پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
جەمال عەلی باپیر
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981 ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.عەلی باپیر لەبەر هەژاری و دەستکورتی پەنای بردە بەر ژیانی مەژی و مەمرەی پۆلیسی و بەوجۆرە بنەماڵەکەی بەخێوکردووە. جەمالی بەخێوکراوی ئەم بنەماڵە هەژارە لەگەڵ ڕۆژگاردا کەوتە گرِوگاڵ و گەورەبوون و ساڵی 1952 بەجلوبەرگی درِاوی کورِە پۆلیسێکی هەژارەوە چۆتە قوتابخانەیەکی شارە بەوەفاکەی #سلێمانی#.ئەم کەڵەپیاوەی کورد هەر لەمنداڵییەوە گورج و گۆڵ و چوست و چالاک بووە، دەم بەپێکەنین و ئارەزووی گاڵتەو نوکتەو تەڵە میشکیتەی هەبووە.هەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە لەبەرئەوەی چینە هەژارەکەیی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی هەر لەکاتی لاوێتییەوە ڕایان کێشاوەتە کۆرِی خەبات.ئەوکاتانەی شەش حەوت ساڵان بوو خولیای وەرزشی هەبوو، بۆیە کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەرِەکی شێخانی شاری سلێمانی بوونە گۆرِەپانی فوتیۆڵێنی و خولیا وەرزشییەکانی تری، یەکێک بوو لەئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی لەهەموو سەفەری دیدەوانیانەی سلێمانی بەشداریکردووە.جگە لەفوتبۆڵێن لەپێشبرِکێکانی ڕاکردن بەتایبەت ماوەی دوورودرێژدوو چەرخە سواری، لەرِێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردستان بووە، شەهید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگەلەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە.وەڵامێکی زیرەکانەکاک فایەق قەساب هاندەری بووە بۆ کوردایەتی و لەیەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ساڵی 1959 لەدەزگاکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی 1960 چۆتە ناو ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەدەستپێکی شۆرِشی ئەیلول و بڵێسەو گرِو کڵپەی خولیای شاخ بووە.ساڵی 1962 سەنگەری شاری گواستنەوە بۆ شاخ کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواونەکردبوو، لەبەر کەم تەمەنی لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش لەگەڵیدا خەریکبوون کەبگەرِێتەوە شارو خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەهید جەمال وریایانە وەڵامی دابۆوەو پێی وتبوون: ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە هەیە منیش بەقەد ئێوە ئەو مافەم پێدەبرِێت.ئیتر ئێوە بە چ هەقێک داوای ئەوەم لێدەکەن بەرگری لەمافی ڕەوای خۆم نەکەم؟!ئەو وەڵامە زیرەکانەیە بەس بوو بۆ لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش کەدەستبەجێ لەپەلی شەهید مەجید شوانی (عەریف مەجید) سەرەتا وەک چایچییەک وەریبگرن و ئەویش بەشانازییەوە چایچێتی بەخزمەتزانی و درێغی نەکرد لەخزمەتکردنی برا #پێشمەرگە#کانیدا.