پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
شەهلا کەعبی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
شەهلا کەعبی و نەسرین (فریشتە)کەعبی دوو خوشکی کورد و خەڵکی #سەقز# بوون کە پەرستار بوو، بە تۆمەتی (بەشداریکردن لە پێکدادانەکان) و (هاوکاری لەگەڵ هێرشبەرەکان) و (تیمارکردنی دوژمنانی شۆڕش لە نەخۆشخانەی سەقز) بە فەرمانی سادق خەلخاڵی لەسێدارە دران. شەهلا لە کاتی لەسێدارەدان تەمەنی 34 ساڵ و نەسرین 27 ساڵ تەمەنی بوو. فەرمانی لەسێدارە دانی خوشکانی کەعبی لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی دیکە لە ڕۆژی 5-6-1359 (#28-08-1980#) بە شەو لە سەربازگەی #سنە# دەرچوو، هیچ دادگەیەک بەڕێوەنەچوو هیچ بەرگرییەکیش نەکرا. لە بەرەبەیان و لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیان، فەرمانی لەسێدارەدان لە هەمان سەربازگە جێبەجێ کرا. 2. شەهێن بەوەفا نیشتەجێی شاری سنە بوو، لە کاتی شەری قارەمانییەتی 24 ڕۆژەی خەڵکی سنە لە دژی جاشەکانی #کۆماری ئیسلامی# بەڕێوەبەری تاقە نەخۆشخانەکەی شار بوو کە شەو و ڕۆژ بەبێ وەستان لە پێشوازیی بریندارەکانی شەڕ دابوو. 3. مەعسومە سەرهەنگی، 16 ساڵان، خەڵکی #مەهاباد# بو، لە ساڵی 1982 لە بەندیخانەی #ورمێ# گوللەباران کرا. 4. نەسرین پاک نیان، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1982 لە بەندیخانەی ورمێ گوللەباران کرا. 5. سەفیە محەمەدی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1361(1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا. 6. مریەم فاروقی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی1361(1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا. 7. نەرمین کەریمی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1362 (1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا. 8. شەهربانو مودەریسی، خەلکی سنە، خوێندکاری پزیشکیی زانکۆی #تەورێز#، لە تەورێز لەسێدارە درا. 9. فەریبا فەرشچی، خەڵکی سنە، لەدایکبووی 1341 (1962) لە 1-10-1361 (22-12-1982) دەستگیر کراو، لە ڕۆژی 13-11-1363 (1-2-1985) لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا. 10. ماریا تەرەقی، لە سنە لەدایک بووە لە 1963، لە زیندانی ئەوین لە 13-11-1363 (1-2-1985) لەسێدارە دراوە. 11. فەزیلەت دارایی 18 ساڵان. 12. وەحیدە وەحیدی، 16 ساڵان. 13. ئامینە خاتەمی، خەڵکی ناوچەی (هەوشار) لە سالی 1980 لە شارۆکەی سەقز گوللەباران کرا. 14. کوردانە ئیبراهیمی، 26 ساڵان، لە ساڵی 1981 لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا. 15. شیرین ئیبراهیمی، 21 ساڵان، لە ساڵی 1981 لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا. 16. شوعلە محەمەدزادە، هەژدە ساڵان، لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا، لە لەعنەتاوای قروە بەخاک سپێردرا. 17. کچانی حاجی فەیزی خەڵکی سەقز، دوو کەس. 18. مەهین عەبدوڵڵازادە، 18 ساڵان. 19. فاتیمە جەمشیدی. 20. فاتیمە محەمەدی 22 ساڵان. 21. شوعلە ئیبراهیمی، 17 ساڵان. 22. سەعدیە کەریمان. 23. لەتیفە عەباسی 18 ساڵان. 24. فریشتە فایقی، 28 ساڵان. 25. شیرین عەلەمهولی لە 13-3-1360 (2-6-1981) لە گوندی دیم قشلاقی دەوروبەری #ماکۆ# لەدایک ببوو، دوای دەسبەسەر کردنی لە ساڵی 2008 بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ #پژاک# دادگایی کرا و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو و لە ڕۆژی 19-2-1389 (9-5-2010) بەبێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکانی لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا، ئەو لەو ڕۆژەدا لە زیندانی ئەوین، لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی، فەرزاد کەمانگەر و مەهدی ئیسلامیان لەسێدارە درا. ناوی ژنانی لەسێدارەدراو لە دەیەی 1360 (1981) بەندیخانەکانی #کرماشان# و #ئیلام# سونقور کولیایی: مەعسومە ئەمینی، هاجەر ناموەر. کرماشان: ئەعزەمولسادات نەسەبی، فەریدە گەوهەرنیا، مەعسومە ئەمینی، فەرانەک تاوسی، سوهەیلا ڕەحیمی، نەیرە غولامی، پوران نەسیری، میترا ڕەحیمی، سەدیقە #سلێمانی# ئازەر، میترا جەلالی، پەروین ئەمیری. ئیلام: مەرزیە ڕەحمەتی، فەرەح ئیسلامی، جەسومە حەیدەریزادە، نەسرین ڕەجەبی، حەکیمە ڕیزوەند. بەشی دووەم (رووداوە کارەساتئامێزەکان) ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگای کچانەی گوندی شیناوەی خانێ (لە دەوروبەری #پیرانشار#-خانێ) یەکێکە لەو زنجیرە ئاگرکەوتنەوانەی کە بەهۆی کەموکڕی پێداویستییە گەرمکەرەوەکان لە خوێندنگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەی 15-10-1391 (4-1-2013) ڕوویدا، لەم ڕووداوەدا 29 کچە خوێندنکار سووتان کە دوواناین بەهۆی سەختی سووتاوییەکەیان گیانیان سپارد، هەروەها پەنجەکانی سێ کچە خوێندکار بەهۆی سەختی سووتانەکەیان و قەبوڵ نەکردنی لێنانەوە بڕانەوە، بەهانەوە نەچوونیان یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کە پێویستە بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. 2. مردنی فەریناز خەسرەوانی ئەو تاوانەی کە لە هوتێلی (تارا)ی مهاباد ڕوویدا لە ڕۆژی 13-2-1394 (03-05-2015)، بووە هۆی گیان لەدەست دانی کچێکی تەمەن 28 ساڵانی مهابادی بەناوی فەریناز خەسرەوانی، فەریناز لەبەرانبەر هێرشی کارمەندێکی حکومەتەکەی کۆماری ئیسلامی کە دەیەویست دەستدرێژی بکاتە سەر، بۆ بەرگریکردن لەخۆی، لە پەنجەرەی نهۆمی چوارەمی هوتێلەکە خۆی فڕیدا، و گیانی سپارد. زۆرێک لە هێزە دەوڵەتییەکان تەنانەت دوای مەرگی فەرینازیش، دەیانەویست پرسەکە بکەنە شتێکی کەسیی خۆی. 3. کوشتنی شەیدا حاتەمی شەیدا حاتەمی، خوێندکاری 25 ساڵانی قۆناغی ماستەر لە بەشی زەوی ناسی (توربە)ی زانکۆی ورمێ، یەکێک بوو لەو کچە کوردانە کە بوە قوربانی سیاسەتە پیاوسالارییەکان، تەرمی شەیدا شوێنەواری ئەشکەنجەدان و خنکاندنی پێوەدیار بوو، دۆزرایەوە.ئەمە بەو واتایەیە کە شەیدا هاتەمی خۆی نەکوشتوە، بەڵکوو کوژراوە. 4. مەهناز قەندکالو کچێکی کورد بەناوی(مەهناز قەندکالو) کچی محەمەد، خەڵکی گوندی (میلان)ی سەربە شارۆچکەی (ماکۆ) کە خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی دەروونناسی زانکۆی سەلماس بوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای دەستدرێژی سێکسی و دزینی نزیکە 20 ملیۆن تومان (600 دۆلار)خشڵ و زێر، کوشتیان. 5. سەحەر چویینی سەحەر چویینی، کچە #مەریوان#ییەکی خوێندکار لە زانکۆی هەمەدان لە ژوورەکەی خۆیدا لە بەشی ناوخۆیی زانکۆ کوژرا، زانیارییە سەرەتاییەکان باسی لێدانی کوشندە دەکەن لە سەری، دواتر گوترا کە خۆی هەڵواسیوە، خەڵکی مەریوان و هاوزانکۆییەکانیشی بە چاوی گومانەوە سەیری ئەو پرسە دەکەن. بنەماڵەی کۆست کەوتووی سەحەر، سوپاسی خەڵکی مەریوان بە گشتی و ئەنجومەنە مەدەنییەکانیان بە تایبەتی کرد لە دەربڕینی هاوسۆزی و هاوڕێی کردنییان لەو دڵدانەوەی بنەماڵەکەیان لەو کۆستە گەورەیە، هەربۆیە ڕایاشیانگەیاند کە گیان لە دەستدانی سەحەر بەهۆی خۆکوژییەوە نەبوەوە و کوژراوە. بەشی سێیەم بەردبارانکردنی ژنان (رەجم) خشتەی حوکمە دەرچووەکانی بەردبارانکردنی ژنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی (کۆتای ساڵی 1359 تاوەکو کۆتایی 1378) واتە لە (سەرەتای 1981 تاکو سەرەتای 2000). 1. ڕۆژی 31 جولای 1989، ڕۆژنامەی کەیهان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە 6 ژن بە بەرچاوی خەڵکەوە لە کرماشان بەردباران کراون. 