پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
لە ڕێکەوتی 22-12- 1930 زایینی لە شاری #ورمێ# لە بنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەستڕۆیشتوودا لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لە ورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد. ساڵی 1946 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شاری ورمێ دەست پی کرد ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لە#مەهاباد# ڕووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1949 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی ڕێبەندانی 1949) کە بوو بەهۆی لەنێوچوونی ئازادییە دێموکراتییەکان لە سەرانسەری ئێراندا. بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانییەکان لە پاریس پێکهات کە لەوێ عەبدولڕەحمان قاسملوو بە درێژی لە دژی شا و ڕێژیمەکەی قسەی کرد لە ئاکامدا خوێندکاران پەیامێکی ناڕەزاییان بۆ حەمە ڕەزا شا نارد. ئەم کارەبوو بەهۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس، تەنانەت حکوومەتی فەڕەنسا بۆ سەر قاسملوو. سەرئەنجام ناچار بوو پاریس بەجێ بهێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران چوو بۆ پراگ پێتەختی چیکۆسڵۆڤاکیای ئەوسا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/117/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=عەبدولڕەحمان قاسملوو=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/117/0004.JPG=KTML_Photo_End= هەر لەو ماوەیەدا کە لە فەرانسە بوو، بە هاوکاریی چەند خوێندکاری دیکەی کورد #کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد# لە ئەوروپایان دامەزراند. لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیشدا بەشدار بوو. ساڵی 1952 بەنوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێران لە دووەم کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا، بەشدار بوو. هەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوە و کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیهانیی لاواندا لە شاری بووداپێست بەشدار بوو. ساڵی 1953 لە سەردەمی حکوومەتی (موسەدەق) دا عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش ئەوەی لە زانستگەی پڕاگدا لیسانسی زانستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی وەرگرت گەڕایەوە ئێران. ئەو کاتە لەنێوان حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی توودەی ئێران دا یەکیەتیی تەشکیلاتی هەبوو. قاسملوو پاش شەش مانگ تێکۆشان لە تاران هاتەوە مەهاباد و لەوێ بەرپرسایەتیی کاری حیزبی بەئەستۆ گرت. پاش کودیتای 28ی گەڵاوێژی 1954 ناچار بوو بەتەواوی خۆی بشارێتەوە و بە نهێنی لە تاران و لە کوردستان خەریکی کاری حیزبی بێ. لەو ماوەیەدا عەبدولڕەحمان قاسملوو سەرپەرشتیی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی بە ئەستۆوە بوو کە تەنیا پێنج ژمارەی بەنهێنی لێ دەرچوو. هەر لەو ماوەیەش دا بوو کە کۆمیتەیەکی سەرانسەری بۆ کاروباری حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرپرسایەتیی ئەو پێک هات. عەبدولڕەحمان قاسملوو ساڵی 1958 جارێکی دیکە چۆوە چیکۆسڵۆڤاکیا، ساڵی 1958 پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئێراق و بووژانەوەی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان قاسملوو لەگەڵ چەند ئەندامی لێپرسراوی دیکەی حیزبی هەوڵیان دا لە ڕێگەی ئێراقەوە ڕێکخراوەکانی حیزبی زیندوو بکەنەوە. بەڵام بەهۆی کارشکێنیی هێندێک لە بەڕێوەبەرانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ئێراق لەو کارەدا سەرنەکەوتن. ساڵی 1961 عەبدولڕەحمان قاسملوو بەدەستووری دەوڵەتی ئێراق لەو وڵاتە دەرکرا و گەڕایەوە بۆ پڕاگ. ساڵی 1962 قاسملوو لە زانستگەی پڕاگ دوکتورای زانستی ئابووریی وەرگرت و هەتا ساڵی 1971 لەزانستگەی پڕاگ وانەی ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی هەڵدانی ئابووری ی گوتەوە. دوکتور قاسملوو زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی، فەرانسە، ئینگلیسی، چیکی و ڕووسی بەباشی دەزانی و بەزۆر زمانی دیکەش وەک ئەڵلمانی و زمانەکانی سڵاڤی تا ڕادەیەک ئاشنا بوو. ساڵی 1971 پاش دەرچوونی بەیاننامەی 11ی مارس و ڕێککەوتنی نێوان ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان و دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئیمکانی تێکۆشانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بوو. لەو کاتەدا دوکتور قاسملوو لەئەوروپا گەڕایەوەو بە هاوکاریی چەند کەس لەیارانی نیزیکی ئەرکی زیندوو کردنەوەی ڕێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی بەئەستۆ گرت. لەکۆنفرانسی سێیەمی حیزبدا کە مانگی جۆزەردانی ساڵی 1972 گیرا، دوکتور قاسملوو بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بەسکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژێردرا و لەو کاتەوە لە هەموو کۆنگرەکانی حیزبی دا وەک سکرتێری گشتی هەڵبژێرایەوە. بەم جۆرەبۆ ماوەی 18 ساڵ کاروباری جیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەڕێوەبرد. دوکتور قاسملوو 13-07- 1989 لە کاتێکدا بۆ دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی کورد لە ئێراندا لەگەڵ چەند نوێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە ڤییەننا لەسەر مێزی وتووێژ دانیشتبوو لەگەڵ #عەبدوڵڵا قادری ئازەر# ئەندامی کۆمیتەیناوەندی و نوێنەری حیزب لە ئەوروپا بە دەستی نوێنەرانی دەوڵەت بۆ وتووێژی ئاشتی، کوژرا. لەو تیرورەدا دوکتور #فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ# کوردی باشوور و مامۆستای زانستگە لە ڤییەننا کوژرا. $بەرهەمەکانی:$ دوکتور قاسملوو چەندین پەڕتووک و نامێلکەی لەسەر گیروگرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نووسیوە کە لە هەموویان بەناوبانگتر پەڕتووکی کوردستان و کوردە. ئەم پەڕتووکە لە جێدا بە زمانی چێکی نووسراوە، تا ئێستا بە زمانەکانی ئینگلیسی، سڵۆواکی، لەهێستانی، عەرەبی، کوردی، فارسی، هیندی و چەند بەشیشی بە فەڕەنسی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!