پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
شێخ محەمەدی خاڵ
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
شێخ محەمەدی خاڵ، کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کە بە پێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی #میرنشینی بابان# لە #قەڵاچوالان#ەوە بۆ #سلێمانی#، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیە وه، کە مەلا ئەبوبەکری موسەنیفە بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر. مامۆستا خاڵ لە ساڵی 1904 لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناوداری کوردستان لەدایکبووه، لە ساڵی 194 باوکی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، باپیری حاجی شێخ ئەمینی خاڵ، کە پیاوێکی ناوداری خواپەرست بووه، خاڵ و هەر چوار براکەی بەخێو کردووه، سەرەتای خوێندنی لای باپیری بووە و لە قوتابخانەی باپیریدا بەڕاستگۆیی و دەستپاکی و خواپەرستی و ڕازیبوون و دوورکەوتنەوە لە هەڵپەی جیهان پەروەردەبووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/348/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ محەمەدی خاڵ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/348/0007.JPG=KTML_Photo_End= مامۆستای خاڵ هەر لە منداڵییەوە ئەوینی خوێندن و نووسین و خولیای پەرتووک و دەستنووس بووه، بەشی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومەری قەرەداغی بووه، کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ بوو، نەک هەر لە کوردستاندا، بەڵکوو لەناو زانا ئایینییە عەرەبەکانی ئێراقیشدا، بەشێکیش لە خوێندنی لای مەلا حسێنی پیسکەندی و شێخ جەلالی قەرەداغی بووه. لە ساڵی 1931 باپیری کۆچی دوای دەکات، ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ لەو سەردەمەدا بەڕێکاریی سلێمانی بووه، ئاهەنگێکی گەورە لە مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ ساز دەکات، کە زۆربەی پیاوماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت دەکرێن و هەر لەم ئاهەنگەدا بە فەرمانی فەرمی شێخ خاڵ دەکرێت بەپێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتەکەی باپیری. لە کۆتایی ساڵی 1931 تا کۆتای ساڵی 1938 بەوانەوتنەوە و پڕۆژەی دانانی فەرهەنگی خاڵ و ڕێزمانی کوردی و چەند پەرتووکێکی ئایینی وەک فەلسەفەی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغەمبەرەوە سەرقاڵ دەبێت. هەر لەم ماوەکوورتەدا دوو پەرتووک بە چاپ دەگەێنێت، پاشان لە ساڵی 1939 لەلایەن شالیارێتی دادەوە بانگەواز دەکرێت بۆ پێویستی چەند قازییەک، ئەویش بەشێوەی تاقیکردنەوه. شێخ خاڵ یەکێک دەبێت لەوانەی تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات و پلەی یەکەمی بەدەست دەهێنێت. بە فەرمانی پادشایەتی دەکرێت بەقازی و لە #هەڵەبجە# دادەمەزرێت، ئیتر ناچاردەبێت دووربکەوێتە لە وانەوتنەوه، لە ژیانی فەرمانبەرێتیدا یەکێک بووە لە قازییە ناودارە شارەزاکانی ئێراق و لە ماوەی 28 ساڵ کار وەک قازی لە #چەمچەماڵ# و سلێمانی و #کەرکووک# و مووسڵ ئەنجامداوه. لە ساڵی 1962دا لەناو هەموو قازییەکانی ئێراقدا هەڵبژێراوە بە ئەندامی دادگای جیاکردنەوەی شەرعی لە بەغدا، لەم ماوە زۆرەدا جێپەنجەی لە شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، بەوەی کە بەهیچ جۆرێک لە یاسا و شەریعەت لاینەداوه، هەرچەندە چەند جارێک لەلایەن کاربەدەستانی زۆر گەورەوە فشاریان خسووەتە سەر بۆ ئەوەی لە یاسا لابدات، بەڵام بێ کەڵک بووه. شێخی خاڵ لەبەر ئەوەی