە، بۆیە ئەم بوارە لەخوێندنی لیبراڵدا بۆ ئاگاداربوونی ئەم توێژەیە لەرووداوو گۆڕانکارییەکان ئەگەر بەشێوەیەکی کەمیش بێت لەوبوارەدا. 1. وێنە: بەشێکی گرنگی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ پێکدەهێنێ. ئەو وێنانە بڵاودەکرێنەوە کەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەبابەتەکەوە هەبێت و گوزارشت لەبابەتەکە بکات، وێنەکان ڕاستگۆیی زیاتر دەبەخشنە بابەتەکەو بڕوا لای خوێنەر دروست دەکات. ئەو وێنانە بڵاوناکرینەوە کەلەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤدا یەکناگرێتەوە. 2. ریکلام: ریکلامیش یەکێکە لەپێکهاتەکانی ڕۆژنامەکە بەو پێیەی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ ڕۆژنامەیەکی ئەهلییەو وەک سەرچاوەیەکی مادی بەکاری دەهێنێت. 7. پێوەرەکان بۆ وەگرتنی ڕۆژنامەنووس: 1. بێلایەن بێت، واتە ئایدیای هیچ خزب و ڕێکخراوێک لەناو ڕۆژنامەکەدا بڵاونەکاتەوە. 2. پێویستە شارەزایی لەبواری ڕۆژنامەنووسیدا هەبێت و ئارەزووی کارکردنی هەبێت. 3. کەسایەتییەکی هەبێت لەکۆمەڵگادا، ناوبانگی خۆیی و ڕۆژنامەکە بپارێزێت. 4. پیچویستە پابەندی ئەو ئەرکانە بێت کەخوێندنی لیبراڵ دایناوە بۆ سەرجەم پۆستە ڕۆژنامەنووسییەکان کەلەسیستمی بەرێوەبردنی خوێندنی لیبراڵدا ئاماژەی پێکراوە، لەکاتی جێبەجێ نەکردنی یان کەمتەرخەمی کردن لەوئەرکانە، توشی بەرپرسیارێتی دەبێت. 5. نابێت لەرۆژنامەیەکی تری خوێندکاری یان گەنجانەدا کاربکات بەوپێیەی خوێندنی لیبراڵ ڕۆژنامەیەکی تایبەتمەندە بەبواری گەنج و خوێندکار. 6. ئەو کەسانەی ناتوانن خاڵی (5) جێبەجێ بکەن دەتوانن بەپەیوەست (عقد) کاربکەن لەگەڵ خوێندنی لیبراڵدا. 7. هەرکەسێک سەرەتا پەیوەندی دەکات بەخوێندنی لیبراڵەوە بەقۆناغی هەڵسەنگاندندا دەڕوات، ئینجا دوای ئەو قۆناغە دەبنە کەسێک لەستافی سەرەکی ڕۆژنامەکە. 8. پابەندبوون بەو پێوەرە ئیتیکیانەی کەخوێندنی لیبراڵ دایناوە بۆ کادرە ڕۆژنامەنووسییەکانی. 8.پێوەرە ئیتیکیەکانی خوێندنی لیبراڵ: 1. کۆکردنەوەو وەرگرتنی زانیاری بەشێوەیەکی دروست و نەزیهانە. 2. نەدرکاندنی ئەو سەرچاوانەی زانیاریت پێدەدەن، دەیانەوێت بەنهێنی بمێنێتەوە. 3. پاراستنی ژیانی تایبەتی و کەسێتی خەڵک و نەزڕاندنی ناوبانگی هیچ کەس. 4. ڕێزگرتن لەبەها گشتییەکان و کلتورە جیاوازەکان. 5. ڕێزگرتن و هێرش نەکردنەسەر هیچ ئایین و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی. 6. جیاوازی نەکردن لەنێوان ڕەگەزو ئیتنیکە جیاوازەکاندا. 7. نابێت هیچ کەسێک باجی خوێندنی لیبراڵ بۆ مەبەستی شەخسی بەکاربهێنێت، لەکاتی وازهێنان لەکارکردن پێویستە بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی ڕابگەیەنێت و باجی ڕۆژنامەکە بگەرێنێتەوە. 9. پێوەرەکان بۆ بڵاوبوونەوەی بابەتی ڕۆژنامەنووسی: 1. بابەتەکە ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندی بەدنیای خوێندکارو گەنجەوە هەبێت، بەشێوەکی بابەتی نوسرابێت. 2. نوێ بێت و گوزارشت لەبابەتێکی نێو دامەزراوەکانی خوێندن یاخود کۆمەڵگە بکات کەجێی سەرنج و باسی خەڵک بێت. 3. نابێت بابەتەکە خزمەت بەهیچ ڕێکخراوێکی گەنجان وخوێندکاران یاخود ئایدیایەکی سیاسی بکات،مەبەست لێی گەیاندنی پەیامی ڕێکخراوێک بێت لەرێگەی خوێندنی لیبراڵەوە. 4. ئەو بابەتانەی دەگەنە ڕۆژنامەکە لەرێگەی لیژنەیەکی سەرپەرشتیارییەوە دەبینرێت و پاشان سەرنووسەر بڕیاری بڵاوبوونەوەی یان بڵاونەبوونەوەی دەدات. لەکاتی بڵاونەکردنەوەی بابەتەکەدا، بابەتەکە ناگەڕێنرێتەوە بۆ نووسەرەکەی. 