پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
لەیلا قاسم
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ناوی تەواوی لەیلا قاسم حەسەن کەڵهوڕە، ساڵی 1950 لە گوندی (بانمیل) ی سەربە شاری #خانەقین# لە خێزانێکی هەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی، باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەن بوو. دوای ئەوەی ناوبراو خانەنشین کراوە، ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. هەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح) خەریکی خوێندن بوون و لە قوتابییە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی کوردبوون. سەرباری خوێندن هەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە. بنەماڵەی لەیلا قاسم لەگەڵ ئەوەی لەنێو ڕەوشێکی هەژاریدا دەژیان، بەڵام زۆر بەختەوەربوون. لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1958 لە شاری خانەقین چووەتەبەر خوێندن و قۆناخەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواوکردووە. لەیلا لە ساڵی 1971دا لە بەشی کۆمەڵناسی/ کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کەهەر لە تەمەنی منداڵییەوەی هەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی داگیرکەری ئێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای لەیلا قاسم درووستکردبوو. لەیلا هەر زوویش ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی نەتەوەکەیدا پەیداکردبوو. ساڵی 1970 لەڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەکەیەوە پێوەندی بەبزاڤی سیاسیی نەتەوەکەیەوە کردووە و لەنێو ڕیزەکانی 'یەکێتیی قوتابییانی کوردستان' خەبات و تێکۆشانی بەڕێوەبردووە. لەیلا قاسم لەنێو قوتابییە کوردەکانی زانکۆی بەغدا ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە لە وشیارکردنەوە و ڕێکخستنیان. لەکاتێکدا کەدەگوترا ژن ناتوانێت شانبەشانی پیاوان لەشار و لەشاخ و لەدێهاتەکاندا خەبات بکات، لەیلا بەپێچەوانەوە شانبەشانی قوتابییە کوڕەکانی کورد خەباتێکی بەرفراوانتری بەڕێوەدەبرد و دژ بەنایەکسانی مافەکانی ژنان و پیاوان بوو، بەتایبەتیش کەبۆ خودی خۆی لە بواری کۆمەڵناسیدا دەیخوێند و زۆر باش لەڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کورددا تێگەیشتبوو. لەیلا قاسم لەگەڵ یەکێک لەهاوڕێکانی خۆی بەناوی جەواد هەمەوەندی کە بە یەکەوە خەبات و چالاکییان دەکرد، زۆر یەکتریان خۆشدەویست. ئەگەرچی لەیلا خوێندکاری زانکۆ و جەوادیش کرێکاری یەکێک لەکارگەکانی بەغدا بوو، وەلێ خۆشەویستییەکی بێسنووریان لەنێواندا هەبوو. لەیلا هەر بەڕێگەی جەوادیشەوە بۆ ماوەیەک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەوه. ئامانجی لەیلا قاسم لەمەدا زیاتر ناسینی ڕەوشی سیاسی کورد و بەشێوەیەکی باشتر بەڕێوەبردنی خەباتی ڕێکخستن بوو لەنێو شارەکاندا. لەیلا قاسم و جەواد هەمەوەندی هەردووکیان هاوبیر و کۆک بوون لەپرسەکاندا لەپێناو سەرکەوتنی دۆزی ڕەوای گەلەکەیاندا. لەیلا و جەواد ئەوینی خۆیان تێکەڵ بەئەوینی کوردستانی نیشتمانەکەیان کردبوو. لەیلا بەخەبات و تێکۆشانی خۆی سەلماندی کەژنانیش شانبەشانی پیاوان دەتوانن خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەیان بەڕێوەببەن.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/217/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەیلا قاسم ساڵی 1959=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەیلا قاسم ساڵی 1959=KTML_ImageCaption_End= لەسەرەتای ساڵەکانی 1970 کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان بەقۆناخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبوو، لەیلا قاسم و جەواد و هاوڕێکانیان سەرباری نکۆلیکردنی ڕێژیمی داگیرکەری بەعس لەهەبوونی گەلی کورد، ئەوان سووربوون لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەیان. هەروەها