پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
جەمال عەبدول
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
مامۆستا جەمال عەبدول محەمەد ئەمین بەرەبەیانی 18/10/1940، لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، تاقانەی شەش خۆشکە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا، لە حوجرەی شێخ محێدینی قازانقایە و دوو ساڵی دواتر لە قوتابخانەی ئەییوبییە دەستی بە خوێندن کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2695/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمال عەبدول=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2695/0003.JPG=KTML_Photo_End= ساڵی 1957 ئامادەیی و ساڵی خوێندنی 1962- 1963، بەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانستگای بەغدای تەواوکردووە، ڕۆژی 12/1/1964، بە مامۆستای ناوەندی شۆڕشی سلێمانی دامەزراوە، . ساڵی 1967، بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری ناوەندیی ناوبراو دانراوە. لە ژیانی وەزیفەکەیدا، چەند پلەیەکی هەبووە، وەک: یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی سلێمانی کوڕان، ساڵی 1969. یاریدەدەری بەڕێوەبەری ناوەندیی کاوە، ساڵی 1970. سەرپەرشتی پەروەردەیی، ساڵی 1971. جێگری موتەسەڕیفی سلێمانی (سیروان جاف)، ساڵی 1968، داوای لێکراوە، پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وەربگرێت، مامۆستای تری لە خۆی بە شیاوتر زانیوە و نەیکردووە، وتوویەتی (من چوار ساڵ خزمەتم هەیە، چۆن ئەبێت بیکەم؟ مامۆستای من هەیە، هێشتا مامۆستایە؟!) بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی (سامی حسێن نازم)، ساڵی 1973، بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، بۆ کاروباری نەخشەدانان دایناوە، م.جەمال دەورەیەکی شەش مانگیشی دیوە، پاشان بە هۆی تێکچوونەوەی بارودۆخی سیاسی، جێبەجێ نەکراوە. ئیتر ئەویش لەگەڵ هەموو ئەو خەڵکەدا، کە شار و سایەی شوومی ڕژێمی فاشستیان بەجێهێشتووە، 11/3/1974، چووەتە پاڵ شۆڕش، لە ئامادەیی #پێنجوێن#ی کوڕان، وانەی وتووەتەوە، چونکە پۆلی شەشەکەیان مامۆستای کیمیای نەبووە. دوای دامەزراندنەوەی دامودەزگاکانی پەروەردەی ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان، بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و #کەرکووک# دانراوە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ناچار لەگەڵ ئەو خەڵکەدا گەڕاوەتەوە شار، لە ساڵی 1975ەوە، تا ڕاپەڕینی بەهاری 1991، لەسەر داوای خۆی، مامۆستای ئامادەیی ڕۆشنبیر بووە. م.جەمال جگە لە پیشەی مامۆستایی، خەباتی سیاسیشی کردووە، سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابوردوو، پەیوەندیی بە ڕێکخستنی (پ.د.ک.)ەوە کردووە، دوای تەواوکردنی خوێندن، لێپرسراوی لقی سلێمانیی و لێژنەی شاری کوڕان، لێژنەی باڵای کچانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی لاوانی کوردستانیش بووە، پاش بەشداریکردنی لە دووەم کۆنگرەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە 10/2/1965دا، بۆ مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی ناوبراو هەڵبژێردراوە. کادیرێکی کارای ڕێکخستنەکانی (پ.د.ک.) بووە، بەتایبەتی لە بواری چاپەمەنی و ڕاگەیاندندا. لەگەڵ ڕەوانشادان (#نەوشیروان مستەفا#، مەحموود مەلا عیزەت و ڕەفعەت مەلا عەبدولڕەحمان)دا، کارگێڕی لق بوون. دوای دامەزراندنی (ی.ن.ک.) پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخستنەکانیدا هەبووە و ڕژێمی بەعس، 14/5/1985 دەستگیری کردووە و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، 21/1/1986 ئازادکراوە. لە کاتی دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، داوای لێکراوە پۆستی وەزیری پەروەردە وەربگرێت، بە هۆی ئەوەی وەزارەتەکە بەر (پ.د.ک.) کەوتووە، پۆستەکەی بۆ نەسازاوە. نزیکەی ساڵ و نیوێک، یەکەم پارێزگاری دوای ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بووە (5/9/1992- 5/3/1994). نزیکەی پێنج ساڵیش، وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە (25/7/1994- 21/8/1999). هەر لەو کاتەشدا، سەرپەرشتی دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەی گشتیی- بەکالۆری سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی پێ سپێردراوە. م.جەمال، لە 6/1/2001ەوە، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم و سکرتێری گشتیی (ی.ن.ک.) بووە، بۆ کاروباری پەروەردە، خوێندنی باڵا و ڕووناکبیریی. لە 27/7/2007ەوە، ئەندامی کارای (ئەکادیمیای کوردی)یە لە شاری #هەولێر#، سەرۆکی لێژنەی زاراوە و ئەندامی لێژنەی فەرهەنگی ئەکادیمیای ناوبراوە. لە چەندین کۆڕ و سیمیناردا بەشداریی کردووە، دەیان بابەتی زانستی، نووسین و ڕەخنەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردووەتەوە، لە بواری هەردوو زانستی کیمیا و زاراوەسازیدا، هەوڵێکی بێوچانی داوە، بەپێی ئەو بیبلیۆگرافیایەی بۆی ئامادەکراوە، جگەلەوەی چەند کتێبێکی بۆ چاپ ئامادەن، لە نێوان ساڵانی 1979- 2018شدا، دەیان بەرهەمی چاپکراوە: 26 کتێبی بە تەنها نووسیوە. یەک کتێبی بە هاوبەشی نووسیوە. 19 کتێبی بە تەنها وەرگێڕاوە. 19 کتێبی بە هاوبەشی وەرگێڕاوە. بیبلیۆگرافیای ناوبراو، سەعات پێنجی ڕۆژی پێنجشەممە (4/7/2019) لە هۆڵی (تەوار)ی شاری سلێمانی، بڵاوکرایەوە و پێشکەشی ئامادەبوان کرا. م.جەمال دانیشتووی شاری سلێمانییە و کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیرێکی ماندوویی نەناسە و پەیوەندیی فراوانی لەگەڵ زۆربەی چین و توێژەکاندا هەیە، ڕۆژانە سەردانی زۆربەی پرسەکانی شاری سلێمانی دەکات. بوار نوورەدین [1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!