پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ڕانیە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ناوی ڕانیە لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە، بەنموونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێرنەوە کە ناوی ڕانیە لە (ڕانک) و چۆخەوە هاتووە! ڕانک و چۆخە جلوبەرگێکی ڕەسەنی کوردییە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی #قەندیل#ەوە ڕانکەکەی لێ بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە هاتبێت. کەسانی تر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە هاتووە بەناوی (ڕەهانشا). (مەلا ڕەئوف سلێمان حەوێزی) پێی وایە ناوی ڕانیە لە (ڕۆندیات)ەوە هاتووە. (#جەمال بابان#) ڕای وایە ناوی ڕانیە لە (ڕاه+نیاه) هاتووە بەواتای ڕێنیشاندەر. مامۆستا (#شاکر فەتاح#) ناوی ڕانیە بۆ (ڕان) ڕانەمەڕ، شوێنێکی لەبار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە. کەسایەتییەکی وەک (مەحمود قادر فەرەج) پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕەن)ەوە هاتووە، (برایم بەگ) کەسایەتییەکی بەتەمەنی ناو ڕانیە کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕێ +نیە)ەوە هاتووە، واتە ناوچەی ڕانیە لە کۆندا بیشەڵان و ناوچەیەکی چڕبووە و ڕێی کەم بووە، لە ڕۆژنامەیەکی کوردستانی نوێ ژمارە 2476 بۆچونێک خراوەتە ڕوو کە ناوی ڕانیە لە ئۆرانیەوە هاتووە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە هاتووە کە بە واتای ئاسمان دێت، بۆچوونی تر زۆرە لەسەر ناوی ڕانیە کە ڕەنگە ساخکردنەوەیان بەدواداچوونی کاتێکی زیاتری بوێت. $لایەنی جوگرافی:$ سنووری ڕانیە: شاری ڕانیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی باشوورو باکووری ڕۆژاوای شاری #سلێمانی#، دەکەوێتە باکووری چیای قەندیل و باشووری شارۆچکەی #کۆیە#و ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی پشدەر و ڕۆژاوای شارۆچکەی #شەقڵاوە#، مەرکەزی شاری ڕانیە سەرباری دەشتێکی بەپیت و فراوان بە چیا دەورە دراوە، بەشی باکووری ئەو شارە بە چیای کێوەرەش کە (1200 م لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە) دەورە دراوە، بەشی باشووری ڕۆژاوای چیاکانی حاجیلەو #ماکۆ#کە، لەنێوان ڕانیەو چوارقورنە، چیایەکی بچوک هەیە کە جادەی پێدا دەروا بەناوی کلکەی کۆڵین، بەهەمان شێوە لەنێوان ڕانیە و #قەڵادزێ# کلکە چیایەک هەیە بەناوی دەربەند، ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی ڕانیەی گرتووە. شارۆچکەی ڕانیەش لە باشوورەوە بە چیای کۆسرەت و زێی بچوک و لە خۆرهەڵاتیش بە چیای ئاسۆس وکۆلارە و لە خۆراوای چیای حەریرە. ڕوبەری مەرکەزی شارۆچکەی ڕانیە 8کم2 = 3200 دۆنم، پانتایی شارۆچکەی ڕانیە 884کم2 یە، دەشتی بیتوێنی ڕانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان، بە دەشتێکی پان و بەرین دادەنرێت، درێژیەکەی 30کم و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاواو پانیشی (20-30)کم دایە، ڕووبەرەکەی 800کم2 و بەرزیشی لەنێوان 500-600کم دایە. ڕانیە 146 کم لەو شاری سلێمانییەوە دوورە. $بواری مێژوویی:$ لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ڕانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی میر محەمەدی #ڕواندز#، دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. ڕانیە لە ساڵی 1897وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ویلایەتی شارەزوو بووە کە