لەیلا و جەواد لەسەرەتای ساڵی 1974 بە یەکەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییان لەسەر کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدابوو و لەدەرفەتێک دەگەڕان کەبڵاوی بکەنەوە. بەڵام بەهۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتی کورد و ڕێژیمی ئێراق و دەستپێکردنەوەی شەڕ و پاشانیش بەهۆی گیرانی لەیلا قاسم و جەواد و هاوڕێکانی تریان دەستنووسی لێکۆڵینەوەکەشیان لەلایەن سیخوڕەکانی حکومەتی ئێراقەوە لەناوبردرابوو. لەئاداری 1974دا دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و هێرشکردنەوەی ڕێژیمی ئێراق بۆسەر ناوچەکانی کوردستان، ڕێژیمی داگیرکەر دەستیکرد بەکۆچبەرکردنی هەزاران کورد و بۆردومانکردنی هەردوو شاری #قەڵادزێ# و #هەڵەبجە# و ڕاوەدوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابییان و ئازادیخوازانی کورد. هەر لەو کاتەدا هەزاران کەسیش لەتاکەکانی کۆمەڵ بۆ بەرگریکردن لەمافی نەتەوەکەیان ڕوویان لەشاخەکان کرد و چەکی پێشمەرگەیاتییان هەڵگرت. لەو کاتەدا لەیلا قاسم و جەواد هەمەوەندی و نەریمان فوئاد و هەندێک لەهاوڕێکانی تریان پێیانوابوو خەباتکردن تەنیا لەشاخ بەس نییە، بەڵکوو خەبات و تێکۆشان لەشارەکاندا و لەنێو جەرگەی دوژمندا پێویستییەکی زۆر گرنگی ئەو قۆناخەیە، بۆیە ڕوویان نەکردە شاخەکان و لەبەغدای پایتەختی ئێراق بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان مانەوە. لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەکان لە ساڵی 1974دا، دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕێژیمی بەعسی ئێراق بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەک بەیەکی تاکەکانی کوردییان دەکرد. بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی 1974.04.28دا لەیلا قاسم و چوار لەهاوڕێکانی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەرەشید و ئازاد سلێمان میران) لەئەنجامی هەڵمەتێکی بەرفراوانی هێزەکانی ئاساییش و سەربازی ڕێژیم لەبەغدا دەستگیرکران. ڕۆژنامەی الثورەی زمانحاڵی ڕێژیمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی ئێراق، لەیلا قاسم و هاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێڕەشێوێن و تیرۆریست بەناو کرد، بەڵام لەگەڵ هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەکیشیان بچووکترین کردەوەشیان لەسەر ئاشکرا نەبوو. لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەعسدا بێباکانە ڕایگەیاندبوو: بەکوشتنی من هەزاران کورد لەخەوی نەزانی وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کەگیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم. هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک نەیتوانی بڕیاری پەشیمانی بەلەیلا دەربڕێت. ڕێژیمی بەعسی ئێراق بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابییان و چینی ڕۆشنبیری کورد یەکسەر دوای دەستگیرکردنیان دادگایەکی نادادوەرانەی دژ بەلەیلا قاسم و هاوڕێکانی بەڕێوەبرد و بڕیاری لەسێدارەدانیانی بۆ دەرکرد. ڕێژیمی ئێراق لەزیندووبوونی ئەو پێنج لاوە کوردە زۆر دەترسا، بۆیەهێشتا دوو هەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 1974-05-12 لەیلا قاسم و هەر چوار هاوڕێکەی لەسێدارەدران. سەلام قاسمی، برای لەیلا قاسم، بەماوەیەک دوای لەسێدارەدانی لەیلا هەر لەبەغدا لەلایەن بەعسییەکانەوە شەهیدکرا. تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە کەوێنەی لەیلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابییانی کورد و ئەندامانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لەدەرەوەی وڵات. دایک و باوکی لەیلا قاسمیش بەهۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، هەر زوو بەکۆست و خەمێکی گەورەوە سەریان ناوەتەوە و کۆچی دواییان کردووە.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!