پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
مەریوان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
شاری #مەریوان# ناوەندی شارستانی مەریوانە و یەکێکە لە شارە گرینگەکانی پارێزگای #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە مەودای 125 کیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگاوە (شاری سنە) دوورە. لە باکوورەوە لەگەڵ بانە و #سەقز# و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ سنە، لە باشوورەوە لەگەڵ هەورامان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شاری #پێنجوێن#ی باشووری کوردستان، هاوسنوورە. بەپێی دوایین سەرژمێرییەکان کە لە ساڵی 95ی هەتاویدا کراوە، هەژماری دانیشتووانی شارستانی مەریوان لە 195.263 کەس کە 151.188 کەسیان لەناوشار و 44.074 کەس دانیشتووی شارۆچکە و گوندەکانی ئەو شارەن، پێک هاتووە. دانیشتووانی ئەم شارە هەموو کوردن و بە دوو زاراوەی #سۆران#ی و هەورامی ئاخاوتن دەکەن. مەریوان خاوەنی سرووشتێکی دڵڕفێن و ڕازاوەیە، بەتایبەت لە وەرزی بەهار و مانگی گوڵاندا سەرنجی زۆربەی خەڵکی ناوچەکانی دیکە ڕادەکێشێت و چەندین شوێنی سرووشتی و مێژوویی و گەشتیاری لەم شارەدا بوونیان هەیە. دەریاچەی زرێبار. گۆلی زرێبار و شاخە سەرکەشەکانی ناوچەی هەورامان و سەرشیو، دیمەنێکی دڵڕفێن و ناوازەیان بەم شارە بەخشیوە و بەهۆی سرووشتی جوان و کەشوهەوای دڵڕفێنییەوە، سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە سەرتاسەری کوردستان و ئێران و وڵاتانی دیکەوە سەردانی ئەم شارە دەکەن. گۆلی ئاوی شیرینی زرێبار لە ڕۆژاوای شار هەڵکەوتووە و دیمەنێکی ناوازەی بە مەریوان بەخشیوە. ئاوی ئەم دەریاچەیە هەر لە بنی دەریاچەکەوە هەڵدەقوڵێت و ئەمە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زرێبارە. هەروەها چەندین جۆری باڵندە و بوونەوەری تر لە زرێبار و دەوروبەریدا دەژین کە جوانیی زرێباریان چەند هێندە کردووە. لەم ساڵانەی دواییدا ڕژانی بەشێکی زۆر لە ئاوەڕۆی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری زرێبار و هەروەها گلدانەوەی ئاوەکە لەلایەن حکوومەتەوە و بەکارهێنانی زۆری ئاوی ژێرزەوی بە مەبەستی کشتوکاڵ و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی شارەکە، مەترسیی لەنێوچوونی زرێباری بردووەتە سەرەوە. سرووشتی مەریوان. لە گۆشەیەکی تری ئەم شارستانەدا، تاڤگەیەکی جوان و تایبەت بە ناوی تاڤگەی گەوێڵە بوونی هەیە کە لە سی و پێنج کیلومەتریی مەریوان و لە ناوچەی سەرشیو و لە نزیک گوندی گەوێڵە هەڵکەوتووە و ساڵانە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا، خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن. هەروەها چیای سوڵتان ئەغزەتوو، لە ناوچەی سەرشیو و لە نزیک گوندی گۆگجە هەڵکەوتووە و بەرزترین لووتکەی زنجیرە چیاکانی چلچەمەیە و سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکانی سیروان و جەغەتوو و قزڵ ئەوزەن پێک دێنێت. لە مەریوان چەندین ئەشکەوتی ناسراو و نەناسراو بوونیان هەیە کە یەکێکیان ئەشکەوتی کونە شەمشەمە و لە نزیک گوندی تۆراختەپەی سەرشیودایە و بەهۆی بوونی شەمشەمەکوێرەوە ناو نراوە کونە شەمشەم. ئەم ئەشکەوتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش و جوانە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن. ناوی مەریوان. شاری مەریوان لە سەردەمی ئاسوورییەکاندا بە ناوی کارشاروکین، دواتر بە ناوەکانی قەڵای شاباد، دژی شاپوور و مێهرەوان ناودێر کراوە. کۆنترین سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشای ئاسوورییەکان دوای داگیرکردنی ئەم ناوچەیە، شارێک ئاوەدان دەکاتەوە کە دواتر و بە تێپەڕینی زەمەن ناوی مەریوان بەخۆیەوە دەگرێت، هەروەها ئەم مێژووە دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ماددەکان و ئەو ئاماژانە دەکەن کە ناوی کۆنی ئەم شارە مێهرەوان، بە واتای وڵاتی مێهر، جێگەی لەدایکبوونی ڕووناکی و میترا بووە کە بەجێماوی ئایینی کۆنی کوردیی میترائیزمە کە سەرەداوەکانی هێشتا لە وڵاتەکەماندا دەبینرێت. پردی گاڕان. یەکێک لە شوێنەوارە گرینگە مێژووییەکانی مەریوان، پردی گاڕانە کە پردێکی مێژووییە و لە دە کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شارەکە هەڵکەوتووە. مێژووی