پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
عاسی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
عاسی نازناوی شاعیری کورد (مەلا مستەفای کوری مەلا ڕەسولی کوری مەلا محەمەد ئەمین کوری مەلا عوسمان)ە لەسەردمی بابو باپیرانی بنەماڵەکەیان لە گوندی(خرابە)ـی سەر بە قەزای کۆیە کە ئێستا مەڵبەندی ناحیەی ئاشتییە دادەنیشتن، بەڵام لەبەر هەندێ هۆی تایبەتی جێگەی خۆیان بەجێهێشووەو چوون بۆ ئەوبەری زێی کۆیەو لە دێی(تەلان)ـی نزیک(دوکان) جێگیربوون. مەلا عاسی لەو گوندەدا لە ساڵی 1310ی کۆچی بەرامبەر بە ساڵی 1892ی زایینی لەدایک بووەو هەر لەو گوندەشدا گەورە بووەو خوێندنی ئایینی وەرگرتووەو بووەتە مەلاو ژنی هێناوەو چەند ساڵان مەلای دێهاتەکانی دەوروبەری دوکان بووەو لەدواییدا لە پاش جەنگی یەکەمی جیهاندا ڕووی کردۆتە شاری کۆیەو لێی جێگیر بووە. عاسی لەسەردەمی لاوییەوە بەهرەی شاعیرییەتی تیا سەرهەڵداوەو دەستی بە شیعر هۆنینەوە کردووەو وەک خۆی دەیگوت شاعیری لێهاتووی وەک تایەر بەگی جافو نالی کاریان تێکردووەو بەرەو مەیدانی شیعریان بردووەو ئەمەش نمونەیەکە لە غەزەلەکانی سەرەتای شاعیرایەتیو چەند دێڕێکی لێ دەخەینە ڕوو: ئەی پڕتەوی ڕەنگت کە درەخشانی حەیاتە لێوت بە مەسەل چاهی زەنەخ ئاوی حەیاتە یاران ئەوە تەعریفی جەمالی ئەوە دەیکەم کوڵمی گوڵە، چاوی قەدەحە، لێوی نەباتە!! ئینجا عاسی هەر لە مەیدانی غەزەلدا ئەسپی هونەری شیعری تاو دەداتو دەنگی خۆی لەناو شاعیران پەیدا دەکاتو لە هۆنراوەیەکی دیکەیدا دەڵێ: فیدای باڵای بڵندت بم، دەڵێی سەروی خەرمانە بەسەر گەردی جەمالت بم دەڵێی خورشیدی تابانە! نەخۆش بووم بۆ شیفا پێم گوت: کەرەم فەرموو کە بۆنی کەم گوتی: ئەو جوتە سێوانەم مەزەی سەرخۆشیو مەستانە! کە دەستم گەییە سەر سینەی بە غونچەی لێوی سەرمەست بووم گوتم: گەر دەمکوژی فەرموو، گوتی: ئەمجارە ئیحسانە!! عاسی جگە لە شیعری غەزەل، لە شیعری هەجوو وەسفیش دەست ڕۆیشتوو بووە، دەبا بزانین لە وەسفی شاری کۆیەدا چی گوتووە؟ فەسڵی زستان کۆچی کردو خیوەتی هەڵدا بەهار مەنزەرەی شادیو سەروەر، دەشتو کێوو دێمەکار وەک بەهەشت ڕازانەوە هەر چوار تەرەفمان لالەزار عاسیا بێرە تەماشاو نووکی خامەت بێتە کار!! هەر لە سەد یەک وەسفی دەرخە بێ وەفا با دەرنەچین! عاسی لە ڕۆژانی ڕەشی کورد لەو دەمەی کە هێزی حکومەتی بەعس بەر لە ڕێککەوتننامەکەی 11ی ئاداری 1970 لە دواییشیدا میللەتی بێ تاوانی کوردی لەناودەبردو هێرشی دڕندانەی دەکردنە سەر، دەکەوێتە سەر وەسفێکی وردی ئەو شەڕو کوشتارەو دەڵێ: گرمەگرمی تۆپو ساروخ، ناڵەیی منداڵو ژن، کوڕ دەڵێ ئەی دایە هاوار.. داک دەڵێ هاوار لە من زیڕە زیڕی چەرخی دەبابەش لەسەر خاکی وەتەن روو لە کوێ کەین یا ئیلاهی دێنە دوومان کون بە کون قونبەلەو تیزابو بۆمبا، جەرگی سووتاندین خودا قەت پەناو مەلجەو نەماوە، لوتفو ڕەحمی تۆ نەبن بەم جۆرە شاعیر هۆنراوەیەکی دوورو درێژی لە وەسفی ئەو کارەساتەی میللەتی کورد داناوەو دوا بەدوای ڕێککەوتننامەکەی ئاداری 1970ش هۆنراوەیەکی دیکەی داناوەو گرنگی