2. (سەریمە عەبادی، 30 ساڵان، دایکی دوو منداڵ) و (بوعەلی جانفشانی، 32 ساڵان، باوکی منداڵێک) پێشتر لەلایەن دادگای گشتی شاری ورمێ بە تۆمەتی (زینای موحسەنە) بە بەرادباران کردن مەحکوم کرابوون ئەم حوکمە لە ڕۆژی چوارشەممەی 16-10-1388(6-1-2010) لە دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای ورمێ پشتڕاست کراوەتەوە و ئێستاکە ئەو دوو تاوانبارە لە زیندانی ورمێ بەند کراون. هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان کرد، بێگومان ناوی ئەو ژنانەی کە لە سەرەوەدا هاتووە، کامڵ نییە، ژنانی زۆرتریش هەن کە ڕەنگە ئێستاکە ناویان لەبەر دەستدا نەبێ، بەڵام خەبات و قارەمانییەکانیان بوەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنان پەیڕەوی ئەوان بکەن و بازنەی بەرخۆدان فراوانتر بکەن. هەموومان لەگەڵ سیاسەتەکانی دوژمنکاری ژنان، بەتایبەتی لەسێدارەدان، بەردباران، شەرەف شوشتنەوە و زانکۆیی... زۆر دڵنیاین کە دەوڵەت تەنیا بە مەبەستی جێگیرکردنی هەژموونی خۆی بەکاری دەهێنێ. دەبینین کە لە هیچ بوارێکدا نەک تەنیا جێگەیکی بۆ ژنان نەهێشتوەتەوە، بەڵکو بە ئەنجامدانی هەر جۆرە تاوانێک لە دژی ژنان، دەیەوێ کە ئامادەیی ژنان، ڕۆڵ و کاریگەرییەکانیان لە کۆمەڵگادا بسڕێتەوە. ئەم سیاسەتە پێش شۆرشی 57 (79) بە شێوەیەک و دوای ئەویش بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بە کردەکی کراوە. بەتایبەت لەگەڵ دەسەڵات گرتنەدەستی کۆماری ئیسلامی، زۆرێک لە ژنان لە بەندیخانەکان ڕووبەڕووی دەستدرێژی و هەڕەشەی #پاسدار#انی ئیمام خومەینی بوونەتەوە، دواتر لەسێدارە دراون. دەوڵەتی #ئێران# هیچ کات بەرگەی بەرخۆدانی ژنان و خەباتی ژنانی نەگرتوە کە بۆ گەیشتن بە ئازادی ئەنجامی دەدەن و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خەباتی ژنان، بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵیانداوە فکری ئازادیخوازانەی ژنان و کۆمەڵگە لەناو ببەن. ئەمرۆکە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم سیاسەتانە لە دژی ژنان زێدەتر بووە، بە درێژایی 35 ساڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامی و گۆرانی دەوڵەتەکان، نەک تەنیا بارودۆخی ژنان بەرەو باشی نەچوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر خراپتر بوو و گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار. بەڵام ئارمانجمان لە خستنەڕووی ناوەکانی سەرەوە، بە مەبەستی ناسینی زیاتری تێکۆشانی و خۆڕاگری ژنان بوو. خەباتەکانیان نیشانەی ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر سەرکوتکردنەکانەی دەوڵەت بگاتە بەرزترین ئاستی خۆیشی، ژنان هیچ کات ملکەچ نابن و ڕێگایان بۆ خەباتی ژنان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکاندا خۆش کردوە. هەروەک لە دەیەی 1360 (1981)، ژنان بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانیان خەباتیان کرد، ئەمرۆکەش لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە. نمونەی زۆری وەکوو زیلان پەپوولە، کە ترسێکی مەزنی خستە دڵی دوژمنەوە، بە شێوەیەک کە دەوڵەت دوای بریندار کردنیشی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان دا. نمونەیەکی دیکەی کە بتوانرێ باسی بکرێ، مەعسومەی ڕەشی، بە نازناوی زیلان #سەردەشت#، کە تا دوایین هەناسەی خۆی خەباتی کرد و لەنێوان هێزەکانی بەسیج و پاسدار بۆمبەکەی بەخۆیدا تەقاندەوە و ئێستاکەش بوەتە نمونەیەک بۆ سەرجەم ژنان. هەروەها نمونەی زۆر لە ژنانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران بەرخۆدان دەکەن. یەکێک لەو نمونە هەرە دیارانەش، زەینەب جەلالیانە. ژنان ئەمڕۆکە لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و کوشتارە هەمەلایەنانە سەریان شۆڕ نەکردوە وقۆناغ بە قۆناغ خەباتەکانیان فراوانتر کردوە ونەیانهێشتوە لاواز ببێت. لە کۆتایید دەتوانرێ بگوترێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانەی سەرەوە ئەوەی دەبێتە ئەرک لەسەر ژنانی ئەمڕۆ، پەرەپێدانی خەباتی ژنانە بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕێکخستنی خۆیان.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!