پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بەختیار عەلی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەختیار عەلی محەمەد نووسەر و ڕۆماننووسی کورد لە #08-08-1960# لە گەڕەکی (#ئیبراهیم پاشا#) ی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی #شێخ سەلام# لە سلێمانی تەواوکردووە پاشان خوێندنی ناوەندی، لە ناوەندی ئەزمڕ و خوێندنی ئامادەیی، لە ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان تەواوکردووە. پاشان لە زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین دەبێتە خوێندکاری بەشی زەویناسی و پاش خۆپشاندانەکانی ساڵی 1983ی خوێندکارانی #زانکۆی سەڵاحەدین# لە #هەولێر# دەستی بریندار دەبێت و بە یەکجاری دەست لە خوێندنی زانکۆ هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەوە بە دواوە بە تەواوەتی خۆی بۆ کاری نووسین یەکلا دەکاتەوە و هەمان ساڵ واتا ساڵی 1983 قەسیدەی نیشتمان دەنووسێت و دەبێتە یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەختیار عەلی-یەکی تر نییە! شێرزاد حەسەن=KTML_End==KTML_Quote_End= ساڵی 1985 بەهۆی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای ئێراقیدا نەبێتە سەرباز، دەچێت بۆ ئێران و نزیکی 8 مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی پەنابەراندا دەژی، بارودۆخی دژواری کەمپەکە و بێ هیوایی وادەکەن بگەڕێتەوە و ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بمێنێتەوە. ئەزموونی سەختی ژیان و ململانێی بەردەوامی لەگەڵ فاشیزمی بەعس و تەسکبیری حیزبە کوردییەکان دەبن بە ئەزموون و پاشخانێکی فیکری و ڕۆحی گرنگ بۆی کە دواتر لە کۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانیدا ڕەنگ دەدەنەوە.بەختیار عەلی دوای جێهێشتنی شاری کەرەج بە هاوڕێیەتی هەردوو نووسەر فاروق ڕەفیق و #ڕێبوار سیوەیلی# ڕوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی چەمپاراو نیشتەجێ دەبن و پاشانیش لەگەڵ ئەو دوونووسەرە لە شاری #بانە# دەمێننەوە. دوای گیرسانەوەیان لە شاری بانە بەهۆی کاریگەرییەکانی شەری ئێران و ئێراقەوە و ئەو پەستانە زۆرەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەری دەبێت بەختیار عەلی بۆ جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە کوردستانی باشوور و دەست دەکات بە چالاکی ڕۆشنبیری و نووسین ئەدەبی و فیکری. پاش سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەهێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا و لە ساڵی 1999وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت و لەژێر هەل و ئەزموونەکانی ژیانی تاراوگە و دونیای مودێڕنی ئەوروپادا ژیانی ئەدەبی و نووسەری پەرە دەستێنێت. یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی نیشتمانە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1983ز، لە ساڵانی هەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژیش دەنووسێت، کە (شار) ، (گوناه) ، (کەرنەڤاڵ) و دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی (مەرگی تاقانەی دووەم) یش بەشێک لەو بەرهەمانەن. بەختیار عەلی لە پاییزی ساڵی 1989دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی (قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی) دا لە ڕۆژنامەی (پاشکۆی ئێراق) دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارەیەکی گۆڤاری ئازادی دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی 1992دا یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە جۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لەنێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چەندین کۆڕ و سیمینار لە هەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لەپاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرهەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگە سەیردەکرێن. دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی 1994دا کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و ساڵی 1999 لە فڕانکفۆرت نیشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەهەند، لە ساڵی 1997 یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی (ئێوارەی پەروانە) دەکات و تەواوی دەکات. پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان هاوشانی #ڕێبین هەردی#، ڕێبوار سیوەیلی، #مەریوان وریا قانع#، #فاروق ڕەفیق#، #ئاراس فەتاح#، #هەڵکەوت عەبدوڵڵا# گرووپی ڕەهەند دادەمەزرێین، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەهەند بڵاو دەکەنەوە، کە گۆڤارێکی ئەدەبی-فیکری بووە. بەختیار عەلی ئەو نووسەرە ئەفسووناوییەیە کە لە سێبەری ئەزموونی ژیانێکی پڕ هەوارز و نشێو و هێز و توانایەکی ئەدەبی بێ وێنەدا بووەتە خولقێنەری کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری ناوازە کە ئەوڕۆ لە ڕیزی باشترین بەرهەمەکانی دونیادا پۆلین دەکرێن. بەشیک لەو بەرهەمانە بە پێی دابەشکاری ژانر و بابەتەوە بریتین لە؛ $دیوانە هۆنراوەییەکان:$ گوناﮪ و کەرنەڤاڵ 1992 بۆهیمی و ئەستێرەکان 2000 کۆی بەرهەمە هۆنراوەییەکان 1983 -1998 ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا 2004 تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە -کۆی بەرهەمە هۆنراوەیەکان 1983 -2004 ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن 2009 شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت 2019 $ڕۆمانەکان:$ مەرگی تاقانەی دوووەم، سوید 1997 ئێوارەی پەروانە 1998 دواهەمین هەناری دونیا، 2002 شاری مۆسیقارە سپییەکان، 2005 غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ، 2007 کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، 2009 جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، 2010 کەشتیی فریشتەکان -بەرگی یەکەم، 2012 کەشتیی فریشتەکان -بەرگی دووەم، 2013 هەورەکانی دانیال، 2015 کەشتی فریشتەکان بەرگی سییەم 2017 دەریاس و لاشەکان 2019 داگیرکردنی تاریکی 2020 بەندەر فەیلی 2022 نەفرەتی نەوبەهاران 2024 $شانۆنامە$ بۆ دۆزەخ ئەی بێگوناهان 2021 میوانێک لە سەرزەمینی دوورەوە 2023 $بەرهەمە فیکرییەکان:$ وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا سێزدە چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر 2003 سێوی سێهەم 2009 جوانییەکانی ناڕێکی 2015 ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی 2015 ئایدۆلۆژیست 2019 زنجیرەکانی دۆن کیشۆت 2021 گوتاری مانەوە 2021 مەعریفە و ئیمان بەختیار عەلی و هێمن قەرەداغی $پڕۆژەی کۆکردنەوەی بەرهەمە تیۆرییەکان$ چێژی مەرگدۆستی 2011 لە دیارەوە بۆ نادیار 2011 وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان 2012 ئیمان و جەنگاوەرانی 2004 ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس 2014 نەرسیسی کوژراو 2015 یادەوەری و زەمەن 2015 ناشوێن 2019 ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتەکانی 2019 دوا خەندەی دیکتاتۆر 2020 خوێنەری کوشندە 2021 لەدەستدانی ئاسمان 2021 دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ 2022 منداڵەکانی ساتۆرن 2022 وەک دەریایەک پڕ لە نهێنی 2023 خۆڵەمێشی قەقنەس 2023 [1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!