تا چەند مانگێک کارێکی ئەوتۆیان پێنەسپارد، بەڵام بەژیری و لێهاتوویی، خۆی بۆ لێپرسراوەکانی سەلماندو لای شەهید مەجید شوانی پێشمەرگەیەکی گورج و گۆڵ و ئازاو چاونەترس بووە، شەهید جەمال نموونەی پێشمەرگەی خوورِەوشت بەرزو دەست و دەم و داوێن پاک بووە، لەزۆربەی هەرە زۆری نەبەردەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگە لەناوچەی شارباژێرو زۆربەی نەبەردەکانی تری کوردستان هاوبەشیکردووە، لەکۆتایی ساڵی 1962 لەگەڵ هێزێکی هەڵبژاردنی ناوچەکانی سلێمانی و #کەرکووک#دا نێردرا بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەکانی بادینان لەشەرِەکانی بازەگیرو ئەزمەرِو مۆکەبەو شەرِەکانی #پێنجوێن#دا بەشداریکردووە، هەر لەوسەردەمەوە خەباتی شۆرِشگێرِانەی گرتەبەرو بەشداری خەباتی قارەمانانەی گەلەکەمان بووە، لەدەیان نەبەردی قارەمانانەدا لەکەناری مردنەوە گەرِایەوە.لەژیانی خوێندکاری و لەرِیزەکانی پارتیدا، وەک پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی زرنگی شۆرِشگێرِ بیری کردۆتەوەو هەردەم دژی تێگەیشتنە چەوت و نارِاستەکانی خەڵکانی ناو شۆرِش بووە، بەهۆی ئەو هەڵوێستەشەوە، تووشی چەندین تەنگ و چەڵەمەو تەنگ پێهەڵچنین بووە، بەڵام هەرگیز کۆڵدان پێی نەوێراوەو بەرگەی گرتووەو لەئەرک و فرمانەکانیدا پشووی نەداوە، کاتێک ناکۆکی کەوتە ناو ڕیزەکانی کوردایەتی، شەهید جەمال لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ساڵی 1964 چووە دیوی ئێران و لەگەڵ شەهید مەجید شوانی و شەهید عەزیز گەزەڵانی و هەندێ پێشمەرگەی دیکە لەسەر سنوور ماوەیەک وەک هێزی گەرِۆک، لەناوچەی ئالانی ئێران لەهەموو لایەکەوە گەمارۆو ڕاودەنران، بەڵام بەلێهاتوویی و ئازایەتی خۆیان توانییان ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەو قۆناغەی خەبات بەباشی جێبەجێبکەن.جەمال و تیپی شەهید کەمال سەلیمساڵی 1965 کەگەرِانەوە بۆ کوردستان، شەهید جەمال وەک پێشمەرگەیەک لەناوچەی ماوەت مایەوە، پاشان لەبەر چەند ڕووداوێک بەناچاری ڕۆیشتەوە بۆ سلێمانی و چووەوە بەر خوێندن لەقۆناغی ناوەندی، لەهەمانکاتدا پێشمەرگەیەکی لەسەرخۆو سادەو دەم بەپێکەنینی باڵی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) بووە.لەگەرِانەوەی بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لەگەرِەکەکانی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراندو وەکو براو مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەرِێوەدەبرد، ساڵی 1966 داوایکرد تیپەکان بکرێنە یەک تیپ و لەکۆبوونەوەیەکیشدا لەیاریگای ئیسکان ستایشێکی باشی شەهید کەمال سەلیم میران دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازاو وەرزشەوانێکی لێهاتووی شاری سلێمانی، ئەو هەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بەنەمری بهێڵێتەوە.شەهید جەمال لەناو یاریگا فێرکارێکی لێهاتوو لەدەرەوەی یاریگاش هاورِێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە، لەرِاکردنی 5000 مەترو ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووەو هیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە سپڵی نییە، تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، هەر شەهید جەمال ئەو ناوەی لێناو لەهەڵبژاردنی ناوی چوارچرا دوو مەبەستی هەبوو:یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لەکاتی خولەکاندا مافی یاریزان نەفەوتێ و هاوبەشی بکەن.