ئەو ڕۆژەو ڕێککەوتننامەیە دەردەبڕێو دەڵێ: قەومی کورد جا ببنە یەک دڵا، بێ غەرەزبین، سەیری کەن چۆن لەسەر بورجی سەعادەت، ڕۆژی هیوامان هەڵات ئێمە گشتمان هەر برا بووین، ڕۆڵەی یەک خاکو وەتەن دوژمنی بەدخوایی ئێمە با لەداخا گیان بدات بۆ هەموو تەنگانە دایم پشتیوانی یەکترین دەستی دەبڕین هەر کەسێ دەستی درێژ کا بۆ وڵات!! عاسی هەر بە بۆنەی جاڕدانی ڕێککەوتننامە مێژووییەکەی 11ی ئاداری 1970 لە نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوولو حکومەتی بەغدا وە دەڵێ: حەمدوللا کوندی نەگبەت وا لە ناو کوردان فڕی، بازو پیرۆزە کە هاتن ورگی شوومیان هەڵدڕی! رووحو ویجدانو شەرەف هات، گەییە سەر ئەوجی ئومێد دەستی دا شمشێری عەدلو ساختە کاری گوێ بڕی وەک زەمانە بوو بە بازاڕ بابەتی دانا تەواو مشتەری فەزلو شەرەف بوو کاکی کورد هەردووی کڕی فورسەتە کەوتۆتە دەستتان سەد دەخیل خۆ ڕاگرن ئەو کەسە مەرد بوو لە مەیدان زوو نیفاقی سەربڕی واز نەهێنن دەستو برد کەن پشتی یەکتر بەرمەدەن هێزی یەک ڕەنگی بەهێز کەن ڕۆژی ڕۆییو تێپەڕی لێک ببوورن مەردی خوابن تا نیفاق سامتان نەبا چاو لە یەکتر زوو بپۆشن وەک پڵنگ بن بۆ دڕی تاکو لە کۆتایی هۆنراوەکەیدا دەڵێ: تەبعی(عاسی) چون خەیاتە وا لە یەک پارچە غەزەل هەر بە ئەندازەی شەجاعەت ئەم کەوا جوانەی بڕی عاسی شاعیرێکی کلاسیکی بەتوانابوو، بۆیە لە کۆتایی هۆنراوەکەیدا نازناوەکەی دەرخستووەو هەموو هۆنراوەیەکی خۆی بە غەزەل داناوە. شاعیر لە لاواندنەوەی مەلا محەمەد ئەمین ڕۆڵەی دڵسۆزی کە بە گەنجیو لەناکاوی کۆچی دوایی کردو کۆڵێک خەمو تاڵی بۆ باوکی جگەر سووتاوی بەجێهێشت..! هۆنراوەیەیکی پڕ سۆزی داناوەو بەم جۆرە دەستپێدەکاتو دەڵێ: قووەتی نوتقم نەماوە، بیرو هۆشم کەم بووە ئاگری مەرگی عەزیزە وا لە جەرگم بەربووە گەر دەپرسن بۆچی ئەمڕۆ سینەکەم وێرانەیە قونبولەی فرمێسکی چاوم بوردومانی کردووە نووری چاوم قووتی ڕۆحم، هێزی ئەندامو دڵم نەوجەوانی جوانەمەرگم کۆچی دوایی کردووە یادی دەرناچێ لە دڵما دیمەنی ڕوخسارەکەی دڵ وەکو ئاوێنە عەکسی قەددو باڵای گرتووە! بای ئەجەل هاتو لەناکاو مەدرەسەی پێچایەوە، حوجرەکەی تەدریسی ئێستا تۆزی غەم لێی نیشتووە ئینجا عاسی هاوار دەکاتە پێغەمبەری خوداو حاڵی دەروونی خۆی بۆ دەردەبڕێو دەڵێ: یا ڕەسولەڵڵا لە دڵما ئیشتیاق پەیدا بووە، مەزرەعەی سەبرم بەجارێ ئاگری تێبەربووە!! مەلا عاسی تەمەنێکی درێژی پڕ کارەساتی 83 ساڵی بەسەر برد تاکو لە ڕۆژی 22ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 1975دا لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کردو بەڕێزێکی زۆرەوە بە خاکی نیشتمان سپێردراو دیوانێکی گەورەی شیعری کلاسیکی لەپاش بەجێماو لەم ساڵانەدا بەسەرپەرشتی دوکتۆر عەزیز گەردیو دیاری کردنی بڕگەی شیعرەکانی بە کێشی عەرووز لە هەولێر بەچاپ گەیەنراو ئەوەی شایانی باسیشە کتێبی(گوڵستان)ی سەعدی شیرازی لە فارسییەوە کردووە بە کوردیو بەدەستنووسی ماوتەوەو چاوەڕوانی چاپکردنە.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!