نووسەرێکی خاوەن بیر و لێهاتوو بووه، خاوەنی بەرهەمی زۆر و بەکەڵک بووه، بۆیە یەکێکە لەو کوردە زۆردەگمەنانەی کە لە زۆر زووەوە بووە بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری ئێراقدا، تەنیا خوالێخۆشبوو تۆفیق وەهبی بەگ لەپێش ئەوەوەیە لەم بوارەدا، شێخی خاڵ لە ساڵی 1953وە ئەندامی کۆڕی زانیاری ئێراق بووە و لە ساڵی 1972ەوەجێگری سەرۆکی کۆڕی زانیاری کوردیش بووه، جێپەنجەی زۆر دیارە لە هەردوو کۆڕەکەدا، بەرهەمەکانی باشترین بەڵگەن لەم ڕووەوە و توانیوەتی خزمەتی نەتەوەکەی بکات لە بواری ڕۆشنبیریدا و لە ڕێی هەردوو کۆڕی زانیارییەوە ناوی گەورەپیاوانی کورد بگەیەنێت بەجیهان، وەک موفتی زەهاوی، کە باوکی شاعیری گەورەی بەناوبانگ، جەمیل سدیق زەهاوییه، هەروەها بێتووش، شێخ ئەحمەد فائیز بەرزنجی، بابەتایەری هەمەدانی، مەلا محەمەدی خاکی و چەندین زانای دیکەی ناودار. مامۆستای خاڵ کەسایەتییەکی کۆمەڵاتی ڕەوشت جوان و زمانپاک و دڵفراوان و مێشککراوە و لەسەرخۆ بووە و تاڕادەی خواپەرستی باوەڕی بەڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن لە ماف و دادوەری هەبوو، لەو باوەڕەدا بوو، کە کوردایەتی خواپەرستییه، بۆیە لە ناخی دەروونییەوە دژی هەموو جەور و ستەمێک بوو، کە لە نەتەوەکەی دەکرا. یەکەم وتاری کە گۆڤاری گەلاوێژدا لە کانوونی دووەمی 1940دا لەژێر ناونیشانی خۆشەویستی نیشتمان دایە کەسانی تر، ئەگەر تەنیا هەستی نەتەوایەتی هاندەر بوایە بۆ بەربەرەکانی ئەو ڕژێمانەی کە بەردەوامبوون لە کاولکردنی کوردستان و زەوتکردنی خاکی کوردستان، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەگەڵ هەستی نەتەوایەتیدا هەستی ئایینیش ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە زیادکردنی گڕ و بڵێسەی تۆڵەسەندن تێیدا بەرانبەر بە دوژمنانی کورد و کوردستان، و لەو باوەڕەدا بووە، دەبێت ئایین ئاوێتەی نیشتمانی و نەتەوایەتی بێت و خەباتی نیشتمانیش پێویستییەکی ئایینی بێت. شێخ محەمەد خاڵ ڕۆژانە10 کاژمێر بە نووسین و خوێندنەوەوە سەرقاڵ دەبوو، لەسەر ئەم پڕۆگرامەش تامردن هەر بەردەوام بوو، سەرەتای خوێندنەوەی لە دەمەوبەیانییەکی زووەوە تا نزیکی نیوەڕۆ، کە دەیکردەنزیکەی 6 کاژمێر لە جیهانی پەرتووک و دەستنووسدا و دوانیوەڕوانیش پێش ئەوەی بڕوات بۆ مزگەوت 3 کاژمێر لە خوێندنەوە و پێداچوونەوەی ئەو پەرتووکانەی، کە لەژێر چاپدابوون و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان، شەوانەش پێش نووستن ماوەی کاژمێرێک بەخوێندنەوەوە خەریک دەبوو، لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە تەنیا یەک چاوی مابوو و بەردەوام زەڕەبینی بەکاردەهێنا بۆ خوێندنەوە و هەندێک جار پێیان دەگوت: کەوتویتەتە تەمەنەوە و ئیتر ئەوەندە خۆت ماندوومەکە لە وڵامدا دەیوت: تەندرووستیم بەندە بەخوێندنەوە و نووسینەوه، ئەگەر دوورم بخەنەوە لێی، نەک هەر تەندرووستم خراپ دەبێت، بەڵکوو لەوانەشە بمرم، من وەک ماسی چۆن، کە لەئاو دەرت هێنا دەمرێت، منیش گەر دوورم بخەنەوە لە پەرتووک و نووسین ئەوا دەبێت ماڵاواییتان لێبکەم، بۆ نیوەچاوەکەشم، تو خوا چاوێک لەم ڕێگایەدا کوێر نەبێت بۆچی باشه؟ مامۆستای خاڵ لە ڕۆژی #1989-07-15# دا ماڵاوایی لە جیهانی زانست و زانیاری کرد و بەرەو جیهانی کۆتایی کەوتە ڕێ، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لە دوای خۆی 40 پەرتووکی لە چاپدراوی بەجێهێشتووه، کە زانستەکانی لێکدانەوه، زمانەوانی، وێژەیی، بانگخوازی، مێژوویی، ....هتد لەخۆی دەگرێت. [1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!