دووەم: چوارچرا ئەو گۆرِەپانە پیرۆزەیە کە قازی محەمەدی پێشەوای لێ لەسێدارەدرا.ساڵی 1968 بەبرِیاری سەرکردایەتی باڵی مەکتەبی سیاسی چووە دەورەیەکی تایبەتی مفەوزی پۆلیس و پاشان خوێندنی مفەوەزیەکەی لەکۆلێجی پۆلیس تەواوکردووە، ماوەیەک لەبەغدای پایتەخت مایەوەو لەهەر شارێک کەگوازرابێتەوە وەکو ملتەزمێک ئەرکەکانی کوردایەتی خستۆتە سەروو ئیشی ڕەسمیەوە، دواتر گواسترایەوە بۆ سلێمانی.لەپۆلیسی سلێمانی وەکو مفەوەزێکی وەرزش دەستبەکاربوو خەڵکێکی زۆری بۆ تیپی پۆلیسی سلێمانی پێگەیاندو پلەی باشیان لەسەرئاستی پارێزگاو وڵات بەدەستهێنا.خۆیشی لەهەمانکاتدا یاریزانێکی بزێوی یانەی پۆلیس بوو کەمفەوەزێکی ڕۆح سووک و خۆشەویستی سلێمانی بوو، لەناو خەڵکدا ڕێزی تایبەتی لێدەنرا.رێبازی نوێ و دەربازبوون لەتەڵەی دوژمنکۆتایی شەستەکان و سەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەرِێگەی گۆڤاری ڕزگاری و باڵی مەکتەبی سیاسی ئاشنای بیروباوەرِی چەپ بوو یەکێکیش بوو لەو گەنجانەی باوەرِی تەواوی بەچەپ هەبوو لەدروستبوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان (مارکسی لینینی کوردستان) لەئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی ئەو کۆمەڵەیە وەرگیرا، پاشان چەندین کەسی بۆ کۆمەڵە ڕێکخست کەزۆر بەهێمنی و زیرەکانە چالاکییەکانی بۆ خزمەتی کۆمەڵە پەرەپێدەدا.کەبەیانی 11ی ئازار دەرچوو شەهید جەمال لەبەر مەیلی بەلای باڵی مەکتەبی سیاسیی دوورخرایەوە بۆ شاری حلە (بابل) ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوەو خەریکی ڕێکخستنی کۆمەڵە بوو.دیسان گواسترایەوە بۆ کوردستان بۆ پارێزگای #دهۆک#، پاشان گواسترایەوە بۆ سلێمانی و وەکو مفەوەزێکی وەرزش چالاکییەکانی دەستپێکرد، ئەو سەردەمە کۆمەڵە خەریکی گەشەکردن بوو شەهید جەمال لەپیاوە چالاکەکانی ڕێکخستن بوو وریایانە نەیدەهێشت لەلایەن لایەنە نەیارەکانی کۆمەڵەوە هەست بەجموجۆڵی بکرێت، تا شەرِ لەنێوان سەرکردایەتی پارتی و ڕژێمی بەعسدا ساڵی 1974 دەستیپێکردەوە لەسەر ڕەزامەندی کۆمەڵە شەهید جەمال دیسان بۆوە میوانی شاخ یەکێک بوو لەو پێشمەرگە کارامانەی ئەو سەردەمە، چونکە ئەزموونی زۆری هەبوو لەخەباتی پێشمەرگەیی، داوای تێبینی و سەرنجی لێکرابوو بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی شۆرِش دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی پێشمەرگەو شوێنە سەختەکان بۆ بنکەی نهێنی.لەشەرِەکانی شاخی زمناکۆو حەوزی ڕەواندزدا جێدەستی دیاربوو چالاکی بەرچاوی هەبوو، هەربۆیە زیاد لەهەموو هاورِێکانی و لەهێزی ئەزمەرِی ئەوسا کرایە سەر لق و لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە خەڵات کرا.تا هەرەس یەکێک بوو لەپێشمەرگە چالاکەکانی هێزی ئەزمەرِو دوای هەرەس بەبرِیاری کۆمەڵە هاتەوە سلێمانی و دوورخرایەوە بۆ خوارووی عیراق، لەمفەوەزی پۆلیس دەرکراو کرایە کارمەندی پۆستەو گەیاندنی شاری بەسرە، دیسان هۆشیارانەو لێهاتووانە دەستیکرد بەچالاکی ڕێکخراوەیی بۆ کۆمەڵە، دوابەدوای گیرانی سەرکردایەتی کۆمەڵە خاڵە شیهاب و هاورِێکانی هەست بەجموجۆڵی شەهید جەمال کرا.