5. زیاتر گرنگی بەو بابەتانە دەدرێت کەکار لەسەر مۆدێنیزەکردنی دامودەزگاکانی خوێندن و توێژی خوێندکارو گەنج بەئاراستەی کلتورو بیرکردنەوەیەکی هاوچەرخانەو پێشکەوتوو نوسراوە. سیستمی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ دەستەی باڵای بەڕێوەبردن: دەستەی باڵای بەڕێوەبەردن لەپێنج کەس لەستافی سەرەکی پێکهاتووە بۆ گفتوگۆ کردن و بڕیاردان لەسەر بابەتە چارەنوسسازو گرنگەکانی تایبەت بەرۆژنامەکە. تایبەتمەندییەکانی لیژنەکە: 1. لیژنەکە لەپێنج کەس پێکدێت لەستافی سەرەکی ڕۆژنامەکە(خاوەن ئیمتیاز، سەرنووسەر، جێگری سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نوسین، کەسێک لەدەستەی نووسەران). 2. لیژنەکە سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆژنامەکەو پلانی کارکردنی داهاتوو، جگەلەو کۆبوونەوەیە لەبارودۆخی تایبەتدا کەپێویست بەکۆبونەوەبکات لیژنەکە کۆدەبێتەوە. 3. پیویستە ئەندامانی دەستەی باڵای بەڕێوەبردن لەرێگەی ڕاپۆرتێکەوە قسەو گفتوگۆکانیان ئامادەبکەن و لە کۆبوونەوە ئاساییەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکەن. 4. ئەو پلانانەی لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پێویستە لەلایەن دەستەی باڵاوە بەدواداچوونی بۆبکرێت بۆ جێبەجێکردنی یاخود دەرئەنجامەکانی. ئەو بوارانەی دەستەی باڵا گفتووگۆی لەسەر دەکات: 1. گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژو ئامانجی ڕۆژنامەکە. 2. لایەنی ماددی ڕۆژنامەکە: لەکاتی وەرگرتنی ماددە(پارەو پێداویستی تری ماددی) لەکەسان و لایەن و ڕێکخراوەکان لیژنەکە بڕیاری لەسەر دەدات. 3. دانان یان لابردنی دەستەی نووسەران لەلایەن دەستەی باڵاوە یەکلایی دەکرێتەوە. 4. گۆڕانکاریکردن لەکاتی دەرچوونی ڕۆژنامەکەو زیادکردنی لاپەڕەو گۆڕانکاری لەقەبارەو ڕەنگدا دەستەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدەات. دەستەی بەرێوەبردنی ڕۆژنامە: 1. خاوەن ئیمتیاز: بەرپرسیارە لەدابینکردنی بودجەی دارایی ڕۆژنامەکە. خاوەن ئیمتیاز دەتوانێت لەرێگەی ژمێریاری ڕۆژنامەکەوە ئاگاداری تەواوی بودجەو وردەکارییەکاری و خەرجییەکانی ڕۆژنامەکە بێت. 2. سەرنووسەر: پێویستە سەرنووسەر ئاگاداری نزیک و ڕاستەوخۆی هەبێت لەرۆژنامەکەوە، بەبینینی ئەوبابەت و هەواڵانەی لەرۆژنامەکەدا بڵاودەکرێنەوە. ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست بۆ داڕشتنی بەرنامەی باشتر بۆ ڕۆژنامەکە. سەرنووسەر بڕیاری کۆتایی بڵاوبوونەوە یان بڵاونەبوونەوەی بابەتەکان دەدات بەحکومی ئەوەی لێپرسراوێتی یاسایی لەسەرشانە، بەمەرجێک سەرنووسەر بابەتی بێت لەبڕیارداندا. 3. جێگری سەرنووسەر: هاوکاریکردنی سەرنووسەر لەکارەکانیدا، سەرپەرشتیکردنی ستافی ڕۆژنامەکە، بەشداریکردن لەبڕیارە گرنگەکانیتایبەت بە ڕۆژنامەکە. 4. بەڕێوەبەری نوسین: سەرپەرشتیکردن و دیاریکردن و کۆکردنەوەی بابەتە ڕۆژنامەوانیەکان لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا گرنگترین ئەرکەکانی بەڕێوەبەری نوسینە. ئامادەبوونی لەگەڵ نەخشەسازی ڕۆژنامەکە بۆ نەخشەسازی ڕۆژنامەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، هاوبەشی بڕیاردانە لەگەڵ سەرنووسەردا. 5. دەستەی نووسەران: ئەو کەسانەی سیفەتی دەستەی نووسەرانیان هەیە لەخوێندنی لیبراڵدا ئەم ئەرک و مافانەیان هەیە: 1. ئەنجامدانی بەدواداچوون و ئامادەکردنی ڕاپۆرت. 2. سەیرکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بابەت وریپۆرتاژانەی بۆ ڕۆژنامەکە ئامادەدەکرێت. 3. ئامادەبوونی لەکاتی نەخشەسازی ڕۆژنامەکە. 4. چاککردنی ئەو ڕێپۆرتاژو هەواڵانەی بۆ ڕۆژنامەکە ئامادە دەکرێت و پێویستی بەئیشکردنێکی زانستیانەتر هەیە. 5. پابەندبوون بەبڕیارەکانی ڕۆژنامەکە. 6. پێشنیارو بۆچونەکانی بەهەند وەردەگیرێت، پێشنیارەکانی دەخرێتە بەردەم دەستەی باڵای بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەکە.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!