درووستکردنی پردەکە بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا، جارێکی دیکە نۆژەن کراوەتەوە و تا ساڵی 1320ی هەتاوی کەڵکی لێ وەرگیراوە و پردی پەیوەندیی ناوچەی کۆماسی و کەڵاتەرزان و چەند ناوچەیەکی تر، گاڕان بووە. بۆ درووستکردنی ئەم پردە لە بەرد و خشتی سوور و سارووج کەڵک وەرگیڕاوە. درێژییەکەی 42 مەتر و بەرزییەکەی 6 مەترە و 9 مەتریش پانە. قەڵای هەڵۆخان. قەڵای هەڵۆخان یان قەڵای مەریوان یەکێک لە شوێنەوارە هەرە گرینگەکانی مەریوان و کوردستانە. قەڵای هەڵۆخان لەسەر چیای ئیمام کە نزیکەی 1600 مەتر بەرزە، لە باشووری شاری مەریوان بنیات نراوە. مێژووی درووستکردنی قەڵاکە بۆ پێش هاتنی ئیسەلام دەگەڕێتەوە و چەندین سەدە ناوەندی دەسەڵاتی بابان و ئەردەڵان بووە و هەڵۆخانی ئەردەڵان ئەم قەڵایەی وەکوو پایتەختی حکوومەتی ئەردەڵان بەکار هێناوە. شوێنەواری مزگەوتێکیش هەر لە نزیک قەڵاکە دەبینرێت کە بە مزگەوتە سوورە (مزگەوتی سوور) بەناوبانگە و لەلایەن ئەمیر حەمزەی بابانەوە درووستکراوە. جگە لە قەڵا و مزگەوتی سوور شوێنەواری گۆڕستانێکی کۆنیش هەر لەو نزیکانە هەیە و بەپێی هەندێک لە سەرچاوە مێژووییەکان گۆڕی هەڵۆخانی ئەردەڵان هەر لەنێو ئەو گۆڕستانەدایە. دوازدە سوارەی مەریوان. چیرۆکی دوازدە سوارەی مەریوان، چیرۆکی ئەم ئەستوورە حەماسییەی نەتەوەکەمانە کە بووەتە بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و فرهەنگی مریوان، هەر بەم پێیەش لە ساڵەکانی دەیەی70ی هەتاویدا گرووپێکی هەڵپەرکێ بەم نازناوەوە پێک هات تا چیرۆکی ئەو حەماسەیە بە هەڵپەڕکێی بەزمی و ڕەزمییەکانی خۆی لە دڵی هاونیشتمانییاندا زیندوو ڕابگرێت. دوازدە سوارەی مەریوان گێڕانەوەی چیرۆکی هێرشی دوژمنانی داگیرکەری کوردەوارە بۆ سەر حکوومەتی بابان و تێکشکانی ئەو لەشکرەی دوژمن لەلایەن دوازدە سوارچاکی قارەمانی ئەم مەڵبەندەوە کە ناچار بە پاشەکشە لەسەر زێدی ئەهووراییمان دەبن. مەریوان مەڵبەندی گەورە شاعیران. سەرترۆپکی ئەو شاعیرانەی کە خەرمانەیەکی ڕەنگینیان بۆ ئەدەبی کوردی بەجێ هێشتووە و بە شاعری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە و شێعرەکانی هەوێنی بیری نیشتمانی و پێشکەوتخوازانەیە مامۆستا قانعە. وێستگەیەکی تری ژیانی قانع، بەشداریکردنی ئەم ئەستێرە پڕشگندارەی ئاسمانی وێژەی کوردییە لە کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان لە ساڵی 1324ی هەتاویدا، کە بە بریسکەی هزری ڕوون و تیشکی هەتاوی زانست، منداڵانی کوردی بۆ دواڕۆژێکی گەشاوە پەروەردە دەکرد. لە شاعیرانی بەناوبانگی دیکەی مەریوان، مەلا ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی، مامۆستا ناری، ئەحمەد بەگی کۆماسی، خاتوو خوڕەشید مەریوانی، مامۆستا مەلا باقری بالک و دەیان نووسەر و شاعیری ترە کە هەر کام و لە جێی خۆیدا جێپەنجەیان لە ئەدەبی کوردیدا دیارە. مەلا کاکە حەمە کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری، شاعیرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە کە لە ساڵەکانی نێوان 1874 تا 1944ی زایینیدا ژیاوە. هۆنراوەکانی نالی و مەحوی کاریان تێکردووە و وشەی ناریی کردووە بە نازناوی هۆنراوەی خۆی. ناری لەو کەسانەیە کە لەگەڵ هۆنراوەی ئایینی و غەرامی، گەلێک هۆنراوەی نیشتمانیشی هەیە. لە دۆستانی بەناوبانگی ناری، دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاهیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید، کە گەلێک هۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون. هونەر، مۆسیقا و گۆرانی. لە بواری موسیقا و گۆرانی و هونەریشدا، مەریوان و هەورامان دەوڵەمەندە بە گۆرانیی ڕەسەن و سیاچەمانە و دەیان هونەرمەندی گەورەی تێدا هەڵکەوتووە کە خزمەتێکی بەرچاویان بە هونەری گۆرانیی کوردی کردووە. لەوانەش مامۆستا عوسمان هەورامی، خوالێخۆشبوو مەرزیە فەریقی و مامۆستا عەینەدین مەریوانی و...هتد. یەکێکی تر لەو هونەرانەی کە مەریوانی پێ ناسراوە، هونەری شانۆیە بەگشتی و هونەری شانۆی سەرشەقامە بەتایبەتی کە ساڵانە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لەم شارەدا بەڕێوە دەچێت و مەریوان وەکوو پایتەختی شانۆی ئێران ناسراوە. [1] ڕۆژنامەنووس: بێهزاد قادری چاوی کورد
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!