لەپایزی 1975 لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی سلێمانیەوە ڕاونراو زۆر ئازایانە خۆی دەربازکرد، ڕۆژێک پیاوانی ئەمن بەدوایدا دەگەرِان لەخۆی دەپرسن ئەرێ ماڵی جەمالی عەلی باپیر نازانی؟ ئەویش بەبێ ئەوەی بترسێ و بشڵەژێ ئاماژە بۆ ماڵێک دەکات ئەمنەکانیش بەپرتاو بەرەو ماڵەکە دەرِۆن شەهید جەمال بەرِاکردنە وەرزشکارییەکەی خۆی ڕزگاردەکات و دەچێتە ماڵی کاک کەمالی حەبێ لەگەرِەکی مەڵکەندی، لێرەوە خەباتی ژێرزەمینی دەستپێدەکات لەماڵەکانی کاک عومەر سەعیدو کاک عومەر کڵاولارو ماڵی کاک ئاوات قارەمانی و ماڵی حەمە خرِەی دارتاش لەکانێسکان و ماڵی عەزیز ئیسماعیل لەگەرِەکی تووی مەلیک ڕۆژانی خۆشاردنەوەی زۆر بێباکانە بەسەربردو ئەرکەکانیشی ئەنجامدەدا بەبێ ئەوەی ڕۆژێک لەرِۆژان نارِەزاییەک دەرببرِێ یان ڕەشبینی دایبگرێ.دووبارە بەرەو چیا، بەرەو خۆری شەهیدبوونکە#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دامەزرا شەهید جەمال کەوتە خۆئامادەکردن بۆ شۆرِشی چەکداری و لە 19-07-1976 لەگەڵ کاک سالار عەزیز یەکەم دەستەی چەکداری دۆڵی جافایەتیان دروستکردو ئەو چەکەی لەکاتی هەرەسدا شاردبویەوە کردیەوە شانی و بۆوە بەپێشمەرگە گورج و گۆڵەکەی ساڵی 1962ی جاران و پاشتریش پێشمەرگەیەکی نوێ و بەبیروباوەرِێکی شۆرِشگێرِانە، دوای یەک ڕۆژ چەککردنە شان هەڵیکوتایە سەر ڕەبایەی (باوی زاوێ)ی دەشتی کارێزەو بەمەش یەکەمین فیشەکی شۆرِشی نوێ لەلولەی تفەنگەکەیەوە تەقی و چەند داگیرکەرێکی بەسزای گەل گەیاندو هەر لەوساڵەشدا بەسەختی برینداربوو.شەهید جەمال یەکێک بوو لەکادیرە ئازاو چوست و چالاکەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستای شەرِی پارتیزانی بوو لەدەیان نەبەردی گەورەو بچووکدا هاوبەشیکردووە، پیاوێکی خۆشەویست بوو لەوناوچانەی کاری لێکردووە، لەگەڵ پێشمەرگە بەسۆزو بەزەیی بووە هەڵسوکەوتی لەگەڵیاندا هاورِێیانەو برایانە بووە لەسەرەتای بوونە پێشمەرگە لەشۆرِشی نوێ کرایە لێپرسراوی سەربازی ناوچەی ماوەت لەگەڵ شەهید ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا کاریان پێکەوە دەکرد، ساڵی 1978 وەکو کادرو پێشمەرگەو وەک جێگری فەرماندەی هەرێم بەشداری کارەساتەکەی #هەکاری# کردووەو بەژیری و ئازایەتی و چاورِوونییەوە ڕابەری دەستەیەک پێشمەرگەی کردو سەرکەوتووانە گەرِانەوە بۆ بارەگای سەرکردایەتی لە#قەندیل#، هەر ئەوکاتە سەرکردایەتی یەکێتی لەقەندیل بۆ تەقدیری ئازایەتی پلەی فەرماندەی هەرێمی درایەو کرایە فەرماندەی هەرێمی چواری یەکێتی ینیشتمانیی کوردستان، هەروەها ئەندامی کۆنفرانسی #مالیمۆس# بووە کە #01-05-1981# کە لە مالیمۆس بەسترا. مەخابن لە 20-08-1981 لەگەڵ شەهیدان: حەسەن قارەمان و کاروان و ئیسماعیل گەورە دێیی و ئەنوەری عەبدوڵڵا مەلا ساڵح شەهیدکران و گەیشتنە کاروانی نەمران.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.063 چرکە!