پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
00-12-2004
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
- د.ت بڕیاریدا کە لە سەرەتای ساڵی 2005دا لەشکری پێنجەمی سوپای تورک دابمەزرێنێت و بارەگاکەی لە شاری وان بێت و کاری پاسەوانیی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بێت. - بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پەیامنێر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی حەڵەب لەژێر چاودێرییەکی توندی داگیرکەری سووریدان و هەر کۆبوونەوە و کۆڕێکی کوردی لەو زانکۆیەدا قەدەغە کراوە. - مالک دۆهای حەسەنی وەزیری دادی ئێڕاقی ڕایگەیاند کە سەددام دوای هەموو تاوانباران دەدرێتە دادگا و یەکەم کەسیش عەلی حەسەن مەجید کیمیاویی دەبێت. - هونەرمەند شڤان پەروەر خەڵاتی موزیکیی چاڕڵز کرۆزی لە فەڕەنسا لەسەر ئەلبوومی (من بیریا تە کری) وەرگرت. - عەرەبە تیرۆریستەکانی کەرکووک لە نامەیەکدا کە بە ماڵە عەرەبەکانی کەرکووکدا بڵاویان کردەوە، هەڕەشەیان لەو عەرەبانە کرد کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. شایانی باسە لەو نامەیەیاندا ئەوەیان نووسیوە کە کورد کافرن و هاوپەیمانی ئامریکان. - بەپێی هەندێک سەرچاوە، لە موسڵ کۆنە بەعسییەکان خەریکی خۆڕێکخستنەوەن و ڕۆژنامەی ئەلسەورە دەردەکەن و لەناو خۆیاندا دەستاودەستی پێدەکەن بۆ خوێندنەوە. - سەرچاوە کوردییەکان باسیان لەوەکرد کە لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا جگە لە حەمەی حاجی مەحمود کەس بە زمانی کورد قسە ناکات. - نزیکەی 200 کەسایەتیی کورد نامەیەک ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا، لەیلا زانا یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە ئیمزای نامەکەی کردبوو. - لە 3 مانگی ڕابردوودا نزیکەی 28 وەفدی ئەوروپایی سەردانی دیاربەکریان کردووە. - وەزارەتی دارایی ئێڕاقی بودجەیەکی نوێی بۆ کوردستان پێشکەشکرد، بەپێی ئەم بودجەیە درایی کوردستان لە %8ەوە دەبێتە %17. - بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەرانەی کە بەمەبەستی بەشداریی لە هەشتەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژ لە 04 تا 10ی ئەم مانگەدا، هاتبوون بۆ شاری سلێمانی، دوای گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری داگیرکەری ئیسلامییەوە دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەی شەوێک لەژێر چاودێریدا بوون و دوای دەستبەسەرداگرتنی کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەکانیان، تا ئەو کاتەی کە دادگایی دەکرێن، بە کەفالەت ئازاد کراون. ناوی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان ئەمانەیە: لەمەریوانەوە شەریف مرادی، دارا ئازاد مەنیش، کەیوان حەیدەری، ژیلا حەسەنپور، هادی ڕەحمانزادە لەگەڵ سێ کەسی دیکە، لە بۆکانەوە شوانە و ئەمجەد غولامی، کە سەرجەم ژمارەیان 10 کەسە. - بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی کێشەیەکی زۆر لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستاندا هەیە و هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئازادنەکردنی عەلی باپیر و نەبوونی کەسێک کە جێی بگرێتەوە. - نزیکەی 4 ڕێکخراوی کوردی بەشداری لە لیستی شیعەدا دەکەن. لیستەکە ناوی ئیئتیلافی ئێڕاقیی یەکگرتووە و ڕێکخراوە کوردییەکانیش ئەمانەن: ڕێکخراوی ئیسلامیی کوردی شیعە، گردبوونەوەی فەیلی لە ئێڕاق، گردبوونەوەی نیشتمانیی کوردی شیعە و یەکگرتووی زانایان و وتاربێژانی کوردی شیعە. شایانی باسە ئەم لیستەیە یەزیدی و شەبەک وەک دوو ڕەگەزی جیاواز لە کورد سەیردەکەن. - دەستگیرکردنی 12 ئەندامی پژاک لە ناوچەی شنۆ لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە. - بەپێی لێکوڵینەوەیەک کە لە سەر ژیانی نووسەر و لێکۆڵەرانی کوردی ڕۆژهەلاóتی کوردستان ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە 60%ی نووسەران ژیانی پیشەییان پارێزراو نییە، هەروەها 78%ی لێکۆڵەرە کوردەکانیش بەهەمان شێوە ژیانی پیشەییان لەمەترسیدایە. بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای ئێرانی ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن لێکۆڵەرێکی کورد بەناوی ڕەزا شافعی ئەنجام دراوە و بوارەکانی ئابووری، ڕۆشنبیریی، کۆمەڵایەتی و پیشەیی گرتۆتەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بووە و دەریش کەوتووە کە زۆربەی نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد کێشەی ئابووریی بۆتە گرفتێکی سەرەکیی ژیانیان. - حازم شەعلانی وەزیری بەرگریی داگیرکەری ئێڕاق سەردانی ینک و پارتیی کرد و داوای یارمەتیی لێکردن بۆ پاراستنی بیر و بۆرییە نەوتەکانی کەرکووک و موسڵ. - پارتی و یەکێتی بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنی چەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن. شایانی باسە یەکێتی دەیویست لەم هەڵبژاردنەشدا لەگەڵ پارتی لیستی هاوبەشیان ببێت بەڵام پارتی ڕازی نەبوو. - بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە باڵتیمۆر سەندا بڵاوکراوەتەوە، خاکی هەڵەبجە هێشتا ژاراوییە و بۆ ژیان دەست نادات. - لابردنی هێمای تەرقین و تەجمید لەسەر تۆمارکردنی کوردە فەیلییەکان لە ئێڕاقدا. شایانی باسە ئەمە دوو هێمای داگیرکەری ئێڕاقی بوو بۆ سەندنەوەی ڕەگەزنامەی ئێڕاقی لە کوردە فەیلییەکان لە سەردەمی بەعسدا. - گیرانی ڕۆژنامەنووس شەمزین جیهانی لە مەهاباد لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە، نێوبراو بە یارمەتیدانی پژاک و پکک تاوانبار کراوە. - ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند: ئەو 33 کوردەی کە بڕیار بوو لە زیندانەکانی داگیرکەری سوورییەوە ئازاد بکرێن بەڵام سزاکەیان درێژکرایەوە. - گیرانی کوردێک لە ئەڵمانیا بەناوی عەتا، نێوبراو خەڵکی باشووری کوردستانە و ئەندامی ئەنسارولئیسلام بوو و یەکێک بوو لەوانەی دەستی هەبوو لە هەوڵی کوشتنی ئەیاد عەلـلاویدا. - سازدانی ڤیستیڤاڵێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ سێوە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر. - بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی فەرەیدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ینک بەفەڕمی دەستی لە کارکێشاوەتەوە. - د. نوری تاڵەبانی ڕایگەیاند کە %85ی فۆڕمەکانی هەڵبژاردن لە کوردستاندا هەڵەیان تێدایە. - بەهۆی تیرۆرکردنی 4 لاوی کورد لە شارۆچکەی حەویجە دەیان ماڵی کورد لە ترسی تیرۆری عەرەب بەرەو کەرکووک شارۆچکەکەیان بەجێهێشت. - نزیکەی 30 فەرمانبەری پەروەردەی کەرکووک بۆ چاودێریی سندوقەکانی هەڵبژاردن دانران کە زۆرینەیان تورکمانن. - وەزیری نەوتی داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری ئەوەیدا کە ئەو کارمەندانەی کۆمپانیای نەوتی کەرکووک کە پیربوون خانەنشین بکرێن و لەجێیان کەسوکاریان لە کۆمپانیاکە کاربکەن. زۆربەی ئەو کارمەندانەش عەرەبی تەعریبن و کورد ناگرێتەوە. - وەزیری ناوخۆی داگیرکەری ئێڕاقی بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی ڕاگەیاند کە ئەو پۆلیسانەی لە سلێمانی و هەولێر خولی پۆلیسییان دیتووە بە فەڕمی ناناسرێن و پێویستە خولی فەڕمیی ئێڕاقییان دیتبێت. - قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی ڕوویکردە شارەکانی باشووری کوردستان و نرخی 20 لیتر بەنزین لە سلێمانی گەیشتە 18 هەزار دینار و لە هەولێر گەیشتە 26 هەزار دینار. - بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی پەیامنێرەوە لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێرانەوە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێ لەسەرکوتکردن و بانگکردنی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە و چالاکانی سیاسی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ئیتیلاعاتەوە دەستی پێکردووە. لەروونکردنەوەیەکی گشتیدا کە یەکێتی جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YJK) بڵاویکردۆتەوە، هاتووە: پارێزگای کوردستان، 71 حاڵەتی بانگکردن و گوشاری بەخۆیەوە بینیوە کە شاری سنە 38 حاڵەت، شاری مەریوان 18 حاڵەت و شاری بانە 15 حاڵەت بووە. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، 97 حاڵەتی بانگکردن و گوشار، کە شاری ورمێ و ناوچەکانی سەر بەو شارە 41 حاڵەتی بەخۆیەوە بینیوە. شاری مەهاباد 32 حاڵەت، شاری بۆکان 11 حاڵەت، شاری نەغەدە 7 حاڵەت و شاری خۆی 6 حاڵەت بووە. ئەو ڕاپۆڕتە دەستنیشان دەکات کە تەواوی ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەکان دەکەن، لەسەر بنەمای ترساندن و تۆقاندنی بانگکراوەکان دەڕۆن و هەروەها هانیان دەدەن بۆئەوەی هاوکاری بەسیج و ئیتیلاعات بکەن. هەروەها لەدرێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە گوشارەکان لەناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و ماکۆ و ورمێ بەشێوەیەک بووە، کە دانیشتوانی ئەو گوندانەیان ناچار کردووە تا لەدژی هێزەکانی پەژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) چەک هەڵبگرن و ئەگەر بێتوو خەڵکی هەر گوندێک سەرپێچی بکەن، ئەوا بە شێوازگەلێکی جیاواز سەرکوتیان دەکەن. هەروەها لە درێژەدا هاتووە زۆرێک لەو کەسانەی بانگ کراون، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕادیۆی کوردی مەزۆپۆتامیا و کەناڵی تەلەفزیۆنی (ROJ) و داوا کردنی گۆرانی دڵخوازیان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. - بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چەند هونەرمەندێکی شێوەکاریی ئامریکی و فەڕەنسی و بەریتانی پێشانگایەکیان لە گەرماوی قەڵای هەولێر کردەوە و دەیان کاری تابلۆ و سیرامیکیان تێدا پیشاندا. - لکی موسڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەیەوێت بە کۆبوونەوەیەک دەستبەکاربوونی خۆی ئاشکرا بکات. بەڵام تیرۆریستە عەرەبەکان لێناگەڕێن کە هیچ هۆڵێکیان بەکرێ بدرێتێت بۆ کۆبوونەوەکەیان. - بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی مافی مرۆڤ - ینک، ئەمساڵ 130 کورد لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە سەربڕدراوە. - کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئێڕاق نیشانی هەڵبژاردنی حیزبی زەحمەتکێشان و لیستەی سەربەخۆکانی ڕەدکردووەتەوە چونکە ئاڵای کوردستانی تێدابووە. - ئامریکا بڕیاریدا ئەندامێکی پکک بەناوی ئیبراهیم پارلاک لە خاکەکەی بکاتە دەرەوە، نێوبراو لە ساڵی 1992ەوە مافی پەنابەرێتیی لە ئامریکا هەیە و بەوە تاوانبار کراوە کە 2 سەربازی تورکی کوشتبێت، ئەمەش بەپێی یاسای ئامریکا تیرۆرە. - حیزبی تورکمان ئیلـلی لە پڕۆژەی کاری نوێیدا داوای دانانی 3 پارێزگای تورکمانی دەکات لەسەر زەویی کورد ئەوانیش تەلەعفەر، توزخورماتوو و خانەقینن. - یەکێتیی ئیسلامیی کوردە فەیلییەکان لیستێکی 20 کەسی بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت. - کۆچی دوایی حەمید بڵباس، نێوبراو سەرۆکی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان بوو. - کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆریستە عەرەبەکان لە موسڵ شەهزاد محەمەد عەلییان فڕاند و پاش چەند ڕۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە. - بەهۆی مانگرتنی گشتیی کرێکارانی کارگەی ڕستنی سنە لە مانگی ڕابردوودا داگیرکەری ئێرانی شێس ئەمانیی نوێنەری کرێکارانی بۆ لێکۆڵینەوە بانگکرد. - هەردوو لیستی هەڵبژێردراوی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق و کوردستان، کۆمەڵێک کەسانی جاش و تاوانباری تێدایە لەوانە جەوهەر محێدین جیهانگیر و زۆری تر کە پێشتر یان سەرۆک جاش بوون یان دەستیان لە ئەنفال و ژینۆسایدی کوردا هەیە. - ڤیستیڤاڵی فیلمی جیهانی لە تاران، لەم ڤیستیڤاڵەدا 120 فیلم بەشدارییان کرد کە 20یان کوردین. - لەم مانگەدا و لە سنووری پارێزگای کوردستانی بندەستی د.ا 5 کەس بە ڕووداوی مین گیانیان لەدەستداوە کە 4یان منداڵن. شایانی باسە ئەو مینانە هی سەردەمی جەنگی ئێڕاق - ئێرانن. - نووسەر سیروان کاروانی لەلایەن سندووقی دارایی نووسەرانی سویدەوە خەڵاتکرا. - تیمێکی تەلەڤزیۆنی میدیا کە بۆ بەشداریی ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم چووبووە هەڵەبجە دەستگیرکران و نەیانهێشت بەشداریی ڤیستیڤاڵەکە بکەن.
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0.219 çirke!