ناوەندەکەی #کەرکووک# بووە، لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق ڕانیە شارۆچکەیەکی سەر پارێزگای #هەولێر# بووە، لە ساڵی 1957 خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی و لە ناوەڕاستی شاری ڕانیە گەرەکێک هەیە بە بەری ڕۆژهەڵاتدا بەناوی گەڕەکی قەڵات، ئەو گەرەکە بە کۆنترین گەڕەکی ناو شاری ڕانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی بووە لەو شارەدا، مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، مامۆستا عەبدول ڕەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری ڕانیەدا دەڵێت: مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ 9000 ساڵ پێَش ئێستا دەگەڕێتەوە، نووسەر و مێژوونووس (عەلی سەید گەورانی) ساڵی 1930 لە پەرتووکی (لە عەمانەوە بۆ ئامیدی) لە بارەی قەڵاتی ڕانیەوە دەڵێت: (ڕانیە گردێکی کۆنی تێدایە، گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆی هەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە درووستکراوە بە چەشنی قەڵای هەولێر)، لە تەنیشت گەڕەکی قەڵات گردێکی تر هەیە بە ناوی گردە دێمە کە ڕۆژگارێگ خاوەنی مێژووی خۆی بووە، هەروەها چەندین شوێنەرای تری مێژووی لەو دەڤەرەدا هەیە بەتایبەت گردی شمشارە کە لە ساڵی 1957 بۆ 1959 لەلایەن تیمێکی دانیمارێکی و ئێراقیەوە پشکینیی بۆ کراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە 247 نامەی بزماری و میخی و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشوریەکان و 7 چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە، هەر سەردەمی پێش فەخفوری و (حسونە، ورکا، ئاشوری) و هتد، بۆ دوای هاتنی ئیسلام. ئەمە جگە لە چەندان گردی مێژووی تر کە هەر لەو ناوچەیەدان وەک گردی (بازموسیان و بوسکێن، دوگرادان، کامەریان و قورەشینە و دێمە) و چەندان پاشماوەی مێژوویی تر، لەوانە تابلۆ هەلکۆردراوەکەی لای دەستە ڕاستی دەربەند لە خۆرهەڵاتی شاری ڕانیە کە هەلکۆردراوێکی مێژووی هەیە کە وێنەی مرۆڤێکە، بەرای هەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە لە دەوڵەتە کۆنەکانی کوردستان، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک و بەرزی 60 سم و نزیکەی 20 م لە زەویەوە بەرزە. شاری ڕانیە لە سەردەمی نوێشدا خاوەنی مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتی بەتایبەتیش لە سەردەمی شیخ مەمودی نەمر، کە بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانی ئینگلیز لە دەربەندی ڕانیە بووە، شەری بەناوبانگی دەربەندی ڕانیە لە 2 03-08-1922 بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆڵێکی گەورەیان تێدا گێراوە. ڕانیە خاوەنی چەندین دەستکەوت و سەروەری گەورەی نەتەوەییە لەوانە ڕاپەڕینی ساڵی 1982 و ڕاپەڕینی 05-03-1991 کە بۆ یەکەم جارو لە شاری ڕانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بەگژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا هاتنەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی 8 شەهید شارەکەیان ڕزگار کرد، بەمەش دەروازەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە ڕانیە کراوەیە و بەرهەمی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە، هەر بۆ ئەمەش لەلایەن پەڕڵەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی ڕاپەڕینی پێدراوە. $بواری ڕۆشنبیری:$ بواری ڕۆشنبیریدا لە شاری ڕانیە بە درێژایی ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست تا پێش ڕاپەڕین، تەنیا لیژنەیەکی ڕۆشنبیری هەبوو کە ئەندامەکانی لە پەنجەکانی دەست زیاتر نەبوون، ئەم لیژنەیە لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری ڕانیە بوو، چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیریەکانی ئەنجام دەدا، دڵسۆزانە کاریان دەکرد و ڕابەرایەتی بزاوتێکی ڕۆشنبیریان لەو شارەدا دەکرد، بەڵام لە سەروی ئەوانەوە لیژنەیەکی تری ئەمنی هەبوو، کە سەر بە دامودەزگا ئیستیخباراتییەکانی بەعس و مونەزەمە بوو، ئەم لیژنەیە سانسۆریان دەخستە سەر بەشێکی چالاکییەکان و چاودێری کەسە ڕۆشنبیریەکانیان دەکرد. لە دوای ڕاپەڕین بواری ڕۆشنبیری لە شاری ڕانیە گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، ئێستا لە شاری ڕانیە 3 گۆڤار و 2 ڕۆژنامەو 5 کەناڵی تەلەڤزیۆن و 6 کەناڵی ڕادیۆو بەڕێوبەرایەتییەکی ڕۆشنبیری و نزیکەی 42 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە کە بەشێکیان تەنیا لە بواری ڕۆشنبیریدا کار دەکەن، ساڵانە فیستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری و چەندان پاڵەوانیەتی وەرزشی ئەنجام دەدرێت و لە گەلێک بواریش دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتوون. زیاتر لە 50 کەس لە شاری ڕانیە ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانەو 4 تیپی شانۆیی و چەندان گرووپی مۆزیک هەیە، 6 پەرتووکخانەی ئەهلی لە بازاڕی ڕانیەدا هەیە، جگە لە بەڕێوبەرایەتی پەرتووکخانەی ڕانیە. لەتەنیا سەنتەرێکی وەک سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیە زیاتر لە 187 کۆری ڕۆشنبیری هەمەجۆر ئەنجام دراوە. هەروەها چەندان ڕێکخراوی ژنان لە ناوچەکەدا هەیە، کە چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن، لەگەڵ بوونی نوێنەرایەتی بیتوێنی لیژنەی ئۆلمپی و یانەی وەرزشی ڕانیەو 106 تیپی وەرزشی تۆپی پێی لە شاری ڕانیە (62 پلە تیپی سێ، 20 تیپی پلە دوو، 24 تیپی پلە یەک). لە بواری پەروەردەدا 3 کۆلێژ و 3 پەیمانگاو 2 پیشەیەی و 155 یەکەی خوێندن لە شارۆچکەی ڕانیەدا هەیە. ڕێژەی دانیشتووانی ناو مەرکەزی ڕانیە تاکوو ڕاپەڕین نزیکەی 25000 کەس بوە بەڵام ئێستا زیاتر لە 100000 کەس تەنیا لەناو مەرکەزی ڕانیەدا نیشتەجێن. ئەمە جگە لە 4 شارەدێو 126 گوند کە سەربە شارۆچکەی ڕانیەن. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2043/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=رانیە=KTML_Style=width:40%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2043/0001.JPG=KTML_Photo_End= هەروەها لەویکپێدیاش بەم شێوەییەی خوارەوە باس لە مێژووی شاری ڕانیە دەکات مێژووی درووست بوونی ئەم شارۆچکەیە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 2500 ساڵ پێشەوە. لە سەرەتا ڕانیە بە شێوەی گوندێکی بچوک لە نزیک سەرچاوەی ئاوی قولە درووست بوو. بەهۆی گرینگیی ناوچ بۆ کشتوکاڵ گوندەکە ساڵ بە دوای ساڵ ڕووی لە زیادی کرد لە ڕووی دانیشتووانەکەیەوە. شاری ڕانیە لە دواساڵانی 1980 بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کرد. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خەڵکی گوندە بەزۆر دەرکراوەکان نەگەڕانەوە بۆ گوندەکانی خۆیان بەڵکوو هەر لە شاری ڕانیە نیشتەجێ بوون. لە ڕۆژی 5ی ئازار (مارچ) ساڵی 1991 ڕانیە یەکەمین شار بوو کە ڕاپەڕینی دژی ڕژێمی ئێراق ئەنجامدا. بنەماکانی بوون بە پارێزگا تیایدا بەدی دەکرێت بەڵام تا ئێستا نەکراوە. شاری ڕانیە بەهۆی بەرپاکردنی ڕاپە ڕینە مێژوویە کە ی 5 ی ئازار ی ساڵی 1991 بە تە واوی بوو بە دە ڕوازە یە کی خە بات، کە خە ڵکی کورد ئە مڕۆ ئەم شارە بە دە ڕوازە ی ڕاپە ڕین ناودە بە ن. دە ڕوازە ی ڕاپە ڕین نزیکە ی 2 کاتژمێر لە شاری سلێمانییە وە دوورە بە سواری ئۆتوموبیل. ئەم شارە خۆشویستە ی کوردستان دە کە وێتە نزیکە ی 12 کێلۆمە تری ڕۆژهە ڵاتی شاری هەولێرە وه. وە تە نها 65 کم لە کوردستانی ڕۆژهە ڵاتە وە دورە دە ڕوازە ی ڕاپە ڕین بە چەند چیایە کی سە ڕکە شی کوردستان دە ور درواوه. بە شیوە یە ک کە لە باکووری شاری ڕانیە بە چیایەکی گەورە دەوردراوە کە بە چیای کێوەڕەش ناسراوە. کێوەڕەش دیمەنێکی جوانی هەیە، وەک دایکێکی بەسۆز شاری ڕانیەی گرتۆتە باوەش کێوەڕەش دیمەنی شاری ڕانیە، بێ وێنە جوان دەکات. شاخی کێوەڕەش بە دار سنۆبەرەکانی دامێنی ساڵانە دەبێت.ە مە نز ڵێکی خۆشی بۆ پشوودان و کات بەسەربردنی خەڵکی ناوچەکه. خەڵکی دەبنە میوانی چیای کێوەڕەش، بەتایبەت بە وەرزی هاوین و بە هار ڕوو لە کێوەڕەش دەشتی ڕانیە دەکەن. بۆچی بە کێوەڕەش ناو دەبرێ، پرسیارێکە کە لەلایەن زۆر بەی ئەو بەڕیزانەی هەڵدەستن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی شاری ڕانیە دەکرێ. زۆربەی خەڵکی ڕانیە ئەوە دەزانن کە کێوەڕەش چیایەکی بەرز و ڕوتە زۆر بە کەمی گژوگیای لێ شین دەبێت. زیاتر بەم هۆیەشەوە بە کێوەڕەش ناونراوه هە ڕوە ها لە باشوورو ڕۆژاوا شاری ڕانیە بە چیاکانی ماکۆک و حاجیلە و کلکە کوڕێن لە ڕۆژ هە ڵاتی شاری ڕانیه. چوار نا حیە ی سە ڕە کی سە ڕ بە شاری ڕانیە ن، کە ئە وانیش نا حیە کانی حاجیاواو چوارقورنە و سە نگە سە ڕو سەرکەپکانە. ئەم نا حیانە هە ڕ یە کێکیان خاوە نی چەندین لاپە ڕە ی مێژووی پڕ خە بات و توکۆشانن درووست بوونی شاری ڕانیە دە گە ڕێتە وە بۆ نزیکە ی 25 هەزارساڵ لە مە وبە ڕ. دە گوتریت کە شاری ڕانیە زۆر کۆنە و لە دێر زە مانە وە خە لکی کورد بە هۆئ لە باری ناوچە کە بۆ کشتوکاڵ لە شاری ڕانیە نیشتە جێ بوون. شاری ڕانیە لە جێگایە کی لە باری کشتوکاڵی هە ڵکە وتوه، هە ڕبۆیە ش باب و باپرانی ئێمە لە کوندا لە دە وری سە ڕچاوە ی ئاوی قولێ کۆبوونە و ە و دە ستیان کرد بە کشتوکاڵ کردن. نزیکی شاری ڕانیە لە ئێرانە وە بارێکی باشی بۆ خە ڵکی ناوچە کە ڕە خساندووە بۆ بازرگانی کردن لە سە ڕ دە مە کۆنە کاندا مرۆڤ لە جێگا ی کشتوکاڵی و نزیک لە سە ڕ چاوە ئاویە کان نیشتە جێ ئە بوون. ئە مە ش بۆ زیاتر کەڵک وە گرتن لە بە ڕ هە مە کانی کشتوکاڵ. هە ڕبۆیە ش خە ڵکی زۆر زوو هاتنە ناوچە که.لای هە موومان ئاشکرایە کە ناوچە ی بتوێن و پژدە ڕ ناوچە یە کی گرنگی کشتوکاڵیه. دە شتی ڕانیە کە یە کێکە لە دە شتە بە ناو بانگە کانی کوردستان. بە پیتی ناو چە کە وای کردووە کە خە ڵکی کورد هە ڕ لە کۆندا لە م ناوچە بە پیتانە دا نیشتە جێ بن. گە لی کورد لە هە موو سە ڕدە مە کاندا شانبەشانی یە کتر ی بێ لە بە ڕچاو گرتنی ئایین و ڕە گە ز لە م ناو چە یە دا بە یە کە وە ژیاون. موسولمانە کان لە گە ل جولە کە کوردە کاندا پێش کۆچ کردنیان بۆ فە لە ستین بە یە کە وە لە شاری ڕانیە بە برایانە ژیاون. ئە مە لە ساڵانی 18 بۆ ساڵە کانی 1948 چەندین جولە کە لە ناوچە کە دا هە بوون. ئیتر بە م جۆرە شاری ڕانیە بە چەند قۆناغی جیاجیا تێپە ڕیوه، بۆ ئە وە ی لە دنیا ی پێشە کە وتن و خە بات بێبە ش نە بێت. خە ڵکی شاری ڕانیە هە میشە پشت و پە نای هێزە شۆڕش گێرە کوردییە کان بوون.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!